< یەکەم ساموئێل 26 >

زیفییەکان هاتنە گیڤعا بۆ لای شاول و گوتیان: «ئایا داود لە گردی حەکیلای بەرامبەر یەشیمۆن خۆی نەشاردووەتەوە؟» 1
And the Ziphites came unto Saul to Gib'ah, saying, Behold, David hideth himself on the hill of Chachilah, before the desert.
شاولیش هەستا و دابەزی بۆ چۆڵەوانی زیف و سێ هەزار پیاوی هەڵبژاردەی ئیسرائیلیشی لەگەڵدا بوو، بۆ ئەوەی لە چۆڵەوانی زیف بەدوای داود بگەڕێت. 2
Then arose Saul, and went down to the wilderness of Ziph, and with him were three thousand men chosen out of Israel, to seek David in the wilderness of Ziph.
ئینجا شاول لە گردی حەکیلا کە بەرامبەر یەشیمۆنە لەسەر ڕێگاکە چادری هەڵدا، داودیش لە چۆڵەوانییەکەدا مایەوە. کاتێک بینی وا شاول بەدوایدا هاتووە بۆ چۆڵەوانی، 3
And Saul encamped on the hill of Chachilah, which is before the desert by the way; but David abode in the wilderness, and he saw that Saul was coming after him into the wilderness.
داود چەند سووسەکەرێکی نارد و بە دڵنیاییەوە زانی کە شاول هاتووە. 4
David thereupon sent out spies, and understood that Saul was come for a certainty.
ئینجا داود هەستا و چوو بۆ ئەو شوێنەی شاول چادری لێ هەڵداوە، داود سەیری ئەو شوێنەی کرد کە شاول و ئەبنێری کوڕی نێری فەرماندەی گشتی سوپاکەی تێیدا پاڵکەوتبوون. شاول لەناو ئۆردوگاکە پاڵکەوتبوو، سوپاکەش لە چواردەوریدا دامەزرابوون. 5
And David arose, and came to the place where Saul was encamped; and David beheld the place where Saul lay, with Abner the son of Ner, the captain of his army; and Saul was lying in the midst of the ring, and the people were encamped round about him.
ئینجا داود لە ئەحیمەلەخی حیتی و لە ئەبیشەیی کوڕی چەرویای برای یۆئابی پرسی: «کێ لەگەڵمدا دێتە خوارەوە، بۆ لای شاول بۆ ناو ئۆردوگاکە؟» ئەبیشەیش گوتی: «من لەگەڵتدا دێمە خوارەوە.» 6
Then commenced David and said to Achimelech the Hittite, and to Abishai the son of Zeruyah, the brother of Joab, saying, Who will go down with me to Saul to the camp? And Abishai said, I will readily go down with thee.
ئیتر داود و ئەبیشەی بە شەو هاتن بۆ لای سوپاکە و بینییان شاول لەناو ئۆردوگاکە پاڵکەوتووە و نوستووە، ڕمەکەشی لەلای سەرییەوە لە زەوی چەقیبوو، ئەبنێر و سوپاکەش لە چواردەوریدا پاڵکەوتبوون. 7
So David and Abishai came to the people by night: and, behold, Saul lay sleeping within the ring, with his spear stuck in the ground by his head; but Abner and the people were lying round about him.
ئەبیشەی بە داودی گوت: «ئەمڕۆ خودا دوژمنەکەتی داوە بەدەستەوە، ئێستاش لێمگەڕێ با بە یەک ڕم لێدان بە زەویدا بیچەقێنم و لێی دووبارە ناکەمەوە.» 8
Then said Abishai to David, God hath surrendered this day thy enemy into thy hand: and now let me strike him through, I pray thee, with the spear, even to the earth with one blow, and I will not give him a second one.
بەڵام داود بە ئەبیشەی گوت: «لەناوی مەبە، چونکە کێ دەستی بۆ دەستنیشانکراوی یەزدان درێژکردووە و بێتاوان بووە؟» 9
But David said to Abishai, Destroy him not; for who hath stretched forth his hand against the Lord's anointed, and remained guiltless?
هەروەها داود گوتی: «بە یەزدانی زیندوو، یان یەزدان خۆی لێی دەدات یان ڕۆژی دێت و دەمرێت، یانیش دەچێت بۆ جەنگ و تێیدا لەناودەچێت. 10
David said farthermore, As the Lord liveth, the Lord alone shall strike him down: either his day shall come that he die; or he shall go down into battle, and perish.
لەلایەن یەزدانەوە لە من بەدوور بێت کە دەست بۆ دەستنیشانکراوی یەزدان درێژ بکەم. ئێستاش ڕمەکە و گۆزە ئاوەکەی لای سەری بهێنە و با بڕۆین.» 11
Far be this from me for the sake of the Lord, that I should stretch forth my hand against the Lord's anointed; but now, I pray thee, take thou the spear that is by his head, and the cruise of water, and let us go our way.
ئیتر داود ڕمەکە و گۆزە ئاوەکەی لای سەری شاولی برد و ڕۆیشتن، کەس نەیبینی و نەیزانی و بەخەبەر نەهات. هەموویان نوستبوون، چونکە یەزدان ئەوانی خستبووە خەوێکی قووڵەوە. 12
So David took the spear and the cruise of water by the head of Saul, and they went their way; and no one saw it, and no one perceived it, and-no one awaked; for they were all sleeping; because a deep sleep from the Lord was fallen upon them.
پاشان داود بۆ بەری ئەوبەر پەڕییەوە و لە دوورەوە لەسەر لووتکەی کێوێک وەستا، ماوەی نێوانیان زۆر بوو. 13
Then went David over to the other side, and stood on the top of the mount afar off, the space between them being great.
ئینجا داود بانگی سوپاکە و ئەبنێری کوڕی نێری کرد و گوتی: «ئەبنێر وەڵام نادەیتەوە؟» ئەبنێریش گوتی: «تۆ کێیت بانگی پاشا دەکەیت؟» 14
And David called to the people, and to Abner the son of Ner, saying, Wilt thou not answer, Abner? And Abner answered and said, Who art thou that callest to the king?
داود بە ئەبنێری گوت: «ئایا تۆ پیاو نیت، کێ لە ئیسرائیلدا وەک تۆ وایە؟ ئەی بۆچی پاشای گەورەی خۆتت نەپاراست، چونکە یەکێک لە گەل هات بۆ ئەوەی پاشای گەورەت لەناو ببات. 15
And David said to Abner, Art thou not a man? and who is like to thee in Israel? why then hast thou not kept guard over thy lord the king? for there came one of the people to destroy the king thy lord.
ئەوەی تۆ کردت باش نەبوو. بە یەزدانی زیندوو، ئێوە شایانی سزای مردنن، چونکە پارێزگاریتان لە گەورەکەتان نەکرد، لە دەستنیشانکراوی یەزدان. ئێستاش سەیر بکە، کوا ڕمەکەی پاشا و ئەو گۆزە ئاوەی کە لەلای سەرییەوە بوو؟» 16
This thing which thou hast done is not good. As the Lord liveth, ye deserve to die; because ye have not kept guard over your master, over the Lord's anointed. And now see, where is the king's spear, and the cruise of water that was by his head?
لێرەدا شاول دەنگی داودی ناسییەوە و گوتی: «داود، کوڕم، ئەوە دەنگی تۆیە؟» داودیش گوتی: «گەورەم، پاشا، دەنگی منە.» 17
And Saul recognized David's voice, and he said, Is this thy voice, my son David? And David said, It is my voice, my Lord, O king.
ئینجا گوتی: «ئایا بۆچی گەورەم خزمەتکارەکەی ڕاو دەنێت، من چیم کردووە و چ خراپەیەکم هەیە؟ 18
And he said, Why is this that my lord doth pursue after his servant? for what have I done? or what evil is in my hand?
ئێستاش با پاشای گەورەم گوێ لە قسەی خزمەتکارەکەی بگرێت: ئەگەر یەزدان لە دژی من هانی داویت، با پێشکەشکراوم لێ وەربگرێت؛ بەڵام ئەگەر ئادەمیزادیش هانی داویت، با لەبەردەم یەزدان نەفرەت لێکراو بن. ئەمڕۆ منیان لە هاتنە ناو ڕیزی بەشە میراتی یەزدان دەرکردووە، پێم دەڵێن:”بڕۆ خودای دیکە بپەرستە.“ 19
And now, I pray thee, let my Lord the king hear the words of his servant! If the Lord have stirred thee up against me, then may he accept the savor of an offering; but if they be the children of men, then be they cursed before the Lord; because they have driven me out this day so that I cannot attach myself on the inheritance of the Lord, saying, Go, serve other gods.
با خوێنم دوور لە ئامادەبوونی یەزدان نەکەوێتە سەر زەوی، چونکە پاشای ئیسرائیل بەدوای کێچێکدا هاتووەتە دەرەوە، وەک یەکێک لە چیاکاندا کەوێک ڕاو بکات.» 20
Now, therefore, let not my blood fall to the earth far from the presence of the Lord; for the king of Israel is come out to seek a single flea, as one doth usually pursue a partridge on the mountains.
شاولیش پێی گوت: «من گوناهم کرد، داود کوڕم، بگەڕێوە، ئیتر خراپەت لەگەڵ ناکەم، پاش ئەوەی ئەمڕۆ ژیانی من لەبەرچاوی تۆ بەهادار بوو، من گێلایەتیم کرد و زۆر گومڕا بووم.» 21
Then said Saul, I have sinned; return, my son David; for I will not do thee harm any more, for the cause that my life was precious in thy eyes this day: behold, I have acted foolishly, and have erred exceedingly much.
داودیش وەڵامی دایەوە و گوتی: «ئەوە ڕمەکەی پاشایە، با یەکێک لە خزمەتکارەکان بپەڕێتەوە و بیبات. 22
And David answered and said, Behold, here is the king's spear! and let one of the young men come over and fetch it.
یەزدانیش پاداشتی هەر پیاوێک بەپێی ڕاستودروستی و دەستپاکییەکەی دەداتەوە، چونکە ئەمڕۆ یەزدان تۆی بەدەستمەوە دا، بەڵام نەمویست دەست بۆ دەستنیشانکراوی یەزدان درێژ بکەم. 23
And may the Lord recompense to every man his righteousness and his faithfulness; since the Lord delivered thee into my hand today, and I would not stretch forth my hand against the anointed of the Lord.
وەک چۆن ئەمڕۆ ژیانت لەبەرچاوی من بەهادار بوو، با ژیانی منیش لەبەرچاوی یەزدان بەهادار بێت و لە هەموو تەنگانەیەک فریام بکەوێت.» 24
And behold, as thy life was highly valued this day in my eyes, so may my life be highly valued in the eyes of the Lord, and may he deliver me out of all tribulation.
ئینجا شاول بە داودی گوت: «داود کوڕم، تۆ بەرەکەتداریت، چونکە تۆ کاری گەورە دەکەیت و سەردەکەویت.» دوای ئەوە داود ڕێگای خۆی گرتەبەر، شاولیش بۆ شوێنەکەی خۆی گەڕایەوە. 25
Then said Saul to David, Blessed be thou my son David: thou wilt both do great things, and wilt also surely prevail. And David went then on his way, and Saul returned to his place.

< یەکەم ساموئێل 26 >