< یەکەم ساموئێل 24 >
پاش ئەوەی شاول لە ڕاونانی فەلەستییەکان گەڕایەوە پێی ڕاگەیەنرا و گوترا: «داود لە چۆڵەوانی کانی گەدییە.» | 1 |
And it came to pass, when Saul was returned from pursuing the Philistines, that it was told to him, saying, Behold, David is in the wilderness of 'En-gedi.
ئینجا شاول لە هەموو ئیسرائیلدا سێ هەزار پیاوی هەڵبژاردەی برد و چوو بۆ گەڕان بەدوای داود و پیاوەکانی، لەسەر هەڵدێرەکانی بزنە کێوییەکان. | 2 |
Then took Saul three thousand chosen men out of all Israel, and went to seek David and his men upon the rocks of the wild goats.
شاول هاتە لای پەرژینە مەڕەکانی سەر ڕێگاکە، لەوێدا ئەشکەوتێکی لێبوو، چووە ژوورەوە هەتا دەست بەئاوبگەیەنێت. داود و پیاوەکانیشی لە قووڵایی ئەشکەوتەکەدا دانیشتبوون. | 3 |
And he came to the sheepfolds by the way, and there was a cave; and Saul went in to cover his feet: and David and his men were sitting in the lower end of the cave.
پیاوەکانی داود پێیان گوت: «ئەوە ئەو ڕۆژەیە کە یەزدان پێی فەرمووی:”من دوژمنەکانت دەدەمە دەستت، تۆش ئەوەی پێت باشە پێیانی دەکەیت.“» داودیش هەستا و بەدزییەوە لایەکی کەواکەی شاولی بڕی. | 4 |
And the men of David said unto him, Behold, this is the day of which the Lord hath said unto thee, Behold, I will deliver thy enemy into thy hand, that thou mayest do to him as it shall seem good in thy eyes. And David arose, and cut off the corner of the robe which Saul wore, unperceived.
پاش ئەمە، دڵی داود ئازاری دا، لەبەر ئەوەی لایەکی کەواکەی شاولی بڕی. | 5 |
And it came to pass afterward, that David's heart smote him, because he had cut off the corner of Saul's [robe].
جا بە پیاوەکانی گوت: «لەلایەن یەزدانەوە بە دوور بێت کە کاری وا بە گەورەکەم بکەم، دەستنیشانکراوی یەزدان، ئەگەر دەستی بۆ درێژ بکەم، چونکە ئەو دەستنیشانکراوی یەزدانە.» | 6 |
And he said unto his men, Far be it from me for the Lord's sake, that I should do this thing unto my master, the Lord's anointed, to stretch forth my hand against him; because he is the anointed of the Lord.
داود بەم قسانە پیاوەکانی سەرزەنشت کرد و ڕێگای پێنەدان بۆ هێرشکردنە سەر شاول، شاولیش لە ئەشکەوتەکە هەستا و ڕێگای خۆی گرتەبەر. | 7 |
So David restrained his servants with these words, and suffered them not to rise against Saul. But Saul rose up out of the cave, and went on his way.
پاش ئەمە داود هەستا و لە ئەشکەوتەکە چووە دەرەوە، بەدوای شاولدا هاواری کرد و گوتی: «پاشای گەورەم!» کاتێک شاول بەرەو دواوە ئاوڕی دایەوە، داود سەری دانەواند و کڕنۆشی برد. | 8 |
David also arose afterward, and went forth out of the cave, and called after Saul, saying, My Lord, the king! And Saul then looked behind him, and David bowed his face to the earth, and prostrated himself.
ئینجا داود بە شاولی گوت: «بۆچی گوێ لە قسەی خەڵک دەگریت، ئەوانەی دەڵێن:”ئەوەتا داود خراپەی تۆی دەوێت“؟ | 9 |
And David said to Saul, Wherefore wilt thou listen to men's words, saying, Behold, David seeketh thy injury?
ئەوەتا ئەمڕۆ بە چاوەکانی خۆت بینیت کە چۆن یەزدان ئەمڕۆ تۆی لەو ئەشکەوتەدا دایە دەستم. پێم گوترا کە بتکوژم، بەڵام من بەزەییم پێتدا هاتەوە و گوتم:”دەستم بۆ گەورەم درێژ ناکەم، چونکە ئەو دەستنیشانکراوی یەزدانە.“ | 10 |
Behold, this day thy eyes have seen how that the Lord had delivered thee today into my hand in the cave, and some one said that I should kill thee: but my soul felt compassion for thee: and I said, I will not stretch forth my hand against my Lord; because he is the anointed of the Lord.
باوکە، تەماشا بکە، تەماشا دامێنی کەواکەت بەدەستمەوەیە! من دامێنی کەواکەی تۆم بڕی بەڵام نەمکوشتیت، بزانە و ببینە کە من هیچ خراپە و ناپاکییەکم نییە، دەرهەق بە تۆ تاوانبار نیم. کەچی تۆ ڕاوم دەنێی هەتا بمکوژیت. | 11 |
And now, my father, see, yea, see the corner of thy robe in my hand; for in that I cut off the corner of thy robe, and killed thee not, know thou and see that there is neither evil nor transgression in my hand, and that I have not sinned against thee: yet thou liest in wait for my soul to take it.
با یەزدان دادوەری لەنێوان من و تۆدا بکات، یەزدان تۆڵەی منت لێ بکاتەوە، بەڵام من دەستت لێ بەرز ناکەمەوە، | 12 |
May the Lord judge between me and thee, and may the Lord avenge me on thee; but my hand shall not be against thee.
هەروەک پەندی پێشینان دەڵێت:”خراپە لە خراپەکاران دەوەشێتەوە،“لەبەر ئەوە من دەستت لێ بەرز ناکەمەوە. | 13 |
As saith the proverb of the ancients, From the wicked proceedeth wickedness; but my hand shall not be against thee.
«پاشای ئیسرائیل بەدوای کێ کەوتووە؟ تۆ کێ ڕاو دەنێیت؟ بەدوای سەگێکی تۆپیو؟ بەدوای کێچێک؟ | 14 |
After whom is the king of Israel gone out? after whom art thou pursuing? after a dead dog, after a single flea.
با یەزدان ببێت بە دادوەر و حوکم لەنێوان من و تۆدا بکات، تەماشا بکات و ئەستۆپاکیم بسەلمێنێت، لە دەستی تۆ دەربازم بکات.» | 15 |
May the Lord therefore be judge, and decide between me and thee, and see, and plead my cause, and obtain me justice out of thy hand.
ئەوە بوو کە داود لەم قسانە بووەوە بۆ شاول، شاول گوتی: «داود، کوڕم، ئەمە دەنگی تۆیە؟» جا شاول دەنگی بەرزکردەوە و گریا، | 16 |
And it came to pass, When David had finished speaking these words unto Saul, that Saul said, Is this thy voice, my son David? And Saul lifted up his voice, and wept.
بە داودی گوت: «تۆ لە من ڕاستودروستتریت، چونکە تۆ بە چاکە پاداشتت دامەوە، بەڵام من بە خراپە. | 17 |
And he said to David, Thou art more righteous than I; for thou hast done for me only what is good, whereas I have rewarded thee only with what is evil.
هەروەها ئەمڕۆ تۆ دەرتخست کە چاکەت لەگەڵدا کردووم، چونکە یەزدان منی دا بە دەستتەوە، بەڵام تۆ نەتکوشتم. | 18 |
And thou hast proved this day, that thou hast dealt well with me; forasmuch as when the Lord had surrendered me into thy hand, thou didst not kill me.
ئەگەر پیاو دوژمنەکەی دەست بکەوێت، ئایا بەرەو ڕێگای باش بەڕەڵای دەکات؟ با یەزدان پاداشتی چاکەت بداتەوە لەسەر ئەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ مندا کردت. | 19 |
For if a man find his enemy, will he let him go away on a good road? so may the Lord reward thee with good for what thou hast done unto me this day.
ئێستاش بە دڵنیاییەوە من دەزانم تۆ دەبیت بە پاشا، بە دەستی تۆ پاشایەتی ئیسرائیل دەچەسپێت. | 20 |
And now, behold, I know that thou wilt surely become king, and that the kingdom of Israel will stand firmly in thy hand.
ئێستا بە یەزدان سوێندم بۆ بخۆ کە دوای خۆم نەوەکەم نابڕیتەوە و ناویشم لە ماڵی باوکمدا ناسڕیتەوە.» | 21 |
And now swear unto me by the Lord, that thou wilt not cut off my seed after me, and that thou wilt not destroy my name out of my father's house.
ئیتر داود سوێندی بۆ شاول خوارد. پاشان شاول گەڕایەوە ماڵەکەی خۆی، بەڵام داود و پیاوەکانی بەرەو قەڵاکە سەرکەوتن. | 22 |
And David swore unto Saul; and Saul went to his house; but David and his men went up into the strong-hold.