< یەکەم ساموئێل 23 >
کاتێک بە داود ڕاگەیەنرا و گوترا: «فەلەستییەکان لە دژی قەعیلا دەجەنگن و جۆخینەکان تاڵان دەکەن،» | 1 |
They told David, “Look, the Philistines are fighting against Keilah and are robbing the threshing floors.”
ئەویش لە یەزدانی پرسی و گوتی: «بچم، لەو فەلەستییانە بدەم؟» یەزدانیش بە داودی فەرموو: «بڕۆ لە فەلەستییەکان بدە و قەعیلا ڕزگار بکە.» | 2 |
So David prayed to Yahweh for help and asked him, “Should I go and attack these Philistines?” Yahweh said to David, “Go and attack the Philistines and save Keilah.”
بەڵام پیاوەکانی داود پێیان گوت: «ئێمە لێرە لە یەهوداین وا دەترسین، ئەی چەند زیاتر ئەگەر لە دژی لەشکری فەلەستییەکان بچینە قەعیلا؟» | 3 |
David's men said to him, “See, we are afraid here in Judah. How much more then if we go to Keilah against the armies of the Philistines?”
دیسان داود گەڕایەوە لە یەزدانی پرسی، یەزدانیش وەڵامی دایەوە و فەرمووی: «هەستە و بڕۆ بۆ قەعیلا، چونکە من فەلەستییەکان دەدەمە دەست تۆ.» | 4 |
Then David prayed to Yahweh for help yet again. Yahweh answered him, “Arise, go down to Keilah. For I will give you victory over the Philistines.”
ئینجا داود و پیاوەکانی چوونە قەعیلا، لە دژی فەلەستییەکان جەنگان و ئاژەڵە ماڵییەکانی ئەوانیان برد. ئیتر داود زیانێکی گەورەی بە فەلەستییەکان گەیاند و دانیشتووانی قەعیلاشی ڕزگار کرد. | 5 |
David and his men went to Keilah and fought with the Philistines. He led away their cattle and struck them with a great slaughter. So David saved the inhabitants of Keilah.
(کاتێک ئەبیاتاری کوڕی ئەحیمەلەخ بۆ لای داود لە قەعیلا هەڵاتبوو، ئێفۆدێکی لەگەڵ خۆی بردبوو.) | 6 |
When Abiathar son of Ahimelech had fled to David at Keilah, he came down with an ephod in his hand.
بە شاول ڕاگەیەنرا کە داود هاتووە بۆ قەعیلا، شاول گوتی: «خودا داویەتییە دەستم، چونکە بە هاتنە ژوورەوەی بۆ ناو شارێک کە دەرگا و شمشیرەی هەیە تێکەوت.» | 7 |
Saul was told that David had gone to Keilah. Saul said, “God has given him into my hand. For he is shut in because he has entered a city that has gates and bars.”
ئینجا شاول هەموو هێزەکانی بۆ جەنگ بانگکرد، بۆ دابەزین بۆ قەعیلا و گەمارۆدانی داود و پیاوەکانی. | 8 |
Saul summoned all his forces for battle, to go down to Keilah, to besiege David and his men.
کاتێک داود بەو پیلانگێڕییە خراپەی شاولی زانی، بە ئەبیاتاری کاهینی گوت: «ئێفۆدەکە بهێنە.» | 9 |
David knew that Saul was plotting harm against him. He said to Abiathar the priest, “Bring the ephod here.”
داود گوتی: «ئەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، بەندەکەت بە دڵنیایی بیستوویەتی کە شاول دەیەوێت بێتە قەعیلا تاوەکو بەهۆی منەوە شارەکە کاول بکات. | 10 |
Then David said, “Yahweh, the God of Israel, your servant has indeed heard that Saul seeks to come to Keilah, to destroy the city for my sake.
ئایا خەڵکی قەعیلا دەمدەنە دەستیەوە؟ ئایا شاول دێت، هەروەک بەندەکەت بیستوویەتی؟ ئەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، ئەم شتانە بۆ بەندەکەت ئاشکرا بکە.» یەزدانیش فەرمووی: «دێت.» | 11 |
Will the men of Keilah surrender me into his hand? Will Saul come down, as your servant has heard? Yahweh, the God of Israel, I beg you, please tell your servant.” Yahweh said, “He will come down.”
ئەم جارە داود گوتی: «ئایا خەڵکی قەعیلا من و پیاوەکانم دەدەنە دەست شاول؟» یەزدانیش فەرمووی: «بەدەستەوەتان دەدەن.» | 12 |
Then David said, “Will the men of Keilah surrender me and my men into the hand of Saul?” Yahweh said, “They will surrender you.”
ئیتر داود و پیاوەکانی کە نزیکەی شەش سەد کەس بوون خۆیان ئامادە کرد و قەعیلایان بەجێهێشت و لە شوێنێکەوە دەچوون بۆ شوێنێکی دیکە. کاتێک بە شاول ڕاگەیەنرا کە داود لە قەعیلا دەربازی بووە، بەدوایاندا نەچوو. | 13 |
Then David and his men, who were about six hundred, got up and went away from Keilah, and they went from place to place. It was told Saul that David had escaped from Keilah, and he stopped the pursuit.
داودیش لە قەڵاکانی چۆڵەوانی و لە چیاکانی چۆڵەوانیی زیف مایەوە، شاولیش بەردەوام بەدوایەوە بوو، بەڵام خودا نەیدایە دەست شاول. | 14 |
David stayed in the strongholds in the wilderness, in the hill country in the wilderness of Ziph. Saul looked for him every day, but God did not give him into his hand.
کاتێک داود لە چۆڵەوانی زیف لە حۆرێش بوو زانی شاول بۆ کوشتنی هاتووەتە دەرەوە. | 15 |
David saw that Saul had come out to seek his life; now David was in the wilderness of Ziph at Horesh.
جا یۆناتانی کوڕی شاول هەستا و چوو بۆ لای داود بۆ حۆرێش و وای لێکرد بۆ هێزی پشت بە خودا ببەستێت، | 16 |
Then Jonathan, Saul's son, got up and went to David at Horesh, and strengthened his hand in God.
پێی گوت: «مەترسە. شاولی باوکم دەستی ناتگاتێ. تۆ دەبیتە پاشای ئیسرائیل، منیش کەسی دووەم دەبم، تەنانەت شاولی باوکیشم ئەمە دەزانێت.» | 17 |
He said to him, “Do not be afraid. For the hand of Saul my father will not find you. You will be king over Israel, and I will be next to you. Saul my father also knows this.”
هەردووکیان پەیمانێکیان لەبەردەم یەزداندا بەست و دوای ئەوە یۆناتانیش گەڕایەوە بۆ ماڵەکەی خۆی، بەڵام داود لە حۆرێشدا مایەوە. | 18 |
They made a covenant before Yahweh. David remained at Horesh, and Jonathan went home.
پاشان زیفییەکان سەرکەوتن بۆ گیڤعا، بۆ لای شاول و گوتیان: «ئایا داود لەلای ئێمە خۆی نەشاردووەتەوە، لەناو قەڵاکانی حۆرێش لە گردی حەکیلا ئەوەی بەلای باشووری یەشیمۆنە؟ | 19 |
Then Ziphites came to Saul at Gibeah and said, “Is not David hiding among us in the strongholds at Horesh, on the hill of Hakilah, which is south of Jeshimon?
ئێستاش ئەی پاشا دابەزە، هەر کاتێک ویستت دابەزە، ئێمەش لەسەرمانە بیدەینە دەستی پاشا.» | 20 |
Now come down, king! According to your desire, come down! Our part will be to surrender him into the king's hand.”
شاولیش وەڵامی دانەوە: «یەزدان بەرەکەتدارتان بکات، چونکە بەزەییتان پێمدا هاتەوە، | 21 |
Saul said, “May you be blessed by Yahweh. For you have had compassion on me.
ئێستا بڕۆن و دڵنیابنەوە، بزانن و تەماشای ئەو جێگایە بکەن کە لێی دەبێت و کێ لەوێ بینیویەتی. پێم گوتراوە زۆر زۆرزانە. | 22 |
Go, make even more sure. Learn and find out where his hiding place is and who has seen him there. It is told to me that he is very crafty.
تەماشا بکەن و هەموو ئەو حەشارگانەی کە خۆی تێیاندا حەشار دەدات بزانن و بە هەواڵی تەواوەوە بگەڕێنەوە بۆ لام، منیش لەگەڵتاندا دێم، ئەگەر لەو ناوچەیە بێت، ئەوا لەنێو هەموو خێڵەکانی یەهودا بەدوایدا دەگەڕێم.» | 23 |
So look, and learn all of the places where he hides himself. Come back to me with sure information, and then I will return with you. If he is in the land, I will search him out among all the thousands of Judah.”
ئینجا هەستان و لەپێش شاولەوە چوون بۆ زیف و لەو کاتەدا داود و پیاوەکانی لە چۆڵەوانی ماعۆن بوون، لە عەراڤا لەلای باشووری یەشیمۆن. | 24 |
Then they rose up and went to Ziph ahead of Saul. Now David and his men were in the wilderness of Maon, in the Arabah to the south of Jeshimon.
شاول و پیاوەکانی چوون بەدوایدا بگەڕێن، بە داود ڕاگەیەنرا و ئەویش دابەزی بۆ تاشەبەردەکە و لە چۆڵەوانی ماعۆندا مایەوە. کاتێک شاول ئەمەی بیست، چوو بۆ چۆڵەوانی ماعۆن و دوای داود کەوت. | 25 |
Saul and his men went to seek him. But David was told of it, so he went down to a rocky hill and lived in the wilderness of Maon. When Saul heard it, he chased David in the wilderness of Maon.
شاول بەم لای چیاکەدا دەڕۆیشت و داود و پیاوەکانیشی بە لایەکەی دیکەدا دەڕۆیشتن، داود بە پەلە لەبەردەم شاولدا هەڵدەهات، شاول و پیاوەکانی خەریک بوون داود و پیاوەکانی گەمارۆ بدەن هەتا دەستبەسەریان بکەن. | 26 |
Saul went on one side of the mountain, and David and his men were going on the other side of the mountain. David hurried to get away from Saul. As Saul and his men were surrounding David and his men to take them,
لەم کاتەدا نێردراوێک هاتە لای شاول و گوتی: «خێرا بکە و وەرەوە، چونکە فەلەستییەکان بەسەر خاکەکەیاندا داوە.» | 27 |
a messenger came to Saul and said, “Hurry and come, for the Philistines have made a raid against the land.”
لێرەدا شاول لە ڕاونانی داود گەڕایەوە و بۆ بەرەنگاربوونەوەی فەلەستییەکان چوو. لەبەر ئەوە ئەو شوێنە ناونرا تاشەبەردی جیابوونەوە. | 28 |
So Saul returned from pursuing David and went against the Philistines. Therefore that place was called the Rock of Escape.
ئینجا داود لەوێوە سەرکەوت و لە قەڵاکانی کانی گەدی مایەوە. | 29 |
David went up from there and lived in the strongholds of Engedi.