< یەکەم ساموئێل 23 >

کاتێک بە داود ڕاگەیەنرا و گوترا: «فەلەستییەکان لە دژی قەعیلا دەجەنگن و جۆخینەکان تاڵان دەکەن،» 1
有人告訴達味說:「看,培肋舍特人在攻打刻依拉,搶劫禾場」。
ئەویش لە یەزدانی پرسی و گوتی: «بچم، لەو فەلەستییانە بدەم؟» یەزدانیش بە داودی فەرموو: «بڕۆ لە فەلەستییەکان بدە و قەعیلا ڕزگار بکە.» 2
達味就求問上主說:「我是否該去攻打這些培肋舍特人﹖」上主回答達味說:「去攻打培肋舍特人,解救刻依拉! 」
بەڵام پیاوەکانی داود پێیان گوت: «ئێمە لێرە لە یەهوداین وا دەترسین، ئەی چەند زیاتر ئەگەر لە دژی لەشکری فەلەستییەکان بچینە قەعیلا؟» 3
隨從達味的人對他說:「看,我們在猶大這裏,已惴惴不安;如果到刻依拉去攻打培肋舍特軍隊,更將如何﹖」
دیسان داود گەڕایەوە لە یەزدانی پرسی، یەزدانیش وەڵامی دایەوە و فەرمووی: «هەستە و بڕۆ بۆ قەعیلا، چونکە من فەلەستییەکان دەدەمە دەست تۆ.» 4
達味又求問了上主,上主回答他說:「動身下到刻依拉去,因為已將培肋舍特人交在你手中了! 」
ئینجا داود و پیاوەکانی چوونە قەعیلا، لە دژی فەلەستییەکان جەنگان و ئاژەڵە ماڵییەکانی ئەوانیان برد. ئیتر داود زیانێکی گەورەی بە فەلەستییەکان گەیاند و دانیشتووانی قەعیلاشی ڕزگار کرد. 5
達味就和跟隨他的人到刻依拉,攻打培肋舍特人,奪得了他們的牲口,打得他們慘敗,營救了刻依拉的居民。
(کاتێک ئەبیاتاری کوڕی ئەحیمەلەخ بۆ لای داود لە قەعیلا هەڵاتبوو، ئێفۆدێکی لەگەڵ خۆی بردبوو.) 6
那時阿希默肋客的兒子厄貝雅塔爾逃到達味那裏,也下到了刻依拉,手中拿著「厄弗得」
بە شاول ڕاگەیەنرا کە داود هاتووە بۆ قەعیلا، شاول گوتی: «خودا داویەتییە دەستم، چونکە بە هاتنە ژوورەوەی بۆ ناو شارێک کە دەرگا و شمشیرەی هەیە تێکەوت.» 7
有人報告撒烏耳說:「達味到了刻依拉」。撒烏耳便說:「天主真將他交在我手中了,因為他將自己封鎖在一座有門有閂的城裏」。
ئینجا شاول هەموو هێزەکانی بۆ جەنگ بانگکرد، بۆ دابەزین بۆ قەعیلا و گەمارۆدانی داود و پیاوەکانی. 8
撒烏耳就調集了人民出征,下到刻依拉,要包圍達味和他的部隊。
کاتێک داود بەو پیلانگێڕییە خراپەی شاولی زانی، بە ئەبیاتاری کاهینی گوت: «ئێفۆدەکە بهێنە.» 9
達味一知道撒烏耳要陷害他,就給厄貝雅塔爾說:「拿「厄弗得」來! 」
داود گوتی: «ئەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، بەندەکەت بە دڵنیایی بیستوویەتی کە شاول دەیەوێت بێتە قەعیلا تاوەکو بەهۆی منەوە شارەکە کاول بکات. 10
然後達味說:「上主,以色列的天主! 你僕人聽說撒烏耳正在籌劃到刻依拉來,為了我的緣故,要毀滅這座城。
ئایا خەڵکی قەعیلا دەمدەنە دەستیەوە؟ ئایا شاول دێت، هەروەک بەندەکەت بیستوویەتی؟ ئەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، ئەم شتانە بۆ بەندەکەت ئاشکرا بکە.» یەزدانیش فەرمووی: «دێت.» 11
刻依拉居民會將我交在他們手中嗎﹖撒烏耳是否會像你僕人所聽到的下來﹖請上主,以色列的天主,通知你的僕人! 」上主回答說:「他要下來! 」
ئەم جارە داود گوتی: «ئایا خەڵکی قەعیلا من و پیاوەکانم دەدەنە دەست شاول؟» یەزدانیش فەرمووی: «بەدەستەوەتان دەدەن.» 12
達味又問說:「刻依拉的居民,會把我和隨從我的的人,交在撒烏耳手中嗎﹖」上主答說:「他們會把你們交出」。
ئیتر داود و پیاوەکانی کە نزیکەی شەش سەد کەس بوون خۆیان ئامادە کرد و قەعیلایان بەجێهێشت و لە شوێنێکەوە دەچوون بۆ شوێنێکی دیکە. کاتێک بە شاول ڕاگەیەنرا کە داود لە قەعیلا دەربازی بووە، بەدوایاندا نەچوو. 13
達味就動身率領士兵,約有六百人,離開了刻依拉,到處漂流。有人告訴撒烏耳說:「達味從刻依拉逃走了」。撒烏耳遂停止出動。
داودیش لە قەڵاکانی چۆڵەوانی و لە چیاکانی چۆڵەوانیی زیف مایەوە، شاولیش بەردەوام بەدوایەوە بوو، بەڵام خودا نەیدایە دەست شاول. 14
達味住在曠野的深山裏,有時住在齊弗曠野的山中。撒烏耳每日找他,天主沒有將達味交在他手中。
کاتێک داود لە چۆڵەوانی زیف لە حۆرێش بوو زانی شاول بۆ کوشتنی هاتووەتە دەرەوە. 15
達味很是害怕,因為撒烏耳出來,不斷搜索他,當時達味住在齊弗曠野的曷勒士。
جا یۆناتانی کوڕی شاول هەستا و چوو بۆ لای داود بۆ حۆرێش و وای لێکرد بۆ هێزی پشت بە خودا ببەستێت، 16
撒烏耳的兒子約納堂動身,到了曷勒士,去見達味,他以天主的名鼓勵達味說:
پێی گوت: «مەترسە. شاولی باوکم دەستی ناتگاتێ. تۆ دەبیتە پاشای ئیسرائیل، منیش کەسی دووەم دەبم، تەنانەت شاولی باوکیشم ئەمە دەزانێت.» 17
「不必害怕! 我父撒烏耳的手決拿不住你! 你必要作以色列王,我要在你以下居第二位,連我父撒烏耳也知道這事」。
هەردووکیان پەیمانێکیان لەبەردەم یەزداندا بەست و دوای ئەوە یۆناتانیش گەڕایەوە بۆ ماڵەکەی خۆی، بەڵام داود لە حۆرێشدا مایەوە. 18
他們二人在上主面前訂了盟約。以後達味仍留在曷勒士,約納堂回了家。
پاشان زیفییەکان سەرکەوتن بۆ گیڤعا، بۆ لای شاول و گوتیان: «ئایا داود لەلای ئێمە خۆی نەشاردووەتەوە، لەناو قەڵاکانی حۆرێش لە گردی حەکیلا ئەوەی بەلای باشووری یەشیمۆنە؟ 19
有些齊弗人上了基貝亞見撒烏耳,說:「達味不是在我們當中,在曷勒士隱藏著嗎﹖
ئێستاش ئەی پاشا دابەزە، هەر کاتێک ویستت دابەزە، ئێمەش لەسەرمانە بیدەینە دەستی پاشا.» 20
大王! 現在你隨意下到我們這裏,我們必將他交在大王手中」。
شاولیش وەڵامی دانەوە: «یەزدان بەرەکەتدارتان بکات، چونکە بەزەییتان پێمدا هاتەوە، 21
撒烏耳答說:「望上主祝福你們,因為你們同情了我。
ئێستا بڕۆن و دڵنیابنەوە، بزانن و تەماشای ئەو جێگایە بکەن کە لێی دەبێت و کێ لەوێ بینیویەتی. پێم گوتراوە زۆر زۆرزانە. 22
你們再去查看清楚,看他的腳步急速往哪裏去,因為有人給我說,他非常狡滑。
تەماشا بکەن و هەموو ئەو حەشارگانەی کە خۆی تێیاندا حەشار دەدات بزانن و بە هەواڵی تەواوەوە بگەڕێنەوە بۆ لام، منیش لەگەڵتاندا دێم، ئەگەر لەو ناوچەیە بێت، ئەوا لەنێو هەموو خێڵەکانی یەهودا بەدوایدا دەگەڕێم.» 23
所以你們去觀察清楚,他藏身的一切地方,確定後,回來見我,我必同一起去,只要他在這地方,我必在猶大各鄉村中搜捕他」。
ئینجا هەستان و لەپێش شاولەوە چوون بۆ زیف و لەو کاتەدا داود و پیاوەکانی لە چۆڵەوانی ماعۆن بوون، لە عەراڤا لەلای باشووری یەشیمۆن. 24
他們就在撒烏耳以先動身往齊弗去了;達味和他的人那時住在瑪紅曠野,即在曠野南方的荒野原中。
شاول و پیاوەکانی چوون بەدوایدا بگەڕێن، بە داود ڕاگەیەنرا و ئەویش دابەزی بۆ تاشەبەردەکە و لە چۆڵەوانی ماعۆندا مایەوە. کاتێک شاول ئەمەی بیست، چوو بۆ چۆڵەوانی ماعۆن و دوای داود کەوت. 25
撒烏耳率領士兵去尋找達味。有人將這事告訴了達味,他就下到轟立瑪紅曠野的山崖間;撒烏耳一聽說,便到瑪紅曠野去追趕達味。
شاول بەم لای چیاکەدا دەڕۆیشت و داود و پیاوەکانیشی بە لایەکەی دیکەدا دەڕۆیشتن، داود بە پەلە لەبەردەم شاولدا هەڵدەهات، شاول و پیاوەکانی خەریک بوون داود و پیاوەکانی گەمارۆ بدەن هەتا دەستبەسەریان بکەن. 26
撒烏耳帶領士兵走在山這面,達味帶領他的士兵走在山那邊;達味正在急速逃避撒烏耳時,撒烏耳率領著他的士兵追蹤達味和他的士兵,幾乎要把他們捉住,
لەم کاتەدا نێردراوێک هاتە لای شاول و گوتی: «خێرا بکە و وەرەوە، چونکە فەلەستییەکان بەسەر خاکەکەیاندا داوە.» 27
就在這時,有一個使者來見撒烏耳說:「快回去,因為培肋舍特已侵入邊境! 」
لێرەدا شاول لە ڕاونانی داود گەڕایەوە و بۆ بەرەنگاربوونەوەی فەلەستییەکان چوو. لەبەر ئەوە ئەو شوێنە ناونرا تاشەبەردی جیابوونەوە. 28
撒烏耳遂立即收兵,不再追趕達味,而去迎擊培肋舍特人;因此,人給那地方起名叫「隔離岩」。
ئینجا داود لەوێوە سەرکەوت و لە قەڵاکانی کانی گەدی مایەوە. 29
達味為那裏上去,住在恩革狄的山寨中。

< یەکەم ساموئێل 23 >