< یەکەم ساموئێل 2 >
حەنا نوێژی کرد و گوتی: «دڵم بە یەزدان شادە، سەرم بە یەزدان بەرزە. پێکەنینم بە دوژمنەکانم دێت، لەبەر ئەوەی شادمانم بە ڕزگارییەکەت. | 1 |
亞納祈禱說:「我從心裏喜樂於上主,我的頭因上主而高仰;我可開口嘲笑我的敵人,因為我喜樂於你的救助。
«کەس نییە پیرۆز وەک یەزدان، بێجگە لە تۆ کەس نییە، هیچ تاشەبەردێک نییە وەک خودامان. | 2 |
沒有聖者,相似上主;除了你以外,沒有另一位;沒有磐石,相似我們的天主。
«بە لووتبەرزی زۆرەوە مەدوێن، با قسەی زل لە دەمتان دەرنەچێت، چونکە یەزدان خودایەکی بەئاگایە، ئەوە کارەکان هەڵدەسەنگێنێت. | 3 |
你們別再三說誑言,別口出豪語;上主是全知的天主,人的行為由他衡量。
«کەوانی پاڵەوانەکان تێکشکێنران و شکستخواردووەکانیش هێزیان بەبەردا کرا. | 4 |
壯士的弓已被折斷,衰弱者反而力量倍增。
تێرەکان خۆیان بەکرێ دا بۆ نان و برسییەکانیش نانیان لەبەر مایەوە. نەزۆک حەوت منداڵی بوو و ئەوەی کوڕی زۆر بوو نائومێد بوو. | 5 |
曾享飽飫的,今傭工求食;曾受饑餓的,今無須勞役;不妊的今生了七子,多產者反而生育停頓。
«یەزدان مرۆڤ دەمرێنێت و زیندووشی دەکاتەوە، دەیباتە جیهانی مردووان و هەڵیشیدەستێنێتەوە. (Sheol ) | 6 |
上主使人死,也使人活;使人降入陰府,也將人由陰府提出; (Sheol )
یەزدان مرۆڤ هەژار و دەوڵەمەند دەکات، نزم دەکاتەوە و بەرزیشی دەکاتەوە. | 7 |
上主使人窮,也使人富;貶抑人,也舉揚人;
ئەو هەژار لەناو خۆڵ ڕاست دەکاتەوە، کڵۆڵیش لەناو زبڵخانە بەرز دەکاتەوە، هەتا لەگەڵ میران دایاننیشێنێت و تەختی شکۆمەندی بکات بە میراتیان. «لەبەر ئەوەی کۆڵەکەکانی زەوی هی یەزدانن، جیهانی لەسەر داناوە. | 8 |
上主由塵埃中提拔卑賤者,從糞土中高舉貧窮者,使他與王侯同席,承受光榮座位;大地的支柱原屬上主,支柱上奠定了世界。
پێی خۆشەویستانی خۆی دەپارێزێت، بەڵام بەدکاران لە تاریکیدا بێدەنگ دەبن. «مرۆڤ بە هێز زاڵ نابێت، | 9 |
他保護虔誠者的腳步,使惡人在黑暗中滅亡,因為人決不能憑己力獲勝,
نەیارانی یەزدان تێکدەشکێنرێن. هەرەبەرز بەسەریاندا دەگرمێنێت، یەزدان حوکم بەسەر ئەوپەڕی زەویدا دەدات. «هێز بە پاشای خۆی دەدات، سەری دەستنیشانکراوەکەی بەرز دەکاتەوە.» | 10 |
那與上主敵對的必被粉碎。至高者在天主鳴雷,上主要裁判地極,賜予自己的君王能力,高舉受傅者的冠冕。」
ئینجا ئەلقانە گەڕایەوە ڕامە بۆ ماڵی خۆی، بەڵام منداڵەکە لەلای عێلیی کاهین خزمەتی یەزدانی دەکرد. | 11 |
以後厄耳卡納回了辣瑪本家。幼童卻留在厄里大司祭前,奉事上主。
کوڕەکانی عێلیش بەدکار بوون و یەزدانیان نەدەناسی. | 12 |
厄里的兩個兒子原是無惡不做的人,不懷念上主,
بەپێی ڕێوڕەسمی کاهینیێتی لەگەڵ گەل، کاتێک هەرکەسێک قوربانییەکی پێشکەش دەکرد، خزمەتکاری کاهینەکە لە کاتی لێنانی گۆشتەکە دەهات و چەنگاڵێکی سێ ددانی لەدەست بوو، | 13 |
也不關心司祭對人民的義務;若有人來殺牲獻祭,到煮祭肉時,司祭的僮僕便來,手持三齒叉,
دەیکرد بەناو لەگەنەکە یان دەفرەکە یان تاوەکە یان مەنجەڵەکە. هەرچی بەسەر چەنگاڵەکەوە دەبوو، کاهین بۆ خۆی دەبرد. لە شیلۆ بەم شێوەیان دەکرد لەگەڵ هەموو ئەو ئیسرائیلییانەی دەهاتنە ئەوێ. | 14 |
插入鼎裏,鍋裏,甑裏或鑊裏,凡叉上來的,司祭就拿去自用;他們常這樣對待所有到史羅來的以色列人。
هەروەها پێش ئەوەی پیوەکە بسووتێنن، خزمەتکارەکەی کاهین دەهات و بەو پیاوەی دەگوت کە قوربانییەکەی کردبوو: «گۆشت بدە بە کاهین بۆ برژاندن، چونکە گۆشتی کوڵاوت لێ وەرناگرێت، بەڵکو تەنها خاو.» | 15 |
甚或在焚化油脂以前,司祭的僮僕來對獻祭的人說:「把肉給司祭去烤罷! 他不向你要熟肉,他要生肉。」
پیاوەکەش پێی دەگوت: «با یەکەم جار پیوەکە بسووتێنرێت، پاشان هەرچی ئەوەی ئارەزووی دەکەیت بیبە.» ئەویش دەیگوت: «نا، بەڵکو ئێستا دەیدەیت، ئەگەر نا، بە زۆر دەیبەم.» | 16 |
如果人答應說:「先得將油脂焚化,然後你可隨意拿去。」他必答說:「不,應立刻給我;不然,我就來搶。」
جا گوناهی هەرزەکارەکان لەبەردەم یەزدان زۆر گەورە بوو، چونکە خەڵکی سووکایەتییان بە پێشکەشکراوی یەزدان دەکرد. | 17 |
這兩個少年人在上主前犯的罪極重,因為輕視了獻於上主的祭品。
بەڵام ساموئێل هەر لە منداڵییەوە لەبەردەم یەزدان خزمەتی دەکرد و ئێفۆدێکی کەتانی لەبەر بوو. | 18 |
撒慕爾幼童穿著細麻的「厄弗得,」在上主面前供職。
دایکیشی ساڵ لەدوای ساڵ کەوایەکی بچووکی بۆ دروستدەکرد و کە لەگەڵ مێردەکەی دەڕۆیشت بۆ سەربڕینی قوربانی ساڵانە بۆی دەبرد. | 19 |
他的母親每年給他做一件小外氅,當她同丈夫上來獻年祭時,就給他帶來。
عێلیش بۆ ئەلقانە و ژنەکەی داوای بەرەکەتی کرد و گوتی: «یەزدان لەم ژنەوە وەچەت بۆ بخاتەوە لە جیاتی ئەوەی نوێژی بۆ کرد و بە یەزدانی دا.» ئینجا چوونەوە بۆ ماڵەکەی خۆیان. | 20 |
厄里祝福厄耳卡納和他的妻子說:「願上主由這婦人再賞你一個兒子,代替獻給上主的這一個! 」然後他們就回了本鄉。
جا کە یەزدان حەنای بەسەرکردەوە، سکی پڕ بوو و سێ کوڕ و دوو کچی بوو. لەو ماوەیەدا ساموئێلی کوڕی لەبەردەم یەزداندا گەورە بوو. | 21 |
上主看顧了亞納她懷孕生了三男二女。撒慕爾幼童在上主前漸漸長大。
عێلی زۆر پیر بوو و هەموو ئەو شتانەی بیستەوە کە کوڕەکانی دەرهەق بە ئیسرائیل دەیانکرد و هەروەها چۆن جووت دەبوون لەگەڵ ئەو ژنانەی لەبەردەم دەرگای چادری چاوپێکەوتندا خزمەتیان دەکرد. | 22 |
厄里已經很老。他聽說他的兩個兒子對眾以色列人所做的一切,和他們與社會幕門旁服役的婦女同睡的事,
جا لێی پرسین: «بۆچی ئەم شتانە دەکەن؟ لەلای هەموو ئەم گەلە من ڕەفتارە خراپەکانتانم بیستووە. | 23 |
就對他們說:「你們為什麼作出像我由眾百姓那裏聽來的這些壞事﹖
نەخێر کوڕەکانم، ئەو هەواڵەی کە دەیبیستم لەنێو گەلی یەزدان بڵاو دەکرێتەوە باش نییە. | 24 |
我兒,不要這樣! 我所聽見的風聲實在不好,你們竟使百姓遠離了上主!
ئەگەر کەسێک دەرهەق بە کەسێک گوناه بکات، خودا ناوبژیوانی دەکات، بەڵام ئەگەر کەسێک دەرهەق بە یەزدان گوناه بکات، کێ داکۆکیی لێ دەکات؟» بەڵام گوێیان لە قسەی باوکیان نەگرت، چونکە یەزدان خوازیار بوو بیانمرێنێت. | 25 |
若得罪人,尚有天主審斷;人若得罪上主,有誰為他求情呢﹖」但是他們仍不聽父親的話,因為上主有意使他們喪亡。
بەڵام ساموئێلی منداڵ بەردەوام بوو لە گەشەکردن، یەزدان و خەڵکیش زیاتر لێی ڕازی دەبوون. | 26 |
撒慕爾幼童漸漸長大,為上主和人所喜愛。
ئینجا پیاوێکی خودا هات بۆ لای عێلی و پێی گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”ئایا من بە ئاشکرا خۆمم بۆ ماڵی باوکت دەرنەخست، کاتێک لە میسر لە ماڵی فیرعەون بوون؟ | 27 |
有一位天主的人來到厄里面前對他說:「上主這樣:當你祖先的家人還在埃及法郎家中當奴隸時,我不是再三顯現給他們嗎﹖
لەنێو هەموو هۆزەکانی ئیسرائیلدا هەڵمبژارد بۆ ئەوەی ببێت بە کاهینم، سەربکەوێت بۆ سەر قوربانگاکەم، بخوورم بۆ بسووتێنێت و لەبەردەممدا ئێفۆد لەبەر بکات. من هەموو قوربانییە بە ئاگرەکانی نەوەی ئیسرائیلم بە ماڵی باوکت دا. | 28 |
我不是從以色列眾支派中,特選了他們作我的司祭,上我的祭壇焚香獻祭,穿「厄弗得」到我面前來,並將以色列子民的火祭祭品全賜給了你的父家嗎﹖
ئیتر بۆچی سووکایەتی بە قوربانی و پێشکەشکراوەکەم دەکەن، ئەوەی لە نشینگەکەدا فەرمانم پێی کردووە؟ بۆچی لە من زیاتر ڕێز لە کوڕەکانت دەگریت، بە یەکەم بەری هەموو پێشکەشکراوەکانی ئیسرائیلی گەلەکەم خۆتان قەڵەو دەکەن؟“ | 29 |
那麼,你為什麼還要嫉視我所規定的犧牲和素祭呢﹖竟重視你的兒子在我以上,用我的人民以色列所獻的最好的一份,養肥了他們﹖
«لەبەر ئەوە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل دەفەرموێت:”بێگومان من فەرمووم، ماڵی تۆ و ماڵی باوکت هەتاهەتایە لەبەردەمم هاتوچۆ دەکەن،“بەڵام ئێستا یەزدان دەفەرموێت:”لە من بەدوور بێت! ئەوەی ڕێزم بگرێت ڕێزداری دەکەم، ئەوانەی سووکایەتیم پێ بکەن سووک دەبن. | 30 |
因此,請聽上主以色列天主的斷語:我曾許下,你的家和你的父家要在我面前永遠往來,但是現在,──上主的斷語──決不能如此! 只有那光榮我的,我纔光榮他;那輕視我的,必受輕視。
ڕۆژێک دێت هێزی بازووی خۆت و هێزی بازووی ماڵی باوکت لەناودەبەم، لە بنەماڵەکەتدا کەس ناگاتە تەمەنی پیری. | 31 |
時日快到了,那時我要砍下你的臂膊和你父家的臂膊,使你家裏再沒有權威的長者。
تەنگانە لە نشینگەکەم دەبینیت، سەرەڕای ئەو چاکەیەی بۆ ئیسرائیلی دەبێت، هەتاهەتایە لە بنەماڵەکەتدا کەس ناگاتە تەمەنی پیری. | 32 |
以後,你要嫉視我賜與以色列人的一切幸福,可是在你家裏永不會再有權威的長者;
هەر یەکێک لە ئێوە کە لە قوربانگاکەی خۆم نەیبڕمەوە ئەوە بۆ کوێرایی هاتن بۆ چاوەکانت و داخبوونی دڵتە، هەموو وەچەی ماڵەکەت لە گەنجیێتیدا دەمرن. | 33 |
我也不願將你的人由我的祭壇上盡行消滅,致使你的眼目昏花,心神憂傷;但你家中大多數的人要死在人家的刀下。
«”ئەمەش نیشانەیە بۆت، بەسەر دوو کوڕەکەتدا دێت، بەسەر حۆفنی و فینەحاس، لە یەک ڕۆژدا هەردووکیان دەمرن. | 34 |
你的兩個兒子曷弗尼和丕乃哈斯所要遭遇的,為你就是個先兆:他們兩人要在同一天死掉。
کاهینێکی دڵسۆز بۆ خۆم دادەنێم کە ئەوەی لە دڵ و دەروونمدایە بیکات و ماڵێکی ئاسوودەی بۆ بنیاد دەنێم و لەبەردەم دەستنیشانکراوەکەم بە درێژایی ڕۆژان هاتوچۆ دەکات. | 35 |
我要為我興起一位忠信的司祭,他要照我的心意行事,我要給他建立一個堅固的家庭,他一生要在我的受傅者前往來。
هەرکەسێکیش کە لە بنەماڵەکەت دەمێنێتەوە دێت تاکو بۆ پارچە زیوێک و کولێرەیەک کڕنۆش بۆ ئەو کاهینە ببات، دەڵێت:’ئەرکێکی کاهینیێتیم پێ بسپێرە بۆ ئەوەی بتوانم کولێرەیەک بخۆم.‘“» | 36 |
那時,凡你家中所存留的人,必要叩拜他,為得到一點錢或一片餅說:求你容我參與任何一種司祭職務,使我可以糊口。」