< یەکەم ساموئێل 19 >
ئیتر شاول بە یۆناتانی کوڕی و هەموو خزمەتکارەکانی گوت کە داود بکوژن. بەڵام یۆناتانی کوڕی شاول لە دڵەوە داودی خۆشدەویست. | 1 |
Beszélt Sául a fiához; Jónátánhoz és mind a szolgáihoz, hogy megöli Dávidot; Jonátán, Sául fia pedig kedvelte Dávidot nagyon.
جا یۆناتان داودی ئاگادار کردەوە و گوتی: «شاولی باوکم دەیەوێ بتکوژێت. بەیانی ئاگات لە خۆت بێت و لە حەشارگەیەکدا بمێنەوە، خۆت بشارەوە. | 2 |
És tudtára adta Jónátán Dávidnak, mondván: Meg akar téged ölni Sául atyám, most hát óvakodjál, kérlek, reggel, maradj rejtekben és rejtőzz el;
منیش دەچم و لەتەنیشت باوکمەوە لەو کێڵگەیەدا ڕادەوەستم کە خۆتت تێیدا شاردووەتەوە، لەبارەی تۆوە قسە لەگەڵ باوکم دەکەم و تەماشا دەکەم بزانم چی دەبێت و پێتی ڕادەگەیەنم.» | 3 |
én pedig kimegyek majd és állok atyám oldalára a mezőn, ahol te leszel, és én majd beszélek rólad atyámhoz és amit látok, tudtodra adom.
ئینجا یۆناتان بە چاکە دەربارەی داود بۆ شاولی باوکی قسەی کرد و گوتی: «با پاشا خراپەیەک دەرهەق بە داودی خزمەتکاری خۆی نەکات، چونکە ئەو خراپەی دەرهەق بە تۆ نەکردووە و کارەکانیشی دەرهەق بە تۆ زۆر چاکن. | 4 |
És jót beszélt Jónátán Dávidról Sáulhoz, az atyjához és szólt hozzá: Ne vétkezzék a király szolgája ellen, Dávid ellen, mert nem vétett neked, s mert az ő tettei javadra vannak nagyon.
ئەو ژیانی خۆی خستە سەر دەستی و فەلەستییەکەی کوشت، یەزدانیش ڕزگارییەکی گەورەی بۆ هەموو ئیسرائیل هێنایە ئاراوە، تۆ خۆت بینیت و دڵخۆش بوویت، ئیتر بۆچی خراپە دەرهەق بە خوێنی بێتاوانێک دەکەیت، بەبێ هۆ داود دەکوژیت؟» | 5 |
Tenyerére tette életét és megverte a filiszteust és az Örökkévaló nagy segedelmet művelt egész Izraelnek – láttad és örültél; miért vétkeznél hát ártatlan vér ellen, megölvén Dávidot ok nélkül?
شاولیش گوێی لە دەنگی یۆناتان گرت، شاول سوێندی خوارد: «بە یەزدانی زیندوو، داود ناکوژرێت.» | 6 |
És hallgatott Sául Jónátán szavára; és megesküdött Sául: Él az Örökkévaló, nem fog megöletni!
ئینجا یۆناتان داودی بانگکرد و هەموو ئەو قسانەی پێ ڕاگەیاند، یۆناتان داودی هێنایەوە لای شاول و ئیتر وەک جاران لەبەردەمیدا بوو. | 7 |
Ekkor hívta Jónátán Dávidot, és tudtára adta Jónátán mind e dolgokat; erre odavitte Jónátán Dávidot Sáulhoz, és úgy volt előtte, mint tegnap, tegnapelőtt.
جارێکی دیکە جەنگ هەڵگیرسا و داود چوو لە دژی فەلەستییەکان بجەنگێت، گورزێکی گەورەی لێ وەشاندن و لەبەردەمی هەڵاتن. | 8 |
Tovább is volt a háború; és kivonult Dávid, harcolt a filiszteusokkal és megverte őket nagy vereséggel, és megfutamodtak előle.
بەڵام کاتێک شاول لە ماڵەوە دانیشتبوو و ڕمێکی بەدەستەوە بوو، دیسان ڕۆحێکی بەد لەلایەن یەزدانەوە هاتەوە سەری. کاتێک داود قیسارەکەی دەژەند، | 9 |
De lett az Örökkévalónak egy gonosz szelleme Sáulon; ő a házában ült, és dárdája kezében, Dávid pedig hárfázott kezével;
شاول ویستی بە ڕمەکەی لە داود بدات و بە دیوارەکەوە هەڵیبواسێت، بەڵام ئەو لەبەردەم شاولدا هەڵات، جا لە دیوارەکەی دا و داودیش هەڵات و ئەو شەوە دەرباز بوو. | 10 |
ekkor oda akarta Sául a dárdával szegezni Dávidot a falhoz, de elszabadult Sául elől, és odaütötte a dárdát a falhoz, Dávid pedig megfutamodott és elmenekült azon éjjel.
پاشان شاول چەند نێردراوێکی بۆ ماڵی داود نارد هەتا چاودێری بکەن و لە بەیانیدا بیکوژن. بەڵام میخەلی ژنی پێی ڕاگەیاند و گوتی: «ئەگەر ئەمشەو دەرباز نەبیت، بۆ سبەینێ کوژراویت.» | 11 |
És küldött Sául követeket Dávid házához, hogy őrizzék és hogy reggelre megöljék; de tudtára adta Dávidnak a felesége, Míkhál, mondván: Ha nem mented meg lelkedet ez éjjel, holnap meg vagy ölve.
ئیتر میخەل داودی لە پەنچەرەکەوە شۆڕکردەوە، ئەویش ڕۆیشت، ڕایکرد و دەرباز بوو. | 12 |
És lebocsátotta Míkhál Dávidot az ablakon; elment, megszökött és megmenekült.
پاشان میخەل پەیکەرێکی برد و خستییە ناو جێگاکەیەوە، هەندێک مووی بزنیشی لە جێی سەری دانا و بە جلوبەرگ دایپۆشی. | 13 |
És vette Míkhál a teráfimot és tette az ágyba, a kecskeszőr párnát pedig tette feje alá; és betakarta ruhával.
شاولیش چەند نێردراوێکی نارد هەتا داود بگرن، میخەلیش گوتی: «نەخۆشە.» | 14 |
És küldött Sául követeket, hogy hozzák el Dávidot; mondta: Beteg ő.
ئینجا شاول چەند نێردراوێکی بۆ بینینی داود نارد و گوتی: «بە جێگاکەیەوە بۆ منی بهێنن هەتا بیکوژم.» | 15 |
Erre küldte Sául a követeket, hogy nézzék meg Dávidot, mondván: Hozzátok őt fel hozzám ágyastól, hogy megöljem.
بەڵام کاتێک نێردراوەکان هاتنە ژوورەوە، تەماشایان کرد ئەوەتا پەیکەرێک لەناو جێگاکەیە و هەندێک مووی بزنیش لە جێی سەرییەتی. | 16 |
Odajöttek a követek, és íme, a teráfim az ágyon; a. kecskeszőr párna pedig feje alatt.
جا شاول بە میخەلی گوت: «بۆچی ئاوا هەڵتخەڵەتاندم، دوژمنەکەی منت بەڕەڵا کرد و دەرباز بوو؟» میخەلیش بە شاولی گوت: «ئەو پێی گوتم:”ئەگەر بەڕەڵام نەکەی دەتکوژم.“» | 17 |
Ekkor szólt Sául Míkhálhoz: Miért csaltál meg így, hogy elbocsátottad ellenségemet és megmenekült? Szólt Míkhál Sáulhoz: Ő mondta nekem: bocsáss el, miért öljelek meg?
کاتێک داود ڕایکرد و دەرباز بوو، چوو بۆ لای ساموئێل لە ڕامە، هەموو ئەوەی شاول پێی کردبوو پێی ڕاگەیاند. ئینجا داود لەگەڵ ساموئێل چوون و لە نایۆت مانەوە. | 18 |
Dávid pedig elszökött és menekült, eljött Sámuelhez Rámába, és elmondta neki mindazt, amit cselekedett vele Sául. Erre elment ő meg Sámuel és letelepedtek Nájótban.
جا بە شاول ڕاگەیەنرا و گوترا: «داود وا لە نایۆتە لە ڕامە.» | 19 |
Tudtára adták Sáulnak, mondván: Íme Dávid Nájóthan van, Rámában.
شاولیش چەند نێردراوێکی نارد بۆ گرتنی داود، کاتێک کۆمەڵی پێغەمبەرانیان بینی حاڵیان گرتووە و ساموئێلیش وەک سەرۆک بەسەریانەوە ڕاوەستاوە، ڕۆحی خودا بەسەر نێردراوەکانی شاولیشدا هات و ئەوانیش حاڵیان گرت. | 20 |
Küldött tehát Sául követeket, hogy hozzák el Dávidot; de látták a próféták csoportját, amint prófétálnak, Sámuel pedig ott áll felügyelve rájuk; akkor lett Istennek szelleme Sául követein és prófétáltak ők is.
ئەمەیان بە شاول ڕاگەیاند، ئەویش چەند نێردراوێکی دیکەی نارد، هەروەها ئەوانیش حاڵیان گرت. ئینجا بۆ جاری سێیەم چەند نێردراوێکی نارد و ئەوانیش حاڵیان گرت. | 21 |
Mikor tudtára adták Sáulnak, küldött más követeket, de azok is prófétáltak; újból is küldött Sául követeket, harmadszor, de azok is prófétáltak.
ئینجا خۆی چوو بۆ ڕامە، گەیشتە ئەمباراوە گەورەکە، ئەوەی لە سەخویە، پرسیاری کرد: «ساموئێل و داود لەکوێن؟» پێی گوترا: «لە نایۆتن، لە شارۆچکەی ڕامە.» | 22 |
Elment tehát ő is Rámába és eljutott a nagy gödörhöz, mely Székúban van, kérdezte és mondta: Hol vannak Sámuel és Dávid? Mondták: Íme Nájótban, Rámában.
جا شاول چوو بۆ ئەوێ، بۆ نایۆت لە ڕامە. تەنانەت ئەویش ڕۆحی خودا هاتە سەری و بە ڕۆیشتنەوە حاڵی گرت هەتا گەیشتە نایۆت. | 23 |
Elment tehát oda Nájótba, Rámában; és lett őrajta is Isten szelleme és egyre járva prófétált, míg el nem jutott Nájótba, Rámában.
جلەکانی لەبەر خۆی داکەند و ئەویش لەبەردەم ساموئێل حاڵی گرت، بە درێژایی ئەو شەو و ڕۆژە بە ڕووتی خۆی دا بە زەویدا. لەبەر ئەوەیە دەڵێن، «ئایا شاولیش لەنێو پێغەمبەرەکانە؟» | 24 |
Levetette ő is ruháit és prófétált ő is Sámuel előtt, és feküdt meztelenül azon egész nap és egész éjjel. Azért mondják: Hát Sául is a próféták között van?