< یەکەم ساموئێل 13 >

شاول تەمەنی سی ساڵ بوو کاتێک بوو بە پاشا، چل و دوو ساڵ وەک پاشا پاشایەتی ئیسرائیلی کرد. 1
Saul was thirty when he became king, and he reigned over Israel for forty-two years.
شاول سێ هەزار پیاوی لە ئیسرائیل بۆ خۆی هەڵبژارد، دوو هەزار لەگەڵ شاول بوون لە میخماس و ناوچە شاخاوییەکانی بێت‌ئێل و هەزاریش لەگەڵ یۆناتان بوون لە گیڤعای بنیامین و پاشماوەی گەلەکەشی ناردەوە، هەریەکە و بۆ ماڵەکەی خۆی. 2
Saul had chosen three thousand men of Israel. Two thousand of them were with Saul in Michmash and the hill country of Bethel, and another thousand were with Jonathan in Gibeah of Benjamin. He sent the rest of the army home.
یۆناتان لە سەربازگەی فەلەستییەکانی دا ئەوەی لە گەڤەعە، فەلەستییەکان ئەمەیان بیستەوە و شاولیش لە هەموو زەوییەکەدا فووی بە کەڕەنادا کرد و گوتی: «با هەموو عیبرانییەکان گوێیان لێ بێت!» 3
Jonathan attacked the Philistine garrison at Geba. The Philistines soon heard about it, so Saul had the trumpet call to arms sounded throughout the land, saying, “Hebrews, pay attention!”
جا هەموو ئیسرائیل بیستیان کە شاول لە سەربازگەی فەلەستییەکانی داوە و ئیسرائیلیش لای فەلەستییەکان قێزەون بووە، جا گەل بۆ لای شاول بانگ کران و لە گلگال کۆبوونەوە. 4
All of Israel heard the news, “Saul has attacked the Philistine garrison, and now Israel is like a bad smell to the Philistines!” So the whole army was called up to join Saul at Gilgal.
ئینجا فەلەستییەکان بۆ جەنگ لە دژی ئیسرائیل کۆبوونەوە، سێ هەزار گالیسکە و شەش هەزار گالیسکەسوار و سەربازەکانیش لە زۆریدا وەک لمی سەر کەناری دەریا بوون، جا سەرکەوتن و لە میخماس لە ڕۆژهەڵاتی بێت‌ئاڤن چادریان هەڵدا. 5
The Philistines gathered to fight against Israel. They had three thousand chariots, six thousand horsemen, and soldiers as numerous as sand on the seashore. They advanced and camped at Michmash, east of Beth-aven.
کاتێک پیاوانی ئیسرائیل بینییان لە مەترسیدان لەبەر ئەوەی سوپاکەیان تەنگەتاو بووە، ئیتر خۆیان لەناو ئەشکەوت و دڕکوداڵەکان و لەنێو تاشەبەردەکان و لەناو چاڵ و ئەمباراوەکاندا شاردەوە، 6
When the Israelite men realized the tough situation they were in, and that the army was taking a beating, they hid themselves in caves, holes, rocks, pits, and cisterns.
تەنانەت هەندێک لە عیبرانییەکان لە ڕووباری ئوردونەوە بۆ خاکی گاد و گلعاد پەڕینەوە. شاولیش هێشتا لە گلگالدا بوو و هەموو سەربازەکان کە بەدوایەوە بوون ترسان. 7
Some of the Hebrews even crossed the Jordan into the territory of Gad and Gilead, but Saul stayed at Gilgal, and all the men with him were trembling with fear.
ئینجا حەوت ڕۆژ مایەوە هەتا ئەو کاتەی ساموئێل دیاری کردبوو، بەڵام ساموئێل نەهات بۆ گلگال و سەربازەکان وازیان لە شاول دەهێنا و پەرتوبڵاو دەبوونەوە. 8
Saul waited there seven days for the time that Samuel had said, but Samuel did not arrive at Gilgal, and the army started to desert him.
بۆیە شاول گوتی: «قوربانی سووتاندنەکان و قوربانییەکانی هاوبەشیم بۆ بهێننە پێش.» جا شاول قوربانی سووتاندنەکانی پێشکەش کرد و 9
So Saul ordered, “Bring the burnt offering and the friendship offerings to me,” and he presented the burnt offering.
ئەوە بوو کە لە پێشکەشکردنی قوربانی سووتاندنەکان بووەوە، ساموئێل هات، شاولیش بەرەو ڕووی چوو تاوەکو پێشوازی لێ بکات. 10
Just as he finished presenting the burnt offering, he saw Samuel arrive. Saul went over to meet him and say hello.
ساموئێلیش لێی پرسی: «ئەوە چیت کرد؟» شاولیش وەڵامی دایەوە: «لەبەر ئەوەی بینیم کە گەل لێم پەرتوبڵاو بوونەوە و تۆش لە ڕۆژانی دیاریکراودا نەهاتیت و فەلەستییەکانیش لە میخماسدا کۆببوونەوە، 11
“What have you done?” Samuel asked. Saul replied, “Well I saw my men were deserting me, and you hadn't arrived when you said you would, and the Philistines were gathering at Michmash to attack.
گوتم:”ئێستا فەلەستییەکان بۆم دێنە خوارەوە بۆ گلگال، بەر لەوەی داوای ڕەزامەندی یەزدان بکەم.“ئیتر زۆرم بۆ خۆم هێنا و قوربانییەکەی سووتاندنم پێشکەش کرد.» 12
I said to myself, ‘The Philistines are about to attack me at Gilgal, and I haven't asked the Lord for his help.’ So I felt I had to present the burnt offering myself.”
ساموئێلیش بە شاولی گوت: «گێلایەتیت کرد و فەرمانی یەزدانی پەروەردگارت نەپاراست، کە فەرمانی پێ کردبوویت. ئەگەر فەرمانەکانی خودات ئەنجام بدابایە، ئەوا یەزدان بۆ هەتاهەتایە پاشایەتییەکەی تۆی بەسەر ئیسرائیلدا دەچەسپاند. 13
“You've been really stupid,” Samuel told him. “You haven't kept the commands of the Lord your God. If you had, the Lord would have made your kingdom over Israel secure forever.
بەڵام ئێستا پاشایەتییەکەت بەردەوام نابێت، یەزدان بەدوای پیاوێکی دیکەدا گەڕا بە دڵی خۆی بێت، تاوەکو فەرمانڕەوایەتی گەلەکەی بکات، چونکە گوێڕایەڵ نەبوویت بۆ ئەوەی کە یەزدان فەرمانی پێ کردبوویت.» 14
But now your kingdom won't last. The Lord has found for himself a man who thinks like him, and has chosen him as ruler over his people, because you haven't kept the commands of the Lord.”
ئینجا ساموئێل هەستا و لە گلگالەوە چووە گیڤعای بنیامین، شاولیش ئەو پیاوانەی ژمارد کە لەگەڵیدا بوون، نزیکەی شەش سەد پیاو بوون. 15
Then Samuel left Gilgal. The rest of the soldiers followed Saul to meet the army, going from Gilgal to Geba in Benjamin. Saul counted the number of soldiers who were with him and there were about six hundred.
شاول و یۆناتانی کوڕی و ئەو پیاوانەی لەگەڵیاندا بوون لە گیڤعای بنیامیندا نیشتەجێ بوون، فەلەستییەکانیش لە میخماسدا چادریان هەڵدا. 16
Saul, his son Jonathan, and the soldiers with them were staying in Geba of Benjamin, while the Philistines were camped at Michmash.
ئینجا تێکدەرەکان لە ئۆردوگای فەلەستییەکانەوە بە سێ دەستە چوونە دەرەوە. دەستەیەکیان بەرەو ڕێگای عۆفرا لە خاکی شوعال، 17
Three groups of raiders left the Philistine camp to go and attack. One group went towards Ophrah in the land of Shual,
دەستەیەکی دیکە بەرەو ڕێگای بێت‌حۆرۆن، دەستەکەی دیکەش بەرەو ڕێگای ئەو سنوورەی دەڕوانێتە سەر دۆڵی چەڤۆعیم ڕووەو چۆڵەوانی چوون. 18
one towards Beth-horon, and one towards the border that looks down on the Valley of Zeboim by the wilderness.
لەناو هەموو خاکی ئیسرائیلیش ئاسنگەرێک بەدی نەدەکرا، چونکە فەلەستییەکان گوتبوویان: «نەوەک عیبرانییەکان شمشێر و ڕم دروستبکەن!» 19
There wasn't a blacksmith to be found anywhere in Israel, because the Philistines had said, “So that the Hebrews don't make swords and spears.”
لەبەر ئەوە هەموو ئیسرائیل دادەبەزین بۆ لای فەلەستییەکان تاکو هەریەکە گاسن و تەور و پاچ و داسەکەی خۆی تیژ بکاتەوە، 20
All the Israelites had to go to the Philistines to sharpen their iron plowshares, pickaxes, axes, and sickles.
جا کرێی تیژکردنەوەی گاسن و پاچ دوو سێیەکی شاقل بوو، بۆ تیژکردنەوەی شەنە سێ چوکڵەکان و تەور یان بۆ دانانی نەقیزە سێیەکی شاقل بوو. 21
The fee was two-thirds of a shekel for plowshares and pickaxes, and a third of a shekel for sharpening the axes and cattle prods.
ئیتر لە ڕۆژی جەنگەکە هەموو ئەو گەلەی لەگەڵ شاول و یۆناتان بوون هیچ شمشێر و ڕمێکیان بەدەستەوە نەبوو، تەنها شاول و یۆناتانی کوڕی بەدەستیانەوە بوو. 22
So when it came to the day of battle none of the soldiers with Saul and Jonathan had swords or spears—only Saul and his son Jonathan had such weapons.
ئەوە بوو هێزی فەلەستییەکان چووبوونە دەربەندی میخماس. 23
A Philistine garrison had taken control of the pass at Michmash.

< یەکەم ساموئێل 13 >