< یەکەم پەترۆس 3 >

ئەی ژنەکان، بە هەمان شێوە ملکەچی مێردەکانتان بن، تەنانەت ئەگەر هەندێکیان گوێڕایەڵی وشەی خودا نەبوون، ئەوا ژنەکان بێ وشە بە ڕەوشتیان دەیانبەنەوە، 1
Ye women likewise, be subject to your own husbands, that if any believe not the word, they may yet without the word be gained over by the deportment of the wives,
کاتێک لەخواترسی و ڕەوشتی پاکتان ببینن. 2
beholding your chaste conversation in the fear of God.
با ڕازاوەییتان دەرەکی نەبێت، لە ئەگریجەی پرچ و زێڕ بەخۆوەکردن و جلی باش لەبەرکردن، 3
Whose adorning, let it not be that without, of plaiting the hair, and putting on of gold, or wearing fine clothes;
بەڵکو لەناو دڵتاندا شاراوە و لەناونەچوو بێ، ڕازاندنەوەی ڕۆحێکی نەرم و هێمن، ئەوەی لەلای خودا گرانبەهایە، 4
but the hidden man of the heart, in the incorruptible ornament of a meek and quiet spirit, which is in the sight of God of great price.
چونکە بەم شێوەیە ژنە پیرۆزەکان لە کۆندا، کە هیوایان بە خودا بوو، خۆیان دەڕازاندەوە، ملکەچی مێردەکانیان دەبوون، 5
For so also formerly the holy women, who hoped in God, adorned themselves, being submissive to their husbands; as Sarah obeyed Abraham, calling him her lord:
وەک سارا گوێڕایەڵی ئیبراهیم بوو، بە گەورە بانگی دەکرد. ئێوەش بوونەتە کچی ئەو، ئەگەر چاکە بکەن و لە هیچ شتێک نەترسن. 6
whose daughters ye are, if ye do well, and are not terrified with any sinful fear.
بە هەمان شێوە، مێردەکان، بە هەستیارییەوە لەگەڵ ژنەکانتاندا بژین و ئەوە لەبەرچاو بگرن کە لە ئێوە ناسکترن. ڕێزیان بگرن، چونکە لەگەڵتاندا هاومیراتی نیعمەتی ژیانن، بۆ ئەوەی نوێژەکانتان کۆسپی تێنەکەوێت. 7
Ye husbands likewise, dwell with them according to knowledge, yielding due respect to the wife as the weaker vessel, and as joint-heirs of the grace of life; that your prayers be not hindered.
لە کۆتاییدا، هەمووتان یەک بیروڕاتان هەبێ، هاوسۆزبن و یەکتریتان خۆشبوێت، میهرەبان و ڕۆحسووک بن. 8
Finally, my beloved, be unanimous, be sympathizing, love as brethren, be compassionate, be courteous:
خراپە بە خراپە مەدەنەوە، نە جنێویش بە جنێو، بەڵکو بە پێچەوانەوە داوای بەرەکەت بکەن و بزانن ئێوە بۆ ئەمە بانگکراون، تاکو ببنە میراتگری بەرەکەت، 9
not returning evil for evil, or reproach for reproach: but on the contrary blessing even those that curse you: knowing ye are called unto this, that ye may obtain a blessing.
چونکە [ئەوەی بیەوێت ژیانی خۆشبوێت و ڕۆژگاری خۆش ببینێت، با زمانی لە خراپە بپارێزێت و لێوەکانی لە فێڵبازی. 10
"For he that would desire life, and see good days, let him refrain his tongue from evil, and his lips that they speak no guile;
با لە خراپە لابدات و چاکە بکات، با بەدوای ئاشتیدا بگەڕێت و کۆششی بۆ بکات، 11
let him turn away from evil, and do good:
چونکە چاوی یەزدان لەسەر ڕاستودروستانە و گوێی لە پاڕانەوەکانیان ڕاگرتووە. بەڵام ڕووی یەزدان لە دژی خراپەکارانە.] 12
let him seek peace, and pursue it: for the eyes of the Lord are upon the righteous, and his ears are open to their prayer: but the face of the Lord is against them that do evil."
کێ ئازارتان دەدات ئەگەر بۆ چاکە دڵگەرم بن؟ 13
And who will hurt you, if ye be imitators of Him that is good?
بەڵام ئەگەر لەبەر ڕاستودروستی ئازارتان چێژت، ئەوا خۆزگە بە ئێوە. [مەترسن لەوەی کە ئەوان لێی دەترسن، مەتۆقن.] 14
But if ye should even suffer for righteousness sake, happy are ye: and therefore be not afraid of their menaces, neither be troubled; but sanctify the Lord God in your hearts:
بەڵکو مەسیح وەک پەروەردگار لە دڵتاندا تەرخان بکەن، هەردەم ئامادەبن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری هەر یەکێک سەبارەت بەم هیوایەی لە ئێوەدایە، بەڵام بە دڵنەرمی و ڕێزەوە. 15
and be always ready to answer every one that asketh you a reason of the hope that is in you, with meekness and reverence:
هەروەها ویژدانێکی باشتان هەبێت، هەتا ئەوانەی بوختان بە سەربوردە باشەکانتان دەکەن کە بەرهەمی یەکبوونتانە لەگەڵ مەسیح، لە قسەکانیان شەرمەزار بن، 16
having a good conscience, that whereas they speak against you as evil-doers, they may be ashamed who calumniate your good conversation in Christ.
چونکە باشترە، ئەگەر خواستی خودا بێت، لەبەر چاکەکاری ئازار بدرێن، نەک خراپەکاری. 17
For it is better (if it be the will of God) to suffer for doing good than for doing evil.
لەبەر ئەوەی مەسیح تەنها جارێک لەبەر گوناه ئازار درا، بێتاوان لە پێناوی تاوانباران، تاکو لە خودامان نزیک بکاتەوە. خەڵک مەسیحیان کوشت بەڵام خودا بە ڕۆح زیندووی کردەوە، 18
As Christ also once suffered for sins, the just for the unjust (that He might introduce us to God) being indeed put to death in the flesh, but raised to life by the Spirit:
بەمەش ڕۆحی مەسیح چوو مزگێنی دا بە ڕۆحە زیندانییەکان، 19
by which also He went and preached to the spirits now in prison;
بەوانەی کە لە کۆندا یاخی بوون، کاتێک خودا لە ڕۆژانی نوحدا بە پشوودرێژییەوە چاوەڕوان بوو، کە کەشتییەکە ئامادە دەکرا. تەنها هەشت کەس لەو کەشتییەدا بوون و بە ئاو ڕزگار بوون. 20
who of old were disobedient, when the long-suffering of God waited in the days of Noah, while the ark was preparing; wherein a few, that is eight souls, were saved by water.
ئەمەش هێمای لەئاوهەڵکێشانە کە ئێستا ڕزگارتان دەکات، نەک سڕینەوەی پیسی جەستە، بەڵکو بەڵێنی ویژدانێکی باش بۆ خودا، بە هەستانەوەی عیسای مەسیح، 21
The resemblance of which, even baptism, doth also now save us, (not the outward cleansing of filth from the flesh, but the answer of a good conscience towards God) by the resurrection of Jesus Christ,
ئەوەی بەرەو ئاسمان ڕۆیشت و لە دەستەڕاستی خودا دانیشت، فریشتە و دەسەڵاتدار و هێزەکان ملکەچن بۆی. 22
who is gone into heaven and is at the right hand of God, angels and authorities and powers being made subject to Him.

< یەکەم پەترۆس 3 >

A Dove is Sent Forth from the Ark
A Dove is Sent Forth from the Ark