< یەکەم پەترۆس 1 >

لە پەترۆسی نێردراوی عیسای مەسیحەوە، بۆ ئەوانەی خودا هەڵیبژاردوون، بێگانە پەراگەندەکان لە پۆنتۆس و گەلاتیا و کەپەدۆکیا و ئاسیا و بیسینیا، 1
Peter, Jesu Kristi apostel - til de utlendinger som er spredt omkring i Pontus, Galatia, Kappadokia, Asia og Bitynia, utvalgt
کە بەگوێرەی زانینی پێشووی خودای باوک هەڵبژێردراون، بە پیرۆزکردنی ڕۆحی خۆی بۆ گوێڕایەڵی عیسای مەسیح و پرژاندنی خوێنەکەی: با نیعمەت و ئاشتیتان بۆ زیاد بێت. 2
efter Gud Faders forutviten, i Åndens helliggjørelse, til lydighet og oversprengning med Jesu Kristi blod: Nåde og fred bli eder mangfoldig til del!
ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی پەروەردگارمان! بەهۆی بەزەییە فراوانەکەیەوە لەدایکبوونەوەی پێ بەخشین بۆ هیوایەکی زیندوو بە هەستانەوەی عیسای مەسیح لەنێو مردووان، 3
Lovet være Gud og vår Herre Jesu Kristi Fader, han som efter sin store miskunn har gjenfødt oss til et levende håp ved Jesu Kristi opstandelse fra de døde,
بۆ میراتێک کە نافەوتێت و گڵاو نابێت و کاڵ نابێتەوە. ئەو میراتە بۆ ئێوە لە ئاسمان پارێزراوە، 4
til en uforgjengelig og usmittet og uvisnelig arv, som er gjemt i himlene for eder,
ئێوە کە بە هێزی خودا پاسەوانی کراون بە باوەڕ، بۆ ئەو ڕزگارییەی ئامادەیە لە کۆتایی زەمانە ڕابگەیەنرێ. 5
I som ved Guds makt holdes oppe ved troen til den frelse som er ferdig til å bli åpenbaret i den siste tid.
ئەمانە دڵخۆشتان دەکات، هەرچەندە لەوانەیە بۆ ماوەیەکی کەم ناچار بن بە دەست تاقیکردنەوەی جۆراوجۆرەوە ئازار بچێژن، 6
Derover fryder I eder, om I enn nu - når så skal være - har sorg en liten stund ved allehånde fristelser,
تاکو سەلماندنی باوەڕی ڕاستەقینەتان، کە لە زێڕی لەناوچوو بەنرخترە، هەرچەندە بە ئاگر تاقی دەکرێتەوە، بۆ ستایش و شکۆ و ڕێز بێت لە ئاشکراکردنی عیسای مەسیحدا. 7
forat eders prøvede tro, som er meget kosteligere enn det forgjengelige gull, som dog prøves ved ild, må finnes til lov og pris og ære i Jesu Kristi åpenbarelse,
هەرچەندە نەتانبینیوە خۆشتان دەوێ، ئێستاش نایبینن باوەڕی پێ دەهێنن و دڵخۆش دەبن بە شێوەیەک هەر باسی ناکرێت و شکۆدارە، 8
han som I ikke har kjent og dog elsker, han som I nu ikke ser og dog tror på, og derfor fryder I eder med en usigelig og herliggjort glede,
چونکە ئامانجی باوەڕتان بەدەستدەهێنن، واتە ڕزگاریی دەروونتان. 9
når I vinner frem til endemålet for eders tro, sjelenes frelse.
ئەو پێغەمبەرانەی کە پێشبینییان کرد لەسەر ئەو نیعمەتەی کە خودا بۆ ئێوەی ئامادە کردبوو، بە وردی لێکۆڵینەوەیان لە بابەتی ئەو ڕزگاربوونە کرد و بەدوایدا گەڕان، 10
Om denne frelse var det profetene gransket og ransaket, de som spådde om den nåde som I skulde få,
ڕۆحی مەسیح کە تێیاندابوو، ئاگاداری دەکردنەوە سەبارەت بە ئازارەکانی مەسیح و ئەو شکۆداربوونەی لەدوای ئازارەکانەوە دێت، هەوڵیان دەدا کە بزانن ڕۆحی پیرۆز ئاماژە بە چی دەکات لەبارەی کاتی ڕوودانەکەی یان بارودۆخی جیهان لە کاتی ڕوودانەکەی. 11
idet de ransaket hvilken eller hvad slags tid Kristi Ånd, som var i dem, viste frem til når han forut vidnet om Kristi lidelser og om herligheten derefter;
بۆیان ئاشکرا کرا کە پەیامەکە بۆ خۆیان نەبوو، بەڵکو بۆ ئێوە بوو، واتە ڕووداوەکان لە سەردەمی ئێوە ڕوودەدەن. ئێستا پێتان ڕاگەیەنرا بەهۆی ئەوانەی مزگێنییان پێ بەخشین بە یارمەتی ڕۆحی پیرۆز، کە لە ئاسمانەوە نێردراوە. ئەمانە ئەو ڕووداوانەن کە فریشتەکانیش بە پەرۆشن لێیان ورد ببنەوە. 12
for det blev dem åpenbaret at de ikke tjente sig selv, men oss, med dette som nu er blitt kunngjort ved dem som har forkynt eder evangeliet ved den Hellige Ånd, som blev sendt fra himmelen - dette som englene attrår å skue inn i.
بۆیە با مێشکتان ئامادە بێت بۆ چالاکی، خۆڕاگر بن، هیواتان بە تەواوی لەسەر ئەو نیعمەتە بێت کە لە ئاشکراکردنی عیسای مەسیحەوە دێت. 13
Derfor, omgjord eders sinns lender, vær edrue, og sett eders håp fullt og fast til den nåde som blir eder til del i Jesu Kristi åpenbarelse!
وەک منداڵی گوێڕایەڵ، وەک کاتی نەزانی خۆتان لەگەڵ هەوەسە کۆنەکانتان مەگونجێنن، 14
Som lydige barn skal I ikke skikke eder efter de forrige lyster i eders vankundighet,
بەڵکو هەروەک ئەوەی بانگی کردوون پیرۆزە، ئێوەش لە هەموو هەڵسوکەوتێک پیرۆز بن، 15
men vær, efter den Hellige som kalte eder, også I hellige i all eders ferd!
چونکە نووسراوە: [پیرۆز بن، چونکە من پیرۆزم.] 16
for det er skrevet: I skal være hellige; for jeg er hellig.
لەبەر ئەوەی لە خودای باوک دەپاڕێنەوە، ئەوەی بێ لایەنگری هەرکەسێک بەگوێرەی کردەوەکەی حوکم دەدات، کەواتە لە کاتی نامۆییتاندا بە لەخواترسییەوە بژین. 17
Og når I påkaller som Fader ham som dømmer uten å gjøre forskjell, efter enhvers gjerning, da ferdes i frykt i eders utlendighets tid,
دەزانن بە شتی لەناوچووی وەک زێڕ و زیو نەکڕاونەتەوە، لەو ژیانە پووچەی لە باوباپیرانەوە بۆتان مابووەوە، 18
for I vet at I ikke med forgjengelige ting, sølv eller gull, blev løskjøpt fra eders dårlige ferd, som var arvet fra fedrene,
بەڵکو بە خوێنێکی گرانبەها، خوێنی مەسیح، کە وەک بەرخێکی بێ لەکە و کەموکوڕییە. 19
men med Kristi dyre blod som blodet av et ulastelig og lyteløst lam,
لەپێش دامەزراندنی جیهان هەڵبژێردرابوو، بەڵام لەم ڕۆژگارانەی دوایی لە پێناوی ئێوەدا دەرکەوت. 20
han som forut var kjent, før verdens grunnvoll blev lagt, men blev åpenbaret ved tidenes ende for eders skyld,
بەهۆیەوە باوەڕتان بە خودا هەیە، ئەوەی لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە و شکۆی پێدا، تاکو هیوا و باوەڕتان بە خودا بێت. 21
I som ved ham tror på Gud, som opvakte ham fra de døde og gav ham herlighet, så at eders tro også er håp til Gud.
بە گوێڕایەڵیتان بۆ ڕاستی خۆتان پاک کردووەتەوە بۆ خۆشەویستی برایانەی بێ دووڕوویی، لە قووڵایی دڵەوە یەکتریتان خۆشبوێ. 22
Rens eders sjeler i lydighet mot sannheten til uskrømtet broderkjærlighet, og elsk hverandre inderlig av hjertet,
ئێوەش لەدایک بوونەوە، نەک بە تۆوێکی فەوتاو بەڵکو نەفەوتاو، بە وشەی زیندووی خودا کە دەمێنێتەوە، (aiōn g165) 23
I som er gjenfødt, ikke av forgjengelig, men uforgjengelig sæd, ved Guds ord, som lever og blir! (aiōn g165)
چونکە نووسراوە: [هەموو مرۆڤێک وەک گژوگیا وایە و هەموو شکۆیەکەی وەک گوڵی کێوی وایە. گژوگیا وشک دەبێت و گوڵ هەڵدەوەرێ، 24
For alt kjød er som gress, og all dets herlighet som blomst på gress: gresset visnet, og blomsten på det falt av,
بەڵام فەرمایشتی یەزدان هەتاهەتایە چەسپاو دەبێت.] ئەمەش ئەو فەرمایشتەیە کە مزگێنیتان پێدرا. (aiōn g165) 25
men Herrens ord blir evindelig; og dette er det ord som er forkynt eder ved evangeliet. (aiōn g165)

< یەکەم پەترۆس 1 >