< یەکەم پەترۆس 1 >
لە پەترۆسی نێردراوی عیسای مەسیحەوە، بۆ ئەوانەی خودا هەڵیبژاردوون، بێگانە پەراگەندەکان لە پۆنتۆس و گەلاتیا و کەپەدۆکیا و ئاسیا و بیسینیا، | 1 |
Peter, an emissary of Yeshua the Messiah, to the chosen ones who are living as foreigners in the Diaspora in Pontus, Galatia, Cappadocia, Asia, and Bithynia,
کە بەگوێرەی زانینی پێشووی خودای باوک هەڵبژێردراون، بە پیرۆزکردنی ڕۆحی خۆی بۆ گوێڕایەڵی عیسای مەسیح و پرژاندنی خوێنەکەی: با نیعمەت و ئاشتیتان بۆ زیاد بێت. | 2 |
according to the foreknowledge of God the Father, in sanctification of the Spirit, that you may obey Yeshua the Messiah and be sprinkled with his blood: Grace to you and peace be multiplied.
ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی پەروەردگارمان! بەهۆی بەزەییە فراوانەکەیەوە لەدایکبوونەوەی پێ بەخشین بۆ هیوایەکی زیندوو بە هەستانەوەی عیسای مەسیح لەنێو مردووان، | 3 |
Blessed be the God and Father of our Lord Yeshua the Messiah, who according to his great mercy caused us to be born again to a living hope through the resurrection of Yeshua the Messiah from the dead,
بۆ میراتێک کە نافەوتێت و گڵاو نابێت و کاڵ نابێتەوە. ئەو میراتە بۆ ئێوە لە ئاسمان پارێزراوە، | 4 |
to an incorruptible and undefiled inheritance that doesn’t fade away, reserved in Heaven for you,
ئێوە کە بە هێزی خودا پاسەوانی کراون بە باوەڕ، بۆ ئەو ڕزگارییەی ئامادەیە لە کۆتایی زەمانە ڕابگەیەنرێ. | 5 |
who by the power of God are guarded through faith for a salvation ready to be revealed in the last time.
ئەمانە دڵخۆشتان دەکات، هەرچەندە لەوانەیە بۆ ماوەیەکی کەم ناچار بن بە دەست تاقیکردنەوەی جۆراوجۆرەوە ئازار بچێژن، | 6 |
In this you greatly rejoice, though now for a little while, if need be, you have been grieved in various trials,
تاکو سەلماندنی باوەڕی ڕاستەقینەتان، کە لە زێڕی لەناوچوو بەنرخترە، هەرچەندە بە ئاگر تاقی دەکرێتەوە، بۆ ستایش و شکۆ و ڕێز بێت لە ئاشکراکردنی عیسای مەسیحدا. | 7 |
that the proof of your faith, which is more precious than gold that perishes, even though it is tested by fire, may be found to result in praise, glory, and honour at the revelation of Yeshua the Messiah—
هەرچەندە نەتانبینیوە خۆشتان دەوێ، ئێستاش نایبینن باوەڕی پێ دەهێنن و دڵخۆش دەبن بە شێوەیەک هەر باسی ناکرێت و شکۆدارە، | 8 |
whom, not having known, you love. In him, though now you don’t see him, yet believing, you rejoice greatly with joy that is unspeakable and full of glory,
چونکە ئامانجی باوەڕتان بەدەستدەهێنن، واتە ڕزگاریی دەروونتان. | 9 |
receiving the result of your faith, the salvation of your souls.
ئەو پێغەمبەرانەی کە پێشبینییان کرد لەسەر ئەو نیعمەتەی کە خودا بۆ ئێوەی ئامادە کردبوو، بە وردی لێکۆڵینەوەیان لە بابەتی ئەو ڕزگاربوونە کرد و بەدوایدا گەڕان، | 10 |
Concerning this salvation, the prophets sought and searched diligently. They prophesied of the grace that would come to you,
ڕۆحی مەسیح کە تێیاندابوو، ئاگاداری دەکردنەوە سەبارەت بە ئازارەکانی مەسیح و ئەو شکۆداربوونەی لەدوای ئازارەکانەوە دێت، هەوڵیان دەدا کە بزانن ڕۆحی پیرۆز ئاماژە بە چی دەکات لەبارەی کاتی ڕوودانەکەی یان بارودۆخی جیهان لە کاتی ڕوودانەکەی. | 11 |
searching for who or what kind of time the Spirit of Messiah which was in them pointed to when he predicted the sufferings of Messiah and the glories that would follow them.
بۆیان ئاشکرا کرا کە پەیامەکە بۆ خۆیان نەبوو، بەڵکو بۆ ئێوە بوو، واتە ڕووداوەکان لە سەردەمی ئێوە ڕوودەدەن. ئێستا پێتان ڕاگەیەنرا بەهۆی ئەوانەی مزگێنییان پێ بەخشین بە یارمەتی ڕۆحی پیرۆز، کە لە ئاسمانەوە نێردراوە. ئەمانە ئەو ڕووداوانەن کە فریشتەکانیش بە پەرۆشن لێیان ورد ببنەوە. | 12 |
To them it was revealed that they served not themselves, but you, in these things, which now have been announced to you through those who preached the Good News to you by the Holy Spirit sent out from heaven; which things angels desire to look into.
بۆیە با مێشکتان ئامادە بێت بۆ چالاکی، خۆڕاگر بن، هیواتان بە تەواوی لەسەر ئەو نیعمەتە بێت کە لە ئاشکراکردنی عیسای مەسیحەوە دێت. | 13 |
Therefore prepare your minds for action. Be sober, and set your hope fully on the grace that will be brought to you at the revelation of Yeshua the Messiah—
وەک منداڵی گوێڕایەڵ، وەک کاتی نەزانی خۆتان لەگەڵ هەوەسە کۆنەکانتان مەگونجێنن، | 14 |
as children of obedience, not conforming yourselves according to your former lusts as in your ignorance,
بەڵکو هەروەک ئەوەی بانگی کردوون پیرۆزە، ئێوەش لە هەموو هەڵسوکەوتێک پیرۆز بن، | 15 |
but just as he who called you is holy, you yourselves also be holy in all of your behaviour,
چونکە نووسراوە: [پیرۆز بن، چونکە من پیرۆزم.] | 16 |
because it is written, “You shall be holy, for I am holy.”
لەبەر ئەوەی لە خودای باوک دەپاڕێنەوە، ئەوەی بێ لایەنگری هەرکەسێک بەگوێرەی کردەوەکەی حوکم دەدات، کەواتە لە کاتی نامۆییتاندا بە لەخواترسییەوە بژین. | 17 |
If you call on him as Father, who without respect of persons judges according to each man’s work, pass the time of your living as foreigners here in reverent fear,
دەزانن بە شتی لەناوچووی وەک زێڕ و زیو نەکڕاونەتەوە، لەو ژیانە پووچەی لە باوباپیرانەوە بۆتان مابووەوە، | 18 |
knowing that you were redeemed, not with corruptible things like silver or gold, from the useless way of life handed down from your fathers,
بەڵکو بە خوێنێکی گرانبەها، خوێنی مەسیح، کە وەک بەرخێکی بێ لەکە و کەموکوڕییە. | 19 |
but with precious blood, as of a lamb without blemish or spot, the blood of Messiah,
لەپێش دامەزراندنی جیهان هەڵبژێردرابوو، بەڵام لەم ڕۆژگارانەی دوایی لە پێناوی ئێوەدا دەرکەوت. | 20 |
who was foreknown indeed before the foundation of the world, but was revealed in this last age for your sake,
بەهۆیەوە باوەڕتان بە خودا هەیە، ئەوەی لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە و شکۆی پێدا، تاکو هیوا و باوەڕتان بە خودا بێت. | 21 |
who through him are believers in God, who raised him from the dead and gave him glory, so that your faith and hope might be in God.
بە گوێڕایەڵیتان بۆ ڕاستی خۆتان پاک کردووەتەوە بۆ خۆشەویستی برایانەی بێ دووڕوویی، لە قووڵایی دڵەوە یەکتریتان خۆشبوێ. | 22 |
Seeing you have purified your souls in your obedience to the truth through the Spirit in sincere brotherly affection, love one another from the heart fervently,
ئێوەش لەدایک بوونەوە، نەک بە تۆوێکی فەوتاو بەڵکو نەفەوتاو، بە وشەی زیندووی خودا کە دەمێنێتەوە، (aiōn ) | 23 |
having been born again, not of corruptible seed, but of incorruptible, through the word of God, which lives and remains forever. (aiōn )
چونکە نووسراوە: [هەموو مرۆڤێک وەک گژوگیا وایە و هەموو شکۆیەکەی وەک گوڵی کێوی وایە. گژوگیا وشک دەبێت و گوڵ هەڵدەوەرێ، | 24 |
For, “All flesh is like grass, and all of man’s glory like the flower in the grass. The grass withers, and its flower falls;
بەڵام فەرمایشتی یەزدان هەتاهەتایە چەسپاو دەبێت.] ئەمەش ئەو فەرمایشتەیە کە مزگێنیتان پێدرا. (aiōn ) | 25 |
but the Lord’s word endures forever.” This is the word of Good News which was preached to you. (aiōn )