< یەکەم پاشایان 9 >

پاش ئەوەی سلێمان بنیادنانی پەرستگای یەزدان و کۆشکی پاشای تەواو کرد، هەروەها هەموو ئەوانەشی تەواو کرد کە پێی خۆشبوو، 1
When Solomon had finished the building of the LORD’s house, the king’s house, and all Solomon’s desire which he was pleased to do,
دووبارە یەزدان بۆ سلێمان دەرکەوتەوە، هەروەک چۆن لە گبعۆن بۆی دەرکەوت. 2
The LORD appeared to Solomon the second time, as he had appeared to him at Gibeon.
جا یەزدان پێی فەرموو: «گوێم لە نوێژ و پاڕانەوەکەت بوو کە لەبەردەمم پاڕایتەوە، ئەم پەرستگایەم پیرۆز کرد کە بنیادت ناوە، تاکو بۆ هەتاهەتایە ناوەکەم لەوێ دابنێم، چاوەکانم و دڵیشم هەمیشە لەوێ دەبن. 3
The LORD said to him, “I have heard your prayer and your supplication that you have made before me. I have made this house holy, which you have built, to put my name there forever; and my eyes and my heart shall be there perpetually.
«تۆش ئەگەر بە دڵسۆزی و دڵپاکییەوە دۆستایەتیم بکەیت، وەک ئەوەی داودی باوکت کردی، هەموو ئەوەی فەرمانم پێ کردوویت بیکەیت و فەرز و حوکمەکانم بەجێبهێنیت، 4
As for you, if you will walk before me as David your father walked, in integrity of heart and in uprightness, to do according to all that I have commanded you, and will keep my statutes and my ordinances,
ئەوا هەتاهەتایە تەختی پاشایەتییەکەت لەسەر ئیسرائیل جێگیر دەکەم، هەروەک چۆن بەڵێنم بە داودی باوکت دا و فەرمووم:”پیاو لە تۆ نابڕێت لەسەر تەختی ئیسرائیل.“ 5
then I will establish the throne of your kingdom over Israel forever, as I promised to David your father, saying, ‘There shall not fail from you a man on the throne of Israel.’
«بەڵام ئەگەر ئێوە یاخود نەوەکانتان لێم هەڵگەڕێنەوە و چاوتان لە فەرز و فەرمانەکانم نەبوو کە پێم داون، چوون و خودای دیکەتان پەرست و کڕنۆشتان بۆ بردن، 6
But if you turn away from following me, you or your children, and not keep my commandments and my statutes which I have set before you, but go and serve other gods and worship them,
ئەوا ئیسرائیل لەسەر ڕووی ئەو خاکەی پێم داون دەبڕمەوە و ئەم پەرستگایەش کە بۆ ناوی خۆم تەرخانم کردووە لەبەرچاوم نایهێڵم. ئیسرائیل لەنێو هەموو گەلان دەبێتە پەند و مایەی گاڵتەجاڕی، 7
then I will cut off Israel out of the land which I have given them; and I will cast this house, which I have made holy for my name, out of my sight; and Israel will be a proverb and a byword among all peoples.
ئەم پەرستگا پایەبەرزەش، هەرکەسێک پێیدا تێبپەڕێت سەری سوڕدەمێنێت و فیکە لێدەدات، دەڵێت:”بۆچی یەزدان وای لەم خاکە و لەم پەرستگایە کرد؟“ 8
Though this house is so high, yet everyone who passes by it will be astonished and hiss; and they will say, ‘Why has the LORD done this to this land and to this house?’
ئینجا خەڵکی وەڵام دەدەنەوە:”لەبەر ئەوەی وازیان لە یەزدانی پەروەردگاریان هێناوە، ئەوەی کە باوباپیرانیانی لە خاکی میسرەوە دەرهێنا، دەستیان بە خودای دیکەوە گرتووە، کڕنۆشیان بۆ بردوون و ئەوانیان پەرستووە، لەبەر ئەوە یەزدان تووشی ئەم هەموو کارەساتەی کردن.“» 9
and they will answer, ‘Because they abandoned the LORD their God, who brought their fathers out of the land of Egypt, and embraced other gods, and worshiped them, and served them. Therefore the LORD has brought all this evil on them.’”
لە کۆتایی ئەو بیست ساڵەی کە سلێمان تێیدا هەردوو تەلارەکەی بنیاد نا، پەرستگای یەزدان و کۆشکی پاشا، 10
At the end of twenty years, in which Solomon had built the two houses, the LORD’s house and the king’s house
سلێمانی پاشا بیست شارۆچکەی لە خاکی جەلیل بە حیرامی پاشای سور بەخشی، چونکە حیرام بەپێی پێویست داری ئورز و سنەوبەر و زێڕی بۆ سلێمان دابین کردبوو. 11
(now Hiram the king of Tyre had furnished Solomon with cedar trees and cypress trees, and with gold, according to all his desire), King Solomon gave Hiram twenty cities in the land of Galilee.
بەڵام کاتێک حیرام لە سورەوە بۆ بینینی ئەو شارۆچکانە چوو کە سلێمان پێیدابوو، بە دڵی نەبوون. 12
Hiram came out of Tyre to see the cities which Solomon had given him; and they didn’t please him.
گوتی: «براکەم، ئەم شارۆچکانە چین کە تۆ بە منت داون؟» ئینجا ناوی لێنان خاکی کاڤول، هەتا ئەمڕۆش بەو ناوە ناودەبردرێت. 13
He said, “What cities are these which you have given me, my brother?” He called them the land of Cabul to this day.
حیرام سەد و بیست تالنت زێڕی بۆ پاشا ناردبوو. 14
Hiram sent to the king one hundred twenty talents of gold.
ئەو بێگارییانەی کە سلێمان پاشا بە خەڵکی کرد، ئەمانە بوون: بنیادنانی پەرستگای یەزدان، کۆشکی خۆی، تەلانەکان، شوورای ئۆرشەلیم، حاچۆر، مەگیدۆ، هەروەها گەزەر. 15
This is the reason of the forced labor which King Solomon conscripted: to build the LORD’s house, his own house, Millo, Jerusalem’s wall, Hazor, Megiddo, and Gezer.
(فیرعەونی پاشای میسر پێشتر هێرشی کردبووە سەر گەزەر و داگیری کردبوو و سووتاندبووی. کەنعانییەکانی دانیشتووی شارەکەی کوشت و شارەکەی بە دیاری دایە کچەکەی خۆی، واتە ژنەکەی سلێمان. ئینجا سلێمان گەزەری بنیاد نایەوە.) 16
Pharaoh king of Egypt had gone up, taken Gezer, burned it with fire, killed the Canaanites who lived in the city, and given it for a wedding gift to his daughter, Solomon’s wife.
ئینجا سلێمان گەزەری بنیاد نایەوە، هەروەها بێت‌حۆرۆنی خواروو و 17
Solomon built in the land Gezer, Beth Horon the lower,
بەعەلات و تەدمۆری لە چۆڵەوانی لەناو خاکەکەدا ئاوەدان کردەوە، 18
Baalath, Tamar in the wilderness,
لەگەڵ هەموو کۆگاکانی سلێمان، هەروەها ئەو شارۆچکانەی سەربازگەی گالیسکە و ئەو شارۆچکانەی سەربازگەی ئەسپ سوارەکان و هەموو ئەوەی سلێمان ئارەزووی کرد لە ئۆرشەلیم و لوبنان و لە هەموو خاکی ژێر دەسەڵاتی خۆی بنیادی بنێت. 19
all the storage cities that Solomon had, the cities for his chariots, the cities for his horsemen, and that which Solomon desired to build for his pleasure in Jerusalem, and in Lebanon, and in all the land of his dominion.
هەروەها هەموو ئەو خەڵکەی پاشماوەی ئەمۆری و حیتی و پریزی و حیڤی و یەبوسییەکان بوون، کە لە نەوەی ئیسرائیل نەبوون، 20
As for all the people who were left of the Amorites, the Hittites, the Perizzites, the Hivites, and the Jebusites, who were not of the children of Israel—
پاشماوەی ئەم هەموو نەتەوانەی کە نەوەی ئیسرائیل نەیانتوانیبوو بە تەواوی قڕیان بکەن سلێمان وەک کۆیلە بێگاری بەسەردا سەپاندن، هەتا ئەمڕۆش بەسەریان سەپێنراوە. 21
their children who were left after them in the land, whom the children of Israel were not able utterly to destroy—of them Solomon raised a levy of bondservants to this day.
بەڵام سلێمان کەسی لە نەوەی ئیسرائیل نەکردە کۆیلە، چونکە ئەوان پیاوی جەنگ و کاربەدەست، سەرکردە، فەرماندە، ئەفسەری گالیسکە و گالیسکەسوارەکانی بوون. 22
But of the children of Israel Solomon made no bondservants; but they were the men of war, his servants, his princes, his captains, and rulers of his chariots and of his horsemen.
ئەمانەش ئەو کاربەدەستە باڵایانە بوون کە لەسەر کارەکانی سلێمان بوون، پێنج سەد و پەنجا چاودێر لەسەر ئەو خەڵکەی کارەکەیان دەکرد. 23
These were the five hundred fifty chief officers who were over Solomon’s work, who ruled over the people who labored in the work.
پاش ئەوەی کچەکەی فیرعەون لە شاری داودەوە چووە کۆشکەکەی کە سلێمان بۆی بنیاد نابوو، دەستی بە دروستکردنی تەلان کرد. 24
But Pharaoh’s daughter came up out of David’s city to her house which Solomon had built for her. Then he built Millo.
سلێمان ساڵانە سێ جار قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشی سەردەخستە سەر ئەو قوربانگایەی بۆ یەزدانی بنیاد نا، بخووریشی لەگەڵ ئەوەدا دەسووتاند کە لەبەردەم یەزدان بوو، پەرستگاکەی تەواو کرد. 25
Solomon offered burnt offerings and peace offerings on the altar which he built to the LORD three times per year, burning incense with them on the altar that was before the LORD. So he finished the house.
هەروەها سلێمانی پاشا چەند کەشتییەکی لە عەچیۆن گەڤەر ئەوەی لە نزیک ئێلەتە لەسەر کەناری دەریای سوور لە خاکی ئەدۆم دروستکرد. 26
King Solomon made a fleet of ships in Ezion Geber, which is beside Eloth, on the shore of the Red Sea, in the land of Edom.
حیرامیش خزمەتکارەکانی خۆی کە کەشتیوان و شارەزای دەریا بوون ناردنییە ناو کەشتییەکان بۆ ئەوەی لەگەڵ خزمەتکارەکانی سلێماندا بن. 27
Hiram sent in the fleet his servants, sailors who had knowledge of the sea, with the servants of Solomon.
ئیتر چوونە ئۆفیر و لەوێوە چوار سەد و بیست تالنت زێڕیان هەڵگرت و بۆ سلێمانی پاشایان هێنا. 28
They came to Ophir, and fetched from there gold, four hundred and twenty talents, and brought it to King Solomon.

< یەکەم پاشایان 9 >