< یەکەم پاشایان 9 >
پاش ئەوەی سلێمان بنیادنانی پەرستگای یەزدان و کۆشکی پاشای تەواو کرد، هەروەها هەموو ئەوانەشی تەواو کرد کە پێی خۆشبوو، | 1 |
And it came to pass when Solomon had finished building the house of the Lord, and the king's house, and all the work of Solomon, whatever he wished to perform,
دووبارە یەزدان بۆ سلێمان دەرکەوتەوە، هەروەک چۆن لە گبعۆن بۆی دەرکەوت. | 2 |
that the Lord appeared to Solomon a second time, as he appeared in Gabaon.
جا یەزدان پێی فەرموو: «گوێم لە نوێژ و پاڕانەوەکەت بوو کە لەبەردەمم پاڕایتەوە، ئەم پەرستگایەم پیرۆز کرد کە بنیادت ناوە، تاکو بۆ هەتاهەتایە ناوەکەم لەوێ دابنێم، چاوەکانم و دڵیشم هەمیشە لەوێ دەبن. | 3 |
And the Lord said to him, I have heard the voice of thy prayer, and thy supplication which thou madest before me: I have done for thee according to all thy prayer: I have hallowed this house which thou hast built to put my name there for ever, and mine eyes and my heart shall be there always.
«تۆش ئەگەر بە دڵسۆزی و دڵپاکییەوە دۆستایەتیم بکەیت، وەک ئەوەی داودی باوکت کردی، هەموو ئەوەی فەرمانم پێ کردوویت بیکەیت و فەرز و حوکمەکانم بەجێبهێنیت، | 4 |
And if thou wilt walk before me as David thy father walked, in holiness of heart and uprightness, and so as to do according to all that I commanded him, and shalt keep my ordinances and my commandments:
ئەوا هەتاهەتایە تەختی پاشایەتییەکەت لەسەر ئیسرائیل جێگیر دەکەم، هەروەک چۆن بەڵێنم بە داودی باوکت دا و فەرمووم:”پیاو لە تۆ نابڕێت لەسەر تەختی ئیسرائیل.“ | 5 |
then will I establish the throne of thy kingdom in Israel for ever, as I spoke to David thy father, saying, There shall not fail thee a man to rule in Israel.
«بەڵام ئەگەر ئێوە یاخود نەوەکانتان لێم هەڵگەڕێنەوە و چاوتان لە فەرز و فەرمانەکانم نەبوو کە پێم داون، چوون و خودای دیکەتان پەرست و کڕنۆشتان بۆ بردن، | 6 |
But if ye or your children do in any wise revolt from me, and do not keep my commandments and my ordinances, which Moses set before you, and ye go and serve other gods, and worship them:
ئەوا ئیسرائیل لەسەر ڕووی ئەو خاکەی پێم داون دەبڕمەوە و ئەم پەرستگایەش کە بۆ ناوی خۆم تەرخانم کردووە لەبەرچاوم نایهێڵم. ئیسرائیل لەنێو هەموو گەلان دەبێتە پەند و مایەی گاڵتەجاڕی، | 7 |
then will I cut off Israel from the land which I have given them, and this house which I have consecrated to my name I will cast out of my sight; and Israel shall be a desolation and a by-word to all nations.
ئەم پەرستگا پایەبەرزەش، هەرکەسێک پێیدا تێبپەڕێت سەری سوڕدەمێنێت و فیکە لێدەدات، دەڵێت:”بۆچی یەزدان وای لەم خاکە و لەم پەرستگایە کرد؟“ | 8 |
And this house, which is high, shall be [so that] every one that passes by it shall be amazed, and shall hiss; and they shall say, Wherefore has the Lord done thus to this land, and to this house?
ئینجا خەڵکی وەڵام دەدەنەوە:”لەبەر ئەوەی وازیان لە یەزدانی پەروەردگاریان هێناوە، ئەوەی کە باوباپیرانیانی لە خاکی میسرەوە دەرهێنا، دەستیان بە خودای دیکەوە گرتووە، کڕنۆشیان بۆ بردوون و ئەوانیان پەرستووە، لەبەر ئەوە یەزدان تووشی ئەم هەموو کارەساتەی کردن.“» | 9 |
And [men] shall say, Because they forsook the Lord their God, who brought out their fathers from Egypt, out of the house of bondage, and they attached themselves to strange gods, and worshipped them, and served them: therefore the Lord has brought this evil upon them. Then Solomon brought up the daughter of Pharao out of the city of David into his house which he built for himself in those days.
لە کۆتایی ئەو بیست ساڵەی کە سلێمان تێیدا هەردوو تەلارەکەی بنیاد نا، پەرستگای یەزدان و کۆشکی پاشا، | 10 |
[During] twenty years in which Solomon was building the two houses, the house of the Lord, and the house of the king,
سلێمانی پاشا بیست شارۆچکەی لە خاکی جەلیل بە حیرامی پاشای سور بەخشی، چونکە حیرام بەپێی پێویست داری ئورز و سنەوبەر و زێڕی بۆ سلێمان دابین کردبوو. | 11 |
Chiram king of Tyre helped Solomon with cedar wood, and fir wood, and with gold, and all that he wished for: then the king gave Chiram twenty cities in the land of Galilee.
بەڵام کاتێک حیرام لە سورەوە بۆ بینینی ئەو شارۆچکانە چوو کە سلێمان پێیدابوو، بە دڵی نەبوون. | 12 |
So Chiram departed from Tyre, and went into Galilee to see the cities which Solomon gave to him; and they pleased him not. And he said,
گوتی: «براکەم، ئەم شارۆچکانە چین کە تۆ بە منت داون؟» ئینجا ناوی لێنان خاکی کاڤول، هەتا ئەمڕۆش بەو ناوە ناودەبردرێت. | 13 |
What [are] these cities which thou hast given me, brother? And he called them Boundary until this day.
حیرام سەد و بیست تالنت زێڕی بۆ پاشا ناردبوو. | 14 |
And Chiram brought to Solomon a hundred and twenty talents of gold,
ئەو بێگارییانەی کە سلێمان پاشا بە خەڵکی کرد، ئەمانە بوون: بنیادنانی پەرستگای یەزدان، کۆشکی خۆی، تەلانەکان، شوورای ئۆرشەلیم، حاچۆر، مەگیدۆ، هەروەها گەزەر. | 15 |
(فیرعەونی پاشای میسر پێشتر هێرشی کردبووە سەر گەزەر و داگیری کردبوو و سووتاندبووی. کەنعانییەکانی دانیشتووی شارەکەی کوشت و شارەکەی بە دیاری دایە کچەکەی خۆی، واتە ژنەکەی سلێمان. ئینجا سلێمان گەزەری بنیاد نایەوە.) | 16 |
ئینجا سلێمان گەزەری بنیاد نایەوە، هەروەها بێتحۆرۆنی خواروو و | 17 |
بەعەلات و تەدمۆری لە چۆڵەوانی لەناو خاکەکەدا ئاوەدان کردەوە، | 18 |
لەگەڵ هەموو کۆگاکانی سلێمان، هەروەها ئەو شارۆچکانەی سەربازگەی گالیسکە و ئەو شارۆچکانەی سەربازگەی ئەسپ سوارەکان و هەموو ئەوەی سلێمان ئارەزووی کرد لە ئۆرشەلیم و لوبنان و لە هەموو خاکی ژێر دەسەڵاتی خۆی بنیادی بنێت. | 19 |
هەروەها هەموو ئەو خەڵکەی پاشماوەی ئەمۆری و حیتی و پریزی و حیڤی و یەبوسییەکان بوون، کە لە نەوەی ئیسرائیل نەبوون، | 20 |
پاشماوەی ئەم هەموو نەتەوانەی کە نەوەی ئیسرائیل نەیانتوانیبوو بە تەواوی قڕیان بکەن سلێمان وەک کۆیلە بێگاری بەسەردا سەپاندن، هەتا ئەمڕۆش بەسەریان سەپێنراوە. | 21 |
بەڵام سلێمان کەسی لە نەوەی ئیسرائیل نەکردە کۆیلە، چونکە ئەوان پیاوی جەنگ و کاربەدەست، سەرکردە، فەرماندە، ئەفسەری گالیسکە و گالیسکەسوارەکانی بوون. | 22 |
ئەمانەش ئەو کاربەدەستە باڵایانە بوون کە لەسەر کارەکانی سلێمان بوون، پێنج سەد و پەنجا چاودێر لەسەر ئەو خەڵکەی کارەکەیان دەکرد. | 23 |
پاش ئەوەی کچەکەی فیرعەون لە شاری داودەوە چووە کۆشکەکەی کە سلێمان بۆی بنیاد نابوو، دەستی بە دروستکردنی تەلان کرد. | 24 |
سلێمان ساڵانە سێ جار قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشی سەردەخستە سەر ئەو قوربانگایەی بۆ یەزدانی بنیاد نا، بخووریشی لەگەڵ ئەوەدا دەسووتاند کە لەبەردەم یەزدان بوو، پەرستگاکەی تەواو کرد. | 25 |
هەروەها سلێمانی پاشا چەند کەشتییەکی لە عەچیۆن گەڤەر ئەوەی لە نزیک ئێلەتە لەسەر کەناری دەریای سوور لە خاکی ئەدۆم دروستکرد. | 26 |
even that for which king Solomon built a ship in Gasion Gaber near Aelath on the shore of the extremity of the sea in the land of Edom.
حیرامیش خزمەتکارەکانی خۆی کە کەشتیوان و شارەزای دەریا بوون ناردنییە ناو کەشتییەکان بۆ ئەوەی لەگەڵ خزمەتکارەکانی سلێماندا بن. | 27 |
And Chiram sent in the ship together with the servants of Solomon servants of his own, mariners to row, men acquainted with the sea.
ئیتر چوونە ئۆفیر و لەوێوە چوار سەد و بیست تالنت زێڕیان هەڵگرت و بۆ سلێمانی پاشایان هێنا. | 28 |
And they came to Sophira, and took thence a hundred and twenty talents of gold, and brought them to king Solomon.