< یەکەم پاشایان 7 >
سلێمان کۆشکەکەی خۆی بە سێزدە ساڵ بنیاد نا و هەمووی تەواو کرد. | 1 |
所罗门为自己建造宫室,十三年方才造成;
کۆشکی دارستانەکەی لوبنانیشی بە درێژی سەد باڵ و پانی پەنجا باڵ و بەرزی سی باڵ بنیاد نا، لەسەر چوار ڕیز کۆڵەکەی ئورز و کاریتەی ئورزیشی لەسەر کۆڵەکەکان دانا. | 2 |
又建造黎巴嫩林宫,长一百肘,宽五十肘,高三十肘,有香柏木柱三行,柱上有香柏木柁梁。
سەری ئەو دارانەشی لە سەرەوە بە ئورز گرت، ئەوانەی لەسەر چل و پێنج کۆڵەکە بوون، هەر ڕیزە و پازدە. | 3 |
其上以香柏木为盖,每行柱子十五根,共有四十五根。
پەنجەرەکانیشی بە سێ ڕیز دانرابوون، پەنجەرە بەرامبەر پەنجەرە. | 4 |
有窗户三层,窗与窗相对。
هەموو دەروازەکان چوارگۆشە بوون، لە هەر ڕیزێک سێ دەرگا و بەرامبەر بە یەکتری. | 5 |
所有的门框都是厚木见方的,有窗户三层,窗与窗相对。
ڕێڕەوێکی سەر داپۆشراوی دروستکرد کە هەردوو لای بە کۆڵەکە گیرابوو، درێژییەکەی پەنجا باڵ و پانییەکەی سی باڵ بوو. هەیوانێک لەبەردەم ڕێڕەوەکە هەبوو، لەبەردەم ئەویش چەند کۆڵەکەیەک و تارمەیەک هەبوو. | 6 |
并建造有柱子的廊子,长五十肘,宽三十肘;在这廊前又有廊子,廊外有柱子和台阶。
هۆڵی تەختی پاشایەتییەکەش ئەوەی تێیدا دادوەری دەکرد، واتە هۆڵی دادوەری ئەویشی دروستکرد و تەواوی دیوارەکەی بە ئورز ڕووپۆش کرد. | 7 |
又建造一廊,其中设立审判的座位,这廊从地到顶都用香柏木遮蔽。
کۆشکی نیشتەجێبوونی خۆشی بە هەمان شێوەی ئەم هۆڵە لە پشتی ئەو بنیاد نا. هەروەها ماڵێکیشی وەک ئەم هۆڵە بۆ کچەکەی فیرعەون دروستکرد، ئەوەی کە هێنابووی. | 8 |
廊后院内有所罗门住的宫室;工作与这工作相同。所罗门又为所娶法老的女儿建造一宫,做法与这廊子一样。
هەموو تەلارەکانی کۆشکی پاشایەتی، لە دەرەوە بۆ ژوورەوە، لە بناغەوە هەتا سەرەوە، لە بەردی نایابی نەقاڕکراو بوون. | 9 |
建造这一切所用的石头都是宝贵的,是按着尺寸凿成的,是用锯里外锯齐的;从根基直到檐石,从外头直到大院,都是如此。
لە بناغەشەوە بەردی نایاب بوو، بەردی گەورە، هەندێکی دە باڵ و هەندێکی هەشت باڵ. | 10 |
根基是宝贵的大石头,有长十肘的,有长八肘的;
لە سەریشەوە بە بەردی نایابی بە ئەندازە داتاشراو و بە داری ئورز بوو. | 11 |
上面有香柏木和按着尺寸凿成宝贵的石头。
دیواری سنووری کۆشکەکە وەک دیواری حەوشەی پیرۆزگای یەزدان بە سێ ڕیز بەردی داتاشراو و ڕیزێک کاریتەی ئورز دروستکرابوو. | 12 |
大院周围有凿成的石头三层、香柏木一层,都照耶和华殿的内院和殿廊的样式。
سلێمانی پاشا ناردی و حورامی لە شاری سورەوە هێنا. | 13 |
所罗门王差遣人往泰尔去,将户兰召了来。
ئەو کوڕی بێوەژنێک بوو لە هۆزی نەفتالی، باوکیشی پیاوێکی خەڵکی سور بوو، پیشەوەری بڕۆنز بوو. حورام پڕ بوو لە دانایی و تێگەیشتن، شارەزایی لە دروستکردنی هەموو کارێکی بڕۆنز هەبوو. هاتە لای سلێمانی پاشا و هەموو کارەکانی بۆ ئەنجام دا. | 14 |
他是拿弗他利支派中一个寡妇的儿子,他父亲是泰尔人,作铜匠的。户兰满有智慧、聪明、技能,善于各样铜作。他来到所罗门王那里,做王一切所要做的。
دوو کۆڵەکەی بڕۆنزی داڕشت کە بەرزی هەر یەکێکیان هەژدە باڵ و چێوەکەی دوازدە باڵ بوو. | 15 |
他制造两根铜柱,每根高十八肘,围十二肘;
هەروەها دوو تاجی بڕۆنزی لەقاڵبدراوی دروستکرد هەتا لەسەر سەری هەردوو کۆڵەکەکە دابنرێن، بەرزی هەر یەکێکیان پێنج باڵ بوو. | 16 |
又用铜铸了两个柱顶安在柱上,各高五肘。
تۆڕێکی لە زنجیری چنراو بە تاجەکان هەڵواسیبوو، کە لەسەر کۆڵەکەکان بوون، بۆ هەر تاجێک حەوت تۆڕ. | 17 |
柱顶上有装修的网子和拧成的链索,每顶七个。
دوو ڕیز هەناری لە دەوری هەر تۆڕێک دروستکرد بۆ ڕازاندنەوەی ئەو تاجانەی کە لەسەر کۆڵەکەکان بوون. بۆ هەر تاجێک هەمان شتی کرد. | 18 |
网子周围有两行石榴遮盖柱顶,两个柱顶都是如此。
ئەو تاجانەش کە لە هەیوانەکە لەسەر کۆڵەکەکان بوون لە شێوەی گوڵی سەوسەن بوون، بەرزییان چوار باڵ بوو. | 19 |
廊子的柱顶径四肘,刻着百合花。
لەسەر تاجەکانی سەر هەردوو کۆڵەکەکە، لە سەرووی ئەو بەشەی تاجەکە کە لە شێوەی قاپ بوو، لەتەنیشتی تۆڕەکە، دوو سەد هەنار بە ڕیز لە دەوری هەبوو. | 20 |
两柱顶的鼓肚上挨着网子,各有两行石榴环绕,两行共有二百。
دوو کۆڵەکەشی لە هەیوانی پیرۆزگاکە ڕاگرت، کۆڵەکەکەی لای باشووری ناونا یاکین و کۆڵەکەکەی لای باکووریشی ناونا بۆعەز. | 21 |
他将两根柱子立在殿廊前头:右边立一根,起名叫雅斤;左边立一根,起名叫波阿斯。
سەری کۆڵەکەکانیش لەسەر شێوەی گوڵی سەوسەن بوون، بەم شێوەیە کاری کۆڵەکەکان تەواو بوو. | 22 |
在柱顶上刻着百合花。这样,造柱子的工就完毕了。
حەوزە بڕۆنزییەکەشی بە بازنەیی بە قاڵب دروستکرد، لە لێوارەوە هەتا لێوار دە باڵ بوو، پێنج باڵ بەرزی، چێوەکەشی گوریسێکی سی باڵ بوو. | 23 |
他又铸一个铜海,样式是圆的,高五肘,径十肘,围三十肘。
لەژێر لێوارەکەی لە هەر چواردەورەی وێنەی سەوزەوات نەخشێنرابوو، دە وێنە بۆ هەر باڵێک، بەدەوری حەوزە بڕۆنزییەکە بە دوو ڕیز، وێنەی سەوزەواتەکان لەگەڵ حەوزە بڕۆنزییەکە لەقاڵبدرابوون. | 24 |
在海边之下,周围有野瓜的样式;每肘十瓜,共有两行,是铸海的时候铸上的。
حەوزە بڕۆنزییەکەش لەسەر دوازدە گا ڕاوەستابوو، سێیان ڕوویان لە باکوور، سێ ڕوویان لە ڕۆژئاوا، سێ ڕوویان لە باشوور، سێش ڕوویان لە ڕۆژهەڵات بوو. حەوزە بڕۆنزییەکەش لەسەریان دانرابوو، هەمووشیان پاشەڵیان ڕوو لەناوەوە بوو. | 25 |
有十二只铜牛驮海:三只向北,三只向西,三只向南,三只向东;海在牛上,牛尾都向内。
ئەستووراییەکەی چوار پەنجە بوو، لێوارەکەی وەک لێواری جام دروستکرابوو، لە شێوەی گوڵی سەوسەن. جێی دوو هەزار بەتی تێدا دەبووەوە. | 26 |
海厚一掌,边如杯边,又如百合花,可容二千罢特。
دە عەرەبانەی ئاو گواستنەوەشی لە بڕۆنز دروستکرد، درێژی هەر عەرەبانەیەک چوار باڵ و پانییەکەی چوار باڵ، بەرزییەکەشی سێ باڵ بوو. | 27 |
他用铜制造十个盆座,每座长四肘,宽四肘,高三肘。
ئەمەش شێوەی عەرەبانەکان بوو، لە چەند تەختەدارێکی چوارگۆشە دروستکرا بوون، تەختەکانیش لەنێوان دوو ستوون بوون. | 28 |
座的造法是这样:四面都有心子,心子在边子当中,
هەروەها وێنەی شێر و گا و کەڕوب هەبوون لەسەر ستوونەکان و لەسەر ئەو تەختانەی کە لەنێوان دوو ستوونەکە بوون. لە سەرەوە و لە خوارەوەی شێر و گایەکان تاجەگوڵینە شۆڕببوونەوە. | 29 |
心子上有狮子和牛,并基路伯;边上有小座,狮子和牛以下有垂下的璎珞。
چوار چەرخی بڕۆنزیش بۆ هەر عەرەبانەیەک، تەوەرەکانیش بڕۆنز بوون. گۆشەکانیش کە چوار بوون، شانیان هەبوو لەژێر دەستشۆرەکە، شانەکانیش لەقاڵبدرابوون لەتەنیشت هەر تاجەگوڵینەیەکەوە. | 30 |
每盆座有四个铜轮和铜轴。小座的四角上在盆以下,有铸成的盆架,其旁都有璎珞。
لێواری حەوزەکەی ناو عەرەبانەکە بازنەیی بوو کە یەک باڵ لە عەرەبانەکە بەرزتر بوو، لێوارەکەی بازنەیی بوو، لەگەڵ بەشی خوارەوە قووڵاییەکەی باڵ و نیوێک بوو، لێوارەکە نەخشێنرابوو، تەختەدارەکانی عەرەبانەکەش چوارگۆشەیی بوون، نەک بازنەیی. | 31 |
小座高一肘,口是圆的,仿佛座的样式,径一肘半,在口上有雕工,心子是方的,不是圆的。
چوار چەرخەکانیش لەژێر تەختەکانەوە بوون، بە تەوەر چەرخەکان بە عەرەبانەکەوە بەسترابوون، چێوەی هەر چەرخێک باڵ و نیوێک بوو. | 32 |
四个轮子在心子以下,轮轴与座相连,每轮高一肘半。
چەرخەکانیشی لەسەر شێوەی چەرخی گالیسکە دروستکرابوو، تەوەر و چێوە و ڕاگر و ناوکی چەرخەکان هەموو لەقاڵبدرابوون. | 33 |
轮的样式如同车轮;轴、辋、辐、毂都是铸的。
هەر عەرەبانەیەک چوار دەسکی هەبوو، هەر دەسکێک لە گۆشەیەک، دەسکەکان بەشێک بوون لە عەرەبانەکە. | 34 |
每座四角上都有盆架,是与座一同铸成的。
لە بەشی سەرەوەی عەرەبانەکە بە بەرزی نیو باڵ قەیدێکی بازنەیی هەبوو، لاشان و تەختەکانی بە بەشی سەرەوەی عەرەبانەکە بەسترا بوون. | 35 |
座上有圆架,高半肘;座上有撑子和心子,是与座一同铸的。
لەسەر ڕووی لاشان و تەختەکانی عەرەبانەکە کەڕوب و شێر و دار خورمای نەخشاند، لە کەلێنی نەخشەکان چەند تاجەگوڵینەیەکی لە دەوروبەری دروستکرد. | 36 |
在撑子和心子上刻着基路伯、狮子,和棕树,周围有璎珞。
بەم جۆرە دە عەرەبانەکەی دروستکرد، یەک قاڵب و یەک ئەندازە و یەک شێوە. | 37 |
十个盆座都是这样,铸法、尺寸、样式相同。
هەروەها دە دەستشۆری بڕۆنزی دروستکرد کە هەریەکەیان چل بەتی دەگرت و تیرەکەی چوار باڵ بوو، هەریەکەشیان لەسەر عەرەبانەیەک لە دە عەرەبانەکە بوون. | 38 |
又用铜制造十个盆,每盆可容四十罢特。盆径四肘,在那十座上,每座安设一盆。
پێنج عەرەبانەی لەلای باشوور و پێنجەکەی دیکەشی لەلای باکووری پیرۆزگاکە دانا، حەوزە بڕۆنزییەکەشی لەلای باشووری پیرۆزگاکە دانا، لە گۆشەی باشووری ڕۆژهەڵات. | 39 |
五个安在殿门的右边,五个放在殿门的左边;又将海放在殿门的右旁,就是南边。
هەروەها حورام مەنجەڵ و خاکەناز و تاسەکانی دروستکرد. حورام کارەکانی تەواو کرد، ئەوانەی بۆ سلێمان پاشا بۆ پەرستگای یەزدان کردی: | 40 |
户兰又造了盆、铲子,和盘子。这样,他为所罗门王做完了耶和华殿的一切工。
دوو کۆڵەکەکە؛ دوو شێوە قاپەکە کە لەسەر دوو کۆڵەکەکە بوون؛ دوو تۆڕەکە بۆ ڕازاندنەوەی دوو شێوە قاپەکە کە لەسەر دوو کۆڵەکەکە بوون؛ | 41 |
所造的就是:两根柱子和柱上两个如球的顶;并两个盖柱顶的网子;
هەروەها چوار سەد هەنارەکە بۆ دوو تۆڕەکە، دوو ڕیز هەنار بۆ هەر تۆڕێک بۆ ڕازاندنەوەی دوو شێوە قاپەکە کە لەسەر دوو کۆڵەکەکە بوون؛ | 42 |
和四百石榴,安在两个网子上,每网两行,盖着两个柱上如球的顶;
دە عەرەبانەکە و دە دەستشۆرەکەی سەر عەرەبانەکان؛ | 43 |
十个座和其上的十个盆;
حەوزە بڕۆنزییەکە و دوازدە گایەکەی ژێری؛ | 44 |
海和海下的十二只牛;
هەروەها مەنجەڵ و خاکەناز و تاسەکان. حورام هەموو ئەو کەلوپەلانەی بۆ سلێمانی پاشا بۆ پەرستگای یەزدان لە بڕۆنزی سافکراو دروستکرد. | 45 |
盆、铲子、盘子。这一切都是户兰给所罗门王用光亮的铜为耶和华的殿造成的,
پاشا لە دەشتی ڕووباری ئوردون لەنێوان سوکۆت و چەرەتان لە قاڵبی قوڕ دایڕشتن. | 46 |
是遵王命在约旦平原、疏割和撒拉但中间借胶泥铸成的。
سلێمانیش هەموو ئەو شتومەکانەی بە نەکێشراوی بەجێهێشت، چونکە گەلێک زۆر بوون، کێشی بڕۆنزەکەی نەدەزانرا. | 47 |
这一切所罗门都没有过秤;因为甚多,铜的轻重也无法可查。
هەروەها سلێمان هەموو ئەو کەلوپەلانەی دروستکرد کە لە پەرستگای یەزدان بوون: قوربانگا زێڕینەکە؛ مێزە زێڕینەکە کە نانی تەرخانکراوی لەسەر بوو بۆ خودا؛ | 48 |
所罗门又造耶和华殿里的金坛和陈设饼的金桌子;
پێنج چرادانیش لەلای ڕاست و پێنج لەلای چەپ لەبەردەم شوێنی هەرەپیرۆز لە زێڕی بێگەرد؛ هەروەها گوڵ و چرا و مەقاشە زێڕینەکان؛ | 49 |
内殿前的精金灯台:右边五个,左边五个,并其上的金花、灯盏、蜡剪,
تەشت، مەقەست، تاس، چەمچە و بخووردانەکان لە زێڕی بێگەرد؛ نەرمادەی دەرگاکانی ژووری ناوەوە، واتە شوێنی هەرەپیرۆز، هەروەها نەرمادەی دەرگاکانی هۆڵی سەرەکی پیرۆزگاکەش لە زێڕ بوون. | 50 |
与精金的杯、盘、镊子、调羹、火鼎,以及至圣所、内殿的门枢,和外殿的门枢。
کاتێک سلێمان پاشا هەموو کارەکانی پەرستگای یەزدانی تەواو کرد، شتە تەرخانکراوەکانی داودی باوکی کە لە زێڕ و زیو بوون و کەلوپەلەکانی هێنا پێشکەشی کرد بە گەنجینەکانی پەرستگای یەزدان. | 51 |
所罗门王做完了耶和华殿的一切工,就把他父大卫分别为圣的金银和器皿都带来放在耶和华殿的府库里。