< یەکەم پاشایان 6 >
لە چوار سەد و هەشتایەمین ساڵی هاتنە دەرەوەی نەوەی ئیسرائیل لە خاکی میسر، کە دەکاتە ساڵی چوارەمی پاشایەتی سلێمان لە ئیسرائیل، لە مانگی زیڤ کە مانگی دووە، سلێمان دەستی بە بنیادنانی پەرستگاکەی یەزدان کرد. | 1 |
[建造殿宇]以色列子民出離埃及地後四百八十年,撒羅滿作以色列王第四年「齊夫」月,【即二月,】開始建造上主的殿。
ئەو پیرۆزگایەی سلێمانی پاشا بۆ یەزدان بنیادی نا، درێژییەکەی شەست باڵ و پانییەکەی بیست باڵ و بەرزاییەکەشی سی باڵ بوو. | 2 |
撒羅滿王為上主所建立的殿,長六十肘,寬二十肘,高三十肘。
هەیوانی بەردەم هۆڵی سەرەکی پیرۆزگاکەش درێژییەکەی بەرامبەر بوو بە پانی پیرۆزگاکە، واتە بیست باڵ بوو، پانییەکەشی لەبەردەم پیرۆزگاکەوە دە باڵ بوو. | 3 |
殿堂前的門廊長二十肘,寬與殿的寬度相等,共十肘,在殿堂之前。
هەروەها کڵاوڕۆژنەی کەتیبەداری بۆ پیرۆزگاکە دروستکرد. | 4 |
又為殿作了窗戶,有窗框和窗櫺。
ئینجا لەسەر دیواری سەر بە هۆڵە سەرەکییەکە و دیواری شوێنەکەی هەرەپیرۆز چەند نهۆمێکی بنیاد نا، واتە لە دەوری دیوارەکانی پیرۆزگاکە، ژووری لاتەنیشت لە دەوریان هەبوو. | 5 |
緊靠殿墻,即圍著外殿和內殿的牆,周圍建造了分層廂房﹕
نهۆمی ژێرەوە پانییەکەی پێنج باڵ و نهۆمی ناوەڕاست پانییەکەی شەش باڵ و سێیەمیشیان پانییەکەی حەوت باڵ بوو، بەم شێوەیە لە دەرەوە لێواری لە دەوری پیرۆزگاکە کرد هەتا کاریتەکان نەخاتە ناو دیوارەکان. | 6 |
下層寬五肘,中層寬六肘,第三層寬七肘﹔使殿周圍對面的牆突出,免得梁木插入殿牆內。
لە کاتی بنیادنانی پەرستگاکەدا بەردی نایابی ئامادەکراو بەکارهێنرا، بەڵام دەنگی چەکوش و تەور و هیچ ئامێرێکی ئاسن لە پەرستگاکە نەبیسترا. | 7 |
建造殿宇時,始終是採用鑿好了的石頭,所以在建殿時,全聽不到槌子、斧子及任何鐵器的響聲。
داڵانی نهۆمی ژێرەوە لەلای باشووری پەرستگاکە بوو؛ بە پەیژە سەردەکەوتن بۆ ناوەڕاست و لەوێشەوە بۆ نهۆمی سێیەم. | 8 |
廂房最下層的門,設在殿的右邊,人可從螺旋梯上到中層,由中層上到第三層。
پەرستگاکەی بنیاد نا و تەواوی کرد، بە تەختەداری پان و کاریتەی ئورز سەری پەرستگاکەی گرت. | 9 |
殿造完了以後,又用香柏木梁和木板,蓋上了殿頂。
هەموو ئەو ژوورە لاتەنیشتانەش کە لە دەوری پیرۆزگاکە بنیادی نان، بەرزاییەکەیان پێنج باڵ بوو، بە داری ئورز بە پیرۆزگاکەی گەیاندن. | 10 |
殿的四周建立了廂房,每層高五肘,用香柏木梁使之與殿牆相連接。
فەرمایشتی یەزدان بۆ سلێمان هات و فەرمووی: | 11 |
又上主的話傳於撒羅滿說﹕「
«ئەم پەرستگایەی کە تۆ دروستی دەکەیت، ئەگەر بە ڕێگای فەرزەکانمدا بڕۆیت و حوکمەکانم پەیڕەو بکەیت، هەروەها هەموو فەرمانەکانم بەجێبهێنیت بۆ پەیڕەوکردنی، ئەوا ئەو بەڵێنەی بە داودی باوکی تۆم دا لە ڕێگەی تۆوە دەیهێنمە دی. | 12 |
關於你正在進行建造的這殿,....如果你履行我的法律,遵守我的規例,按照我的一切命令行事,我必對你實踐我向你父親達味所說的話,
هەروەها لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا نیشتەجێ دەبم و ئیسرائیلی گەلم بەجێناهێڵم.» | 13 |
必常住在以色列子民中,永不拋棄我的百姓以色列。」聖殿內部
سلێمان پەرستگاکەی بنیاد نا و تەواوی کرد. | 14 |
撒羅滿建殿,終於完成。
دیواری ناوەوەی پیرۆزگاکە هەتا بنمێچەکەی بە تەختەی داری ئورز ڕووپۆش کرد، هەروەها زەمینەکەشی بە تەختەی دار سنەوبەر. | 15 |
殿內的牆壁全舖上香柏木板,從殿的地面到天花板的櫞、梁,全蓋上木板﹔殿內地面都舖上柏木板。
بیست باڵیشی لە بەشی دواوەی پیرۆزگاکە بە دیوارێک لە تەختەی دار ئورز جیا کردەوە، هەتا ببێتە پیرۆزگای ناوەوەی پەرستگاکە، کە شوێنی هەرەپیرۆزە. | 16 |
內殿即至聖所,長二十肘,從地板到天花板都概上香柏木板。
هۆڵە سەرەکییەکە لەبەردەم ئەم ژوورەوە چل باڵ بوو. | 17 |
至聖所前的外殿,長四十肘。
دار ئورزی پەرستگاکە بە دیوی ناوەوەی پەرستگاکە لەسەر شێوەی سەوزەوات و گوڵی کراوە نەخشێنرابوو، هەمووی داری ئورز بوو، هیچ بەردێک نەدەبینرا. | 18 |
殿內的香柏木板上,都刻有匏瓜和初開的花﹕全部都是香柏木,看不到一塊石頭。
لەناوەڕاستی پەرستگاکە، شوێنی هەرەپیرۆزی ئامادە کرد هەتا سندوقی پەیمانی یەزدان لەوێ دابنێت. | 19 |
殿堂內部設又內殿,為安放上主的約櫃。
شوێنی هەرەپیرۆز، کە بیست باڵ درێژ و بیست باڵ پان و بیست باڵیش بەرز بوو، بە زێڕی بێگەرد ڕووپۆشی کرد، قوربانگاکەشی بە ئورز ڕووپۆش کرد. | 20 |
內殿長二十肘,寬二十肘,高二十肘,全都貼上純金﹔他又用香柏木做了一個祭壇,
سلێمان دیوی ناوەوەی پیرۆزگاکەی بە زێڕی بێگەرد ڕووپۆش کرد، زنجیری زێڕیشی لەبەردەم شوێنی هەرەپیرۆز ڕاکێشا، بە زێڕ ڕووپۆشی کرد. | 21 |
放在內殿前,全都包上金。
تەواوی قوربانگای شوێنی هەرەپیرۆز و تەواوی دیوی ناوەوەی پیرۆزگاکەشی بە زێڕ ڕووپۆش کرد. | 22 |
整個殿宇都貼上金,貼滿了整個殿宇。
لەناو شوێنی هەرەپیرۆزیش دوو کەڕوبی لە داری زەیتوون دروستکرد، بەرزی هەریەکەیان دە باڵ بوو. | 23 |
內殿裏又用橄欖木作了兩個革魯賓,每個高十肘。
هەر کەڕوبێک دوو باڵی هەبوو، درێژی هەر باڵێک پێنج باڵ بوو، لە سەری باڵێکییەوە هەتا سەری باڵەکەی دیکە دە باڵ بوو. | 24 |
革魯賓的一個翅膀長五肘,革魯賓的另一個翅膀也長五肘,從一個翅膀尖到另一個翅膀尖,共十肘。
هەردوو کەڕوبەکە یەک ئەندازە و یەک شێوەیان هەبوو. | 25 |
另一個革魯賓也是十肘兩個革魯賓,有一樣的尺寸,有一樣的形狀。
بەرزی کەڕوبی یەکەم دە باڵ بوو، کەڕوبی دووەمیش بە هەمان شێوە. | 26 |
一個革魯賓高十肘,另一個革魯賓也是如此。
هەردوو کەڕوبەکەی لەناوەڕاستی شوێنی هەرەپیرۆز دانا و باڵی کەڕوبەکانی کردەوە. باڵی یەکێک لە کەڕوبەکان بەر دیوارێک کەوت و باڵی کەڕوبی دووەمیان بەر دیوارەکەی بەرامبەری کەوت، لەناوەڕاستی ژوورەکەش بەر یەکتری دەکەوتن، باڵ بە باڵ. | 27 |
兩個革魯賓都安放在內殿,革魯賓的翅膀是伸開的﹕這個革魯賓的一個翅膀靠著這邊的牆,那個革魯賓的一個翅膀靠著那邊的牆,裏面的兩個翅膀,在殿中央相接。
هەردوو کەڕوبەکەشی بە زێڕ ڕووپۆش کرد. | 28 |
兩個革魯賓全包上金。
لەسەر هەموو دیوارەکانی پیرۆزگاکە، لەناو هەردوو ژوورەکەی، ژووری ناوەوە و ژووری دەرەوەش، وێنەی کەڕوب و دار خورما و گوڵی کراوەی نەخشاند. | 29 |
內殿與外殿四周牆壁,都刻有革魯賓、棕樹和花朵初開的形狀。
زەمینی ژووری ناوەوە و ژووری دەرەوەی پیرۆزگاکەشی بە زێڕ ڕووپۆش کرد. | 30 |
內殿和外殿的地板,都舖上金。
بۆ داڵانەکەی شوێنی هەرەپیرۆزیش، دەرگایەکی دوو دەری لە داری زەیتوون دروستکرد، بە شێوەی پێنج چوارچێوە لەناو یەکدا. | 31 |
內殿的門,是用橄欖木作的,門柱和門框,為五角形。
لەسەر هەردوو لای دەرگاکەش کە لە داری زەیتوون بوون، کەڕوب و دار خورما و گوڵی کراوەی لەسەر نەخشاند و بە زێڕ ڕووپۆشی کردن. | 32 |
橄欖木的兩門扇上,刻有革魯賓、棕樹和花朵初開的形像。花上包金,革魯賓和棕樹上貼金。
بە هەمان شێوە لە داڵانی هۆڵە سەرەکییەکەش چوار چوارچێوەی لەناو یەکدا لە داری زەیتوون دروستکرد. | 33 |
外殿的門和門柱也是橄欖木作的,為四角形﹔
هەروەها دوو دەرگای بە داری سنەوبەر دروستکرد، هەردووکیان دوو دەری بوون کە بە نەرمادە بەسترا بوون و دەسووڕانەوە. | 34 |
李扇門都是用柏木作的﹕這一扇有兩葉可以摺疊,那一扇也有兩葉可以摺疊。
کەڕوب و دار خورما و گوڵی کراوەی لەسەر نەخشاندن و بە زێڕی کوتراو لەسەر نەخشەکە ڕووپۆشی کردن. | 35 |
門上刻有革魯賓、棕樹和花朵初開的形像,雕刻以後,全貼上金。
هەروەها حەوشەکەی ناوەوەی بنیاد نا بە سێ ڕیز بەردی تاشراو و ڕیزێک کاریتەی ئورز. | 36 |
內院的牆,三層是用好的石頭,一層是用香柏木建造的。
لە ساڵی چوارەم پەرستگای یەزدانی دامەزراند، لە مانگی زیڤ. | 37 |
第四年,「齊夫」月,奠定了上主殿宇的基礎﹔
لە ساڵی یازدەیەمینیش، لە مانگی بول کە مانگی هەشتە، هەموو بەشەکانی پەرستگاکە بە هەموو وردەکارییەکانییەوە تەواو کرا، بە حەوت ساڵ بنیادی نا. | 38 |
第十一年,「步耳」月【即八月,】上主的殿各部分全依照計劃完成﹔建殿的工作共費時七年。