< یەکەم پاشایان 5 >
کاتێک حیرامی پاشای هەرێمی سور بیستی کە سلێمانیان دەستنیشان کردووە بۆ پاشایەتی لە شوێنی باوکی، خزمەتکارەکانی خۆی ناردە لای، چونکە حیرام بە درێژایی ژیانی هاوڕێ و دۆستی داود بوو. | 1 |
Hiram king of Tyre sent his servants to Solomon; for he had heard that they had anointed him king in the place of his father: for Hiram was ever a lover of David.
سلێمانیش ناردی بۆ لای حیرام و گوتی: | 2 |
Solomon sent to Hiram, saying,
«تۆ دەربارەی داودی باوکم دەزانیت، کە نەیتوانی پەرستگایەک بۆ ناوی یەزدانی پەروەردگاری بنیاد بنێت، بەهۆی ئەو جەنگانەی دەوریان دا، هەتا ئەو کاتەی یەزدان دوژمنەکانی خستە ژێر پێیەوە. | 3 |
"You know how that David my father could not build a house for the name of the LORD his God for the wars which were about him on every side, until the LORD put them under the soles of his feet.
بەڵام ئێستا یەزدانی پەروەردگارم لە هەموو لایەکەوە منی حەساندووەتەوە، نە ناحەز هەیە و نە ڕووداوی خراپ. | 4 |
But now the LORD my God has given me rest on every side. There is neither adversary, nor evil occurrence.
لەبەر ئەوە گوتم پەرستگایەک بۆ ناوی یەزدانی پەروەردگارم بنیاد بنێم، هەروەک چۆن یەزدان بە داودی باوکمی فەرموو:”کوڕەکەت، ئەوەی لە شوێنی تۆ لەسەر تەختەکەت دایدەنێم ئەو ماڵەکە بۆ ناوی من بنیاد دەنێت.“ | 5 |
Look, I purpose to build a house for the name of the LORD my God, as the LORD spoke to David my father, saying, 'Your son, whom I will set on your throne in your place, he shall build the house for my name.'
«ئێستاش فەرمان بدە با دار ئورزم لە لوبنانەوە بۆ ببڕنەوە، خزمەتکارەکانم لەگەڵ خزمەتکارەکانت دەبن و کرێی خزمەتکارەکانت پێدەدەم، بەگوێرەی هەموو ئەوەی تۆ دەیڵێیت، چونکە تۆ دەزانیت کەس نییە لەناومان بزانێت وەک سەیدائییەکان دار ببڕێتەوە.» | 6 |
Now therefore command that they cut me cedar trees out of Lebanon. My servants shall be with your servants; and I will give you wages for your servants according to all that you shall say. For you know that there is not among us any who knows how to cut timber like the Sidonians."
ئەوە بوو کە حیرام گوێی لە قسەکانی سلێمان بوو، زۆر دڵخۆش بوو و گوتی: «ئەمڕۆ ستایش بۆ یەزدان، ئەوەی کوڕێکی دانای دایە داود، هەتا فەرمانڕەوایەتی ئەم گەلە مەزنە بکات.» | 7 |
It happened, when Hiram heard the words of Solomon, that he rejoiced greatly, and said, "Blessed is the LORD this day, who has given to David a wise son over this great people."
ئیتر حیرام ناردی بۆ لای سلێمان و گوتی: «ئەوەی بۆ منت نارد گوێم لێی بوو، هەرچی ئارەزوو بکەیت ئەوە دەکەم بۆ داری ئورز و دار سنەوبەرەکان. | 8 |
Hiram sent to Solomon, saying, "I have heard the message which you have sent to me. I will satisfy all your desire concerning cedar wood and concerning the wood of evergreens.
خزمەتکارەکانم لە لوبنانەوە بۆ دەریا دەیانهێنن و منیش لەسەر دەریا دەیانکەمە کەڵەک، هەتا ئەو شوێنەی خۆت دیاری دەکەیت لەوێ هەڵیاندەوەشێنمەوە و تۆش باریان دەکەیت. بە دابینکردنی نانیش بۆ ماڵەکەم خواستی من بەجێدەهێنیت.» | 9 |
My servants shall bring them down from Lebanon to the sea. I will make them into rafts to go by sea to the place that you shall appoint me, and will cause them to be broken up there, and you shall receive them. You shall accomplish my desire, in giving food for my household."
ئەوە بوو حیرام بەپێی ئارەزووی سلێمان داری ئورز و سنەوبەری دایێ. | 10 |
So Hiram gave Solomon timber of cedar and timber of fir according to all his desire.
سلێمانیش هەر ساڵێک بیست هەزار کۆر گەنم و بیست هەزار بەت زەیتی زەیتوونی وەک ئازووقە دەدایە ماڵی حیرام. | 11 |
Solomon gave Hiram twenty thousand cors of wheat for food to his household, and twenty thousand baths of pure oil. Solomon gave this to Hiram year by year.
یەزدانیش هەروەک چۆن بەڵێنی پێدابوو دانایی دایە سلێمان، ئاشتی لەنێوان سلێمان و حیرام هەبوو، هەردووکیان پەیمانیان بەست. | 12 |
The LORD gave Solomon wisdom, as he promised him; and there was peace between Hiram and Solomon; and the two of them made a covenant.
سلێمانی پاشا لە هەموو ئیسرائیل بێگاری بە سی هەزار پیاو کرد. | 13 |
King Solomon raised a levy out of all Israel; and the levy was thirty thousand men.
هەر مانگە و بە نۆبە دە هەزاری لێیان دەناردە لوبنان، مانگێک لە لوبنان دەبوون و دوو مانگیش لە ماڵەوە، ئەدۆنیرامیش سەرپەرشتیاری کاری بێگاری بوو. | 14 |
He sent them to Lebanon, ten thousand a month by courses; a month they were in Lebanon, and two months at home; and Adoniram was over the men subject to forced labor.
سلێمان حەفتا هەزار بارهەڵگر و هەشتا هەزار نەقاڕی لە چیا هەبوو. | 15 |
Solomon had seventy thousand who bore burdens, and eighty thousand who were stone cutters in the mountains;
بێجگە لەمە سلێمان سێ هەزار و سێ سەد سەرکاریشی هەبوو سەرپەرشتی کارەکە و کرێکارەکانیان دەکرد. | 16 |
besides Solomon's chief officers who were over the work, three thousand and six hundred, who bore rule over the people who labored in the work.
هەروەها پاشا فەرمانی دا کە بەردی گەورە هەڵبکەنن، بەردی نایاب بۆ دامەزراندنی پەرستگاکە بە بەردی تاشراو. | 17 |
The king commanded, and they cut out great stones, costly stones, to lay the foundation of the house with worked stone.
وەستاکانی سلێمان و حیرام و کرێکارانی شاری جوبەیل دار و بەردەکانیان ئامادە کرد بۆ بنیادنانی پەرستگاکە. | 18 |
Solomon's builders and Hiram's builders and the Gebalites cut them, and prepared the timber and the stones to build the house.