< یەکەم پاشایان 4 >

ئیتر سلێمان پاشایەتی هەموو ئیسرائیلی کرد. 1
솔로몬 왕이 온 이스라엘의 왕이 되었고
ئەمانەش باڵاترین کاربەدەستانی ئەو بوون: عەزەریای کوڕی سادۆقی کاهین، 2
그의 신하들은 이러하니라 사독의 아들 아사리아는 제사장이요
ئەلیحۆرەف و ئاحییا، دوو کوڕەکەی شیشا، خامەی نهێنی بوون، یەهۆشافاتی کوڕی ئەحیلود، تۆمارکار. 3
시사의 아들 엘리호렙과, 아히야는 서기관이요 아힐룻의 아들 여호사밧은 사관이요
بەنایای کوڕی یەهۆیاداعیش سوپاسالار، سادۆق و ئەبیاتاریش هەردووکیان کاهین بوون. 4
여호야다의 아들 브나야는 군대장관이요, 사독과 아비아달은 제사장이요
عەزەریای کوڕی ناتان سەرۆکی بریکارەکان و زەڤودی کوڕی ناتان، کاهین و یاوەری پاشا بوون. 5
나단의 아들 아사리아는 관리장이요, 나단의 아들 사붓은 대신이니 왕의 벗이요
ئەحیشار سەرپەرشتیاری کۆشک، ئەدۆنیرامی کوڕی عەبدا سەرپەرشتیاری کاری بێگاری بوو. 6
아히살은 궁내대신이요, 압다의 아들 아도니람은 감역관이더라
هەروەها سلێمان دوازدە بریکاری لەسەر هەموو ئیسرائیل هەبوو، ئازووقەیان بۆ پاشا و ماڵەکەی دابین دەکرد و ساڵی مانگێک لەسەر هەریەکەیان بوو بۆ دابینکردنی ئازووقە. 7
솔로몬이 또 온 이스라엘 위에 열 두 관장을 두매 그 사람들이 왕과 왕실을 위하여 식물을 예비하되 각기 일년에 한달씩 식물을 예비하였으니
ئەمانەش ناوەکانیانە: بەن‌حور لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم. 8
그 이름은 이러하니라 에브라임 산지에는 벤훌이요
بەن‌دەقەر لە ماقەچ و شەعەلڤیم و بێت‌شەمەش و ئێلۆن بێت‌حانان. 9
마가스와, 사알빔과, 벧세메스와, 엘론벧하난에는 벤데겔이요
بەن‌حەسەد لە ئەروبۆت، سۆکۆ و هەموو خاکی حێفەر سەر بە ئەو بوو. 10
아룹봇에는 벤헤셋이니 소고와 헤벨 온 땅을 저가 주관하였으며
بەن‌ئەبیناداب لە هەموو بەرزاییەکانی دۆردا، تافەتی کچی سلێمانیش بووە ژنی. 11
돌 높은 땅 온 지방에는 벤아비나답이니 저는 솔로몬의 딸 다밧으로 아내를 삼았으며
بەعەنای کوڕی ئەحیلود، تەعنەک و مەگیدۆ و هەموو بێت‌شان ئەوەی لەتەنیشت چەرەتانە لە خوار یەزرەعیل، لە بێت‌شانەوە هەتا ئابێل مەحۆلا، هەتا ئەو بەری یۆقمەعام. 12
다아낙과, 므깃도와, 이스르엘 아래 사르단 가에 있는 벧소안 온 땅은 아힐룻의 아들 바아나가 맡았으니 벧소안에서부터 아벨므홀라에 이르고 욕느암 바깥까지 미쳤으며
بەن‌گەڤەر لە ڕامۆتی گلعاد، ئاواییەکانی یائیری کوڕی مەنەشە، ئەوەی لە گلعادە سەر بە ئەو بوون، لەگەڵ ناوچەی ئەرگۆڤ ئەوەی لە باشانە، شەست شاری گەورەی شوورابەند کە شمشیرەی دەرگاکانی لە بڕۆنز دروستکرا بوون. 13
길르앗 라못에는 벤게벨이니 저는 길르앗에 있는 므낫세의 아들 야일의 모든 촌을 주관하였고 또 바산 아르곱 땅의 성벽과 놋빗 장 있는 큰 성읍 육십을 주관하였으며
ئەحینادابی کوڕی عیدۆ لە مەحەنەیم بوو. 14
마하나임에는 잇도의 아들 아히나답이요
ئەحیمەعەچ لە نەفتالی، ئەویش باسمەتی کچی سلێمانی هێنا ببێتە ژنی. 15
납달리에는 아히마아스니 저는 솔로몬의 딸 바스맛으로 아내를 삼았으며
بەعەنای کوڕی حوشەی لە ئاشێر و لە عالۆت بوو. 16
아셀과 아롯에는 후새의 아들 바아나요
یەهۆشافاتی کوڕی پاروەح لە یەساخار بوو. 17
잇사갈에는 바루아의 아들 여호사밧이요
شیمعی کوڕی ئێلا لە بنیامین بوو. 18
베냐민에는 엘라의 아들 시므이요
گەڤەری کوڕی ئوری لە خاکی گلعاد، خاکی سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان و عۆگی پاشای باشان، تاکە بریکار بوو لەسەر ناوچەکە. 19
아모리 사람의 왕 시혼과 바산왕 옥의 나라 길르앗 땅에는 우리의 아들 게벨이니 그 땅에서는 저 한사람만 관장이 되었더라
یەهودا و ئیسرائیل لە زۆریدا وەک لمی سەر کەناری دەریا بوون، دەیانخوارد و دەیانخواردەوە و دڵخۆش بوون. 20
유다와 이스라엘의 인구가 바닷가의 모래 같이 많게 되매 먹고 마시며 즐거워하였으며
سلێمان دەسەڵاتدار بوو لەسەر هەموو پاشایەتییەکان، لە ڕووباری فوراتەوە هەتا خاکی فەلەستییەکان و سنووری میسر، سەرانەیان پێدەدا و بە درێژایی ژیانی خزمەتکاری سلێمان بوون. 21
솔로몬이 하수에서부터 블레셋 사람의 땅에 이르기까지와 애굽지경에 미치기까지의 모든 나라를 다스리므로 그 나라들이 공을 바쳐 솔로몬의 사는 동안에 섬겼더라
ئازووقەی ڕۆژانەی سلێمان، سی کۆر لە باشترین ئارد و شەست کۆر بڕوێش، 22
솔로몬의 일일분 식물은 가는 밀가루가 삼십석이요, 굵은 밀가루가 육십석이요,
دە گای قەڵەو و بیست گای لەوەڕگا و سەد مەڕ و بزن، جگە لە ئاسک و مامز و ئاسکە سوورە و پەلەوەری قەڵەو. 23
살진 소가 열이요, 초장의 소가 스물이요, 양이 일백이며, 그 외에 수사슴과, 노루와, 암사슴과, 살진 새들이었더라
لەبەر ئەوەی فەرمانڕەوا بوو لەسەر هەموو شانشینەکانی ئەم بەری ڕووباری فورات، لە تیفسەحەوە هەتا غەزە، لە هەموو لایەکەوە ئاشتی هەبوو. 24
솔로몬이 하수 이편을 딥사에서부터 가사까지 모두 다스리므로 하수 이편의 모든 왕이 다 관할한 바 되매 저가 사방에 둘린 민족과 평화가 있었으니
هەموو سەردەمی سلێمان یەهودا و ئیسرائیلی هەریەکە لەژێر دار مێو و دار هەنجیرەکەی خۆی بە ئاسوودەیی نیشتەجێ بوون، لە دانەوە هەتا بیری شابەع. 25
솔로몬의 사는 동안에 유다와 이스라엘이 단에서부터 브엘세바에 이르기 까지 각기 포도나무 아래와 무화과나무 아래서 안연히 살았더라
سلێمان چوار هەزار ئاخوڕی هەبوو بۆ ئەسپی گالیسکەکانی، لەگەڵ دوازدە هەزار ئەسپ. 26
솔로몬의 병거의 말의 외양간이 사만이요, 마병이 일만 이천이며
ئەم بریکارانە ئازووقەیان دابین دەکرد بۆ سلێمانی پاشا و هەموو ئەوانەی دەهاتنە سەر خوانەکەی، هەریەکە و لە مانگی خۆی، ئیتر پێویستیان بە هیچ نەبوو. 27
그 관장들은 각각 자기 달에 솔로몬왕과 왕의 상에 참여하는 모든 자를 위하여 먹을 것을 예비하여 부족함이 없게 하였으며
جۆ و کاش بۆ ئەسپی گالیسکەکان و ئەسپەکانی دیکە دەهێنران بۆ ئەو شوێنەی کە لێی دەبوون، هەرکەسە و بەگوێرەی ئەرکی خۆی. 28
또 저희가 각기 직무를 따라 말과 준마에게 먹일 보리와 꼴을 그 말의 있는 곳으로 가져왔더라
خودا دانایی و تێگەیشتنێکی زۆر زۆری دایە سلێمان، هەروەها مێشکێکی فراوان وەک ئەو لمەی لەسەر کەناری دەریایە. 29
하나님이 솔로몬에게 지혜와 총명을 심히 많이 주시고 또 넓은 마음을 주시되 바닷가의 모래 같이 하시니
دانایی سلێمان زیاتر بوو لە دانایی هەموو خەڵکی ڕۆژهەڵات و هەموو دانایی میسرییەکان. 30
솔로몬의 지혜가 동양 모든 사람의 지혜와 애굽의 모든 지혜보다 뛰어난지라
لە هەموو خەڵک داناتر بوو، تەنانەت داناتر بوو لە ئێیتانی ئەزراحی و لە هێیمان و لە کەلکۆل و لە دەردەعی کوڕانی ماحۆل، ناوبانگیشی لەنێو هەموو نەتەوەکانی دەوروبەری بڵاو بووەوە. 31
저는 모든 사람보다 지혜로와서 예스라 사람 에단과, 마홀의 아들 헤만과 갈골과, 다르다보다 나으므로 그 이름이 사방 모든 나라에 들렸더라
سێ هەزار پەند و هەزار و پێنج سروودیشی هەبوو. 32
저가 잠언 삼천을 말하였고 그 노래는 일천 다섯이며
دەربارەی دارودرەخت قسەی کردووە، لە دار ئورزەوە ئەوەی لە لوبنانە هەتا ئەو زوفایەی لەبن دیوار دەڕوێت، هەروەها دەربارەی ئاژەڵ و باڵندە و خشۆک و ماسیش قسەی کردووە. 33
저가 또 초목을 논하되 레바논 백향목으로부터 담에 나는 우슬초까지 하고 저가 또 짐승과 새와 기어 다니는 것과 물고기를 논한지라
لە هەموو گەلانەوە دەهاتن بۆ گوێگرتن لە دانایی سلێمان، هەموو پاشایانی زەوی کە دەربارەی داناییەکەی بیستبوویان خەڵکیان دەناردە لای. 34
모든 민족 중에서 솔로몬의 지혜의 소문을 들은 천하 모든 왕 중에서 그 지혜를 들으러 왔더라

< یەکەم پاشایان 4 >