< یەکەم پاشایان 3 >
سلێمان خزمایەتی لەگەڵ فیرعەونی پاشای میسر کرد و کچەکەی فیرعەونی هێنا. کچەکەی بردە شاری داود هەتا ئەو کاتەی لە بنیادنانی کۆشکەکەی و پەرستگای یەزدان و شووراکەی چواردەوری ئۆرشەلیم بووەوە. | 1 |
And Solomon intermarried with Pharaoh the king of Egypt, and took the daughter of Pharaoh, and brought her into the city of David, until he had finished building his own house, and the house of the Lord, and the wall of Jerusalem round about.
لەو کاتە گەل لە نزرگەکانی سەر بەرزاییدا قوربانییان سەردەبڕی، چونکە هەتا ئەو ڕۆژانە پەرستگایەک بۆ ناوی یەزدان دروستنەکرابوو. | 2 |
But the people sacrificed still on the high-places; because there was no house built unto the name of the Lord, until those days.
سلێمانیش خۆشەویستی بۆ یەزدان دەربڕی بەوەی بەپێی فەرزەکانی داودی باوکی دەڕۆیشت، تەنها ئەوە نەبێت کە لە نزرگەکانی سەر بەرزاییدا قوربانی سەردەبڕی و بخووری دەسووتاند. | 3 |
And Solomon loved the Lord, walking in the statutes of David his father: only that he sacrificed and burnt incense on the high-places.
پاشا چوو بۆ گبعۆن هەتا لەوێ قوربانی سەر ببڕێت، چونکە ئەوە گرنگترین نزرگەی سەر بەرزایی بوو، سلێمان هەزار قوربانی سووتاندنی سەرخستە سەر ئەو قوربانگایە. | 4 |
And the king went to Gib'on to sacrifice there; for that was the great high-place: one thousand burnt-offerings did Solomon offer upon that altar.
لە گبعۆن یەزدان لە خەونی شەودا بۆ سلێمان دەرکەوت، خودا پێی فەرموو: «داوا بکە چیت پێ بدەم؟» | 5 |
In Gib'on the Lord appeared to Solomon in a dream of the night: and God said, Ask what I shall give thee.
سلێمانیش گوتی: «تۆ لەگەڵ خزمەتکارەکەت، لەگەڵ داودی باوکم چاکەی گەورەت کردووە، بەو شێوەیەی لەبەردەمت هەڵسوکەوتی کرد، بە دڵسۆزی و ڕاستودروستی و دڵڕاستی لەگەڵت. جا ئەم چاکە گەورەیەت بۆ لەبەرچاو گرت و کوڕێکت پێیدا هەتا لەسەر تەختەکەی دابنیشێت وەک ئەمڕۆ. | 6 |
And Solomon said, Thou hast shown unto thy servant David my father great kindness, just as he walked before thee in truth, and in righteousness, and in uprightness of heart with thee; and thou hast kept for him this great kindness, and thou hast given him a son who sitteth on his throne, as it is this day.
«ئێستاش ئەی یەزدانی پەروەردگارم، تۆ خزمەتکارەکەتت کردووە بە پاشا لە جێی داودی باوکم، منیش مێردمنداڵێکی بچووکم و شارەزاییم لە ڕابەرایەتیکردن نییە. | 7 |
And now, O Lord my God, thou hast made thy servant king in the place of David my father: and I am but a young lad; I know not how to go out or come in.
خزمەتکارەکەشت لەنێو گەلەکەتدایە ئەوەی هەڵتبژاردووە و ئەو گەلەش گەلێکی زۆرن و لە زۆریدا لە ژمارە نایەن. | 8 |
And thy servant is in the midst of thy people which thou hast chosen, a great people, that cannot he numbered nor counted for multitude.
ئینجا دڵێکی تێگەیشتووم پێبدە بۆ ئەوەی فەرمانڕەوایەتی گەلەکەت بکەم، تاکو جیاوازی بکەم لەنێوان چاکە و خراپە، چونکە کێ دەتوانێت فەرمانڕەوایەتی ئەم گەلە گەورەیەت بکات؟» | 9 |
Give therefore thy servant an understanding heart to judge thy people, to discern between good and bad; for who would [otherwise] be able to judge this thy great people?
ئەم قسەیە لەلای پەروەردگار باش بوو، کە سلێمان داوای ئەم شتەی کرد. | 10 |
And the speech was pleasing in the eyes of the Lord, that Solomon had asked this thing.
ئینجا خودا پێی فەرموو: «لەبەر ئەوەی نە ڕۆژگاری زۆرت داوا کرد و نە دەوڵەمەندی بۆ خۆت و نە مەرگی دوژمنەکانت، بەڵکو دانایی لە جێبەجێکردنی دادپەروەریدا، | 11 |
And God said unto him, Because thou hast asked this thing, and hast not asked for thyself long life; and hast not asked for thyself riches, nor hast asked the life of thy enemies; but hast asked for thyself discernment to understand [how to give] judgment:
ئەوا من بەپێی داواکارییەکەی تۆ دەکەم. دڵێکی وا دانات پێ دەبەخشم شت لێک جیا بکاتەوە، کە کەس لەمەوبەر وەک تۆ نەبووبێت و لە داهاتووشدا کەسێکی وەک تۆ هەڵناکەوێت. | 12 |
Behold, I have done according to thy word; lo, I have given thee a wise and a discerning heart; so that like unto thee there was none before thee, nor after thee shall any one arise like unto thee.
هەروەها ئەوەی داواشت نەکردبوو پێم بەخشیت، دەوڵەمەندی و پایەداری بە جۆرێک کە بە درێژایی ژیانت هیچ پیاوێک لەناو پاشایان وەک تۆی نەبێت. | 13 |
And also what thou hast not asked have I given thee, both riches and honor: so that like unto thee there shall not have been any one among the kings all thy days.
جا ئەگەر بە ڕێگای مندا بڕۆیت بەوەی وەک داودی باوکت فەرز و فەرمانەکانم بەجێبهێنیت، درێژە بە ڕۆژگارت دەدەم.» | 14 |
And if thou wilt walk in my ways, to keep my statutes and my commandments, as thy father David did walk, then will I lengthen thy days.
کە سلێمان هەستا، زانی خەونە، هاتە ئۆرشەلیم و لەبەردەم سندوقی پەیمانی پەروەردگار ڕاوەستا و قوربانی سووتاندنی سەرخست و قوربانی هاوبەشی پێشکەش کرد، خوانێکی بۆ هەموو خزمەتکارەکانی ساز کرد. | 15 |
And Solomon awoke, and, behold, it was a dream; and he went to Jerusalem, and stood before the ark of the covenant of the Lord, and offered up burnt-offerings, and prepared peace-offerings, and made a feast to all his servants.
لەو کاتەدا دوو ژنی لەشفرۆش هاتنە لای پاشا و لەبەردەمی ڕاوەستان. | 16 |
Then came there two women, that were harlots, unto the king, and placed themselves before him.
یەکێک لە ژنەکان گوتی: «ئەی گەورەم، تکایە، من و ئەم ژنە لە یەک ماڵ دەژین و من لەو ماڵە منداڵم بوو. | 17 |
And the one woman said, Pardon, my Lord, I and this woman dwell in one house; and I was delivered of a child with her in the house.
ئەوە بوو لە ڕۆژی سێیەمی لەدایکبوونی منداڵەکەم ئەم ژنەش منداڵێکی بوو، هەردووکمان بە تەنها بووین و لە ماڵەکە هیچ کەسێکی دیکەمان لەگەڵ نەبوو، تەنها هەردووکمان لە ماڵەکە بووین. | 18 |
And it came to pass on the third day after I was delivered, that also this woman was delivered: and we were together, there was no stranger with us in the house, only we two were in the house.
«شەوێ کوڕەکەی ئەم ژنە مرد، لەبەر ئەوەی خۆی بەسەریدا دابوو. | 19 |
And this woman's son died in the night; because she had overlaid him.
ئیتر لە نیوەی شەو هەستا و کوڕەکەی منی لەتەنیشتمەوە برد، کەنیزەکەشت نوستبوو. کوڕەکەی منی لە باوەشی کرد و کوڕە مردووەکەشی لە باوەشی من دانا. | 20 |
And she arose in the midst of the night, and took my son from beside me, while thy hand-maid slept, and laid him in her bosom, and her dead son she laid in my bosom.
بۆ بەیانی کە لە خەو هەستام هەتا شیر بدەمە کوڕەکەم تەماشام کرد مردووە! بەڵام کاتێک لێی ورد بوومەوە تەماشام کرد ئەوە ئەو کوڕە نییە کە من بوومە.» | 21 |
And when I rose in the morning to give my son suck, behold, he was dead; but when I looked at him carefully in the morning, behold, it was not my son, whom I had born.
ژنەکەی دیکەیان گوتی: «نەخێر! زیندووەکە کوڕی منە و مردووەکەش هی تۆیە!» ئەمەشیان دەیگوت: «نەخێر! مردووەکە هی تۆیە و زیندووەکە هی منە!» بەم شێوەیە لەبەردەم پاشا دەمەقاڵێیان کرد. | 22 |
And the other woman said, It is not so; my son is the living one, and thy son is the dead; and this one said, It is not so; thy son is the dead, and my son is the living: thus they spoke before the king.
پاشاش گوتی: «ئەمیان دەڵێت”ئەمە کوڕەکەی منە زیندووە و کوڕەکەی تۆ مردووە،“ئەویشیان دەڵێت”نەخێر! کوڕەکەی تۆ مردووە و کوڕەکەی من زیندووە!“» | 23 |
Then said the king, This one saith, This is my son that liveth, and thy son is dead: and the other saith, It is not so; thy son is the dead, and my son is the living.
پاشا گوتی: «شمشێرێکم بۆ بهێنن.» ئەوانیش شمشێرێکیان بۆ پاشا هێنا. | 24 |
And the king said, Fetch me a sword: and they brought the sword before the king.
پاشا گوتی: «منداڵە زیندووەکە بکەنە دوو بەش، نیوەی بدەنە یەکێکیان و نیوەکەی دیکەش بدەن ئەوی دیکەیان.» | 25 |
And the king said, Hew the living child in two, and give the one half to one, and the other half to the other.
ئەو ژنەیان کە کوڕەکەی زیندوو بوو لەبەر ئەوەی هەناوی بۆ کوڕەکەی سووتا بە پاشای گوت: «تکایە، گەورەم، منداڵە زیندووەکەی بدەنێ و مەیکوژن!» بەڵام ئەوی دیکەیان گوتی: «نە بۆ من دەبێت و نە بۆ تۆ، بیکەنە دوو بەش!» | 26 |
Then spoke the woman whose son was the living unto the king, for her love had become enkindled for her son, and she said, O pardon, my Lord, give her the living child, and only do not slay it; but the other said, Neither mine nor thine shall it be, hew it asunder.
ئینجا پاشا وەڵامی دایەوە و گوتی: «کوڕە زیندووەکە بدەنە ژنی یەکەم و مەیکوژن، ئەو دایکییەتی.» | 27 |
The king then answered and said, Give her the living child, and do not slay it: she is its mother.
کاتێک هەموو ئیسرائیل ئەو بڕیارەیان بیستەوە کە پاشا دابووی، ترسیان لێ نیشت، چونکە بینییان دانایی خودایی تێدا بوو بۆ پەیڕەوکردنی دادپەروەری. | 28 |
And when all Israel heard of the judgment which the king had given, they feared the king; for they saw that the wisdom of God was in him, to exercise justice.