< یەکەم پاشایان 22 >
سێ ساڵ تێپەڕی و جەنگ لەنێوان ئارام و ئیسرائیل ڕووی نەدا. | 1 |
On se reposa pendant trois ans, sans qu’il y eût guerre entre la Syrie et Israël.
بەڵام لە ساڵی سێیەم، یەهۆشافاتی پاشای یەهودا چوو بۆ لای پاشای ئیسرائیل. | 2 |
La troisième année, Josaphat, roi de Juda, descendit auprès du roi d’Israël.
پاشای ئیسرائیل بە کاربەدەستەکانی گوتبوو: «ئایا نازانن ڕامۆتی گلعاد هی ئێمەیە و ئێمەش بێدەنگین لەوەی لە دەست پاشای ئارامی وەربگرینەوە؟» | 3 |
Le roi d’Israël dit à ses serviteurs: « Savez-vous que Ramoth-en-Galaad est à nous? Et nous ne faisons rien pour la reprendre des mains du roi de Syrie! »
لەبەر ئەوە پرسیاری لە یەهۆشافات کرد: «لەگەڵم دێیتە ڕامۆتی گلعاد بۆ جەنگ؟» یەهۆشافاتیش وەڵامی پاشای ئیسرائیلی دایەوە: «خۆم وەک خۆت و گەلەکەم وەک گەلەکەت و ئەسپەکانیشم وەک ئەسپەکانت.» | 4 |
Et il dit à Josaphat: « Viendras-tu avec moi attaquer Ramoth-en-Galaad? » Josaphat répondit au roi d’Israël: « Il en sera de moi comme de toi, de mon peuple comme de ton peuple, de mes chevaux comme de tes chevaux. »
بەڵام یەهۆشافات بە پاشای ئیسرائیلی گوت: «سەرەتا داوای ڕاوێژ لە یەزدان بکە.» | 5 |
Josaphat dit alors au roi d’Israël: « Consulte maintenant, je te prie, la parole de Yahweh. »
ئیتر پاشای ئیسرائیل پێغەمبەرەکانی کۆکردەوە، نزیکەی چوار سەد پیاو بوون، لێی پرسین: «ئایا بچمە ڕامۆتی گلعاد بۆ جەنگ یان نا؟» ئەوانیش گوتیان: «بڕۆ، پەروەردگار دەیداتە دەستی پاشا.» | 6 |
Le roi d’Israël assembla les prophètes, au nombre de quatre cents environ, et leur dit: « Irai-je attaquer Ramoth-en-Galaad, ou m’en abstiendrai-je? » Ils répondirent: « Monte, et le Seigneur la livrera entre les mains du roi. »
بەڵام یەهۆشافات پرسیاری کرد: «هیچ پێغەمبەرێکی یەزدان لێرە نەماوە لێی بپرسین؟» | 7 |
Mais Josaphat dit: « N’y a-t-il plus ici aucun prophète de Yahweh, par qui nous puissions l’interroger? »
پاشای ئیسرائیلیش بە یەهۆشافاتی گوت: «پێغەمبەرێکی دیکە ماوە پرسی یەزدانی پێ بکەین، بەڵام من ڕقم لێیەتی، چونکە ئەو سەبارەت بە من پێشبینی چاک ناکات، بەڵکو خراپ، ئەویش میخایوی کوڕی یەملایە.» یەهۆشافاتیش گوتی: «با پاشا ئاوا نەڵێت.» | 8 |
Le roi d’Israël répondit à Josaphat: « Il y a encore ici un homme par qui l’on pourrait consulter Yahweh; mais je le hais, car il ne prophétise sur moi rien de bon, mais seulement du mal: c’est Michée, fils de Jemla. » Et Josaphat dit: « Que le roi ne parle pas ainsi! »
لەبەر ئەوە پاشای ئیسرائیل کاربەدەستێکی بانگکرد و گوتی: «بە پەلە میخایوی کوڕی یەملام بۆ بهێنە!» | 9 |
Alors le roi d’Israël, appelant un eunuque, lui dit: « Fais venir de suite Michée, fils de Jemla. »
لەو کاتەدا پاشای ئیسرائیل و یەهۆشافاتی پاشای یەهودا جلی شاهانەیان لەبەرکردبوو، هەریەکە و لەسەر تەختەکەی خۆی دانیشتبوو، لەسەر جۆخینەکەی لای دەروازەی سامیرە، هەموو پێغەمبەرەکانیش لەبەردەمیان پێشبینییان دەکرد. | 10 |
Le roi d’Israël et Josaphat roi de Juda, étaient assis chacun sur son trône, revêtus de leurs habits royaux, dans la place, à l’entrée de la porte de Samarie; et tous les prophètes prophétisaient devant eux.
سدقیای کوڕی کەنعەنا کە دوو قۆچی ئاسنی بۆ خۆی دروستکردبوو، گوتی: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”بەمە ورگی ئارامییەکان دەدڕیت هەتا لەناو دەچن.“» | 11 |
Sédécias, fils de Chanaana, s’était fait des cornes de fer, et il dit: « Ainsi dit Yahweh: Avec ces cornes tu frapperas les Syriens jusqu’à les exterminer. »
هەموو پێغەمبەرەکانیش بەم جۆرە پێشبینییان کرد و گوتیان: «پەلاماری ڕامۆتی گلعاد بدە و سەرکەوتوو دەبیت، یەزدان دەیداتە دەستی پاشا.» | 12 |
Et tous les prophètes prophétisaient de même, en disant: « Monte à Ramoth-en-Galaad et sois vainqueur, car Yahweh la livrera entre les mains du roi. »
ئەو نێردراوەی چوو میخایو بانگ بکات قسەی لەگەڵ کرد و گوتی: «ئەوەتا قسەی هەموو پێغەمبەرەکان بە یەک دەنگ لە بەرژەوەندی پاشایە، تکایە با قسەی تۆش وەک قسەی یەکێک لەوان بێت و بە باشە قسە بکە.» | 13 |
Le messager qui était allé appeler Michée lui parla en ces termes: « Voici que les paroles des prophètes sont unanimes pour annoncer du bien au roi; que ta parole soit donc conforme à la parole de chacun d’eux: annonce du bien. »
بەڵام میخایو گوتی: «بە یەزدانی زیندوو، ئەوەی یەزدان پێم بفەرموێت ئەوە دەڵێم.» | 14 |
Michée répondit: « Yahweh est vivant! Ce que Yahweh me dira, je l’annoncerai. »
کاتێک هاتە لای پاشا، پاشا لێی پرسی: «میخایو، بچینە ڕامۆتی گلعاد بۆ جەنگ یان نا؟» ئەویش پێی گوت: «هێرش بکەن و سەرکەوتوو بن، یەزدان دەیداتە دەستی پاشا.» | 15 |
Lorsqu’il fut arrivé près du roi, le roi lui dit: « Michée, irons-nous attaquer Ramoth-en-Galaad, ou nous en abstiendrons-nous? » Il lui répondit: « Monte et sois vainqueur, car Yahweh la livrera entre les mains du roi. »
پاشاش پێی گوت: «چەند جار من سوێندم داویت، کە جگە لە ڕاستی بە ناوی یەزدانەوە هیچی دیکەم پێ نەڵێیت؟» | 16 |
Et le roi lui dit: « Jusqu’à combien de fois t’adjurerai-je de ne me dire que la vérité au nom de Yahweh? »
ئینجا میخایو وەڵامی دایەوە: «هەموو ئیسرائیلم بینی لەسەر چیاکان وەک مەڕی بێ شوان پەرتەوازە ببوون، یەزدانیش فەرمووی:”ئەوانە خاوەنیان نییە، با هەریەکە و بە سەلامەتی بگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی.“» | 17 |
Michée répondit: « Je vois tout Israël dispersé sur les montagnes, comme les brebis qui n’ont pas de berger; et Yahweh a dit: Ces gens n’ont pas de maître; qu’ils retournent en paix, chacun dans sa maison! »
پاشای ئیسرائیل بە یەهۆشافاتی گوت: «پێم نەگوتی ئەو پێشبینی چاک سەبارەت بە من ناکات، بەڵکو خراپ؟» | 18 |
Le roi d’Israël dit à Josaphat: « Ne te l’ai-je pas dit? Il ne prophétise sur moi rien de bon, mais seulement du mal. »
میخایو گوتی: «لەبەر ئەوە گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرە، یەزدانم بینی لەسەر تەختەکەی دانیشتبوو، هەموو هێزەکانی ئاسمانیش لە دەوروبەری بوون و لەلای ڕاست و چەپیەوە ڕاوەستابوون. | 19 |
Et Michée dit: « Écoute donc la parole de Yahweh: J’ai vu Yahweh assis sur son trône, et toute l’armée du ciel se tenait auprès de lui, à sa droite et à sa gauche.
یەزدان فەرمووی:”کێ ئەحاڤ فریودەدات هەتا هێرش بکاتە سەر ڕامۆتی گلعاد و لەوێ بمرێت؟“«یەکێک پێشنیاری ئەمەی کرد و یەکێکی دیکە ئەوە. | 20 |
Et Yahweh dit: Qui trompera Achab, pour qu’il monte à Ramoth-en-Galaad et qu’il y périsse? Ils répondirent l’un d’une manière, l’autre d’une autre.
ئینجا ڕۆحێک هاتە پێشەوە و لەبەردەم یەزدان ڕاوەستا و گوتی:”من فریوی دەدەم.“ | 21 |
Alors l’esprit vint se tenir devant Yahweh et dit: Moi, je le tromperai. Yahweh lui dit: Comment?
«یەزدانیش لێی پرسی:”بە چی؟“«ئەویش گوتی:”دەچمە دەرەوە و لە دەمی هەموو پێغەمبەرەکانی دەبمە ڕۆحی درۆ.“«یەزدانیش پێی فەرموو:”تۆ فریوی دەدەیت و دەتوانیت، بڕۆ دەرەوە و ئەوە بکە.“ | 22 |
Il répondit: Je sortirai et je serai un esprit de mensonge dans la bouche de tous ses prophètes. Yahweh dit: Tu le tromperas et tu en viendras à bout; sors, et fais ainsi.
«ئێستاش وا یەزدان ڕۆحی درۆی خستووەتە ناو دەمی هەموو پێغەمبەرەکانتەوە. یەزدان بڕیاری دا بەڵاتان بەسەر بهێنێت.» | 23 |
Voici donc que Yahweh a mis un esprit de mensonge dans la bouche de tous tes prophètes qui sont là. Et Yahweh a prononcé du mal sur toi. »
ئینجا سدقیای کوڕی کەنعەنا هاتە پێشەوە و زللەیەکی لە ڕوومەتی میخایو دا و گوتی: «لەکوێوە ڕۆحی یەزدان لە منەوە پەڕییەوە هەتا قسەت لەگەڵدا بکات؟» | 24 |
Mais Sédécias, fils de Chanaana, s’étant approché, frappa Michée sur la joue et dit: « Par où l’esprit de Yahweh est-il sorti de moi pour te parler? »
میخایو وەڵامی دایەوە: «دەبینیت کە ئەو ڕۆژە دەچیتە ژووری دواوەی خانوو بۆ ئەوەی خۆت بشاریتەوە.» | 25 |
Michée répondit: « Voici que tu le verras en ce jour-là où tu iras de chambre en chambre pour te cacher. »
ئینجا پاشای ئیسرائیل فەرمانی دا: «میخایو ببە و بیگەڕێنەوە لای ئامۆنی فەرمانڕەوای شارەکە و یۆئاشی کوڕی پاشا، | 26 |
Le roi d’Israël dit: « Prends Michée, et amène-le à Amon, gouverneur de la ville, et à Joas, fils du roi.
بڵێ:”ئەمە فەرمانی پاشایە: ئەمە بخەنە زیندانەوە و جگە لە کەمێک نان و ئاو هیچی دیکەی پێ مەدەن، هەتا هاتنەوەم بە سەلامەتی.“» | 27 |
Tu leur diras: Ainsi dit le roi: Mettez cet homme en prison, et nourrissez-le du pain de l’affliction et de l’eau d’affliction, jusqu’à ce que je vienne en paix. »
میخایو گوتی: «ئەگەر تۆ بە سەلامەتی بگەڕێیتەوە، یەزدان لە ڕێگەی منەوە هیچی نەفەرمووە!» ئینجا گوتی: «ئەی هەموو گەل، گوێ بگرن!» | 28 |
Et Michée dit: « Si vraiment tu reviens en paix, Yahweh n’a point parlé par moi. » Il ajouta: « Entendez, vous tous, peuples. »
ئیتر پاشای ئیسرائیل و یەهۆشافاتی پاشای یەهودا سەرکەوتن بۆ ڕامۆتی گلعاد. | 29 |
Le roi d’Israël et Josaphat, roi de Juda, montèrent à Ramoth-en-Galaad.
پاشای ئیسرائیل بە یەهۆشافاتی گوت: «من خۆم دەگۆڕم و دەچمە ناو جەنگەکە، بەڵام تۆ جلوبەرگە شاهانەکەی خۆت لەبەر بکە.» ئینجا پاشای ئیسرائیل خۆی گۆڕی و چووە ناو جەنگەکە. | 30 |
Le roi d’Israël dit à Josaphat: « Je veux me déguiser pour aller au combat; mais toi, revêts-toi de tes habits. » Et le roi d’Israël se déguisa et alla au combat.
پاشای ئارام فەرمانی بە سی و دوو فەرماندەی گالیسکەکانی دا و گوتی: «شەڕ لەگەڵ هیچ گەورە و بچووکێک مەکەن، جگە لە پاشای ئیسرائیل.» | 31 |
Le roi de Syrie avait donné un ordre aux trente-deux chefs de ses chars, en ces termes: « Vous n’attaquerez ni petit ni grand, mais seulement le roi d’Israël. »
کاتێک کە سەرکردەکانی گالیسکەکان یەهۆشافاتیان بینی، گوتیان: «بە دڵنیاییەوە ئەوە پاشای ئیسرائیلە.» لەبەر ئەوە گەڕانەوە تاکو شەڕی لەگەڵ بکەن، بەڵام کاتێک یەهۆشافات هاواری کرد، | 32 |
Quand les chefs des chars virent Josaphat, ils dirent: « Sûrement, c’est le roi d’Israël! » et ils se tournèrent contre lui pour l’attaquer. Josaphat poussa un cri.
سەرکردەکانی گالیسکەکان بینییان ئەوە پاشای ئیسرائیل نەبوو، وازیان لە ڕاونانی هێنا. | 33 |
Quand les chefs des chars virent que ce n’était pas le roi d’Israël, ils se détournèrent de lui.
پیاوێکیش بە هەڕەمەکی تیروکەوانەکەی ڕاکێشا و لە درزی نێو بەشەکانی زرێیەکەیەوە پاشای ئیسرائیلی پێکا، ئەویش بە گالیسکەوانەکەی گوت: «دەستت بکێشەوە لەناو سوپاکە بمبە دەرەوە، چونکە بریندار بووم.» | 34 |
Alors un homme tira de son arc au hasard et atteignit le roi d’Israël entre les jointures et la cuirasse. Le roi dit à celui qui conduisait son char: « Tourne, et fais-moi sortir du camp, car je suis blessé. »
لەو ڕۆژەدا شەڕەکە زۆر سەخت بوو، پاشا لەناو گالیسکەکەی بەرامبەر بە ئارام ڕاگیرا، ئێوارە مرد و خوێنی برینەکەی بۆ ناو بنی گالیسکەکە چۆڕایەوە. | 35 |
Le combat devint violent, ce jour-là. Le roi était tenu debout sur son char en face des Syriens, et il mourut le soir; le sang de la blessure coula dans l’intérieur du char.
کاتێک خۆر لە ئاوابوون بوو، هاوارێک بەناو سوپاکەدا بڵاو بووەوە و گوتی: «هەر پیاوە و بۆ خاکەکەی و شارۆچکەکەی خۆی بگەڕێتەوە!» | 36 |
Vers le coucher du soleil, ce cri courut dans le camp: « Chacun à sa ville et chacun à son pays! »
بەم شێوەیە پاشا مرد، هێنایانەوە سامیرە و لەوێ ناشتیان. | 37 |
Ainsi mourut le roi. Il fut ramené à Samarie, et l’on enterra le roi à Samarie.
گالیسکەکە لە گۆمەکەی سامیرە شوشترا، لەو شوێنەی لەشفرۆشان خۆیان لێ دەشوشت، سەگ خوێنەکەیان لێستەوە، هەروەک یەزدان فەرمووبووی. | 38 |
Lorsqu’on lava le char à l’étang de Samarie, les chiens léchèrent le sang d’ Achab et les prostituées s’y baignèrent, selon la parole que Yahweh avait dite.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی ئەحاڤ و هەموو ئەوەی کردی و کۆشکە عاجەکەی کە بنیادی نا و هەموو ئەو شارانەی پتەوی کردن لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. | 39 |
Le reste des actes d’Achab, tout ce qu’il a fait, la maison d’ivoire qu’il a bâtie et toutes les villes qu’il a bâties, cela n’est-il pas écrit dans le livre des Chroniques des rois d’Israël?
ئەحاڤ لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە، ئیتر ئەحەزیای کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. | 40 |
Achab se coucha avec ses pères; et Ochozias, son fils, régna à sa place.
لە چوارەمین ساڵی پاشایەتی ئەحاڤی پاشای ئیسرائیل، یەهۆشافاتی کوڕی ئاسا بوو بە پاشای یەهودا. | 41 |
Josaphat, fils d’Asa, devint roi de Juda la quatrième année d’Achab, roi d’Israël.
یەهۆشافات لە تەمەنی سی و پێنج ساڵی بوو بە پاشا، بیست و پێنج ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، ناوی دایکی عەزوڤای کچی شیلحی بوو. | 42 |
Josaphat avait trente-cinq ans lorsqu’il devint roi, et il régna vingt-cinq ans à Jérusalem. Sa mère se nommait Azuba, fille de Salaï.
لە هەموو شتێک ڕێچکەی ئاسای باوکی گرتەبەر و لێی لانەدا، ئەوەی لەبەرچاوی یەزدان ڕاستە کردی. بەڵام هێشتا نزرگەکانی سەر بەرزایی تێکنەدران و گەل لە بەرزاییەکاندا قوربانییان سەردەبڕی و بخووریان دەسووتاند. | 43 |
Il marcha dans toute la voie d’Asa, son père, et ne s’en détourna point, faisant ce qui est droit aux yeux de Yahweh. Seulement les hauts lieux ne disparurent pas; le peuple continua d’offrir des sacrifices et des parfums sur les hauts lieux.
هەروەها یەهۆشافات لەگەڵ پاشای ئیسرائیل پەیمانی ئاشتی بەست. | 44 |
Josaphat fut en paix avec le roi d’Israël.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یەهۆشافات و دەستکەوتەکانی کە هەبوو، کارە جەنگییەکانی، لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی یەهودا تۆمار کراون. | 45 |
Le reste des actes de Josaphat, les exploits qu’il accomplit, et les guerres qu’il fit, cela n’est-il pas écrit dans le livre des Chroniques des rois de Juda?
پاشماوەی ئەو پیاوە لەشفرۆشانەش کە لە سەردەمی ئاسای باوکی مابوونەوە، لە خاکەکە ڕایماڵین. | 46 |
Il ôta du pays le reste des prostitués qui y étaient encore demeurés au temps d’Asa, son père.
لەو کاتەدا لە ئەدۆم پاشا نەبوو، بەڵکو بریکارێکی پاشای یەهودا هەبوو. | 47 |
Il n’y avait pas alors de roi en Edom; un gouverneur remplissait les fonctions de roi.
یەهۆشافات کەشتیی بازرگانی دروستکرد تاوەکو بچنە ئۆفیر بۆ هاوردەکردنی زێڕ، بەڵام کەشتییەکان نەچوون، چونکە لە عەچیۆن گەڤەر تێکشکان. | 48 |
Josaphat construisit dix vaisseaux de Tharsis pour aller à Ophir chercher de l’or; mais il n’y alla point, parce que les vaisseaux se brisèrent à Asiongaber.
لەو کاتەدا ئەحەزیای کوڕی ئەحاڤ بە یەهۆشافاتی گوت: «با خزمەتکارەکانیشم لەگەڵ خزمەتکارەکانت بە کەشتییەکانی تۆ بڕۆن.» بەڵام یەهۆشافات ڕازی نەبوو. | 49 |
Alors Ochozias, fils d’Achab, dit à Josapahat: « Permets que mes serviteurs aillent avec tes serviteurs sur les vaisseaux. » Mais Josaphat ne voulut pas.
ئیتر یەهۆشافات لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە. لە شاری داودی باپیرە گەورەی لەگەڵ باوباپیرانی نێژرا. یەهۆرامی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. | 50 |
Josaphat se coucha avec ses pères, et il fut enterré avec ses pères dans la ville de David, son père; Joram, son fils, régna à sa place.
لە حەڤدەیەمین ساڵی پاشایەتی یەهۆشافاتی پاشای یەهودا، ئەحەزیای کوڕی ئەحاڤ لە سامیرە بوو بە پاشای ئیسرائیل، دوو ساڵ پاشایەتی ئیسرائیلی کرد. | 51 |
Ochozias, fils d’Achab, devint roi d’Israël à Samarie la dix-septième année de Josaphat, roi de Juda. Il régna deux ans sur Israël.
لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، ڕێچکەی دایک و باوکی گرتەبەر، هەروەها ڕێگاکەی یارۆڤعامی کوڕی نەڤات کە بەهۆیەوە وای کردبوو ئیسرائیل گوناه بکات. | 52 |
Il fit ce qui est mal aux yeux de Yahweh, et il marcha dans la voie de son père et dans la voie de sa mère, et dans la voie de Jéroboam, fils de Nabat, qui avait fait pécher Israël.
بەعلی پەرست و کڕنۆشی بۆ برد، یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیلی پەست کرد، هەروەک ئەوەی باوکی کردبووی. | 53 |
Il servit Baal et se prosterna devant lui, et il irrita Yahweh, Dieu d’Israël, selon tout ce qu’avait fait son père.