< یەکەم پاشایان 20 >
ئەوە بوو بەنهەدەدی پاشای ئارام هەموو هێزەکەی کۆکردەوە و سی و دوو پاشاش بە ئەسپ و گالیسکەوە لەگەڵی بوون، سوپای جوڵاند و سامیرەی گەمارۆ دا و لە دژی جەنگا. | 1 |
Now Ben-hadad king of Aram assembled his entire army. Accompanied by thirty-two kings with their horses and chariots, he marched up, besieged Samaria, and waged war against it.
چەند نێردراوێکی ناردە شارەکە بۆ لای ئەحاڤی پاشای ئیسرائیل. پێی گوت: «بەنهەدەد ئاوا دەڵێت: | 2 |
Then he sent messengers into the city to Ahab king of Israel,
”زێڕ و زیوەکەت هی منە، ژن و کوڕە چاکەکانت هی منن.“» | 3 |
saying, “This is what Ben-hadad says: ‘Your silver and gold are mine, and your best wives and children are mine!’”
پاشای ئیسرائیلیش وەڵامی دایەوە: «پاشای گەورەم، ئەوەی گوتت وا دەبێت، خۆم و هەموو ئەوانەشی کە هەمە هی تۆن.» | 4 |
And the king of Israel replied, “Just as you say, my lord the king: I am yours, along with all that I have.”
نێردراوەکان هاتنەوە و گوتیان: «بەنهەدەد ئەمە دەڵێت:”من چەند نێردراوێکم بۆ لات نارد و گوتم، زێڕ و زیو و ژن و کوڕە چاکەکانت دەدەیتە من، | 5 |
The messengers came back and said, “This is what Ben-hadad says: ‘I have sent to you to demand your silver, your gold, your wives, and your children.
بەڵام سبەینێ لەم کاتەدا کاربەدەستەکانم دەنێرمە لات، کۆشکەکەت و ماڵی کاربەدەستەکانت دەپشکنن. جا هەموو ئەوەی پەسەندە لەبەرچاوی تۆ دەستی بەسەردا دەگرن و دەیبەن.“» | 6 |
But about this time tomorrow I will send my servants to search your palace and the houses of your servants. They will seize and carry away all that is precious to you.’”
پاشای ئیسرائیل هەموو پیرانی خاکەکەی بانگکرد و گوتی: «بزانن و ببینن، ئەمە داوای شەڕ دەکات، چونکە ناردی بۆ داواکردنی ژن و کوڕ و زێڕ و زیوەکەم، ڕەتم نەکردەوە.» | 7 |
Then the king of Israel summoned all the elders of the land and said, “Please take note and see that this man is looking for trouble, for when he demanded my wives, my children, my silver, and my gold, I did not deny him.”
هەموو پیران و هەموو گەل وەڵامیان دایەوە: «گوێی لێ مەگرە و ڕازی مەبە.» | 8 |
And the elders and the people all said, “Do not listen to him or consent to his terms.”
ئەویش بە نێردراوەکانی بەنهەدەدی گوت: «بە پاشای گەورەم بڵێن:”منی خزمەتکارت هەموو ئەوە جێبەجێ دەکەم کە لە سەرەتادا داوات کردووە، بەڵام ناتوانم ئەم کارە بکەم.“» ئینجا نێردراوەکان گەڕانەوە و وەڵامەکەیان بۆ بەنهەدەد گێڕایەوە. | 9 |
So Ahab answered the messengers of Ben-hadad, “Tell my lord the king, ‘All that you demanded of your servant the first time I will do, but this thing I cannot do.’” So the messengers departed and relayed the message to Ben-hadad.
ئینجا بەنهەدەد ناردی بۆ لای ئەحاڤ و گوتی: «با خوداوەندەکان توندترین سزام بدەن، ئەگەر خۆڵی سامیرە بەشی مشتی هەموو ئەو گەلە بکات کە دوام کەوتوون.» | 10 |
Then Ben-hadad sent another message to Ahab: “May the gods deal with me, and ever so severely, if enough dust remains of Samaria for each of my men to have a handful.”
پاشای ئیسرائیلیش وەڵامی دایەوە و گوتی: «پێی بڵێن:”شەڕکردن شانازی نییە، بەڵکو سەرکەوتن.“» | 11 |
And the king of Israel replied, “Tell him: ‘The one putting on his armor should not boast like one taking it off.’”
کاتێک بەنهەدەد لەگەڵ پاشاکان لەنێو چادرەکان دەیخواردەوە گوێی لەم قسەیە بوو، بە خزمەتکارەکانی گوت: «ڕیز ببەستن.» ئەوانیش ڕیزیان بەست و بەریان لە شارەکە گرت. | 12 |
Ben-hadad received this message while he and the kings were drinking in their tents, and he said to his servants, “Take your positions.” So they stationed themselves against the city.
ئەوە بوو پێغەمبەرێک لە ئەحاڤی پاشای ئیسرائیل هاتە پێشەوە و گوتی: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”هەموو ئەو سوپا گەورەیەت بینی؟ ئەوەتا من ئەمڕۆ دەیدەمە دەستی تۆ، تاوەکو بزانیت کە من یەزدانم!“» | 13 |
Meanwhile a prophet approached Ahab king of Israel and declared, “This is what the LORD says: ‘Do you see this entire great army? Behold, I will deliver it into your hand this very day, and you will know that I am the LORD.’”
ئەحاڤیش گوتی: «بە کێ؟» پێغەمبەرەکەش گوتی: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”بەو ئەفسەرە گەنجانەی کە لەژێر دەسەڵاتی فەرماندەکانی هەرێمەکانن.“» ئەویش گوتی: «کێ دەست بە جەنگەکە دەکات؟» پێغەمبەرەکەش گوتی: «تۆ.» | 14 |
“By whom?” Ahab asked. And the prophet replied, “This is what the LORD says: ‘By the young officers of the district governors.’” “Who will start the battle?” asked Ahab. “You will,” answered the prophet.
لەبەر ئەوە ئەحاڤ ئەفسەرە گەنجەکانی فەرماندەی هەرێمەکانی بانگکرد، دوو سەد و سی و دوو پیاو بوون، پاش ئەوانیش پاشماوەی ئیسرائیلییەکانیشی کۆکردەوە، کە حەوت هەزار پیاو بوون. | 15 |
So Ahab assembled the young officers of the district governors, and there were 232 men. And after them, he assembled the rest of the Israelite troops, 7,000 in all.
لە نیوەڕۆدا بەڕێکەوتن و بەنهەدەدیش لە چادرەکانەوە لەگەڵ سی و دوو پاشاکەی دیکەی هاوپەیمانی دەیانخواردەوە و سەرخۆش بوون. | 16 |
They marched out at noon while Ben-hadad and the 32 kings allied with him were in their tents getting drunk.
یەکەم جار ئەفسەرە گەنجەکانی فەرماندەی هەرێمەکان بەڕێکەوتن. ئەوە بوو بەنهەدەد چەند سووسەکەرێکی ناردبوو، ئەوانیش پێیان ڕاگەیاند: «چەند پیاوێک لە سامیرەوە بە ڕێگاوەن.» | 17 |
And the young officers of the district governors marched out first. Now Ben-hadad had sent out scouts, who reported to him, “Men are marching out of Samaria.”
ئەویش گوتی: «ئەگەر بۆ ئاشتی هاتوونەتە دەرەوە بە زیندووێتی بیانگرن، ئەگەر بۆ شەڕیش هاتوونەتە دەرەوە، هەر بە زیندووێتی بیانگرن.» | 18 |
“If they have marched out in peace,” he said, “take them alive. Even if they have marched out for war, take them alive.”
ئەفسەرە گەنجەکانی فەرماندەی هەرێمەکان و ئەو هێزەی لە دوایان بوون لە شارەکە هاتنە دەرەوە، | 19 |
Meanwhile, these young officers of the district governors marched out of the city, with the army behind them,
هەریەکەیان ئەو پیاوە ئارامییەیان دەکوشت کە دەهاتە بەرامبەریان، ئارامییەکانیش هەڵاتن و ئیسرائیلیش ڕاویان نان، بەنهەدەدی پاشای ئارامیش بە ئەسپ لەگەڵ سوارەکان دەرباز بوو. | 20 |
and each one struck down his opponent. So the Arameans fled, with the Israelites in pursuit. But Ben-hadad king of Aram escaped on horseback with the cavalry.
پاشای ئیسرائیلیش هاتە دەرەوە و لە ئەسپ و گالیسکەکانی دا، زیانێکی گەورەی بە ئارامییەکان گەیاند. | 21 |
Then the king of Israel marched out and attacked the horses and chariots, inflicting a great slaughter on the Arameans.
پاشان پێغەمبەرەکە لە پاشای ئیسرائیل هاتە پێشەوە و پێی گوت: «بڕۆ خۆت بەهێز بکە و بزانە و ببینە چی دەکەیت، چونکە لە بەهاری ساڵدا پاشای ئارام پەلامارت دەداتەوە.» | 22 |
Afterward, the prophet approached the king of Israel and said, “Go and strengthen your position, and take note what you must do, for in the spring the king of Aram will come up against you.”
هەر لەو ماوەیەدا کاربەدەستەکانی پاشای ئارام بەم جۆرە ئامۆژگاری پاشایان کرد و گوتیان: «خوداوەندەکانیان خوداوەندی شاخن، لەبەر ئەوە لە ئێمە بەهێزتر بوون. بەڵام با لە دەشتدا لە دژیان بجەنگین، لەوان بەهێزتر دەبین! | 23 |
Meanwhile, the servants of the king of Aram said to him, “Their gods are gods of the hills. That is why they prevailed over us. Instead, we should fight them on the plains; surely then we will prevail.
بۆ ئەم کارەش ئەمە بکە، هەریەک لە پاشاکان لە شوێنەکانیان لاببە و سەرکردەکان لە جێیاندا دابنێ. | 24 |
So do this: Dismiss all the kings from their positions and replace them with other officers.
ئیتر بۆ خۆت سوپایەک وەک ئەو سوپایەی کە لە دەستت دا، پێکدەهێنیتەوە، ئەسپ لە جێی ئەسپ و گالیسکە لە جێی گالیسکە. با لە دەشتدا لە دژیان بجەنگین، لەوان بەهێزتر دەبین!» ئەویش گوێی لە قسەکەیان گرت و بەم جۆرەی کرد. | 25 |
And you must raise an army like the one you have lost—horse for horse and chariot for chariot—so we can fight the Israelites on the plain, where we will surely prevail.” And the king approved their plan and acted accordingly.
ئەوە بوو لە بەهاری ساڵدا، بەنهەدەد ئارامییەکانی کۆکردەوە و سەرکەوت بۆ ئەفێق بۆ جەنگ لە دژی ئیسرائیل. | 26 |
In the spring, Ben-hadad mobilized the Arameans and went up to Aphek to fight against Israel.
نەوەی ئیسرائیلیش کۆکرانەوە و پێداویستییان پێدرا و چوون بۆ بەرەنگاربوونەوەیان، نەوەی ئیسرائیل وەک دوو مێگەلی بچووکی بزن وابوون بەرامبەریان، ئارامییەکانیش دەشتەکەیان پڕکردبوو. | 27 |
The Israelites also mobilized, gathered supplies, and marched out to meet them. The Israelites camped before them like two small flocks of goats, while the Arameans covered the countryside.
ئینجا پیاوەکەی خودا هاتە پێشەوە و بە پاشای ئیسرائیلی گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”لەبەر ئەوەی ئارامییەکان گوتیان، یەزدان خوداوەندێکی شاخەکانە و خوداوەندی دۆڵەکان نییە، ئەم هەموو کۆمەڵە گەورەیە دەدەمە دەستی تۆ، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم.“» | 28 |
Then the man of God approached the king of Israel and said, “This is what the LORD says: ‘Because the Arameans think the LORD is a god of the hills and not of the valleys, I will deliver all this great army into your hand. Then you will know that I am the LORD.’”
حەوت ڕۆژ بەرامبەر بە یەکتر دامەزران، لە ڕۆژی حەوتەم جەنگەکە هەڵگیرسا، نەوەی ئیسرائیل لە ئارامییەکانیان دا، سەد هەزار پیادەیان لە یەک ڕۆژدا لێ کوشتن. | 29 |
For seven days the armies camped opposite each other, and on the seventh day the battle ensued, and the Israelites struck down the Arameans—a hundred thousand foot soldiers in one day.
پاشماوەکەیان بۆ شاری ئەفێق هەڵاتن، لەوێش شوورای شارەکە بەسەر بیست و حەوت هەزار پیاویان داڕما، بەنهەدەدیش هەڵات و چووە ناو شارەکە، لە ژووری دواوەی ماڵێک خۆی شاردەوە. | 30 |
The rest of them fled into the city of Aphek, where the wall fell on twenty-seven thousand of the remaining men. Ben-hadad also fled to the city and hid in an inner room.
کاربەدەستەکانی پێیان گوت: «تەماشا بکە، بیستوومانە کە پاشاکانی بنەماڵەی ئیسرائیل پاشای بەخشندەن، با گوش بە کەمەرمانەوە ببەستین و گوریس لەسەر سەرمان دابنێین و بچینە دەرەوە بۆ لای پاشای ئیسرائیل، لەوانەیە دەستت لێ بپارێزێت.» | 31 |
Then the servants of Ben-hadad said to him, “Look now, we have heard that the kings of the house of Israel are merciful. Let us go out to the king of Israel with sackcloth around our waists and ropes around our heads. Perhaps he will spare your life.”
ئینجا جلوبەرگی گوشیان پۆشی و بەستیان بە کەمەریانەوە و گوریسیش بەسەریانەوە، هاتنە لای پاشای ئیسرائیل و گوتیان: «بەنهەدەدی خزمەتکارت دەڵێت:”با گیانم بپارێزێت.“» ئەویش گوتی: «هێشتا زیندووە؟ ئەو برامە!» | 32 |
So with sackcloth around their waists and ropes around their heads, they went to the king of Israel and said, “Your servant Ben-hadad says, ‘Please spare my life.’” And the king answered, “Is he still alive? He is my brother.”
پیاوەکانیش گەشبین بوون و بە پەلە دەستیان بەم وشەیەوە گرت و گوتیان: «بەڵێ، بەنهەدەد براتە!» پاشاکەش گوتی: «بڕۆنە ژوورەوە و بیهێنن.» کە بەنهەدەد هاتە دەرەوە بۆ لای، ئەحاڤ سەری خستە سەر گالیسکەکەی. | 33 |
Now the men were looking for a sign of hope, and they quickly grasped at this word and replied, “Yes, your brother Ben-hadad.” “Go and get him!” said the king. Then Ben-hadad came out, and Ahab had him come up into his chariot.
بەنهەدەدیش پێی گوت: «ئەو شارانەی باوکم لە باوکتی سەندبوو دەیگەڕێنمەوە، بۆ خۆت لە دیمەشق بازاڕیش دابنێ، وەک ئەوەی باوکم لە سامیرە داینا.» ئەحاڤیش گوتی: «منیش بەم پەیمانە ئازادت دەکەم.» ئەویش پەیمانی لەگەڵ بەست و ئازادی کرد. | 34 |
Ben-hadad said to him, “I will restore the cities my father took from your father; you may set up your own marketplaces in Damascus, as my father did in Samaria.” “By this treaty I release you,” Ahab replied. So he made a treaty with him and sent him away.
ئەندامێک لە کۆمەڵی پێغەمبەران بە هاوڕێکەی گوت: «بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان، لێم بدە.» هاوڕێکەش ڕازی نەبوو لێی بدات. | 35 |
Meanwhile, by the word of the LORD, one of the sons of the prophets said to his companion, “Strike me, please!” But the man refused to strike him.
پێغەمبەرەکەش گوتی: «لەبەر ئەوەی گوێڕایەڵی فەرمایشتی یەزدان نەبوویت، کاتێک لەلای من دەڕۆیت، شێرێک پەلامارت دەدات.» ئەویش لەلای ڕۆیشت و شێرێکی لێ پەیدابوو و پەلاماری دا. | 36 |
Then the prophet said to him, “Because you have not obeyed the voice of the LORD, as soon as you depart from me a lion will kill you.” And when he left, a lion found him and killed him.
پاشان پیاوێکی دیکەی بینییەوە و پێی گوت: «لێم بدە!» پیاوەکەش لێیدا و برینداری کرد. | 37 |
Then the prophet found another man and said, “Strike me, please!” So the man struck him and wounded him,
ئینجا پێغەمبەرەکە ڕۆیشت و لەسەر ڕێگاکە بۆ پاشا ڕاوەستا، بە دەمامکێک ڕوخساری خۆی شاردەوە. | 38 |
and the prophet went and waited on the road for the king, disguising himself with a bandage over his eyes.
کاتێک پاشا تێپەڕی هاواری بۆ پاشا کرد و گوتی: «خزمەتکارەکەت چووە ناو جەرگەی شەڕەکە، جەنگاوەرێک لەناکاو دیلێکی بۆ هێنام و گوتی:”ئاگات لەم پیاوە بێت! ئەگەر بزر بێت، ئەوا گیانت لە جیاتی گیانی ئەو دەبێت یان تالنتێک زیو دەدەیت.“ | 39 |
As the king passed by, he cried out to the king: “Your servant had marched out into the middle of the battle, when suddenly a man came over with a captive and told me, ‘Guard this man! If he goes missing for any reason, your life will be exchanged for his life, or you will weigh out a talent of silver.’
ئەوە بوو خزمەتکارەکەت لەم لا و ئەو لاوە سەرقاڵ بوو، پیاوەکە دیار نەما.» پاشای ئیسرائیلیش پێی گوت: «حوکمت وەک ئەوە دەبێت کە گوتت، چونکە خۆت بڕیارت داوە.» | 40 |
But while your servant was busy here and there, the man disappeared.” And the king of Israel said to him, “So shall your judgment be; you have pronounced it on yourself.”
پێغەمبەرەکەش خێرا پەڕۆکەی لەسەر چاوی لابرد، پاشای ئیسرائیلیش ناسییەوە کە لە پێغەمبەرەکانە. | 41 |
Then the prophet quickly removed the bandage from his eyes, and the king of Israel recognized him as one of the prophets.
ئەویش بە پاشای گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”لەبەر ئەوەی هێشتت پیاوێک لە دەستت بڕوات کە من بۆ قڕبوونم دانا، گیانت لە جیاتی گیانی دەبێت و گەلەکەشت لە جیاتی گەلەکەی.“» | 42 |
And the prophet said to the king, “This is what the LORD says: ‘Because you have let slip from your hand the man I had devoted to destruction, your life will be exchanged for his life, and your people for his people.’”
ئینجا پاشای ئیسرائیل بە دڵتەنگی و پەستییەوە چوو بۆ کۆشکەکەی لە سامیرە. | 43 |
Sullen and angry, the king of Israel went home to Samaria.