کاتێک تەمەنی داود لە مردن نزیک بووەوە، داود ئەرکی بە سلێمانی کوڕی سپارد و گوتی: | 1 |
زمان وفات داوود پادشاه نزدیک میشد، پس به پسرش سلیمان اینطور وصیت کرد: |
«من بەو ڕێگایەدا دەڕۆم کە هەموو گیانێکی زیندووی سەر زەوی پێیدا دەڕوات، جا بەهێزبە و مەردبە. | 2 |
«چیزی از عمرم باقی نمانده است. تو قوی و شجاع باش |
ئەوە بەجێبهێنە کە پێویستە بۆ یەزدانی پەروەردگارت بەجێبهێنرێت: ڕێگاکانی ئەو بگرەبەر، فەرز و فەرمان و حوکم و یاساکانی بەجێبهێنە، هەروەک لە تەوراتی موسادا نووسراوە، بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بیت لە هەر شتێک کە دەیکەیت و بۆ هەرکوێیەک کە دەڕۆیت. | 3 |
و همواره از فرمانهای خداوند، خدایت پیروی کن و به تمام احکام و قوانینش که در شریعت موسی نوشته شدهاند عمل نما تا به هر کاری دست میزنی و به هر جایی که میروی کامیاب شوی. |
ئەمە بکە تاوەکو یەزدان ئەو بەڵێنەی خۆی بهێنێتە دی کە بە منی دا:”ئەگەر نەوەکانت ڕەوشتی خۆیان بپارێزن، بەوەی بە دڵسۆزی و بە هەموو دڵ و هەموو گیانیانەوە دۆستایەتیم بکەن، لەسەر تەختی ئیسرائیل پیاو لە تۆ نابڕێتەوە.“ | 4 |
اگر چنین کنی، آنگاه خداوند به وعدهای که به من داده وفا خواهد کرد. خداوند فرموده است: اگر نسل تو با تمام وجود احکام مرا حفظ کنند و نسبت به من وفادار بمانند، همیشه یکی از ایشان بر مملکت اسرائیل سلطنت خواهد کرد. |
«هەروەها تۆ خۆت ئەوە دەزانیت کە یۆئابی کوڕی چەرویا پێی کردم، چی بە دوو فەرماندەی گشتی سوپای ئیسرائیل کرد، ئەبنێری کوڕی نێر و عەماسای کوڕی یەتەر. لە کاتی ئاشتی ئەوانی کوشت، بەو خوێنە پشتێنەکەی کەمەری و پێڵاوەکانی پێی سوور کرد. | 5 |
«در ضمن تو میدانی که یوآب چه بر سر من آورد و چطور دو سردار مرا یعنی ابنیر پسر نیر و عماسا پسر یِتِر را کشت. یوآب وانمود کرد که آنها را در جنگ کشته ولی حقیقت این است که در زمان صلح ایشان را کشت و کمربندی را که به کمر بسته بود و کفشهایی را که به پا داشت، به خون آلوده بود. |
ئینجا بە دانایی خۆت بکە و مەهێڵە بە ئارامییەوە مووە سپییەکانی بۆ ناو جیهانی مردووان شۆڕ ببێتەوە. (Sheol h7585) | 6 |
تو مردی حکیم هستی و میدانی چه باید کرد. اجازه نده او با موی سفید در آرامش به گور فرو رود. (Sheol h7585) |
«بەڵام چاکە لەگەڵ کوڕانی بەرزیلەیی گلعادی بکە، با لەنێو ئەوانە بن کە لەسەر خوانەکەت نان دەخۆن، چونکە کاتێک لە دەست ئەبشالۆمی برات هەڵاتم پشتیوانییان لێکردم. | 7 |
اما با پسران برزلائی جلعادی با محبت رفتار کن و بگذار همیشه از سفرهٔ شاهانهٔ تو نان بخورند. چون وقتی از ترس برادرت ابشالوم فرار میکردم، آنها از من پذیرایی کردند. |
«لەبیرت بێت شیمعی کوڕی گێرای بنیامینی خەڵکی بەحوریم لەگەڵ تۆدایە، ئەو ڕۆژەی کە بۆ مەحەنەیم چووم ئەو بە توندی نەفرەتی لێکردم. کاتێک بۆ پێشوازیکردنم هاتە خوارەوە بۆ ڕووباری ئوردون، بە یەزدان سوێندم بۆ خوارد و گوتم:”بە شمشێر ناتکوژم.“ | 8 |
شِمعی پسر جیرای بنیامینی را هم که از اهالی بحوریم است به یاد داشته باش. وقتی من به محنایم میرفتم او به من اهانت کرد و ناسزا گفت. اما وقتی او برای استقبال از من به کنار رود اردن آمد، من برای او به خداوند قسم خوردم که او را نکشم؛ |
بەڵام ئێستا بێتاوانی مەکە. تۆ پیاوێکی دانایت و دەزانیت چی لێ دەکەیت، مووە سپییەکانی بە خوێنەوە بخەرە ناو جیهانی مردووان.» (Sheol h7585) | 9 |
ولی تو او را بیگناه نشمار. تو مردی حکیم هستی و میدانی با او چه باید کرد. موی سفیدش را خونآلود به گور بفرست.» (Sheol h7585) |
ئینجا داود لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لە شاری داود نێژرا. | 10 |
وقتی داوود درگذشت او را در شهر اورشلیم به خاک سپردند. |
ئەو ماوەیەش کە داود پاشایەتی ئیسرائیلی کرد چل ساڵ بوو، حەوت ساڵ لە حەبرۆن و سی و سێ ساڵیش لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. | 11 |
داوود چهل سال بر اسرائیل سلطنت نمود. از این چهل سال، هفت سال در شهر حبرون سلطنت کرد و سی و سه سال در اورشلیم. |
ئیتر سلێمان لەسەر تەختەکەی داودی باوکی دانیشت و پاشایەتییەکەی بە باشی چەسپا و جێگیر بوو. | 12 |
سپس سلیمان به جای پدر خود داوود بر تخت نشست و پایههای سلطنت خود را استوار کرد. |
پاشان ئەدۆنیای کوڕی حەگیس چوو بۆ لای بەتشەبەعی دایکی سلێمان و ئەویش لێی پرسی: «ئایا بۆ ئاشتی هاتوویت؟» وەڵامی دایەوە: «بۆ ئاشتی.» | 13 |
یک روز ادونیا پسر حَجّیت به دیدن بَتشِبَع مادر سلیمان رفت. بَتشِبَع از او پرسید: «آیا به قصد صلح و صفا به اینجا آمدهای؟» ادونیا گفت: «بله، به قصد صلح و صفا آمدهام. |
پاشان پێی گوت: «قسەیەکم لەگەڵت هەیە.» ئەویش گوتی: «فەرموو.» | 14 |
آمدهام تا از تو درخواستی بکنم.» بَتشِبَع پرسید: «چه میخواهی؟» |
ئینجا گوتی: «تۆ دەزانیت پاشایەتییەکە هی من بوو، هەموو ئیسرائیل ڕوویان لە من کرد هەتا ببمە پاشا، بەڵام پاشایەتییەکە گواسترایەوە و بووە هی براکەم، چونکە لەلایەن یەزدانەوە بووە هی ئەو. | 15 |
ادونیا گفت: «تو میدانی که سلطنت مال من شده بود و تمام مردم هم انتظار داشتند که بعد از پدرم، من به پادشاهی برسم؛ ولی وضع دگرگون شد و برادرم سلیمان به پادشاهی رسید، چون این خواست خداوند بود. |
ئێستاش یەک داواکاریم لێت هەیە، ڕەتی مەکەرەوە.» ئەویش پێی گوت: «فەرموو.» | 16 |
اکنون خواهشی دارم و امیدوارم که این خواهش مرا رد نکنی.» بَتشِبَع پرسید: «چه میخواهی؟» |
گوتی: «بە سلێمانی پاشا بڵێ، چونکە ئەو قسەی تۆ ڕەت ناکاتەوە، با ئەبیشەگی شونێمیم پێبدات ببێتە ژنم.» | 17 |
ادونیا گفت: «از طرف من با برادرم سلیمانِ پادشاه، گفتگو کن چون میدانم هر چه تو از او بخواهی انجام میدهد. به او بگو که ابیشگ شونَمی را به من به زنی بدهد.» |
بەتشەبەعیش گوتی: «باشە، من دەربارەی تۆ قسە لەگەڵ پاشا دەکەم.» | 18 |
بَتشِبَع گفت: «بسیار خوب، من این خواهش را از او خواهم کرد.» |
ئینجا بەتشەبەع چووە ژوورەوە بۆ لای سلێمانی پاشا بۆ ئەوەی دەربارەی ئەدۆنیا قسەی لەگەڵ بکات. پاشا بۆ پێشوازیکردنی هەستا، کڕنۆشی بۆ برد و لەسەر تەختەکەی دانیشتەوە، تەختێکیشی بۆ شاژنی دایک دانا، ئەویش لەلای ڕاستیەوە دانیشت. | 19 |
پس بَتشِبَع به همین منظور نزد سلیمان پادشاه رفت. وقتی او داخل شد، پادشاه به پیشوازش برخاست و به او تعظیم کرد و دستور داد تا برای مادرش یک صندلی مخصوص بیاورند و کنار تخت او بگذارند. پس بَتشِبَع در طرف راست سلیمان پادشاه نشست. |
گوتی: «داواکارییەکی بچکۆلەم لێت هەیە و قسەکەم ڕەت مەکەرەوە.» پاشاش پێی گوت: «دایکە، داوا بکە، چونکە من قسەی تۆ ڕەت ناکەمەوە.» | 20 |
آنگاه بَتشِبَع گفت: «من یک خواهش کوچک از تو دارم؛ امیدوارم آن را رد نکنی.» سلیمان گفت: «مادر، خواهش تو چیست؟ میدانی که من هرگز خواست تو را رد نمیکنم.» |
ئەویش گوتی: «ئەبیشەگی شونێمی بدە ئەدۆنیای برات، هەتا ببێتە ژنی.» | 21 |
بَتشِبَع گفت: «خواهش من این است که بگذاری برادرت ادونیا با ابیشَگِ شونَمی ازدواج کند.» |
سلێمان پاشاش وەڵامی دایکی دایەوە و گوتی: «بۆچی داوای ئەبیشەگی شونێمی بۆ ئەدۆنیا دەکەیت؟ واتا داوای پاشایەتییەکەی بۆ دەکەی، چونکە ئەو برامە و لە من گەورەترە، پاشایەتییەکە بۆ ئەو و ئەبیاتاری کاهین و یۆئابی کوڕی چەرویا بێت!» | 22 |
سلیمان در جواب بَتشِبَع گفت: «چطور است همراه اَبیشَگ، سلطنت را هم به او بدهم، چون او برادر بزرگ من است! تا او با یوآب پسر صِرویه و اَبیّاتار کاهن روی کار بیایند و قدرت فرمانروایی را به دست بگیرند!» |
ئینجا سلێمانی پاشا سوێندی بە یەزدان خوارد و گوتی: «با خودا توندترین سزام بدات، ئەگەر ئەدۆنیا بە ژیانی باجی ئەم داواکارییە نەدات! | 23 |
سپس سلیمان به خداوند قسم خورد و گفت: «خدا مرا نابود کند اگر همین امروز ادونیا را به سبب این توطئه که علیه من چیده است نابود نکنم! به خداوند زنده که تخت و تاج پدرم را به من بخشیده و طبق وعدهاش این سلطنت را نصیب من کرده است قسم، که او را زنده نخواهم گذاشت.» |
ئێستاش، بە یەزدانی زیندوو ئەوەی جێگیری کردم و لەسەر تەختی داودی باوکم داینام، ئەوەی هەروەک چۆن بەڵێنی دابوو ئاوا ماڵی بۆ دروستکردم، ئەمڕۆ ئەدۆنیا دەمرێت!» | 24 |
سلێمانی پاشا فەرمانی بە بەنایای کوڕی یەهۆیاداع کرد، ئەویش بەسەر ئەدۆنیایدا دا و مرد. | 25 |
پس سلیمان پادشاه به بنایا پسر یهویاداع دستور داد که ادونیا را بکشد، و او نیز چنین کرد. |
ئینجا پاشا بە ئەبیاتاری کاهینی گوت: «بڕۆ بۆ کێڵگەکانت لە عەناتۆت، چونکە تۆ شایانی سزای مردنیت، بەڵام من ئەمڕۆ ناتکوژم، چونکە تۆ سندوقی یەزدانی باڵادەستت لەپێش داودی باوکم هەڵدەگرت، تۆ لە هەموو ماندووبوونەکانی باوکم بەشدار بوویت.» | 26 |
سپس پادشاه به اَبیّاتار کاهن گفت: «به خانهٔ خود در عناتوت برگرد. سزای تو نیز مرگ است، ولی من اکنون تو را نمیکشم، زیرا در زمان پدرم مسئولیت نگهداری صندوق عهد خداوند با تو بود و تو در تمام زحمات پدرم با او شریک بودی.» |
جا سلێمان ئەبیاتاری لە کاهینیێتی بۆ یەزدان دەرکرد، بۆ هێنانەدی فەرمایشتی یەزدان، ئەوەی لە شیلۆ دەربارەی بنەماڵەی عێلی گوتبووی. | 27 |
پس سلیمان پادشاه، اَبیّاتار را از مقام کاهنی برکنار نموده و بدین وسیله هر چه خداوند در شهر شیلوه دربارهٔ فرزندان عیلی فرموده بود، عملی شد. |
کاتێک هەواڵەکە گەیشتە یۆئاب، هەڵات بۆ ناو چادری یەزدان و دەستی بە قۆچەکانی قوربانگاکەوە گرت، چونکە دەستی لەگەڵ ئەدۆنیا تێکەڵ کردبوو، نەک ئەبشالۆم. | 28 |
وقتی خبر این وقایع به گوش یوآب رسید، او به خیمهٔ عبادت پناه برد و شاخهای مذبح را به دست گرفت. (یوآب هر چند در توطئهٔ ابشالوم دست نداشت اما در توطئهٔ ادونیا شرکت کرده بود.) |
بە سلێمانی پاشا ڕاگەیەنرا کە یۆئاب هەڵاتووە بۆ ناو چادری یەزدان و وا لەتەنیشت قوربانگاکەیە. ئینجا سلێمان بەنایای کوڕی یەهۆیاداعی نارد و پێی گوت: «بڕۆ و بیکوژە!» | 29 |
وقتی به سلیمان پادشاه خبر رسید که یوآب به خیمهٔ عبادت پناه برده است، بنایا را فرستاد تا او را بکشد. |
بەنایاش هاتە ناو چادری یەزدان و پێی گوت: «پاشا دەڵێت:”وەرە دەرەوە!“» ئەویش گوتی: «نەخێر، بەڵکو لێرە دەمرم.» بەنایاش وەڵامی بۆ پاشا گەڕاندەوە و گوتی یۆئاب ئاوای گوت و ئاوا وەڵامی دامەوە. | 30 |
بنایا به خیمهٔ عبادت داخل شد و به یوآب گفت: «پادشاه دستور میدهد که از اینجا بیرون بیایی.» یوآب گفت: «بیرون نمیآیم و همین جا میمیرم.» بنایا نزد پادشاه برگشت و آنچه یوآب گفته بود به او اطلاع داد. |
پاشاش فەرمانی بە بەنایا کرد: «ئەوە بکە کە گوتی، بیکوژە و بینێژە، ئەو خوێنە بێتاوانە لەسەر خۆم و ماڵی باوکم لاببە کە یۆئاب ڕشتی. | 31 |
پادشاه گفت: «همانطور که میگوید، عمل کن. او را بکش و دفن کن. کشتن او، لکههای خون اشخاص بیگناهی را که او ریخته است از دامن من و خاندان پدرم پاک میکند. |
یەزدان خوێنی خۆی خستە ئەستۆی خۆی، لەبەر ئەوەی هێرشی کردە سەر دوو پیاوی لە خۆی ڕاستودروستتر و چاکتر، بەبێ زانیاری داودی باوکم ئەوانی بە شمشێر کوشت. ئەوانیش ئەبنێری کوڕی نێری فەرماندەی گشتی سوپای ئیسرائیل و عەماسای کوڕی یەتەری فەرماندەی گشتی سوپای یەهودا بوون. | 32 |
او بدون اطلاع پدرم، ابنیر فرماندهٔ سپاه اسرائیل و عماسا پسر یِتِر فرماندهٔ سپاه یهودا را که بهتر از وی بودند کشت. پس خداوند هم انتقام این دو بیگناه را از او خواهد گرفت |
با هەتاهەتایە خوێنەکەیان لە ئەستۆی یۆئاب و نەوەکانی بێت، بۆ داود و نەوەکانی و ماڵەکەی و تەختەکەشی هەتاهەتایە لەلایەن یەزدانەوە ئاشتییان بۆ دەبێت.» | 33 |
و خون ایشان تا به ابد بر گردن یوآب و فرزندان او خواهد بود. اما خداوند نسل داوود را که بر تخت او مینشینند تا به ابد سلامتی خواهد داد.» |
لەبەر ئەوە بەنایای کوڕی یەهۆیاداع چوو بەسەر یۆئابی دادا و کوشتی، لە ماڵەکەی خۆی لە دەشتودەر ناشتی. | 34 |
پس بنایا پسر یهویاداع به خیمهٔ عبادت برگشت و یوآب را کشت. بعد او را در خانهاش که در صحرا بود دفن کردند. |
پاشاش بەنایای کوڕی یەهۆیاداعی لە جێی یۆئاب لەسەر سوپا دانا، هەروەها پاشا سادۆقی کاهینی لە جێی ئەبیاتار دانا. | 35 |
آنگاه پادشاه، بنایا را به جای یوآب به فرماندهی سپاه منصوب کرد و صادوق را به جای اَبیّاتار به مقام کاهنی گماشت. |
ئینجا پاشا بەدوای شیمعیدا نارد، بانگی کرد و پێی گوت: «لە ئۆرشەلیم ماڵێک بۆ خۆت بنیاد بنێ و لەوێ نیشتەجێ بە، لەوێوە بۆ ئەم لا و ئەو لا دەرمەچو. | 36 |
سپس پادشاه، شِمعی را احضار کرد. وقتی شِمعی آمد، پادشاه به او گفت: «خانهای برای خود در اورشلیم بساز و از اورشلیم خارج نشو. |
باش بزانە، ئەو ڕۆژەی بچیتە دەرەوە و لە دۆڵی قدرۆن بپەڕیتەوە ئەوا بێگومان دەمریت، خوێنی خۆشت لە ئەستۆی خۆت دەبێت.» | 37 |
اگر شهر را ترک کنی و از رود قدرون بگذری، بدان که کشته خواهی شد و خونت به گردن خودت خواهد بود.» |
شیمعیش بە پاشای گوت: «ئەم قسەیە باشە، ئەوەی پاشای گەورەم گوتی، خزمەتکارەکەت وا دەکات.» ئیتر شیمعی ماوەیەکی درێژ لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوو. | 38 |
شِمعی عرض کرد: «هر چه بگویید اطاعت میکنم.» پس در اورشلیم ماند و مدتها از شهر بیرون نرفت. |
بەڵام سێ ساڵ دوای ئەوە، دوو کۆیلەی شیمعی بۆ لای ئاخیشی کوڕی مەعکای پاشای گەت هەڵاتن. جا بە شیمعییان ڕاگەیاند، «وا دوو کۆیلەکەت لە گەتن.» | 39 |
ولی بعد از سه سال، دو نفر از غلامان شمعی پیش اخیش پسر مَعَکاه، پادشاه جَت فرار کردند. وقتی به شمعی خبر دادند که غلامانش در جت هستند، |
شیمعیش هەستا و کورتانی لە گوێدرێژەکەی بەست و چوو بۆ گەت بۆ لای ئاخیش، بۆ گەڕان بەدوای کۆیلەکانی. شیمعی چوو هەردوو کۆیلەکەی لە گەتەوە هێنایەوە. | 40 |
او الاغ خود را آماده کرده، به جت نزد اخیش رفت. او غلامانش را در آنجا یافت و آنها را به اورشلیم باز آورد. |
ئینجا بە سلێمان ڕاگەیەنرا کە شیمعی لە ئۆرشەلیمەوە چووە بۆ گەت و گەڕاوەتەوە. | 41 |
سلیمان پادشاه وقتی شنید که شمعی از اورشلیم به جت رفته و برگشته است، |
پاشاش ناردی و شیمعی بانگکرد، پێی گوت: «ئەی من بە یەزدان سوێندم نەدایت، ئاگادارم نەکردیتەوە و گوتم:”باش بزانە ئەو ڕۆژەی کە لێرە بچیتە دەرەوە و بە ئەم لا و ئەو لا بڕۆیت، دڵنیابە کە دەمریت“؟ تۆش پێت گوتم:”ئەم قسەیە باشە و گوێڕایەڵی دەبم.“ | 42 |
او را احضار کرد و گفت: «مگر تو را به خداوند قسم ندادم و به تأکید نگفتم که اگر از اورشلیم بیرون بروی تو را میکشم؟ مگر تو نگفتی هر چه بگویید اطاعت میکنم؟ |
ئەی بۆچی سوێندەکەی یەزدانت نەپاراست لەگەڵ ئەو فەرمانەی فەرمانم پێکردیت؟» | 43 |
پس چرا سوگند خود را به خداوند نگاه نداشتی و دستور مرا اطاعت نکردی؟ |
هەروەها پاشا بە شیمعی گوت: «تۆ هەموو ئەو خراپەیە دەزانیت کە دڵت دەیزانێت، ئەوەی دەرهەق بە داودی باوکی منت کرد، یەزدانیش خراپەکەت بەسەر خۆتدا دەهێنێتەوە. | 44 |
تو خوب میدانی چه بدیهایی در حق پدرم داوود پادشاه کردی. پس امروز خداوند تو را به سزای اعمالت رسانده است. |
بەڵام سلێمانی پاشا بەرەکەتدار دەکرێت و تەختی داودیش هەتاهەتایە لەبەردەم یەزدان جێگیر دەبێت.» | 45 |
اما من، سلیمان پادشاه، مبارک خواهم بود و سلطنت داوود در حضور خداوند تا ابد پایدار خواهد ماند.» |
ئینجا پاشا فەرمانی بە بەنایای کوڕی یەهۆیاداع کرد، ئەویش چووە دەرەوە و بەسەر شیمعی دادا و مرد. پاشایەتییەکەش لە دەستی سلێمان جێگیر بوو. | 46 |
آنگاه به فرمان پادشاه، بنایا شمعی را بیرون برد و او را کشت. به این ترتیب، سلطنت سلیمان برقرار ماند. |