< یەکەم پاشایان 18 >
دوای ماوەیەکی زۆر، لە ساڵی سێیەمی وشکەساڵی فەرمایشتی یەزدان بۆ ئەلیاس هات: «بڕۆ و خۆت بۆ ئەحاڤ دەربخە، منیش باران بۆ سەر خاکەکە دەبارێنم.» | 1 |
After many days, the word of the Lord came to Elijah, in the third year, saying, “Go and show yourself to Ahab, so that I may grant rain upon the face of the earth.”
جا ئەلیاس چوو خۆی بۆ ئەحاڤ دەربخات. قاتوقڕی لە سامیرە پەرەی سەندبوو، | 2 |
Therefore, Elijah went to show himself to Ahab. For there was a severe famine in Samaria.
ئیتر ئەحاڤ بانگی عۆبەدیای کرد، کە سەرپەرشتیاری کۆشکەکەی ئەو بوو. (عۆبەدیا کەسێکی لەخواترس بوو. | 3 |
And Ahab called Obadiah, the manager of his household. Now Obadiah feared the Lord greatly.
کاتێک کە ئیزابێل پێغەمبەرەکانی یەزدانی قڕ دەکرد، عۆبەدیا سەد پێغەمبەری بردبوو و لە دوو ئەشکەوتدا شاردبوونییەوە، هەر پەنجا لە ئەشکەوتێکدا و نان و ئاوی بۆ دابین کردبوون.) | 4 |
For when Jezebel was killing the prophets of the Lord, he took one hundred prophets, and concealed them, fifty and fifty, in caves. And he fed them with bread and water.
ئەحاڤ بە عۆبەدیای گوت: «بەناو خاکەکەدا بڕۆ هەموو دۆڵ و کانیاوەکان، بەڵکو گیا پەیدا بکەین و ئەسپ و هێسترەکان بە زیندوویی بهێڵینەوە و بە ناچاری ئاژەڵەکانمان سەرنەبڕین.» | 5 |
Then Ahab said to Obadiah, “Go into the land, to all fountains of water, and to all the valleys, for perhaps we will be able to find plants, and save the horses and mules, so that the beasts of burden may not perish entirely.”
ئینجا خاکەکەیان لەنێوانیان دابەش کرد هەتا بەناویدا بڕۆن، ئەحاڤ بە تەنها بە ڕێگایەکدا ڕۆیشت و عۆبەدیاش بە تەنها بە ڕێگایەکی دیکەدا ڕۆیشت. | 6 |
And they divided the regions among themselves, so that they might travel through them. Ahab went one way alone, and Obadiah went another way by himself.
کاتێک عۆبەدیا لە ڕێگا بوو، تووشی ئەلیاس بوو، جا ناسییەوە و کڕنۆشی بۆ برد و گوتی: «ئەوە تۆی گەورەم، ئەلیاس؟» | 7 |
And while Obadiah was on the way, Elijah met him. And when he had recognized him, he fell on his face, and he said, “Are you not my lord Elijah?”
ئەویش گوتی: «منم، بڕۆ بە گەورەکەت بڵێ:”ئەلیاس لێرەیە.“» | 8 |
And he responded to him: “I am. Go and tell your lord that Elijah is here.”
عۆبەدیاش گوتی: «گوناهم چییە، هەتا خزمەتکارەکەت بدەیتە دەستی ئەحاڤ بۆ ئەوەی بمکوژێت؟ | 9 |
And he said: “How have I sinned that you would deliver me, your servant, into the hand of Ahab, so that he would put me to death?
بە یەزدانی زیندوو، خودای خۆت، گەلێک و پاشایەتییەک نەماوە پاشای گەورەکەم کەسێکی بەدواتدا نەناردبێ. دەیانگوت کە تۆ لەلای ئەوان نیت، جا سوێندی دەدان بۆ ئەوەی لە قسەکەیان دڵنیابێتەوە. | 10 |
As the Lord your God lives, there is no nation or kingdom to which my lord has not sent, seeking you. And when all responded, ‘He is not here,’ he swore each kingdom and nation to an oath, because you were not found at all.
تۆش ئێستا دەڵێیت:”بڕۆ بە گەورەکەت بڵێ،’ئەلیاس لێرەیە.‘“ | 11 |
And now, you say to me, ‘Go and tell your lord that Elijah is here.’
کاتێک کە من لەلات دەڕۆم ڕۆحی یەزدان هەڵتدەگرێت بۆ شوێنێک کە من نایزانم، جا کە دەچم و بە ئەحاڤ ڕادەگەیەنم، ئەویش ناتدۆزێتەوە، من دەکوژێت. خۆشت دەزانیت خزمەتکارەکەت لە منداڵییەوە لەخواترسە. | 12 |
And when I will have departed from you, the Spirit of the Lord will transport you to a place that I do not know. And entering, I will report to Ahab. And he, not finding you, will put me to death. Yet your servant has feared the Lord from his infancy.
ئایا ئەوەی کە کردم بە گەورەم ڕانەگەیەنراوە، کاتێک ئیزابێل پێغەمبەرەکانی یەزدانی کوشت، منیش سەد پێغەمبەری یەزدانم شاردەوە، هەر پەنجا و لە ئەشکەوتێک، نان و ئاوم بۆ دابین کردن. | 13 |
Has it not been revealed to you, my lord, what I did when Jezebel was killing the prophets of the Lord: how I hid one hundred men from the prophets of the Lord, fifty and fifty, in caves, and how I fed them with bread and water?
ئێستاش تۆ پێم دەڵێیت:”بڕۆ بە پاشای گەورەت بڵێ،’ئەلیاس لێرەیە،‘“ئەویش دەمکوژێت!» | 14 |
And now you say: ‘Go and tell your lord that Elijah is here,’ so that he may kill me!”
ئەلیاسیش گوتی: «بە یەزدانی زیندوو، خودای سوپاسالار، ئەوەی دەیپەرستم، من ئەمڕۆ خۆم بۆ ئەحاڤ دەردەخەم.» | 15 |
And Elijah said, “As the Lord of hosts lives, before whose face I stand, this day I will appear to him.”
ئینجا عۆبەدیا چوو بۆ لای ئەحاڤ و پێی ڕاگەیاند، ئەحاڤیش چوو بۆ لای ئەلیاس. | 16 |
Therefore, Obadiah went away to meet Ahab, and he reported to him. And Ahab went to meet Elijah.
کاتێک ئەحاڤ ئەلیاسی بینی، پێی گوت: «ئەوە تۆی، ئەی تێکدەری ئیسرائیل؟» | 17 |
And when he had seen him, he said, “Are you the one who is disturbing Israel?”
ئەلیاسیش گوتی: «من ئیسرائیلم تێکنەداوە، بەڵکو تۆ و ماڵی باوکت ئەمەتان کردووە، بە وازهێنانتان لە فەرمانەکانی یەزدان و ملکەچبوونتان بۆ بەعلەکان. | 18 |
And he said: “I have not troubled Israel. But it is you, and the house of your father, who have abandoned the commandments of the Lord, and have followed the Baals.
ئێستاش بنێرە و لە کێوی کارمەل هەموو ئیسرائیلم لێ کۆبکەوە، هەروەها چوار سەد و پەنجا پێغەمبەرەکەی بەعل و چوار سەد پێغەمبەرەکەی ئەشێراش، کە لەسەر خوانەکەی ئیزابێل نان دەخۆن.» | 19 |
Yet truly now, send and gather to me all of Israel, on Mount Carmel, with the four hundred and fifty prophets of Baal, and the four hundred prophets of the sacred groves, who eat from the table of Jezebel.”
جا ئەحاڤ بەدوای هەموو نەوەی ئیسرائیلیدا نارد، هەموو پێغەمبەرەکانی لە کێوی کارمەل کۆکردەوە. | 20 |
Ahab sent to all the sons of Israel, and he gathered together the prophets on mount Carmel.
ئەلیاسیش لە هەموو گەل چووە پێشەوە و گوتی: «هەتا کەی لەنێوان ئەم دووانەدا دوو دڵ دەبن؟ ئەگەر یەزدان خودایە دوای بکەون، ئەگەر بەعلیش خودایە دوای ئەو بکەون.» بەڵام گەل بە یەک وشەش وەڵامیان نەدایەوە. | 21 |
Then Elijah, drawing near to all the people, said: “How long will you waver between two sides? If the Lord is God, follow him. But if Baal is, then follow him.” And the people did not respond a word to him.
پاشان ئەلیاس بە گەلی گوت: «بە تەنها من بە پێغەمبەری یەزدان ماومەتەوە، پێغەمبەرەکانی بەعلیش چوار سەد و پەنجا پیاون. | 22 |
And Elijah said again to the people: “I alone remain as a prophet of the Lord. But the prophets of Baal are four hundred and fifty men.
دوو جوانەگامان بدەنێ، با ئەوان گایەک بۆ خۆیان هەڵبژێرن و لەتی بکەن و لەسەر تەختەدارەکان دایبنێن، بەڵام با ئاگری تێبەر نەدەن. منیش گایەکەی دیکە بەو جۆرە لێ دەکەم و لەسەر تەختەدارەکان دایدەنێم و ئاگری تێبەر نادەم. | 23 |
Let two oxen be given to us. And let them choose one ox for themselves, and, cutting it into pieces, let them set it on the wood. But they may not place fire under it. And I will prepare the other ox, and set it on the wood. But I will not place fire under it.
ئینجا بە ناوی خوداوەندی خۆتانەوە بپاڕێنەوە و منیش بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە. ئەو خودایەی کە بە ئاگر وەڵام دەداتەوە، ئەو خودایە.» هەموو گەل وەڵامیان دایەوە و گوتیان: «قسەیەکی جوانە.» | 24 |
Call upon the names of your gods. And I will call on the name of my Lord. And the God who will have heeded with fire, let him be God.” And in response, all the people said, “Excellent proposition.”
ئینجا ئەلیاس بە پێغەمبەرەکانی بەعلی گوت: «جوانەگایەک بۆ خۆتان هەڵبژێرن و یەکەم جار ئێوە ئامادەی بکەن لەبەر ئەوەی ئێوە زۆرترن، بە ناوی خوداوەندەکەشتانەوە بپاڕێنەوە، بەڵام ئاگری تێبەر مەدەن.» | 25 |
Then Elijah said to the prophets of Baal: “Choose for yourselves one ox, and prepare it first. For you are many. And call on the names of your gods, but do not place fire under it.”
ئیتر ئەوان ئەو جوانەگایەیان برد کە پێیان درابوو، ئامادەیان کرد. لە بەیانییەوە هەتا نیوەڕۆ بە ناوی بەعلەوە پاڕانەوە و گوتیان: «ئەی بەعل، وەڵاممان بدەوە!» بەڵام نە دەنگ هەبوو، نە کەسیش وەڵامی دایەوە. هەروەها بە دەوری ئەو قوربانگایەدا هەڵدەبەزینەوە کە دروستیان کردبوو. | 26 |
And when they had taken an ox, which he had given to them, they prepared it. And they called on the name of Baal, from morning even until midday, saying, “O Baal, heed us.” And there was no voice, nor did anyone respond. And so they leaped upon the altar that they had made.
لە نیوەڕۆدا ئەلیاس دەستی کرد بە گاڵتەپێکردنیان و گوتی: «قاییمتر هاوار بکەن! ئەو خوداوەندە! لەوانەیە داڵغەی لێدابێت، چووبێتە سەرئاو، لە گەشت بێت، یان لەوانەیە نوستبێت و دەبێت خەبەر بکرێتەوە.» | 27 |
And when it was now midday, Elijah ridiculed them, saying: “Cry out with a louder voice. For he is a god, and perhaps he is talking, or at an inn, or on a journey, or certainly he may be asleep, and must be awakened.”
ئەوانیش بە دەنگی بەرز هاواریان کرد، وەک پیشەی خۆیان بە شمشێر و ڕم لە خۆیان دا، هەتا خوێنیان لێ چۆڕایەوە. | 28 |
Then they cried out with a loud voice, and they cut themselves, in accord with their ritual, with knives and lancets, until they were entirely covered in blood.
کاتێک عەسر داهات هەتا کاتی قوربانی ئێوارە حاڵیان کرد، بەڵام کوا دەنگ و کوا وەڵام و کوا گوێگر؟ | 29 |
Then, after midday had passed, and they were prophesying, the time had arrived when the sacrifice is usually offered. And there was no voice heard, neither did anyone heed or respond to the praying.
ئەلیاس بە هەموو گەلی گوت: «وەرنە پێشەوە بۆ لام.» ئەوانیش لێی چوونە پێشەوە. ئینجا قوربانگا وێرانکراوەکەی یەزدانی چاککردەوە. | 30 |
Elijah said to all the people, “Draw near to me.” And as the people were drawing near to him, he repaired the altar of the Lord, which had been torn down.
پاشان ئەلیاس دوازدە بەردی برد، هێندەی ژمارەی هۆزەکانی نەوەی یاقوب کە فەرمایشتی یەزدانی بۆ هاتبوو، پێی فەرمووبوو: «ناوت ئیسرائیل دەبێت.» | 31 |
And he took twelve stones, in accord with the number of the tribes of the sons of Jacob, to whom the word of the Lord came, saying, “Israel shall be your name.”
لەو بەردانە قوربانگایەکی بە ناوی یەزدان بنیاد نا و لە دەوری قوربانگاکە ئاوەڕۆیەکی دروستکرد کە جێگای دوو پێوانە تۆوی تێدا دەبووەوە. | 32 |
And he built from the stones an altar to the name of the Lord. And he made a trench for water, like two furrows of plowed land, all around the altar.
ئینجا تەختەدارەکانی ڕێکخست و جوانەگاکەی لەتوپەت کرد و لەسەر تەختەدارەکان داینا. ئینجا گوتی: «چوار گۆزە ئاو پڕ بکەن و بەسەر قوربانییەکە و بەسەر دارەکانیدا بکەن.» | 33 |
And he arranged the wood, and he cut the ox into pieces, and he placed it on the wood.
گوتی: «دووبارەی بکەنەوە.» دووبارەیان کردەوە. گوتی: «سێ بارەی بکەنەوە.» سێ بارەیان کردەوە. | 34 |
And he said, “Fill four containers with water, and pour it over the holocaust, and over the wood.” And again, he said, “Do this a second time.” And when they had done it a second time, he said, “Do it also a third time.” And they did so a third time.
جا ئاو لە دەوری قوربانگاکە ڕۆیشت و ئاوەڕۆکەش پڕ بوو لە ئاو. | 35 |
And the water was running down around the altar, and the pit of the trench was filled with water.
لە کاتی پێشکەشکردنی قوربانی، ئەلیاسی پێغەمبەر هاتە پێشەوە و گوتی: «ئەی یەزدان، خودای ئیبراهیم و ئیسحاق و ئیسرائیل، ئەمڕۆ با بزانرێت کە تۆ لە ئیسرائیل خودایت، منیش بەندەی تۆم و بە فەرمایشتی تۆ هەموو ئەم کارانەم کردووە. | 36 |
And when it was now time for the holocaust to be offered, the prophet Elijah, drawing near, said: “O Lord, God of Abraham, and Isaac, and Israel, reveal this day that you are the God of Israel, and that I am your servant, and that I have acted, in all these things, in accord with your precept.
وەڵامم بدەوە ئەی یەزدان، وەڵامم بدەوە تاکو ئەم گەلە بزانن کە تۆ یەزدانی پەروەردگاریت، تۆ دڵیان بەرەو لای خۆت ڕادەکێشیت.» | 37 |
Heed me, O Lord, heed me, so that this people may learn that you are the Lord God, and that you have converted their heart again.”
ئینجا ئاگری یەزدان کەوتە خوارەوە، قوربانی و تەختەدار و بەرد و خۆڵەکەی خوارد، ئاوی ناو ئاوەڕۆکەشی وشک کرد. | 38 |
Then the fire of the Lord fell down and devoured the holocaust, and the wood, and the stones, and even the dust, and it absorbed the water that was in the trench.
کاتێک هەموو گەل ئەوەیان بینی، بە ڕوودا کەوتن و گوتیان: «یەزدان خودایە، یەزدان خودایە!» | 39 |
And when all the people had seen it, they fell upon their face, and they said: “The Lord himself is God! The Lord himself is God!”
ئینجا ئەلیاس پێی گوتن: «پێغەمبەرەکانی بەعل بگرن و مەهێڵن پیاوێکیان لێ دەرباز بێت.» ئەوانیش گرتیانن، ئەلیاس بردنییە خوارەوە بۆ دۆڵی قیشۆن و لەوێ سەری بڕین. | 40 |
And Elijah said to them, “Apprehend the prophets of Baal, and do not let even one of them escape.” And when they had apprehended them, Elijah led them down to the torrent Kishon, and he put them to death there.
پاشان ئەلیاس بە ئەحاڤی گوت: «بڕۆ بخۆ و بخۆوە، چونکە دەنگی بارانێکی زۆر دێت.» | 41 |
And Elijah said to Ahab “Ascend; eat and drink. For there is the sound of an abundance of rain.”
جا ئەحاڤ چوو بخوات و بخواتەوە، بەڵام ئەلیاس سەرکەوتە سەر لووتکەی کارمەل، چەمایەوە سەر زەوی و دەموچاوی خستە نێو ئەژنۆکانییەوە. | 42 |
Ahab ascended, so that he might eat and drink. But Elijah ascended to the top of Carmel, and bending down to the ground, he placed his face between his knees.
بە خزمەتکارەکەی گوت: «هەستە، ڕووەو دەریا بڕوانە.» ئەویش هەستا و ڕووەو دەریا ڕوانی و گوتی: «هیچ نییە.» ئەلیاسیش حەوت جار گوتی: «دیسان تەماشا بکەوە.» | 43 |
And he said to his servant, “Ascend, and gaze out toward the sea.” And when he had ascended, and had contemplated, he said, “There is nothing.” And again, he said to him, “Return seven times.”
لە جاری حەوتەم گوتی: «ئەوەتا پەڵە هەورێکی بچووک کە هێندەی لەپی دەستێک دەبێت لە دەریاوە بەرز دەبێتەوە.» ئینجا ئەلیاس گوتی: «بڕۆ بە ئەحاڤ بڵێ:”گالیسکەکەت ئامادە بکە و بڕۆ خوارەوە با بارانەکە ڕێت لێ نەگرێت.“» | 44 |
And at the seventh time, behold, a little cloud ascended from the sea like the footstep of a man. And he said: “Ascend, and say to Ahab, ‘Yoke your chariot, and descend; otherwise, the rain may prevent you.’”
ئاسمان لەم لاوە بۆ ئەو لا بە هەور و با ڕەشداگەڕا و بارانێکی زۆر باری، ئەحاڤ سوار بوو و چوو بۆ یەزرەعیل. | 45 |
And as he was turning himself this way and that, behold, the heavens were darkened, and there were clouds and wind, and a great rainstorm occurred. And so Ahab, going up, went away to Jezreel.
هێزی یەزدان بۆ ئەلیاس هات، ناوقەدی بەست و هەتا یەزرەعیل لەپێش ئەحاڤەوە ڕایکرد. | 46 |
And the hand of the Lord was upon Elijah. And cinching his waist, he ran before Ahab, until he arrived at Jezreel.