فەرمایشتی یەزدان بۆ یێهوی کوڕی حەنانی هات سەبارەت بە بەعشا: | 1 |
خداوند به ییهو نبی فرمود که این پیغام را به بعشا بدهد: |
«لەبەر ئەوەی لە خۆڵەوە تۆم بەرزکردەوە و تۆم کردە فەرمانڕەوای ئیسرائیلی گەلەکەی خۆم، بەڵام تۆ ڕێچکەی یارۆڤعامت گرتەبەر و وات لە ئیسرائیلی گەلەکەی من کرد گوناه بکەن و بە گوناهەکانیان پەستم بکەن، | 2 |
«تو را از روی خاک بلند کردم و به سلطنت قوم خود اسرائیل رساندم؛ اما تو مانند یربعام گناه ورزیدی و قوم مرا به گناه کشانیدی و آنها نیز با گناهانشان مرا خشمگین نمودند. |
لەبەر ئەوە بەعشا و بنەماڵەکەی ڕیشەکێش دەکەم، بنەماڵەکەی تۆ وەک بنەماڵەکەی یارۆڤعامی کوڕی نەڤاتی لێ دەکەم. | 3 |
پس تو و خاندان تو را مثل خاندان یربعام پسر نِباط نابود میکنم. |
هەرکەسێکی بەعشا لە شار بمرێت سەگ دەیخوات، ئەوەشی لە کێڵگە بمرێت باڵندەی ئاسمان.» | 4 |
از خانهٔ تو آنکه در شهر بمیرد، سگها او را میخورند و آنکه در صحرا بمیرد، لاشخورها او را میخورند!» |
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی بەعشا، ئەوەی کردی و ئەو پاڵەوانییەتییەی کە نواندی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. | 5 |
این پیغام برای بعشا و خاندانش فرستاده شد، زیرا او مانند یربعام با کارهای زشت و شرمآور خود خداوند را خشمگین کرده بود و نیز خاندان یربعام را از بین برده بود. وقتی بعشا مرد او را در ترصه دفن کردند و پسرش ایله به جای او پادشاه شد. بقیهٔ رویدادهای سلطنت بعشا، یعنی فتوحات و کارهای او در کتاب «تاریخ پادشاهان اسرائیل» نوشته شده است. |
بەعشا لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لە تیرزە نێژرا. ئیتر ئێلەی کوڕیشی لە جێی ئەو بوو بە پاشا. | 6 |
هەروەها لە ڕێگەی یێهو پێغەمبەری کوڕی حەنانیەوە فەرمایشتی یەزدان هات سەبارەت بە بەعشا و بنەماڵەکەی بەهۆی هەموو ئەو خراپانەی لەبەرچاوی یەزدان کردبووی، بەوەی کە بە کردەوەکانی پەستی کرد، وەک بنەماڵەی یارۆڤعامی لێهات، هەروەها بەهۆی ئەوەشەوە کە بنەماڵەی یارۆڤعامی لەناو برد. | 7 |
لە بیست و شەشەمین ساڵی پاشایەتی ئاسا پاشای یەهودا، ئێلەی کوڕی بەعشا لە تیرزە بوو بە پاشای ئیسرائیل، دوو ساڵ پاشایەتی کرد. | 8 |
در بیست و ششمین سال سلطنت آسا پادشاه یهودا، ایله پسر بعشا بر تخت سلطنت اسرائیل نشست و دو سال در ترصه سلطنت کرد. |
زیمری کاربەدەستی کە فەرماندەی نیوەی گالیسکەکانی پاشا بوو، پیلانی لە دژی گێڕا. کاتێک ئێلە لە ماڵی ئەرچا بوو لە تیرزە، ئەوەی کە سەرپەرشتیاری کۆشکەکەی ئەو بوو لە تیرزە، دەیخواردەوە و سەرخۆش بوو، | 9 |
زمری که فرماندهی نیمی از ارابههای سلطنتی را به عهده داشت، علیه او توطئه چید. یک روز که ایله پادشاه در ترصه، در خانهٔ ارصا، وزیر دربار خود، بر اثر نوشیدن شراب مست شده بود، |
زیمری هاتە ژوورەوە و لێیدا و کوشتی. لە بیست و حەوتەمین ساڵی ئاسا پاشای یەهودا لە جێی ئەو بوو بە پاشا. | 10 |
زمری وارد خانه شد و به ایله حمله کرد و او را کشت. این واقعه در بیست و هفتمین سال سلطنت آسا پادشاه یهودا رخ داد. از آن تاریخ زمری خود را پادشاه اسرائیل اعلام کرد. |
کاتێک بوو بە پاشا و لەسەر تەختەکەی ئەو دانیشت، هەموو بنەماڵەی بەعشای کوشت. بە جۆرێک کە هیچ نێرینەیەکی لە کەسوکار و نزیک و دۆستانی نەهێشتەوە. | 11 |
وقتی زمری بر تخت سلطنت نشست، اعضای خاندان بعشا را قتل عام کرد و حتی یک مرد از خویشاوندان و دوستان بعشا را زنده نگذاشت. |
زیمری هەموو بنەماڵەی بەعشای لەناوبرد، هەروەکو فەرمایشتەکەی یەزدان کە لە ڕێگەی یێهو پێغەمبەرەوە سەبارەت بە بەعشا فەرمووبووی. | 12 |
نابودی فرزندان بعشا که خداوند توسط ییهو نبی قبلاً خبر داده بود، |
لەبەر هەموو گوناهەکانی بەعشا و گوناهەکانی ئێلەی کوڕی کە کردیان و بەهۆیانەوە وایان لە ئیسرائیل کرد گوناه بکەن و بە بتە پووچەکانیان یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل پەست بکەن. | 13 |
به این سبب بود که بعشا و پسرش ایله گناه ورزیده، بنیاسرائیل را به بتپرستی کشاندند و به این ترتیب خشم خداوند را برانگیختند. |
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی ئێلە و هەموو ئەوەی کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. | 14 |
بقیهٔ رویدادهای سلطنت ایله در کتاب «تاریخ پادشاهان اسرائیل» نوشته شده است. |
لە بیست و حەوتەمین ساڵی پاشایەتی ئاسا پاشای یەهودا، زیمری حەوت ڕۆژ لە تیرزە بوو بە پاشا، سوپاش گەمارۆی گیبەتۆنی فەلەستییەکانیان دابوو. | 15 |
زمری در بیست و هفتمین سال سلطنت آسا پادشاه یهودا، پادشاه اسرائیل شد و فقط هفت روز در ترصه سلطنت کرد. لشکر اسرائیل علیه شهر فلسطینی جِبِتون اردو زده بود. |
کاتێک ئەو ئیسرائیلییانەی کە گەمارۆی گیبەتۆنیان دابوو بیستیان گوترا زیمری پیلانی گێڕاوە و پاشاشی کوشتووە، هەموویان هەر لەو ڕۆژەدا لەناو ئۆردوگاکە جاڕیان دا و عۆمریی فەرماندەی گشتی سوپایان کردە پاشای ئیسرائیل. | 16 |
وقتی سربازان اسرائیل که آمادهٔ حمله به جبتون بودند، شنیدند که زمری، پادشاه را کشته است، عمری را که سردار سپاه بود همان جا پادشاه خود ساختند. |
ئینجا عۆمری و هەموو ئیسرائیل لەگەڵی لە گیبەتۆنەوە کشانەوە و تیرزەیان گەمارۆ دا. | 17 |
عمری بیدرنگ با نیروهای خود به ترصه برگشت و آن را محاصره کرد. |
ئەوە بوو کە زیمری بینی شارەکە گیرا، چووە ناو قەڵای کۆشکی پاشا، کۆشکی پاشای بە ئاگر بەسەر خۆیدا سووتاند و مرد، | 18 |
زمری وقتی دید که شهر محاصره شده، به داخل کاخ سلطنتی رفت و آن را آتش زد. او خود نیز در میان شعلههای آتش سوخت. |
ئەمەش بەهۆی ئەو گوناهانەوە بوو کە کردی، بەوەی لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، بەدوای ڕێگای یارۆڤعام کەوت و هەمان گوناهی ئەوی کرد کە بەهۆیەوە وای کردبوو ئیسرائیل گوناه بکات. | 19 |
او مانند یربعام نسبت به خداوند گناه ورزید و اسرائیل را به گناه کشاند. |
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی زیمری و ئەو پیلانەی کە گێڕای لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. | 20 |
بقیه وقایع زندگی زمری و شرح شورش او در کتاب «تاریخ پادشاهان اسرائیل» نوشته شده است. |
لەو کاتەدا گەلی ئیسرائیل بووە دوو بەش، نیوەی گەل بەدوای تیڤنی کوڕی گینەتەوە بوون هەتا بیکەنە پاشا، نیوەکەی دیکەش بەدوای عۆمرییەوە بوون. | 21 |
در آن روزها بین مردم اسرائیل دو دستگی افتاد. نیمی از مردم طرفدار عمری بودند و نیمی دیگر از تبنی پسر جینت پشتیبانی میکردند. |
ئەو نیوەیەی گەل کە بەدوای عۆمرییەوە بوون زاڵبوون بەسەر ئەو نیوەیەی کە بەدوای تیڤنی کوڕی گینەتەوە بوون، جا تیڤنی کوژرا و عۆمری بوو بە پاشا. | 22 |
ولی سرانجام طرفداران عمری پیروز شدند. تبنی کشته شد و عمری به سلطنت رسید. |
لە سی و یەکەمین ساڵی پاشایەتی ئاسا پاشای یەهودا عۆمری بوو بە پاشای ئیسرائیل، بۆ ماوەی دوازدە ساڵ پاشایەتی کرد، شەش ساڵ لە تیرزە بوو. | 23 |
در سی و یکمین سال سلطنت آسا پادشاه یهودا، عمری پادشاه اسرائیل شد و دوازده سال سلطنت کرد. از این دوازده سال، شش سال را در ترصه سلطنت کرد. |
ئینجا چیای سامیرەی لە شەمەر بە دوو تالنت زیو کڕی و دەستی بە بنیادنان کرد لە چیاکە، ئەو شارەی کە بنیادی نا، ناوی لێنا سامیرە بە ناوی شەمەری خاوەنی چیای سامیرەوە. | 24 |
او تپهٔ سامره را از شخصی به نام سامر به هفتاد کیلو نقره خرید و شهری روی آن ساخت و نام آن را سامره گذاشت. |
عۆمریش لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، لە هەموو ئەوانەی پێش خۆی زیاتر خراپەی کرد. | 25 |
ولی عمری بیش از پادشاهان قبل نسبت به خداوند گناه ورزید. |
بەدوای ڕێگای یارۆڤعامی کوڕی نەڤات کەوت و هەمان گوناهی ئەوی کرد کە بەهۆیەوە وای کردبوو ئیسرائیل گوناه بکات، بە پەستکردنی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل بە بتە پووچەکانیان. | 26 |
او مانند یرُبعام پسر نِباط به پرستیدن بت پرداخت و قوم اسرائیل را به گمراهی کشاند و به این وسیله خشم خداوند، خدای اسرائیل را برانگیخت. |
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی عۆمری و ئەوەی کردی و ئەو پاڵەوانییەتییەی کە نواندی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. | 27 |
بقیه رویدادهای سلطنت و فتوحات عمری در کتاب «تاریخ پادشاهان اسرائیل» نوشته شده است. |
عۆمری لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لە سامیرە نێژرا. ئیتر ئەحاڤی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. | 28 |
وقتی عمری مرد او را در سامره دفن کردند و پسرش اَخاب به جای او پادشاه شد. |
ئەحاڤی کوڕی عۆمری لە سی و هەشتەمین ساڵی پاشایەتی ئاسا پاشای یەهودا بوو بە پاشای ئیسرائیل، بیست و دوو ساڵ لە سامیرە پاشایەتی ئیسرائیلی کرد. | 29 |
در سی و هشتمین سال سلطنت آسا پادشاه یهودا، اَخاب پسر عُمری پادشاه اسرائیل شد و بیست و دو سال در سامره سلطنت کرد. |
ئەحاڤی کوڕی عۆمریش لە هەموو ئەوانەی پێش خۆی زیاتر لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد. | 30 |
اَخاب بیش از پادشاهان قبل نسبت به خداوند گناه ورزید. |
نەک هەر تەنها گوناهەکانی یارۆڤعامی کوڕی نەڤاتی بەلاوە کەم بوو، بەڵکو ئیزابێلی کچی ئەسبەعلی پاشای سەیدائییەکانیشی هێنا و چوو بەعلی پەرست و کڕنۆشی بۆ برد. | 31 |
او نه فقط مثل یربعام پسر نِباط مرتکب گناه شد، بلکه با ایزابل دختر اتبعل، پادشاه صیدون نیز ازدواج کرد و بت بعل صیدونیها را پرستید و در برابر آن سجده کرد. |
لەناو پەرستگای بەعل قوربانگایەکیشی بۆ بەعل دروستکرد، کە لە سامیرە بنیادی نابوو. | 32 |
او در سامره یک بتخانه و یک مذبح برای بعل ساخت، |
هەروەها ئەحاڤ ستوونە ئەشێرایەکی دروستکرد و لە هەموو پاشاکانی ئیسرائیلیش کە لەپێش خۆیەوە بوون زیاتری کرد بۆ پەستکردنی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل. | 33 |
بعد از آن بت اَشیره را ساخت و با این اعمال خود بیش از هر پادشاهی که قبل از او در اسرائیل سلطنت کرده بود، خداوند، خدای اسرائیل را خشمگین نمود. |
لە سەردەمی ئەحاڤ، حیێلی بێتئێلی ئەریحای بنیاد نایەوە. کاتێک دەستی بە دانانی بناغەکە کرد، ئەبیرامی کوڕە نۆبەرەکەی مرد، هەروەها کاتێک دەرگاکانی چەقاند سگوڤی کوڕە بچووکەکەی مرد، هەروەک چۆن فەرمایشتی یەزدان لەسەر زاری یەشوعی کوڕی نون فەرمووبووی. | 34 |
در دورهٔ سلطنت او مردی از بیتئیل به نام حیئیل، شهر اریحا را دوباره بنا کرد. اما وقتی پایههای آن را مینهاد، پسر بزرگش ابیرام مرد و وقتی آن را تمام کرد و دروازههایش را کار گذاشت، پسر کوچکش سجوب مرد. این به سبب لعنت خداوند بر اریحا بود که توسط یوشع پسر نون اعلام شده بود. |