< یەکەم پاشایان 15 >
لە هەژدەیەمین ساڵی پاشایەتی یارۆڤعامی کوڕی نەڤات، ئەبیا بوو بە پاشای یەهودا. | 1 |
A osamnaeste godine carovanja Jerovoama sina Navatova zacari se Avijam nad Judom.
سێ ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، ناوی دایکی مەعکای کچی ئەبیشالۆم بوو. | 2 |
I carova tri godine u Jerusalimu. A materi mu bješe ime Maha kæi Avesalomova.
بە هەموو گوناهەکانی باوکیدا ڕۆیشت کە لەپێش ئەوەوە کردبوونی، دڵی بە تەواوی لەگەڵ یەزدانی پەروەردگاری خۆی نەبوو، وەک دڵی داودی باپیرە گەورەی. | 3 |
On hoðaše u svijem grijesima oca svojega, koje je èinio pred njim, i ne bješe srce njegovo cijelo prema Gospodu Bogu njegovu kao srce Davida oca njegova.
بەڵام یەزدانی پەروەردگاری خۆی لەبەر داود چرایەکی لە ئۆرشەلیم دایێ، بەوەی کە کوڕەکەی لەپاش خۆی پایەدار کرد و ئۆرشەلیمیشی ڕاگرت، | 4 |
Ali radi Davida dade mu Gospod Bog njegov vidjelo u Jerusalimu podigav sina njegova nakon njega i utvrdiv Jerusalim;
چونکە ئەوەی لەبەرچاوی یەزدان ڕاست بوو داود کردبووی، لە هەموو ماوەی ژیانی لە هیچ لای نەدا لە هەموو ئەوەی فەرمانی پێکرابوو، تەنها لە بابەتەکەی ئوریای حیتی نەبێت. | 5 |
Jer je David èinio što je pravo pred Gospodom niti je otstupao od èega što mu je zapovjedio svega vijeka svojega osim stvari s Urijom Hetejinom.
بە درێژایی ماوەی ژیانی ئەبیا جەنگ لەنێوان ڕەحەڤەعام و یارۆڤعام هەبوو. | 6 |
A rat bješe izmeðu Rovoama i Jerovoama do njegova vijeka.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی ئەبیا و هەموو ئەوەی کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی یەهودا تۆمار کراون. جەنگ لەنێوان ئەبیا و یارۆڤعامیش هەبوو. | 7 |
A ostala djela Avijamova i sve što je èinio nije li zapisano u dnevniku careva Judinijeh? A bijaše rat izmeðu Avijama i Jerovoama.
ئەبیا لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لە شاری داود نێژرا. ئیتر ئاسای کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. | 8 |
I Avijam poèinu kod otaca svojih, i pogreboše ga u gradu Davidovu, a na njegovo mjesto zacari se Asa sin njegov.
لە بیستەمین ساڵی پاشایەتی یارۆڤعامی پاشای ئیسرائیل، ئاسا بوو بە پاشای یەهودا. | 9 |
Godine dvadesete carovanja Jerovoamova nad Izrailjem zacari se Asa nad Judom.
چل و یەک ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، داپیری ناوی مەعکای کچی ئەبیشالۆم بوو. | 10 |
Èetrdeset i jednu godinu carova u Jerusalimu. A materi mu bješe ime Maha kæi Avesalomova.
ئاسا بە هەمان شێوەی داودی باوکی ئەوەی لەبەرچاوی یەزدان ڕاست بوو کردی، | 11 |
I tvoraše Asa što je pravo pred Gospodom kao David otac mu.
پیاوە لەشفرۆشەکانی لە خاکەکە ڕاماڵی و هەموو ئەو بتانەشی لابرد کە باوباپیرانی دروستیان کردبوون. | 12 |
Jer istrijebi adžuvane iz zemlje i ukide sve gadne bogove koje bjehu naèinili oci njegovi.
ئاسا تەنانەت مەعکای داپیریشی لە پلەی شاژنی دایک لابرد، لەبەر ئەوەی ستوونە ئەشێرایەکی قێزەونی دروستکردبوو. ستوونەکەی بڕییەوە و لە دۆڵی قدرۆن سووتاندی. | 13 |
I mater svoju Mahu svrže s vlasti, jer ona naèini idola u lugu; i Asa izlomi idola i sažeže na potoku Kedronu.
هەرچەندە نزرگەکانی سەر بەرزایی تێکنەدران، بەڵام دڵی ئاسا بە درێژایی ژیانی بە تەواوی لەگەڵ یەزدان بوو. | 14 |
Ali visine ne biše oborene; ali srce Asino bješe cijelo prema Gospodu svega vijeka njegova.
شتە تەرخانکراوەکانی خۆی و باوکی لە زێڕ و زیو و قاپوقاچاغ هێنایە ناو پەرستگای یەزدان. | 15 |
I unese u dom Gospodnji što bješe posvetio otac njegov i što on posveti, srebro i zlato i sudove.
بە درێژایی ماوەی حوکمڕانیشیان جەنگ لەنێوان ئاسا و بەعشای پاشای ئیسرائیلدا هەبوو. | 16 |
I bješe rat izmeðu Ase i Vase cara Izrailjeva svega vijeka njihova.
بەعشای پاشای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر یەهودا و شارۆچکەی ڕامەی کردە شارێکی قەڵابەند، بۆ ئەوەی لە سنووری ئاسای پاشای یەهودا ڕێی هاتوچۆکردن بگرێت. | 17 |
Jer Vasa car Izrailjev izide na Judu i stade zidati Ramu da ne da nikome otiæi k Asi caru Judinu ni od njega doæi.
ئاساش هەموو ئەو زێڕ و زیوەی کە لە گەنجینەکانی پەرستگای یەزدان و کۆشکی پاشادا مابووەوە دەریهێنا و دایە دەست کاربەدەستەکانی. ئاسای پاشا ناردی بۆ بەنهەدەدی کوڕی تەڤڕیمۆنی کوڕی حەزیۆنی پاشای ئارام کە لە دیمەشق دادەنیشت، گوتی: | 18 |
Ali Asa uzev sve srebro i zlato što bješe ostalo u riznici Gospodnjoj i u riznici doma careva dade ga slugama svojim, i posla ih car Asa Ven-Adadu sinu Tavrimona sina Esionova, caru Sirskom, koji stanovaše u Damasku, i poruèi:
«با پەیمانێک لەنێوان من و تۆدا هەبێت وەک ئەوەی لەنێوان باوکم و باوکتدا هەبوو. من وا زێڕ و زیوم بە دیاری بۆ ناردوویت، ئێستا وەرە پەیمانەکەت لەگەڵ بەعشای پاشای ئیسرائیل هەڵوەشێنەوە، هەتا لەلای من بکشێتەوە.» | 19 |
Vjera je izmeðu mene i tebe, izmeðu oca tvojega i oca mojega; evo šaljem ti dar, srebro i zlato; hajde, pokvari vjeru koju imaš s Vasom carem Izrailjevim, eda bi otišao od mene.
بەنهەدەدیش بە قسەی ئاسا پاشای کرد، سەرکردەکانی سوپاکەی ناردە سەر شارۆچکەکانی ئیسرائیل، عییۆن و دان و ئابێلی بێتمەعکا و هەموو کینەرەت و هەموو خاکی نەفتالی داگیر کرد. | 20 |
I posluša Ven-Adad cara Asu, i posla vojvode svoje na gradove Izrailjeve i pokori Ijon i Dan i Avel-Vetmahu i sav Hinerot i svu zemlju Neftalimovu.
کاتێک بەعشا ئەمەی بیستەوە دەستی لە بنیادنانی ڕامە هەڵگرت و کشایەوە تیرزە. | 21 |
A kad Vasa to èu, presta zidati Ramu, i vrati se u Tersu.
ئاسا پاشاش هەموو یەهودای بانگکرد، بێ ئەوەی کەسیانی لێ بەدەر بکات، ئەو بەرد و دارانەی هەڵگرت کە بەعشا لە شارۆچکەی ڕامە بەکاریهێنابوون، ئینجا ئاسا پاشا بەوان گەڤەعی لە خاکی بنیامین و میچپای ئاوەدان کردەوە. | 22 |
Tada car Asa sazva sav narod Judin, nikoga ne izuzimajuæi; te odnesoše kamenje iz Rame i drva, èim zidaše Vasa, i od njega sazida car Asa Gevu Venijaminovu i Mispu.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی ئاسا، هەموو دەستکەوتەکانی و هەموو ئەوەی کردی و هەموو ئەو شارانەی بنیادی نا، لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی یەهودا تۆمار کراون، بەڵام لە سەردەمی پیری پێیەکانی تووشی نەخۆشی بوون. | 23 |
A ostala sva djela Asina i sva junaštva njegova, i što je god èinio i koje je gradove sagradio, nije li sve zapisano u dnevniku careva Judinijeh? Ali u starosti svojoj bolovaše od nogu.
پاشان ئاسا لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە، لەگەڵ باوباپیرانی لە شاری داودی باپیرە گەورەی نێژرا. ئیتر یەهۆشافاتی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. | 24 |
I Asa poèinu kod otaca svojih, i bi pogreben kod otaca svojih u gradu Davida oca svojega. A na njegovo mjesto zacari se Josafat sin njegov.
نادابی کوڕی یارۆڤعامیش لە ساڵی دووەمی ئاسای پاشای یەهودا، بوو بە پاشای ئیسرائیل، دوو ساڵ پاشایەتی ئیسرائیلی کرد. | 25 |
A Nadav sin Jerovoamov poèe carovati nad Izrailjem druge godine carovanja Asina nad Judom; i carova nad Izrailjem dvije godine.
لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، بەدوای ڕێگای باوکی کەوت و هەمان گوناهی ئەوی کرد کە بەهۆیەوە وای کردبوو ئیسرائیل گوناه بکات. | 26 |
I èinjaše što je zlo pred Gospodom hodeæi putem oca svojega i u grijehu njegovu, kojim navede na grijeh Izrailja.
ئینجا بەعشای کوڕی ئاحییای بنەماڵەی یەساخار پیلانی لە دژی گێڕا: کاتێک ناداب و هەموو ئیسرائیل گەمارۆی گیبەتۆنیان دابوو، بەعشا لە گیبەتۆنی فەلەستییەکان لە نادابی دا و کوشتی. | 27 |
I diže bunu na nj Vasa sin Ahijin od doma Isaharova, i ubi ga Vasa kod Givetona, koji bijaše Filistejski, kad Nadav i sav Izrailj bjehu opkolili Giveton.
لە سێیەمین ساڵی فەرمانڕەوایی ئاسای پاشای یەهودا، بەعشا نادابی کوشت و لە جێی ئەو بوو بە پاشا. | 28 |
I tako ga ubi Vasa treæe godine carovanja Asina nad Judom, i zacari se na njegovo mjesto.
کە بەعشا بوو بە پاشا، هەموو بنەماڵەی یارۆڤعامی کوشت. هیچ هەناسەیەکی لە بنەماڵەی یارۆڤعام نەهێشت، هەمووی لەناو بردن، هەروەکو فەرمایشتەکەی یەزدان کە لە ڕێگەی خزمەتکارەکەی ئاحییای شیلۆنی فەرمووبووی. | 29 |
A kad se zacari, pobi sav dom Jerovoamov, i ne ostavi nijedne duše od roda Jerovoamova dokle sve ne istrijebi po rijeèi Gospodnjoj, koju reèe preko sluge svojega Ahije Silomljanina,
ئەمەش لەبەر ئەو گوناهانە بوو کە یارۆڤعام کردبوونی و بەهۆیانەوە وای لە ئیسرائیل کرد گوناه بکەن، هەروەها یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیلیان پەست کرد. | 30 |
Za grijehe Jerovoamove, kojima je griješio i kojima je na grijeh naveo Izrailja, i za draženje kojim je dražio Gospoda Boga Izrailjeva.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی ناداب و هەموو ئەوەی کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. | 31 |
A ostala djela Nadavova i sve što je èinio, nije li to zapisano u dnevniku careva Izrailjevijeh?
بە درێژایی ماوەی پاشایەتییان جەنگ لەنێوان ئاسا و بەعشای پاشای ئیسرائیلدا هەبوو. | 32 |
I bješe rat izmeðu Ase i Vase cara Izrailjeva svega vijeka njihova.
لە سێیەمین ساڵی ئاسای پاشای یەهودا بەعشای کوڕی ئاحییا لە تیرزە بوو بە پاشا، بیست و چوار ساڵ پاشایەتی هەموو ئیسرائیلی کرد. | 33 |
Treæe godine carovanja Asina nad Judom zacari se Vasa sin Ahijin nad svijem Izrailjem u Tersi, i carova dvadeset i èetiri godine.
لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، بەدوای ڕێگای یارۆڤعام کەوت و هەمان گوناهی ئەوی کرد کە بەهۆیەوە وای کردبوو ئیسرائیل گوناه بکات. | 34 |
I èinjaše što je zlo pred Gospodom hodeæi putem Jerovoamovijem i u grijehu njegovu, kojim navede na grijeh Izrailja.