< یەکەم پاشایان 15 >

لە هەژدەیەمین ساڵی پاشایەتی یارۆڤعامی کوڕی نەڤات، ئەبیا بوو بە پاشای یەهودا. 1
I Kong Jeroboams, Nebats Søns, attende Regeringsaar blev Abija Konge over Juda.
سێ ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، ناوی دایکی مەعکای کچی ئەبیشالۆم بوو. 2
Tre Aar herskede han i Jerusalem. Hans Moder hed Ma'aka og var en Datter af Absalom.
بە هەموو گوناهەکانی باوکیدا ڕۆیشت کە لەپێش ئەوەوە کردبوونی، دڵی بە تەواوی لەگەڵ یەزدانی پەروەردگاری خۆی نەبوو، وەک دڵی داودی باپیرە گەورەی. 3
Han vandrede i alle de Synder, hans Fader havde begaaet før ham, og hans Hjerte var ikke helt med HERREN hans Gud som hans Fader Davids.
بەڵام یەزدانی پەروەردگاری خۆی لەبەر داود چرایەکی لە ئۆرشەلیم دایێ، بەوەی کە کوڕەکەی لەپاش خۆی پایەدار کرد و ئۆرشەلیمیشی ڕاگرت، 4
Men for Davids Skyld lod HERREN hans Gud ham faa en Lampe i Jerusalem, idet han ophøjede hans Sønner efter ham og lod Jerusalem bestaa,
چونکە ئەوەی لەبەرچاوی یەزدان ڕاست بوو داود کردبووی، لە هەموو ماوەی ژیانی لە هیچ لای نەدا لە هەموو ئەوەی فەرمانی پێکرابوو، تەنها لە بابەتەکەی ئوریای حیتی نەبێت. 5
fordi David havde gjort, hvad der var ret i HERRENS Øjne, og ikke, saa længe han levede, var veget fra noget af, hvad han havde paalagt ham, undtagen over for Hetiten Urias.
بە درێژایی ماوەی ژیانی ئەبیا جەنگ لەنێوان ڕەحەڤەعام و یارۆڤعام هەبوو. 6
(Rehabeam laa i Krig med Jeroboam, saa længe han levede).
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی ئەبیا و هەموو ئەوەی کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی یەهودا تۆمار کراون. جەنگ لەنێوان ئەبیا و یارۆڤعامیش هەبوو. 7
Hvad der ellers er at fortælle om Abija, alt, hvad han gjorde, staar jo optegnet i Judas Kongers Krønike. Abija og Jeroboam laa i Krig med hinanden.
ئەبیا لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لە شاری داود نێژرا. ئیتر ئاسای کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. 8
Saa lagde Abija sig til Hvile hos sine Fædre, og man jordede ham i Davidsbyen; og hans Søn Asa blev Konge i hans Sted.
لە بیستەمین ساڵی پاشایەتی یارۆڤعامی پاشای ئیسرائیل، ئاسا بوو بە پاشای یەهودا. 9
I Kong Jeroboam af Israels tyvende Regeringsaar blev Asa Konge over Juda,
چل و یەک ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، داپیری ناوی مەعکای کچی ئەبیشالۆم بوو. 10
og han herskede een og fyrretyve Aar i Jerusalem. Hans Moder hed Ma'aka og var en Datter af Absalom.
ئاسا بە هەمان شێوەی داودی باوکی ئەوەی لەبەرچاوی یەزدان ڕاست بوو کردی، 11
Asa gjorde, hvad der var ret i HERRENS Øjne, ligesom hans Fader David;
پیاوە لەشفرۆشەکانی لە خاکەکە ڕاماڵی و هەموو ئەو بتانەشی لابرد کە باوباپیرانی دروستیان کردبوون. 12
han jog Mandsskøgerne ud af Landet og fjernede alle Afgudsbillederne, som hans Fædre havde ladet lave.
ئاسا تەنانەت مەعکای داپیریشی لە پلەی شاژنی دایک لابرد، لەبەر ئەوەی ستوونە ئەشێرایەکی قێزەونی دروستکردبوو. ستوونەکەی بڕییەوە و لە دۆڵی قدرۆن سووتاندی. 13
Han fratog endog sin Moder Ma'aka Værdigheden som Herskerinde, fordi hun havde ladet lave et Skændselsbillede til Ære for Asjera; Asa lod hendes Skændselsbillede nedbryde og brænde i Kedrons Dal.
هەرچەندە نزرگەکانی سەر بەرزایی تێکنەدران، بەڵام دڵی ئاسا بە درێژایی ژیانی بە تەواوی لەگەڵ یەزدان بوو. 14
Vel forsvandt Offerhøjene ikke, men alligevel var Asas Hjerte helt med HERREN, saa længe han levede.
شتە تەرخانکراوەکانی خۆی و باوکی لە زێڕ و زیو و قاپوقاچاغ هێنایە ناو پەرستگای یەزدان. 15
Og han bragte sin Faders og sine egne Helliggaver ind i HERRENS Hus, Sølv, Guld og forskellige Kar.
بە درێژایی ماوەی حوکمڕانیشیان جەنگ لەنێوان ئاسا و بەعشای پاشای ئیسرائیلدا هەبوو. 16
Asa og Kong Ba'sja af Israel laa i Krig med hinanden, saa længe de levede.
بەعشای پاشای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر یەهودا و شارۆچکەی ڕامەی کردە شارێکی قەڵابەند، بۆ ئەوەی لە سنووری ئاسای پاشای یەهودا ڕێی هاتوچۆکردن بگرێت. 17
Kong Ba'sja af Israel drog op imod Juda og befæstede Rama for at hindre, at nogen af Kong Asa af Judas Folk drog ud og ind.
ئاساش هەموو ئەو زێڕ و زیوەی کە لە گەنجینەکانی پەرستگای یەزدان و کۆشکی پاشادا مابووەوە دەریهێنا و دایە دەست کاربەدەستەکانی. ئاسای پاشا ناردی بۆ بەن‌هەدەدی کوڕی تەڤڕیمۆنی کوڕی حەزیۆنی پاشای ئارام کە لە دیمەشق دادەنیشت، گوتی: 18
Da tog Asa alt det Sølv og Guld, der var tilbage i Skatkamrene i HERRENS Hus og i Kongens Palads, overgav det til sine Folk og sendte dem til Kong Benhadad af Aram, en Søn af Hezjons Søn Tabrimmon, som boede i Damaskus, idet han lod sige:
«با پەیمانێک لەنێوان من و تۆدا هەبێت وەک ئەوەی لەنێوان باوکم و باوکتدا هەبوو. من وا زێڕ و زیوم بە دیاری بۆ ناردوویت، ئێستا وەرە پەیمانەکەت لەگەڵ بەعشای پاشای ئیسرائیل هەڵوەشێنەوە، هەتا لەلای من بکشێتەوە.» 19
»Der bestaar en Pagt mellem mig og dig, mellem min Fader og din Fader; her sender jeg dig en Gave af Sølv og Guld; bryd derfor din Pagt med Kong Ba'sja af Israel, saa at han nødes til at drage bort fra mig!«
بەن‌هەدەدیش بە قسەی ئاسا پاشای کرد، سەرکردەکانی سوپاکەی ناردە سەر شارۆچکەکانی ئیسرائیل، عییۆن و دان و ئابێلی بێت‌مەعکا و هەموو کینەرەت و هەموو خاکی نەفتالی داگیر کرد. 20
Benhadad gik ind paa Kong Asas Forslag og sendte sine Hærførere mod Israels Byer og indtog Ijjon, Dan, Abel-Bet-Ma'aka og hele Kinnerot tillige med hele Naftalis Land.
کاتێک بەعشا ئەمەی بیستەوە دەستی لە بنیادنانی ڕامە هەڵگرت و کشایەوە تیرزە. 21
Da Ba'sja hørte det, opgav han at befæste Rama og vendte tilbage til Tirza.
ئاسا پاشاش هەموو یەهودای بانگکرد، بێ ئەوەی کەسیانی لێ بەدەر بکات، ئەو بەرد و دارانەی هەڵگرت کە بەعشا لە شارۆچکەی ڕامە بەکاریهێنابوون، ئینجا ئاسا پاشا بەوان گەڤەعی لە خاکی بنیامین و میچپای ئاوەدان کردەوە. 22
Men Kong Asa stævnede hver eneste Mand i hele Juda sammen, og de førte Stenene og Træværket bort, som Ba'sja havde brugt ved Befæstningen af Rama; dermed befæstede Kong Asa saa Geba i Benjamin og Mizpa.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی ئاسا، هەموو دەستکەوتەکانی و هەموو ئەوەی کردی و هەموو ئەو شارانەی بنیادی نا، لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی یەهودا تۆمار کراون، بەڵام لە سەردەمی پیری پێیەکانی تووشی نەخۆشی بوون. 23
Hvad der ellers er at fortælle om Asa, alle hans Heltegerninger, alt, hvad han gjorde, og de Byer, han befæstede, staar jo optegnet i Judas Kongers Krønike. I øvrig led han i sin Alderdom af en Sygdom i Fødderne.
پاشان ئاسا لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە، لەگەڵ باوباپیرانی لە شاری داودی باپیرە گەورەی نێژرا. ئیتر یەهۆشافاتی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. 24
Saa lagde han sig til Hvile hos sine Fædre og blev jordet hos sine Fædre i sin Fader Davids By; og hans Søn Josafat blev Konge i hans Sted.
نادابی کوڕی یارۆڤعامیش لە ساڵی دووەمی ئاسای پاشای یەهودا، بوو بە پاشای ئیسرائیل، دوو ساڵ پاشایەتی ئیسرائیلی کرد. 25
Nadab, Jeroboams Søn, blev Konge over Israel i Kong Asa af Judas andet Regeringsaar, og han herskede to Aar over Israel.
لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، بەدوای ڕێگای باوکی کەوت و هەمان گوناهی ئەوی کرد کە بەهۆیەوە وای کردبوو ئیسرائیل گوناه بکات. 26
Han gjorde, hvad der var ondt i HERRENS Øjne, og vandrede i sin Faders Spor og i de Synder, han havde forledt Israel til.
ئینجا بەعشای کوڕی ئاحییای بنەماڵەی یەساخار پیلانی لە دژی گێڕا: کاتێک ناداب و هەموو ئیسرائیل گەمارۆی گیبەتۆنیان دابوو، بەعشا لە گیبەتۆنی فەلەستییەکان لە نادابی دا و کوشتی. 27
Da stiftede Ba'sja, Ahijas Søn af Issakars Hus, en Sammensværgelse imod ham, og Ba'sja huggede ham ned ved Gibbeton, der tilhørte Filisterne, medens Nadab og hele Israel belejrede Byen.
لە سێیەمین ساڵی فەرمانڕەوایی ئاسای پاشای یەهودا، بەعشا نادابی کوشت و لە جێی ئەو بوو بە پاشا. 28
Ba'sja dræbte ham i Kong Asa af Judas tredje Regeringsaar og blev Konge i hans Sted;
کە بەعشا بوو بە پاشا، هەموو بنەماڵەی یارۆڤعامی کوشت. هیچ هەناسەیەکی لە بنەماڵەی یارۆڤعام نەهێشت، هەمووی لەناو بردن، هەروەکو فەرمایشتەکەی یەزدان کە لە ڕێگەی خزمەتکارەکەی ئاحییای شیلۆنی فەرمووبووی. 29
nu da han var blevet Konge, lod han hele Jeroboams Hus nedhugge, idet han ikke skaanede en eneste Sjæl af Jeroboams Slægt, men udryddede dem efter det Ord, HERREN havde talet ved sin Tjener Ahija fra Silo,
ئەمەش لەبەر ئەو گوناهانە بوو کە یارۆڤعام کردبوونی و بەهۆیانەوە وای لە ئیسرائیل کرد گوناه بکەن، هەروەها یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیلیان پەست کرد. 30
for de Synders Skyld, Jeroboam havde begaaet og forledt Israel til, for den Krænkelse, han havde tilføjet HERREN, Israels Gud.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی ناداب و هەموو ئەوەی کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. 31
Hvad der ellers er at fortælle om Nadab, alt, hvad han gjorde, staar jo optegnet i Israels Kongers Krønike.
بە درێژایی ماوەی پاشایەتییان جەنگ لەنێوان ئاسا و بەعشای پاشای ئیسرائیلدا هەبوو. 32
(Asa og Kong Ba'sja af Israel laa i Krig med hinanden, saa længe de levede.)
لە سێیەمین ساڵی ئاسای پاشای یەهودا بەعشای کوڕی ئاحییا لە تیرزە بوو بە پاشا، بیست و چوار ساڵ پاشایەتی هەموو ئیسرائیلی کرد. 33
I Kong Asa af Judas tredje Regeringsaar blev Ba'sja, Ahijas Søn, Konge over hele Israel, og han herskede tre og tyve Aar i Tirza.
لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، بەدوای ڕێگای یارۆڤعام کەوت و هەمان گوناهی ئەوی کرد کە بەهۆیەوە وای کردبوو ئیسرائیل گوناه بکات. 34
Han gjorde, hvad der var ondt i HERRENS Øjne, og vandrede i Jeroboams Spor og de Synder, han havde forledt Israel til.

< یەکەم پاشایان 15 >