< یەکەم پاشایان 14 >
لەو کاتەدا ئەبیای کوڕی یارۆڤعام نەخۆش کەوت. | 1 |
W tym czasie zachorował Abiasz, syn Jeroboama.
یارۆڤعام بە ژنەکەی گوت: «هەستە و شێوەی خۆت بگۆڕە هەتا نەزانن کە تۆ ژنی یارۆڤعامیت و بڕۆ بۆ شیلۆ، ئەوەتا لەوێ ئاحییا پێغەمبەری لێیە، ئەو دەربارەی من گوتی کە دەبمە پاشای ئەم گەلە. | 2 |
I Jeroboam powiedział do swojej żony: Wstań teraz, przebierz się, aby nie poznano, że jesteś żoną Jeroboama, i idź do Szilo. [Jest] tam prorok Achiasz, który mi powiedział, że będę królem nad tym ludem.
لەگەڵ دەستت دە نان و هەندێک کێک و گۆزەیەک هەنگوین ببە و بڕۆ لای، ئەو پێت ڕادەگەیەنێت کوڕەکە چی لێدێت.» | 3 |
Weź ze sobą dziesięć chlebów, placki i dzban miodu i idź do niego. On ci oznajmi, co się stanie z dzieckiem.
ژنەکەی یارۆڤعامیش بەو جۆرەی کرد و هەستا و چوو بۆ شیلۆ، چوو بۆ ماڵی ئاحییا. ئاحییاش نەیدەتوانی ببینێت، چونکە بەهۆی پیرییەوە چاوەکانی کز ببوون. | 4 |
Żona Jeroboama tak uczyniła. Wstała i poszła do Szilo, i przybyła do domu Achiasza. Lecz Achiasz już nie widział, gdyż jego oczy osłabły z powodu jego starości.
یەزدانیش بە ئاحییای فەرموو: «ئەوەتا ژنەکەی یارۆڤعام دێتە لات تاکو شتێکت لەبارەی کوڕەکەیەوە لێ بپرسێت، چونکە نەخۆشە. تۆش لە وەڵامدا ئەمە و ئەوەی پێ بڵێ. کە دێتە ژوورەوە، خۆی بە کەسێکی دیکە نیشان دەدات.» | 5 |
A PAN powiedział do Achiasza: Oto żona Jeroboama nadchodzi, aby dowiedzieć się czegoś od ciebie o swoim synu, gdyż jest chory. Powiesz jej tak i tak, bo gdy wejdzie, będzie udawała kogoś innego.
ئەوە بوو کە ئاحییا گوێی لە دەنگی پێی بوو لە دەرگاکەوە دەهاتە ژوورەوە، گوتی: «ژنەکەی یارۆڤعام، وەرە ژوورەوە. بۆچی وا شێوەی خۆتت گۆڕیوە؟ من نێردراوی هەواڵێکی ناخۆشم بۆ تۆ. | 6 |
Gdy więc Achiasz usłyszał odgłos jej kroków, gdy wchodziła przez drzwi, powiedział: Wejdź, żono Jeroboama. Dlaczego udajesz kogoś innego? Zostałem posłany do ciebie z przykrą nowiną.
بڕۆ و بە یارۆڤعام بڵێ: یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت:”لەنێو گەل پایەبەرزم کردیت و تۆم کردە فەرمانڕەوای ئیسرائیلی گەلەکەم. | 7 |
Idź, powiedz Jeroboamowi: Tak mówi PAN, Bóg Izraela: Mimo że wywyższyłem cię spośród ludu i ustanowiłem cię księciem nad moim ludem Izraelem;
پاشایەتییەکەم لە بنەماڵەی داود سەندەوە و دامە تۆ، تۆش وەک داودی بەندەم نەبوویت، ئەوەی کاری بە ڕاسپاردەکانم کرد و ئەوەی بە هەموو دڵییەوە دوام کەوت، بۆ ئەوەی تەنها ئەوەی لەبەرچاومدا ڕاستە بیکات. | 8 |
Wyrwałem domowi Dawida królestwo i dałem je tobie, ty jednak nie byłeś jak mój sługa Dawid, który przestrzegał moich przykazań i który chodził za mną całym swym sercem, czyniąc tylko to, co jest prawe w moich oczach;
بەڵام تۆ لە هەموو ئەوانەی پێش خۆت زیاتر خراپەت کرد و چوویت خودای دیکەت لەگەڵ بتە داڕێژراوەکان بۆ خۆت دروستکرد، تاکو پەستم بکەیت، هەروەها منیشت پشتگوێ خست. | 9 |
Lecz postępowałeś gorzej niż wszyscy, którzy byli przed tobą. Ty bowiem poszedłeś i uczyniłeś sobie obcych bogów i odlane posągi, aby mnie pobudzić do gniewu, mnie zaś rzuciłeś za plecy.
«”لەبەر ئەوە، بنەماڵەی یارۆڤعام تووشی کارەسات دەکەم. هەموو نێرینەیەکی بنەماڵەی یارۆڤعام لە ئیسرائیل بنبڕ دەکەم، جا کۆیلە بێت یان ئازاد. پاشماوەی بنەماڵەی یارۆڤعام دەسووتێنم، هەروەک چۆن تەپاڵە هەتا تەواو دەبێت دەسووتێنرێت. | 10 |
Dlatego sprowadzę nieszczęście na dom Jeroboama i wytępię z Jeroboama każdego, aż do najmniejszego szczenięcia, każdego więźnia i opuszczonego w Izraelu, i usunę ostatki domu Jeroboama, jak usuwa się gnój, aż do końca.
هەرکەسێکی یارۆڤعام لەناو شار بمرێت سەگ دەیخوات و هەرکەسێکیش لە دەشتودەر بمرێت باڵندەی ئاسمان دەیخوات. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە!“ | 11 |
Tego, kto [z domu] Jeroboama umrze w mieście, zjedzą psy, a tego, kto umrze na polu, zjedzą powietrzne ptaki, ponieważ tak powiedział PAN.
«تۆش هەستە و بگەڕێوە ماڵەکەت، کە پێ دەخەیتە ناو شارەکە کوڕەکەت دەمرێت. | 12 |
Ty zaś wstań i idź do swego domu, [a] gdy wejdziesz do miasta, dziecko umrze.
هەموو ئیسرائیلیش شیوەنی بۆ دەگێڕن و دەینێژن، چونکە تەنها ئەم لە نەوەی یارۆڤعام دەچێتە ناو گۆڕ، لەبەر ئەوەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل لە هەموو بنەماڵەی یارۆڤعام تەنها لە ئەودا چاکەی بینی. | 13 |
I cały Izrael będzie je opłakiwał, i pogrzebie je, bo jedynie ono [z domu] Jeroboama zejdzie do grobu, gdyż w nim znalazło się [coś] dobrego względem PANA, Boga Izraela, w domu Jeroboama.
«یەزدان خۆی پاشایەک بۆ ئیسرائیل دادەنێت کە ماڵی یارۆڤعام بنبڕ دەکات. ئەمە ڕۆژەکەیە! بەڵێ، ئەمە ڕۆژەکەیە. | 14 |
PAN zaś ustanowi sobie króla nad Izraelem, który wytępi dom Jeroboama w tym samym dniu. A co [mówię, wzbudzi]? I owszem, już [wzbudził].
یەزدان لە ئیسرائیلیش دەدات، وەک قامیشێک کە چۆن لەناو ئاو دەلەرێتەوە. ئیسرائیل لەم زەوییە چاکە ڕیشەکێش دەکات کە داویەتییە باوباپیرانیان و بۆ ئەوبەری ڕووباری فورات پەرتەوازەیان دەکات، لەبەر ئەوەی ستوونە ئەشێراکانیان دروستکرد و یەزدانیان پەست کرد. | 15 |
I PAN uderzy Izraela [tak], że [się zachwieje], jak się chwieje trzcina w wodzie, i wykorzeni Izraela z tej dobrej ziemi, którą dał ich ojcom, i rozproszy ich za rzeką za to, że uczynili sobie gaje, pobudzając PANA do gniewu.
خودا ئیسرائیل ڕادەست دەکات بەهۆی گوناهەکانی یارۆڤعام و گوناهەکانی ئیسرائیل کە ئەو هۆکاری ئەنجامدانیان بوو.» | 16 |
I tak porzuci on Izraela z powodu grzechów Jeroboama, który grzeszył i skłonił Izraela do grzechu.
ئینجا ژنەکەی یارۆڤعام هەستا و ڕۆیشت، چوو بۆ تیرزە. کاتێک گەیشتە بەردەرگای ماڵ کوڕەکە مرد. | 17 |
Wtedy żona Jeroboama wstała, wyruszyła i przybyła do Tirsy. Gdy przekroczyła próg domu, dziecko umarło.
ناشتیان و هەموو ئیسرائیل شیوەنی بۆ گێڕا، هەروەک یەزدان لە ڕێگەی بەندەی خۆی، ئاحییای پێغەمبەرەوە فەرمووی. | 18 |
I pogrzebali je, i cały Izrael je opłakiwał zgodnie ze słowem PANA, które zapowiedział przez swego sługę, proroka Achiasza.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یارۆڤعامیش کە چۆن جەنگاوە و چۆن پاشایەتی کردووە، لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. | 19 |
Pozostałe zaś dzieje Jeroboama, jak walczył i jak królował, są zapisane w kronikach o królach Izraela.
یارۆڤعام بیست و دوو ساڵ پاشایەتی کرد، ئینجا لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە. ئیتر نادابی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. | 20 |
A czas, który królował Jeroboam, wynosił dwadzieścia dwa lata. Potem zasnął ze swoimi ojcami, a jego syn Nadab królował w jego miejsce.
ڕەحەڤەعامی کوڕی سلێمان، کە نەعمای عەمۆنی دایکی بوو، لە تەمەنی چل و یەک ساڵی لە یەهودا بوو بە پاشا. حەڤدە ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، ئەو شارەی یەزدان لەناو هەموو هۆزەکانی ئیسرائیل هەڵیبژارد هەتا ناوی خۆی تێدا دابنێت. | 21 |
Roboam zaś, syn Salomona, królował w Judzie. Roboam [miał] czterdzieści jeden lat, gdy zaczął królować, a królował siedemnaście lat w Jerozolimie, w mieście, które PAN wybrał spośród wszystkich pokoleń Izraela, aby tam przebywało jego imię. Jego matka miała na imię Naama, [była] Ammonitką.
گەلی یەهوداش لەبەرچاوی یەزدان خراپەکارییان کرد، ئینجا بەو گوناهانەی کە کردیان لە باوباپیرانیان زیاتر ئیرەیی یەزدانیان وروژاند. | 22 |
I Juda czynił to, co złe w oczach PANA, i swoimi grzechami, które popełniali, pobudzali go do zazdrości bardziej niż to wszystko, co czynili ich ojcowie.
هەروەها ئەوانیش نزرگەی سەر بەرزایی و بەردی تەرخانکراو و ستوونە ئەشێراکانیان لەسەر هەر گردێکی بەرز و لەژێر هەر دارێکی سەوز بۆ خۆیان دامەزراند. | 23 |
Pobudowali sobie bowiem wyżyny, posągi i gaje na każdym wysokim wzgórzu i pod każdym zielonym drzewem.
تەنانەت پیاوی لەشفرۆشیش لە نزرگەکانی خاکەکە هەبوو، هەموو نەریتە قێزەونەکانی ئەو گەلانەیان کرد کە یەزدان لەبەردەم نەوەی ئیسرائیل وەدەرینان. | 24 |
Byli też w tej ziemi sodomici. Postępowali oni według wszystkich obrzydliwości pogan, których PAN wypędził sprzed synów Izraela.
لە پێنجەمین ساڵی پاشایەتی ڕەحەڤەعام، شیشەقی پاشای میسر هێرشی کردە سەر ئۆرشەلیم. | 25 |
A w piątym roku króla Roboama, przeciw Jerozolimie nadciągnął Sziszak, król Egiptu.
گەنجینەکانی پەرستگای یەزدان و کۆشکی پاشا و هەرچی هەبوو بردی، هەموو قەڵغانە زێڕینەکانیشی برد، کە سلێمان دروستی کردبوون. | 26 |
I zabrał skarby domu PANA oraz skarby domu królewskiego, zabrał wszystko. Zabrał też wszystkie złote tarcze, które wykonał Salomon.
لەبەر ئەوە ڕەحەڤەعام پاشا لە جێی ئەوانە قەڵغانی بڕۆنزی دروستکرد و دایە دەستی سەرکردەی پاسەوانەکانی دەروازەی کۆشکی شاهانە. | 27 |
Zamiast nich król Roboam wykonał spiżowe tarcze i powierzył je dowódcy straży przybocznej, która strzegła drzwi domu królewskiego.
هەر کاتێک پاشا بۆ پەرستگای یەزدان دەچوو، پاسەوانەکان قەڵغانەکانیان هەڵدەگرت و پاشان دەیانگەڕاندەوە ژووری پاسەوانەکان. | 28 |
Ilekroć król wchodził do domu PANA, straż je nosiła, a potem odnosiła do wartowni.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی ڕەحەڤەعام و هەموو ئەوەی کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی یەهودا تۆمار کراون. | 29 |
A pozostałe dzieje Roboama i wszystko, co czynił, czyż nie są zapisane w kronikach królów Judy?
بەردەوام جەنگ لەنێوان ڕەحەڤەعام و یارۆڤعام هەبوو. | 30 |
I trwała wojna między Roboamem a Jeroboamem po wszystkie dni.
ئیتر ڕەحەڤەعام لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لەلای ئەوان لە شاری داود بە خاک سپێردرا، نەعمای عەمۆنی دایکی بوو. ئەبیای کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. | 31 |
Potem Roboam zasnął ze swoimi ojcami i został pogrzebany z nimi w mieście Dawida. A jego matka miała na imię Naama, [była] Ammonitką. I jego syn Abijam królował w jego miejsce.