< یەکەم پاشایان 13 >

ئەوە بوو پیاوێکی خودا بە فەرمایشتی یەزدان لە یەهوداوە هاتە بێت‌ئێل، یارۆڤعامیش لەلای قوربانگاکەوە ڕاوەستابوو بۆ بخوور سووتاندن. 1
A man of God came out of Judah by the word of Yahweh to Bethel. Jeroboam was standing by the altar to burn incense.
پیاوەکە بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان ڕووەو قوربانگاکە هاواری کرد و گوتی: «ئەی قوربانگا! ئەی قوربانگا! یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”کوڕێک لە نەوەی داود دەبێت، ناوی یۆشیایە، کاهینانی نزرگەکانی سەر بەرزاییت لەسەر سەردەبڕێت، ئەوانەی بخوورت لەسەر دەسووتێنن، ئێسکی مرۆڤیشت لەسەر دەسووتێنرێ.“» 2
He cried against the altar by the word of Yahweh: “Altar, altar! This is what Yahweh says, 'See, a son named Josiah will be born to the family of David, and on you he will sacrifice the priests of the high places who now burn incense on you. On you they will burn human bones.'”
هەر لەو ڕۆژەشدا پیاوەکەی خودا نیشانەیەکی دا و گوتی: «ئەمەش ئەو نیشانەیە کە یەزدان فەرموویەتی، قوربانگاکە شەق دەبات و خۆڵەمێشەکەی سەریشی پەرشوبڵاو دەبێتەوە.» 3
Then the man of God gave a sign the same day, saying, “This is the sign that Yahweh has spoken: 'Look, the altar will be split apart, and the ashes on it will be poured out.'”
کاتێک یارۆڤعامی پاشا گوێی لە قسەی پیاوەکەی خودا بوو، کە لە بێت‌ئێل ڕووەو قوربانگاکە کردی، یارۆڤعام لە قوربانگاکەوە دەستی درێژکرد و گوتی: «بیگرن!» بەڵام ئەو دەستەی کە ڕووەو ئەو درێژی کرد وشک بوو، نەیتوانی بیکێشێتەوە. 4
When the king heard what the man of God said, that he had cried out against the altar at Bethel, Jeroboam reached out with his hand from the altar, saying, “Seize him.” Then the hand with which he had reached out against the man dried up, so that he could not draw it back to himself.
قوربانگاکەش شەقی برد و خۆڵەمێشەکەی سەری پەرشوبڵاو بووەوە، هەروەک ئەو نیشانەیەی پیاوەکەی خودا بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان ئاماژەی کرد. 5
(The altar was also split apart and the ashes poured out from the altar, as described by the sign that the man of God had given by the word of Yahweh.)
ئینجا پاشا بە پیاوەکەی خودای گوت: «تکایە لە بەرامبەر یەزدانی پەروەردگارت بپاڕێوە و لە پێناوی من نزا بکە هەتا دەستم چاک بێتەوە.» پیاوەکەی خوداش لە بەرامبەر یەزدان پاڕایەوە، دەستی پاشا وەک جاری جاران چاک بووەوە. 6
King Jeroboam answered and said to the man of God, “Plead for the favor of Yahweh your God and pray for me, so that my hand may be restored to me again.” So the man of God prayed to Yahweh, and the king's hand was restored to him again, and it became as it was before.
پاشا بە پیاوەکەی خودای گوت: «لەگەڵم وەرە ماڵەوە، پشوو بدە و پاداشتیشت دەدەمێ.» 7
The king said to the man of God, “Come home with me and refresh yourself, and I will give you a reward.”
پیاوەکەی خوداش بە پاشای گوت: «ئەگەر نیوەی ماڵەکەشتم بدەیتێ، لەگەڵت نایەم، لەم شوێنە نان ناخۆم و ئاو ناخۆمەوە، 8
The man of God said to the king, “Even if you give me half your possessions, I will not go with you, nor will I eat food or drink water in this place,
چونکە بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان بەم جۆرە فەرمانم پێکراوە:”نە نان بخۆ و نە ئاو بخۆوە و نە بەو ڕێگایەشدا بگەڕێوە کە پێیدا چوویت.“» 9
because Yahweh commanded me by his word, 'You will eat no bread nor drink water, nor return by the way that you came.'”
ئینجا بە ڕێگایەکی دیکەدا ڕۆیشت و بەو ڕێگایەدا نەگەڕایەوە کە پێیدا هاتە بێت‌ئێل. 10
So the man of God left another way and did not return to his home by the way that he had come to Bethel.
پێغەمبەرێکی پیر هەبوو لە بێت‌ئێل دەژیا، کوڕەکانی هاتن و هەموو ئەو کارەیان بۆ گێڕایەوە کە پیاوەکەی خودا لەو ڕۆژەدا لە بێت‌ئێل کردی، ئەو قسانەش کە بە پاشای گوتبوو، بۆ باوکیان گێڕایەوە. 11
Now there was an old prophet living in Bethel, and one of his sons came and told him all the things that the man of God had done that day in Bethel. His sons also told him the words that the man of God had spoken to the king.
باوکیشیان لێی پرسین: «بە کام ڕێگادا ڕۆیشت؟» کوڕەکانی ئەو ڕێگایەیان پیشان دا کە پیاوەکەی خودا ئەوەی لە یەهوداوە هاتبوو پێیدا ڕۆیشتبوو. 12
Their father said to them, “Which way did he go?” Now his sons had seen the way the man of God from Judah had gone.
ئینجا بە کوڕەکانی گوت: «گوێدرێژەکەم بۆ کورتان بکەن.» ئەوانیش گوێدرێژەکەیان بۆ کورتان کرد و سواری بوو. 13
So he said to his sons, “Saddle the donkey for me.” So they saddled the donkey and he rode off on it.
لەدوای پیاوەکەی خودا ڕۆیشت و دۆزییەوە لەژێر دار بەڕووێکدا دانیشتبوو، پێی گوت: «ئایا تۆ پیاوەکەی خودایت، ئەوەی لە یەهوداوە هاتووە؟» ئەویش گوتی: «بەڵێ ئەوم.» 14
The old prophet went after the man of God and found him sitting under an oak tree; and he said to him, “Are you the man of God who came from Judah?” He answered, “I am.”
پێی گوت: «لەگەڵم وەرە ماڵەوە و نان بخۆ.» 15
Then the old prophet said to him, “Come home with me and eat food.”
پیاوەکەی خوداش گوتی: «ناتوانم لەگەڵت بگەڕێمەوە و لەگەڵت نایەمە ژوورەوە، لەم شوێنە لەگەڵت نان ناخۆم و ئاو ناخۆمەوە، 16
The man of God answered, “I may not return with you nor go in with you, neither will I eat food nor drink water with you in this place,
چونکە بە فەرمایشتی یەزدان پێم گوتراوە:”لەوێدا نان مەخۆ و ئاو مەخۆوە و بەو ڕێگایەدا مەگەڕێوە کە پێیدا ڕۆیشتی.“» 17
because it was commanded to me by the word of Yahweh, 'You will eat no food nor drink water there, nor return by the way that you came.'”
ئەویش پێی گوت: «هەروەها منیش وەک تۆ پێغەمبەرم و فریشتەیەک بە فەرمایشتی یەزدان قسەی لەگەڵ کردم و فەرمووی:”لەگەڵ خۆتدا بیبە ماڵەکەت هەتا نان بخوات و ئاو بخواتەوە.“» بەمە درۆی لەگەڵ کرد. 18
So the old prophet said to him, “I also am a prophet as you are, and an angel spoke to me by the word of Yahweh, saying, 'Bring him back with you into your house, that he may eat food and drink water.'” But he was lying to the man of God.
پیاوەکەی خوداش لەگەڵی گەڕایەوە و لە ماڵەکەی نانی خوارد و ئاوی خواردەوە. 19
So the man of God went back with the old prophet and ate food in his house and drank water.
لە کاتێکدا کە لەسەر خوانەکە دانیشتبوون، ئەوە بوو فەرمایشتی یەزدان هات بۆ پێغەمبەرەکەی کە گەڕاندییەوە. 20
As they sat at the table, the word of Yahweh came to the prophet who had brought him back,
بانگی پیاوەکەی خودای کرد، ئەوەی لە یەهوداوە هاتبوو و گوتی: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”لەبەر ئەوەی سەرپێچی فەرمایشتی یەزدانت کرد و کارت بەو فەرمانە نەکرد کە یەزدانی پەروەردگارت پێی کردیت، 21
and he cried to the man of God who came from Judah, saying, “Yahweh says, 'Because you have been disobedient to the word of Yahweh and have not kept the command that Yahweh your God gave you,
گەڕایتەوە و نانت خوارد و ئاوت خواردەوە لەو شوێنەی کە پێت گوترا نان و ئاوی لێ مەخۆ، لەبەر ئەوە لاشەکەت ناچێتە ناو گۆڕی باوباپیرانت.“» 22
but came back and have eaten food and drunk water in the place about which Yahweh told you to eat no food and drink no water, your body will not be buried in the tomb of your fathers.'”
پاش ئەوەی پیاوەکەی خودا خواردی و خواردیەوە، ئەو پێغەمبەرەی کە گەڕاندبوویەوە، گوێدرێژەکەی بۆ کورتان کرد. 23
After he had eaten food and after he had drunk, the prophet saddled the donkey of the man of God, the man who had come back with him.
جا ڕۆیشت و لە ڕێگا شێرێکی لێ پەیدا بوو، کوشتی. لاشەکەی لەسەر ڕێگاکە کەوتبوو، گوێدرێژ و شێرەکەش لەلای لاشەکە ڕاوەستابوون. 24
When the man of God was gone, a lion met him on the road and killed him, and his body was left on the road. Then the donkey stood by it, and the lion also stood by the body.
لەو کاتەدا چەند پیاوێک تێپەڕین و بینییان لاشەکە لەسەر ڕێگاکە کەوتووە و شێرەکەش لەلای لاشەکە ڕاوەستاوە، ئینجا چوون و ئەو هەواڵەیان لەو شارەدا بڵاوکردەوە کە پێغەمبەرە پیرەکە تێیدا دەژیا. 25
When men passed by and saw the body left on the road, and the lion standing by the body, they came and told it in the city where the old prophet lived.
کاتێک ئەو پێغەمبەرەی کە ئەوی گەڕاندەوە لەسەر ڕێگاکە بیستی، گوتی: «ئەوە پیاوەکەی خودایە کە سەرپێچی فەرمایشتی یەزدانی کرد. یەزدانیش دایە دەستی شێر و پەلاماری دا و کوشتی، هەروەک یەزدان فەرمووی ئاوای بەسەرهات.» 26
When the prophet who had brought him back from the way heard it, he said, “It is the man of God who disobeyed the word of Yahweh. Therefore Yahweh gave him to the lion, which tore him to pieces and killed him, just as the word of Yahweh warned him.”
ئینجا بە کوڕەکانی گوت: «گوێدرێژەکەم بۆ کورتان بکەن.» ئەوانیش کورتانیان کرد. 27
So the old prophet spoke to his sons, saying, “Saddle my donkey,” and they saddled it.
چوو و لاشەکەی بینییەوە لەسەر ڕێگاکە کەوتبوو، گوێدرێژەکە و شێرەکەش لەلای لاشەکە ڕاوەستابوون. شێرەکە لاشەکەی نەخواردبوو، پەلاماری گوێدرێژەکەشی نەدابوو. 28
He went and found the body left in the road, and the donkey and the lion standing by the body. The lion had not eaten the body, nor attacked the donkey.
پێغەمبەرەکە لاشەی پیاوەکەی خودای هەڵگرت و خستییە سەر گوێدرێژەکە و بردییەوە، پێغەمبەرە پیرەکە هاتە ناو شارەکەوە هەتا بینێژێت و پرسەی بۆ بگرێت. 29
The prophet took up the body of the man of God, laid it on the donkey, and brought it back. He came to his own city to mourn and to bury him.
ئینجا لاشەکەی خستە ناو گۆڕەکەی خۆی، شیوەنیان بۆ گێڕا و گوتیان: «ئای براکەم!» 30
He laid the body in his own grave, and they mourned over him, saying, “Woe, my brother!”
پاش ئەوەی کە ناشتیان، قسەی لەگەڵ کوڕەکانی کرد و گوتی: «کە مردم لەو گۆڕەدا بمنێژن کە پیاوەکەی خودای تێدا نێژرا، ئێسکەکانم لەتەنیشت ئێسکەکانی ئەو دابنێن، 31
Then after he had buried him, the old prophet spoke to his sons, saying, “When I am dead, bury me in the tomb in which the man of God is buried. Lay my bones beside his bones.
چونکە بە تەواوی ئەو پەیامە دێتە دی، کە بەپێی فەرمایشتی یەزدان ڕووەو قوربانگاکەی بێت‌ئێل و ڕووەو هەموو نزرگەکانی سەر بەرزایی کردی، ئەوانەی لە شارۆچکەکانی سامیرەدان.» 32
For the message he declared by the word of Yahweh, against the altar in Bethel and against all the houses on the high places in the cities of Samaria, will certainly happen.”
تەنانەت لەدوای ئەم ڕووداوەش، یارۆڤعام لە ڕێگا خراپەکەی پاشگەز نەبووەوە، بەڵکو دووبارە لە هەموو لایەکی گەلەوە خەڵکی کردە کاهینی نزرگەکانی سەر بەرزایی، هەرکەسێک دەیویست ببێتە کاهین، ئەرکی پێ دەسپارد و دەبووە یەکێک لە کاهینانی نزرگەکانی سەر بەرزایی. 33
After this Jeroboam did not turn from his evil way, but continued to appoint common priests for the high places from among all sorts of people. Any who would serve he consecrated as a priest.
ئەمە بووە گوناه بۆ بنەماڵەی یارۆڤعام، بووە هۆی وێرانبوون و لەناوچوونیان لەسەر ڕووی زەوی. 34
This matter became sin to the family of Jeroboam and caused his family to be destroyed and to be exterminated from the face of the earth.

< یەکەم پاشایان 13 >