< یەکەم پاشایان 11 >

سلێمان پاشا سەرەڕای کچەکەی فیرعەون زۆر ژنی دیکەی بێگانەی خۆشویست، لە مۆئابی و عەمۆنی و ئەدۆمی و سەیدائی و حیتییەکان، 1
King Solomon loved many foreign women. Besides Pharaoh's daughter, there were women from the Moabites, Ammonites, Edomites, Sidonians, and Hittites.
لەو گەلانەی کە یەزدان بە نەوەی ئیسرائیلی فەرموو: «ژن و ژنخوازییان لەگەڵ مەکەن، نەوەک دڵتان بۆ لای خوداوەندەکانیان ڕابکێشن.» لەگەڵ ئەوەشدا سلێمان خۆشی ویستن و دڵی پێیانەوە بەند بوو. 2
They were from the nations that the Lord had warned the Israelites, “You must not intermarry with them, for they will undoubtedly convince you to worship their gods.” Yet Solomon because of his love for women held on to them.
حەوت سەد ژنی خانەدان و سێ سەد کەنیزەی هەبوو، جا ژنەکانی دڵیان هەڵگەڕاندەوە. 3
He had seven hundred wives of noble birth and three hundred concubines. His wives did convince him to turn away from the Lord.
ئەوە بوو لە تەمەنی پیری سلێمان، ژنەکانی دڵیان بەلای خوداوەندەکانی دیکەدا ڕاکێشا، دڵی وەک دڵی داودی باوکی لەگەڵ یەزدانی پەروەردگاری خۆی تەواو نەبوو. 4
As Solomon grew old, his wives led him to follow other gods, and he did not commit himself wholeheartedly to the Lord as his father David had done.
ئیتر سلێمان دوای عەشتۆرەتی خواژنی سەیدائییەکان و دوای مۆلەخی خوداوەندی قێزەونی عەمۆنییەکان کەوت. 5
Solomon worshiped Ashtoreth, goddess of the Sidonians, and Molech, vile god of the Ammonites.
سلێمان لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، بە پێچەوانەی داودی باوکی، بە تەواوی دوای یەزدان نەکەوت. 6
This was how Solomon did evil in the Lord's sight, and was not completely dedicated to the Lord as his father David was.
لەو کاتەدا سلێمان لەسەر یەکێک لە کێوەکانی بەرامبەر ئۆرشەلیم لەلای ڕۆژهەڵاتی شارەکە نزرگەیەکی سەر بەرزایی بۆ کەمۆشی خوداوەندی قێزەونی مۆئابییەکان و هەروەها بۆ مۆلەخی خوداوەندی قێزەونی عەمۆنییەکان بنیاد نا. 7
It was then that Solomon built a high place of worship for Chemosh, the vile god of the people of Moab, and for Molech, the vile god of the Ammonites, on a hill east of Jerusalem.
هەمان کاریشی بۆ هەموو ژنە بێگانەکانی کرد، کە بخووریان دەسووتاند و قوربانییان سەردەبڕی بۆ خوداوەندەکانیان. 8
He built places of worship for all his foreign wives where they burned incense and sacrificed to their gods.
یەزدان لە سلێمان تووڕە بوو، چونکە دڵی لە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل هەڵگەڕایەوە، ئەوەی دوو جار بۆی دەرکەوت. 9
The Lord became angry with Solomon because he had turned away from the Lord, the God of Israel, who had appeared to him twice.
هەرچەندە فەرمانی بە سلێمان کردبوو کە دوای خودای دیکە نەکەوێت، بەڵام ئەوەی یەزدان فەرمانی پێکرد، سلێمان گوێڕایەڵ نەبوو. 10
The Lord had warned Solomon about this—that he should not worship other gods. But Solomon did not listen to the Lord's warning.
یەزدان بە سلێمانی فەرموو: «لەبەر ئەم هەڵوێستەت و گوێڕایەڵنەبوونت بۆ پەیمان و فەرزەکەی من کە فەرمانم پێ کردیت، پاشایەتییەکەت لێ پارچەپارچە دەکەم و دەیدەمە خزمەتکارەکەت، 11
So the Lord told him, “Since this is what you have done, and since you have not kept my agreement and my laws that I commanded, I will definitely take the kingdom away from you and give it to your servant.
بەڵام لەبەر داودی باوکت لە ماوەی پاشایەتی خۆت نایکەم. لە دەستی کوڕەکەت پارچەپارچەی دەکەم، 12
However, for the sake of your father David, I will not do this in your lifetime—I will take it away from your son.
لەگەڵ ئەمەش هەموو پاشایەتییەکەی لێ ناستێنمەوە، بەڵکو هۆزێکی پێدەدەم، لەبەر داودی بەندەم و لەبەر ئۆرشەلیم کە هەڵمبژاردووە.» 13
Even then I will not take away the whole kingdom. I will leave your son with one tribe for the sake of my servant David, and for the sake of my chosen city Jerusalem.”
ئینجا یەزدان دوژمنێکی لە سلێمان هەستاندەوە کە هەدەدی ئەدۆمی بوو، لە بنەماڵەی شاهانەی ئەدۆم بوو. 14
Then the Lord encouraged Hadad the Edomite of Edom's royal family to oppose Solomon.
کاتێک داود لە ئەدۆم بوو، یۆئابی فەرماندەی گشتی سوپا چوو بۆ ئەوەی کوژراوەکان بنێژێت و هەرچی نێر لە ئەدۆم ماوە بیانکوژێت. 15
Previously, when David was in Edom, Joab the commander of the Israelite army had gone to bury some of his soldiers who had been killed, and had slaughtered every male in Edom.
یۆئاب و هەموو ئیسرائیل شەش مانگ لەوێدا مانەوە هەتا هەموو نێرێکیان لە ئەدۆم لەناوبرد. 16
Joab and the whole Israelite army had spent six months there destroying them all.
بەڵام هەدەد کە هێشتا مێردمنداڵێکی بچووک بوو، لەگەڵ چەند پیاوێکی ئەدۆمی لە خزمەتکارانی باوکی بۆ میسر هەڵاتن. 17
But Hadad and some Edomites who had been his father's officials had run away to Egypt—Hadad was just a boy at the time.
ئینجا لە میدیانەوە هەستان و چوونە پاران، چەند پیاوێکیان لە پارانەوە لەگەڵ خۆیاندا برد و چوونە میسر بۆ لای فیرعەونی پاشای میسر، ئەویش خانووی دایە هەدەد و فەرمانی دا خواردنی بدرێتێ و زەویشی پێدا. 18
They left Midian and went to Paran. Then, along with some people from Paran, they went to Egypt, to Pharaoh king of Egypt. He provided Hadad with a house and food, and also assigned him land as a gift.
هەدەد لەبەرچاوی فیرعەون پەسەند بوو، خوشکی تەحپەنێسی شاژنی دایێ ببێتە ژنی. 19
Pharaoh became very friendly with Hadad, and he gave him the sister of his own wife to marry, Queen Tahpenes' sister.
خوشکەکەی تەحپەنێس کوڕێکی لێی بوو بە ناوی گەنوڤەت، تەحپەنێس لەنێو ماڵی فیرعەون پەروەردەی کرد، لەنێو کوڕەکانی فیرعەون. 20
She gave birth to his son called Genubath. Tahpenes brought him up in Pharaoh's palace with Pharaoh's own children.
هەدەد لە میسر بوو کاتێک بیستی کە داود لەگەڵ باوباپیرانی سەری ناوەتەوە و یۆئابی فەرماندەی گشتی سوپاش مردووە، ئینجا هەدەد بە فیرعەونی گوت: «ڕێم بدە با بچمەوە خاکەکەم.» 21
However, when news reached Hadad in Egypt that both David and Joab, the commander of the army, had died, Hadad said to Pharaoh, “Let me leave and return to my own country.”
فیرعەونیش پێی گوت: «لەلای من لە چیت کەمە هەتا داوای چوونەوە بکەیت بۆ خاکەکەت؟» هەدەدیش گوتی: «لە هیچ، تەنها ڕێم بدە.» 22
Pharaoh asked him, “Is there anything that you have lacked here with me that now you want to go back to your own country?” “No, there's nothing,” Hadad replied, “but please just let me go home.”
خودا دوژمنێکی دیکەی لە سلێمان هەستاندەوە کە ڕەزۆنی کوڕی ئەلیاداع بوو، ئەوەی لەلای گەورەکەیەوە هەڵاتبوو، کە هەدەدعەزەری پاشای چۆڤا بوو. 23
God also encouraged Rezon, son of Eliada, to oppose Solomon. He had run away from his master Hadadezer, king of Zobah. After David had destroyed Zobah's army,
لە کاتی کوشتارەکەی داود لە دژی هێزی چۆڤا، پیاوی لە خۆی کۆکردەوە و بووە سەردەستەیەکی چەتە، چوونە دیمەشق و لەوێ نیشتەجێ بوون، لە دیمەشق فەرمانڕەوایەتییان کرد. 24
Rezon gathered around him a rebel band, and became their leader. They went and settled in Damascus, where they took over.
جا ڕەزۆن لە سەردەمی سلێمان بووە دوژمنی ئیسرائیل، ئەمە سەرەڕای ئەو خراپەیەی کە هەدەد دەیکرد، ڕەزۆن بووە فەرمانڕەوای خاکی ئارام و ڕقی لە ئیسرائیل بووەوە. 25
Rezon was Israel's enemy throughout Solomon's lifetime which added to the trouble Hadad caused. Rezon really hated Israel, and was the ruler of Aram.
هەروەها یارۆڤعامی کوڕی نەڤات کە خەڵکی چەرێدا بوو لە ئەفرایم، یەکێک بوو لە کاربەدەستەکانی سلێمان، لە پاشا یاخی بوو. دایکیشی بێوەژنێک بوو بە ناوی چەروعا. 26
In addition, Jeroboam, son of Nebat, rebelled against the king. One of Solomon's officials, he was an Ephraimite from Zeredah. His mother was a widow called Zeruah.
یاخیبوونەکەشی لە دژی پاشا بەم شێوەیە بوو: ئەوە بوو کە سلێمان تەلانەکەی دروستکرد و کەلێنەکانی شاری داودی باوکی چاککردەوە، 27
This is why he rebelled against the king: Solomon had built the terraces and had closed the gap in the wall of the city of his father David.
بینی کە ئەم پیاوە پاڵەوان و بەهێزە، گەنجێکی کارامە و چالاکە، ئیتر یارۆڤعامی کرد بە سەرپەرشتیاری هەموو کاری بێگاری هۆزەکانی یوسف. 28
Jeroboam was a man of ability, and when Solomon realized how successful he was in what he did, he placed him command of all the forced labor of the tribes of Joseph.
ئەوە بوو کە یارۆڤعام لە ئۆرشەلیم دەهاتە دەرەوە، ئاحییای شیلۆنیی پێغەمبەر لە ڕێگادا تووشی بوو، کەوایەکی نوێی لەبەر بوو. بە تەنها هەردووکیان لە دەشتودەر بوون، 29
Around that time the prophet Ahijah the Shilonite met Jeroboam on the road as he was leaving Jerusalem.
ئاحییاش کەوا نوێیەکەی کە لەبەریدا بوو دایکەند و کردی بە دوازدە پارچەوە. 30
Ahijah had wrapped himself in a new cloak, and the two of them were by themselves in the countryside. Ahijah took the new cloak he was wearing and ripped it up into twelve pieces.
بە یارۆڤعامی گوت: «دە پارچە بۆ خۆت ببە، چونکە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت:”ئەوەتا من پاشایەتییەکە لە دەستی سلێمان پارچەپارچە دەکەم و دە هۆز بە تۆ دەدەم. 31
He said, “Jeroboam, take ten pieces. This is what the Lord God of Israel says. ‘Jeroboam, I am the Lord, the God of Israel, and I am going to take Solomon's kingdom from him and give you ten of the tribes.
یەک هۆزیش بۆ ئەو دەبێت لە هەموو هۆزەکانی ئیسرائیل، لەبەر داودی بەندەم و لەبەر ئۆرشەلیم ئەو شارەی کە هەڵمبژاردووە. 32
One tribe will be left for the sake of my servant David and for the sake of Jerusalem, the city I chose from among all the tribes of Israel.
ئەو کارە دەکەم، چونکە ئەوان وازیان لێ هێنام و کڕنۆشیان بۆ عەشتۆرەتی خواژنی سەیدائی و کەمۆشی خودای مۆئابی و مۆلەخی خودای عەمۆنییەکان برد. بە ڕێگای مندا نەڕۆیشتن هەتا وەک داودی باوکی سلێمان ئەوەی لەبەرچاوم ڕاستە بیکەن و فەرز و حوکمەکانم بەجێبهێنن. 33
This is because they have abandoned me and bowed down in worship of Ashtoreth, goddess of the Sidonians, Chemosh, god of the Moabites, and Molech, god of the Ammonites. They have not followed my ways; they have not done what is right in my sight; they have not kept my commandments and laws as David, Solomon's father, did.
«”بەڵام هەموو پاشایەتییەکە لە دەستی سلێمان ناستێنمەوە، بەڵکو بە درێژایی ژیانی دەیکەمە پاشا، لەبەر داودی بەندەم ئەوەی کە هەڵمبژارد، ئەوەی فەرمان و فەرزەکانی منی بەجێهێنا. 34
Even so, I'm not going to take the whole kingdom from Solomon, because I made him ruler for his lifetime for the sake of my servant David. I chose him because he kept my commandments and laws.
پاشایەتی لە دەست کوڕەکەی دەستێنمەوە و دە هۆزی دەدەم بە تۆ. 35
But I will take from his son's kingdom ten tribes and give them to you.
یەک هۆزیش دەدەمە کوڕەکەی، تاوەکو هەمیشە بۆ داودی بەندەم وەک چرایەک بێت لەبەردەممدا لە ئۆرشەلیم، ئەو شارەی بۆ خۆمم هەڵبژارد هەتا ناوم لەوێدا دابنێم. 36
I will give his son one tribe, so that my servant David will always have a descendant like a lamp before me in Jerusalem, the city where I chose to be honored.
تۆش دەبەم و فەرمانڕەوایەتی دەکەیت بەسەر هەموو ئەوەی دڵت ئارەزووی بکات و بەسەر ئیسرائیلدا دەبیت بە پاشا. 37
I will take you, and you shall reign over everything that you want. You will be king over Israel.
ئەگەر بێت و گوێڕایەڵی هەموو ئەوە بیت کە فەرمانت پێدەدەم و بە ڕێگاکانمدا بڕۆیت و ئەوەی لەبەرچاوم ڕاستە بیکەیت و فەرز و فەرمانەکانم بەجێبهێنیت، وەک چۆن داودی بەندەم کردی، ئەوا لەگەڵتدا دەبم و بنەماڵەیەکی چەسپاوت بۆ بنیاد دەنێم وەک چۆن بۆ داودم بنیاد نا و ئیسرائیلت دەدەمێ. 38
If you accept everything that I command you, if you follow my ways, if you do what is right in my sight, keeping my laws and commandments as my servant David did, then I will be with you. I will set up for you a dynasty that lasts, just as I did for David, and I will give Israel to you.
نەوەی داودیش زەلیل دەکەم لەبەر ئەمە، بەڵام نەک بۆ هەتاهەتایە.“» 39
I will punish David's descendants because of this, but not forever.”
سلێمان هەوڵی کوشتنی یارۆڤعامی دا، بەڵام یارۆڤعام هەستا و هەڵات بۆ میسر بۆ لای شیشەقی پاشای میسر و هەتا کاتی مردنی سلێمان لە میسردا مایەوە. 40
So Solomon tried to kill Jeroboam. But Jeroboam ran away to Egypt, to Shishak king of Egypt. He remained there until Solomon's death.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی سلێمان و هەموو ئەوەی کردی و داناییەکەی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی سلێمان تۆمار کراون. 41
The record of the rest of the acts of Solomon, including everything he did, and his wisdom, are written in the Book of the Acts of Solomon.
سلێمان چل ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی هەموو ئیسرائیلی کرد. 42
Solomon reigned in Jerusalem over all of Israel for a total of forty years.
پاشان سلێمان لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لە شارەکەی داودی باوکی نێژرا. ئیتر ڕەحەڤەعامی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. 43
Solomon died and was buried in the city of his father David. His son Rehoboam succeeded him as king.

< یەکەم پاشایان 11 >