< یەکەم پاشایان 1 >

داودی پاشا پیر بوو و تەمەنی گەورە بوو، هەرچەندە بە جلوبەرگ دایاندەپۆشی گەرم نەدەبووەوە. 1
King David had grown old and couldn't keep warm in bed however many blankets they used to cover him.
ئینجا خزمەتکارەکانی پێیان گوت: «با بەدوای کچێکی پاکیزەدا بگەڕێین و بیهێنین بۆ پاشای گەورەمان، تاکو خزمەتی پاشا بکات و بایەخی پێبدات، لە باوەشیدا پاڵ بکەوێت، هەتا پاشای گەورەمان گەرم بێتەوە.» 2
So his officials suggested, “Let a search be made on behalf of Your Majesty for a young virgin to serve you and look after you. She can lie next to you and keep you warm.”
ئینجا لە هەموو ناوچەکانی ئیسرائیل بەدوای کچێکی جواندا گەڕان، ئەبیشەگی شونێمییان دۆزییەوە و بۆ پاشایان هێنا. 3
So they searched the whole country of Israel for a beautiful young woman and found Abishag from the town of Shunem and took her to the king.
کچەکە زۆر جوان بوو، چاودێری پاشای دەکرد و خزمەتی دەکرد، بەڵام پاشا لەگەڵی جووت نەبوو. 4
She was very beautiful, and she looked after the king, attending to his needs, but he did not have sex with her.
ئەدۆنیای کوڕی داود کە لە حەگیسی ژنی بوو، ڕاست بووەوە و گوتی: «من دەبمە پاشا.» گالیسکە و ئەسپ سواری بۆ خۆی ئامادە کرد، لەگەڵ پەنجا پیاو کە لەپێشیەوە ڕایاندەکرد. 5
Adonijah, son of Haggith, was busy promoting himself, saying “I'm going to be king!” He arranged chariots and horsemen for himself, and fifty men to run ahead of him.
باوکی هیچ کاتێک سەرزەنشتی نەکردبوو و پێی بڵێت: «بۆچی وات کردووە؟» هەروەها زۆر قۆز بوو. لەدوای ئەبشالۆم لەدایک ببوو. 6
(Never in his life had his father corrected him. He'd never asked him, “Why did you do that?” He was also very good-looking, and had been born after Absalom.)
ئەدۆنیا لەگەڵ یۆئابی کوڕی چەرویا و ئەبیاتاری کاهین قسەی کرد، ئەوانیش پشتگیرییان کرد. 7
Adonijah discussed his plan with Joab, son of Zeruiah, and with Abiathar the priest, who agreed to support him.
بەڵام سادۆقی کاهین و بەنایای کوڕی یەهۆیاداع و ناتانی پێغەمبەر و شیمعی و ڕێعی و پاڵەوانەکانی داود، لەگەڵ ئەدۆنیا نەبوون. 8
But Zadok the priest, Benaiah, son of Jehoiada, Nathan the prophet, Shimei, Rei, and David's bodyguard were not on Adonijah's side.
ئیتر ئەدۆنیا لەلای بەردی زۆحەلەت ئەوەی لەتەنیشتی کانی ڕۆگێلە، مەڕ و مانگا و گوێرەکەی قەڵەوی سەربڕی. هەموو براکانی، واتە کوڕەکانی پاشا، لەگەڵ هەموو پیاوانی یەهودا کە خزمەتکاری پاشا بوون بانگهێشتی کردن. 9
Adonijah invited all his brothers, the king's sons, and the king's officials of Judah, to come to the stone of Zoheleth, which is near En-rogel, where he sacrificed sheep, cattle and fattened calves.
بەڵام ناتانی پێغەمبەر و بەنایا و پاڵەوانەکان و سلێمانی برای بانگهێشت نەکرد. 10
But he didn't invite Nathan the prophet, Benaiah, David's bodyguard, or his brother Solomon.
پاشان ناتان بە بەتشەبەعی دایکی سلێمانی گوت: «نەتبیستووە کە ئەدۆنیای کوڕی حەگیس بووەتە پاشا و داودی گەورەشمان بەمە نازانێت؟ 11
Nathan went to Bathsheba, Solomon's mother, and asked her, “Haven't you heard that Adonijah, son of Haggith, has become king, and His Majesty King David doesn't even know?
ئێستاش وەرە ئامۆژگارییەکی باشت بکەم، تاکو گیانی خۆت و گیانی سلێمانی کوڕت بپارێزیت. 12
Let me give you some advice so you can save your life, and that of your son Solomon.
بڕۆ ژوورەوە بۆ لای داودی پاشا و پێی بڵێ:”ئەی پاشای گەورەم، ئایا تۆ سوێندت بۆ کەنیزەکەت نەخوارد و گوتت، کە سلێمانی کوڕت لەدوای خۆت دەبێتە پاشا، ئەو لەسەر تەختەکەت دادەنیشێت؟ ئیتر بۆچی ئەدۆنیا بووەتە پاشا؟“ 13
Go immediately to King David and ask him, ‘Didn't Your Majesty swear to me, your servant, saying, Your son Solomon will definitely be king after me and will sit on my throne? So why is Adonijah saying he's king?’
لەو کاتەدا کە تۆ هێشتا لەوێ قسە لەگەڵ پاشا دەکەیت، من لەدوای تۆوە دێمە ژوورە و پشتگیری لە قسەکەت دەکەم.» 14
Then I'll come in while you're still there talking with the king and I'll confirm what you're saying.”
پاش ئەوە بەتشەبەع چوو بۆ لای پاشا لە ژووری نوستنەکەی، پاشا زۆر پیر ببوو، ئەبیشەگی شونێمیش خزمەتی پاشای دەکرد. 15
So Bathsheba went to see the king in his bedroom. He was very old and Abishag was looking after him.
بەتشەبەع بەچۆکدا هات و کڕنۆشی بۆ پاشا برد. پاشاش پێی گوت: «چیت دەوێ؟» 16
Bathsheba bowed low in respect. He asked her, “What is it that you want?”
ئەویش پێی گوت: «گەورەم تۆ سوێندت بە یەزدانی پەروەردگارت خوارد بۆ کەنیزەکەت و گوتت کە سلێمانی کوڕت لەدوای خۆت دەبێتە پاشا، ئەو لەسەر تەختەکەت دادەنیشێت. 17
She replied, “Your Majesty, you swore to me, your servant, by the Lord your God, ‘Your son Solomon will definitely be king after me and will sit on my throne.’
ئەی پاشای گەورەم، بەڵام وا ئەدۆنیا بووەتە پاشا، تۆش لەوە بێئاگای. 18
But now Adonijah has become king and Your Majesty doesn't even know.
ئەو گا و دابەستە و مەڕێکی زۆری سەربڕیوە، هەموو کوڕەکانی پاشا و ئەبیاتاری کاهین و یۆئابی فەرماندەی گشتی سوپای بانگهێشت کردووە، بەڵام سلێمانی خزمەتکاری تۆی بانگهێشت نەکردووە. 19
He has sacrificed plenty of cattle, fattened calves, and sheep, and he has invited all the king's sons, Abiathar the priest, and Joab the army commander. But he didn't invite your servant Solomon.
ئەی پاشای گەورەم، هەموو ئیسرائیل چاوەڕێی تۆ دەکەن بۆ ئەوەی پێیان ڕابگەیەنیت کێ لەدوای پاشای گەورەم لەسەر تەختەکەی دادەنیشێت. 20
Now, Your Majesty, everyone in Israel is watching to see who you're going to say will be the next king.
ئەگینا کاتێک پاشای گەورەم لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە، من و سلێمانی کوڕم بە تاوانبار هەژمارد دەکرێین.» 21
If you don't do anything, as soon as Your Majesty dies, I and my son Solomon will be considered traitors…”
هێشتا ئەو قسەی لەگەڵ پاشا دەکرد، ناتانی پێغەمبەر هات. 22
Right then, while she was still speaking with the king, Nathan the prophet arrived.
بە پاشایان ڕاگەیاند و گوتیان: «ناتانی پێغەمبەر لێرەیە.» ئینجا چووە ژوورەوە بۆ بەردەم پاشا، کڕنۆشی بۆ پاشا برد و سەری خستە سەر زەوی. 23
The king was told, “Nathan the prophet is here.” Nathan went in to see the king. He bowed down with his face to the ground.
ناتان گوتی: «پاشای گەورەم، ئایا تۆ ڕاتگەیاندووە کە ئەدۆنیا لەپاش تۆ دەبێتە پاشا، ئەو لەسەر تەختەکەت دادەنیشێت؟ 24
Nathan asked the king, “Your Majesty, you must have announced, ‘Adonijah will be king after me and will sit on my throne.’
ئەو ئەمڕۆ چووە خوارەوە، گا و دابەستە و مەڕێکی زۆری سەربڕیوە. هەموو کوڕانی پاشا و سەرکردەکانی سوپا و ئەبیاتاری کاهینی بانگهێشت کردووە. ئێستا لەبەردەمی ئەو دەخۆن و دەخۆنەوە و دەڵێن:”بژی ئەدۆنیای پاشا!“ 25
For today he has gone and sacrificed many cattle, fattened calves, and sheep, and he has invited all the king's sons, the army commanders, and Abiathar the priest. Right now they are eating and drinking with him, shouting, ‘Long live King Adonijah!’
بەڵام منی خزمەتکارت و سادۆقی کاهین و بەنایای کوڕی یەهۆیاداع و سلێمانی خزمەتکاری تۆی بانگهێشت نەکردووە. 26
But he didn't invite me, your servant, or Zadok the priest, or Benaiah, son of Jehoiada, or your son Solomon.
ئایا ئەم کارە لەلای پاشای گەورەمەوەیە؟ ئەی بە خزمەتکارانی خۆتت نەفەرمووە کێ لەدوای پاشای گەورەم لەسەر تەختەکەی دادەنیشێت؟» 27
If Your Majesty did this, you certainly didn't inform your officials as to who is meant to sit on your throne as the next king.”
داودی پاشا وەڵامی دایەوە و گوتی: «بەتشەبەعم بۆ بانگ بکەن.» ئەویش هاتە ژوورەوە بۆ لای پاشا، لەبەردەم پاشا ڕاوەستا. 28
King David replied, “Call Bathsheba for me.” Bathsheba came in and stood before the king.
ئینجا پاشا سوێندی خوارد: «بە یەزدانی زیندوو، ئەوەی گیانی منی لە هەموو تەنگانەیەک دەرباز کرد، 29
The king swore a vow, saying, “As the Lord lives, who has saved me from all kinds of trouble, just as I swore to you previously by the Lord the God of Israel,
ئەمڕۆ هەروەک ئەوە دەکەم کە چۆن بە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل سوێندم بۆ خواردی و گوتم، کە سلێمانی کوڕت لەپاش من دەبێتە پاشا، ئەو لە شوێنی من لەسەر تەختەکەم دادەنیشێت.» 30
telling you Solomon your son will be the next king and he will sit on my throne instead of me—I swear I will do this today.”
بەتشەبەع سەری دانەواند و کڕنۆشی بۆ پاشا برد و گوتی: «بژی داودی پاشای گەورەم، بۆ هەتاهەتایە!» 31
Bathsheba bowed with her face to the ground, honoring the king and said, “May Your Majesty King David live forever.”
داودی پاشا گوتی: «سادۆقی کاهین و ناتانی پێغەمبەر و بەنایای کوڕی یەهۆیاداعم بۆ بانگ بکەن.» ئەوانیش هاتنە ژوورەوە بۆ بەردەم پاشا. 32
Then King David said, “Call for me Zadok the priest, Nathan the prophet, and Benaiah, son of Jehoiada.” When they arrived,
پاشا پێی گوتن: «خزمەتکارەکانی گەورەتان لەگەڵ خۆتان ببەن، سلێمانی کوڕم سواری هێسترەکەی خۆم بکەن و بیبەنە خوارەوە بۆ گیحۆن. 33
the king told them, “Take the king's officials with you, and have them put Solomon on my own mule and lead him down to the Gihon Spring.
با سادۆقی کاهین و ناتانی پێغەمبەر لەوێ وەک پاشای ئیسرائیل دەستنیشانی بکەن، فوو بە کەڕەنادا بکەن و بڵێن:”بژی سلێمانی پاشا!“ 34
There have Zadok the priest and Nathan the prophet anoint him king of Israel. Blow the trumpet and shout out, ‘Long live King Solomon!’
ئینجا لەدوای ئەوەوە سەربکەون، ئەویش دێت و لەسەر تەختەکەم دادەنیشێت، لە شوێنی من دەبێتە پاشا. من فەرمانم داوە ئەو ببێتە فەرمانڕەوای ئیسرائیل و یەهودا.» 35
Then follow him back up, and have him come and sit on my throne. He is to be king instead of me. I am placing him in charge as ruler of Israel and Judah.”
بەنایای کوڕی یەهۆیاداع وەڵامی پاشای دایەوە و گوتی: «ئامین! با یەزدان، خودای پاشای گەورەم ئەمە بکات. 36
“Amen!” replied Benaiah, son of Jehoiada. “May the Lord, the God of my lord the king, confirm this!
هەروەک چۆن یەزدان لەگەڵ پاشای گەورەم بوو، بەو شێوەیەش لەگەڵ سلێمانیش بێت، تەختەکەشی لە تەختی داودی پاشای گەورەم مەزنتر بکات!» 37
In the same way the Lord was with my lord the king may he be with Solomon, and may he make his reign even greater than the reign of my lord King David.”
ئیتر سادۆقی کاهین و ناتانی پێغەمبەر و بەنایای کوڕی یەهۆیاداع و کریتی و پەلەتییەکان چوونە خوارەوە، سلێمانیان سواری هێسترەکەی داودی پاشا کرد و بردیانە گیحۆن. 38
Zadok the priest, Nathan the prophet, and Benaiah, son of Jehoiada, together with the Cherethites and Pelethites, went and placed Solomon on King David's mule, and led him down to the Gihon Spring.
سادۆقی کاهین قۆچە زەیتەکەی لە چادرەکەوە برد و سلێمانی پێ دەستنیشان کرد، ئینجا فوویان بە کەڕەنادا کرد، هەموو گەل گوتیان: «بژی سلێمانی پاشا!» 39
Zadok the priest took the horn containing olive oil from the Tent and anointed Solomon. Then they blew the trumpet, and all the people shouted, “Long live King Solomon!”
هەموو گەل لەدوای ئەو سەرکەوتن. گەل شمشاڵیان لێدەدا و زۆر دڵخۆش بوون، زەوی لەبەر دەنگیان دەلەرزی. 40
Everyone followed him, playing flutes and celebrating so happily that the sound shook the earth.
ئەدۆنیا و هەموو بانگهێشتکراوان، ئەوانەی لەگەڵی بوون، پاش ئەوەی لە خواردن بوونەوە گوێیان لە دەنگی ئەوان بوو. یۆئاب گوێی لە دەنگی کەڕەناکە بوو و گوتی: «ئەو دەنگە دەنگە چییە لە شارەوە دێت؟» 41
Adonijah and all his guests heard the noise as they were finishing eating. When Joab heard the sound of the trumpet, he asked, “What's all this noise coming from the city?”
کاتێک هێشتا قسەی دەکرد، یۆناتانی کوڕی ئەبیاتاری کاهین هات، ئەدۆنیاش گوتی: «وەرە، چونکە تۆ پیاوێکی چاکیت، دیارە مژدەی خۆشیت هێناوە.» 42
While he was speaking, Jonathan, son of Abiathar the priest, suddenly arrived. “Come on in,” said Adonijah. “A good man like you must be bringing good news.”
یۆناتانیش وەڵامی دایەوە و بە ئەدۆنیای گوت: «بە پێچەوانەوە! داودی پاشای گەورەمان، سلێمانی کردە پاشا. 43
“Absolutely not!” Jonathan replied. “Our lord King David has made Solomon king!
پاشاش سادۆقی کاهین و ناتانی پێغەمبەر و بەنایای کوڕی یەهۆیاداع و کریتی و پەلەتییەکانی لەگەڵ ناردووە، سواری هێسترەکەی پاشایان کردووە. 44
He sent Solomon to be anointed with Zadok the priest, Nathan the prophet, and Benaiah, son of Jehoiada, and the Cherethites and the Pelethites. They had him ride on the king's mule.
سادۆقی کاهین و ناتانی پێغەمبەریش لە گیحۆن بە پاشا دەستنیشانیان کردووە، لەوێشەوە بە خۆشییەوە سەرکەوتوون و شار خرۆشاوە، ئەمە ئەو دەنگەیە کە گوێتان لێی دەبێت. 45
Zadok the priest and Nathan the prophet anointed him king at the Gihon Spring. Now they have returned, celebrating with shouts that echo round the city. That's the noise you're hearing.
هەروەها سلێمان لەسەر تەختی پاشایەتییەکە دانیشتووە. 46
On top of that, Solomon is sitting on the royal throne,
خزمەتکارانی پاشاش بۆ پیرۆزبایی لە داودی پاشای گەورەمان هاتن و گوتیان:”با خوداکەت ناوی سلێمان لە ناوی تۆ ناودارتر بکات، تەختەکەشی لە تەختەکەی تۆ مەزنتر بکات!“پاشا لەسەر قەرەوێڵەکەی کڕنۆشی برد. 47
and the royal officials have also gone to voice their approval to our lord King David, saying, ‘May your God make Solomon's reputation even more famous than your own, and may he make his reign greater than your reign.’ The king on his bed bowed his head,
پاشا گوتی:”ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، ئەوەی ئەمڕۆ کەسێکی پێداوم کە لەسەر تەختەکەم دانیشێت و چاوەکانیشم دەیبینێت.“» 48
and said, ‘Praise the Lord, the God of Israel! Today he has provided a successor to sit on my throne, and I have been privileged to see it.’”
لێرەدا هەموو ئەوانەی ئەدۆنیا بانگی کردبوون تۆقین و هەستان، هەریەکە بە ڕێگای خۆیدا ڕۆیشت. 49
When all of the guests who were supporting Adonijah heard this they shook with fear. They got up and rushed out in different directions.
ئەدۆنیاش لە سلێمان ترسا، هەستا و چوو دەستی بە قۆچەکانی قوربانگاکەوە گرت. 50
Adonijah was terrified of Solomon, so he ran off. He went and grabbed hold of the horns of the altar.
ئینجا بە سلێمان ڕاگەیەنرا: «ئەوەتا ئەدۆنیا لە سلێمانی پاشا دەترسێت، دەستی بە قۆچەکانی قوربانگاکەوە گرتووە و دەڵێت:”با ئەمڕۆ سلێمانی پاشا سوێندم بۆ بخوات کە خزمەتکارەکەی بە شمشێر ناکوژێت.“» 51
Solomon was told, “Adonijah is terrified of Your Majesty. He has grabbed hold of the horns of the altar, saying, ‘Let King Solomon swear today that he won't kill me, his servant!’”
سلێمانیش گوتی: «ئەگەر پیاوێکی چاک بێت، تاڵە مووێکی قژی ناکەوێتە سەر زەوی، بەڵام ئەگەر خراپەی تێدا بینرا، ئەوا دەکوژرێت.» 52
Solomon replied, “If he is an honorable man, not one hair of his will fall to the ground. But if he shows himself to be evil, he will die.”
ئینجا سلێمانی پاشا ناردی و ئەدۆنیایان لە قوربانگاکەوە هێنایە خوارەوە، ئەویش هات و کڕنۆشی بۆ سلێمانی پاشا برد، سلێمانیش پێی گوت: «بڕۆوە ماڵەکەی خۆت.» 53
King Solomon had Adonijah brought down from the altar, and he came and bowed down before King Solomon, who told him, “Go home.”

< یەکەم پاشایان 1 >