< یەکەم یۆحەنا 1 >
ئێمە ئەمە ڕادەگەیەنین سەبارەت بە وشەی ژیان، ئەوەی لە سەرەتاوە بوو، ئەوەی گوێمان لێی بوو، ئەوەی بە چاوی خۆمان بینیمان، ئەوەی تەماشامان کرد و دەستمان لێیدا. | 1 |
That which was from the beginning, which we have heard, which we have seen with our eyes, which we have contemplated, and our very hands have felt concerning the Word of life,
ژیانەکە دەرکەوت، ئێمە بینیومانە و شایەتی بۆ دەدەین، ژیانە هەتاهەتاییەکەتان بۆ ڕادەگەیەنین، ئەو ژیانەی کە لەلای باوکی ئاسمانی بوو و بۆ ئێمە دەرکەوت. (aiōnios ) | 2 |
(for this Life was manifested, and we saw it; and we testify and declare unto you that eternal Life, which was with the Father, (aiōnios )
ئەوەی بینیومانە و بیستوومانە بە ئێوەی ڕادەگەیەنین، بۆ ئەوەی پێکەوە ژیانی هاوبەشمان هەبێت، پێکەوە ژیانی ئێمەش پەیوەستە لەگەڵ باوکی ئاسمانی و عیسای مەسیحی کوڕی. | 3 |
and was manifested unto us) what we have seen and heard we declare unto you, that ye also may have communion with us: and our communion is with the Father and with his Son Jesus Christ.
ئێمە ئەمانەتان بۆ دەنووسین تاکو خۆشییەکەمان پڕ و تەواو بێت. | 4 |
And these things we write unto you, that your joy may be complete.
ئەمەش ئەو پەیامەیە کە لە مەسیحەوە بیستمان و پێتانی ڕادەگەیەنین: خودا ڕووناکییە، هیچ تاریکییەکی تێدا نییە. | 5 |
Now this we have heard from Him, and declare unto you, that God is light, and in Him there is no darkness at all.
ئەگەر بڵێین لەگەڵیدا پێکەوە دەژین و بە تاریکیدا بڕۆین، ئەوا درۆ دەکەین و ڕاست ناکەین، | 6 |
If we say that we have communion with Him, and walk in darkness, we lie and do not practise the truth:
بەڵام ئەگەر بە ڕووناکیدا بڕۆین، هەروەک چۆن خودا لە ڕووناکیدایە، ئەوا پێکەوە دەژین و خوێنی عیسای کوڕی لە هەموو گوناهێک پاکمان دەکاتەوە. | 7 |
but if we walk in the light, as He is in the light, we have communion with one another, and the blood of Jesus Christ his Son cleanseth us from all sin.
ئەگەر بڵێین گوناهمان نییە، ئەوا خۆمان هەڵدەخەڵەتێنین و ڕاستی لە ئێمەدا نییە. | 8 |
If we say that we have no sin, we deceive ourselves, and the truth is not in us.
ئەگەر دانمان بە گوناهەکانماندا نا، ئەوا خودا دڵسۆز و دادپەروەرە، تەنانەت لە گوناهەکانمان خۆشدەبێت و لە هەموو ناڕەواییەک پاکمان دەکاتەوە. | 9 |
If we confess our sins, He is faithful and just to forgive us our sins, and to cleanse us from all unrighteousness:
ئەگەر بڵێین گوناهمان نەکردووە، ئەوا بە درۆزنی دادەنێین و پەیامەکەی لە ئێمەدا نییە. | 10 |
but if we say that we have not sinned, we make him a liar, and his word is not in us.