< یەکەم یۆحەنا 5 >

هەرکەسێک باوەڕی بەوە هەبێت کە عیسا مەسیحە، ئەوە لە خوداوە لەدایک بووە. هەرکەسێک باوکی خۆشبوێ، ئەوەشی خۆشدەوێت کە لێی لەدایک بووە. 1
Everyone who is believing that Jesus is the Christ has been begotten of God, and everyone who is loving Him who begot, also loves him who is begotten of Him.
بەمەدا دەزانین ڕۆڵەکانی خودامان خۆشدەوێت: کە خودامان خۆشبوێت و ڕاسپاردەکانی بەجێبگەیەنین. 2
In this we know that we love the children of God, when we may love God and may keep His commands;
ئەمە خۆشەویستی خودایە، ڕاسپاردەکانی بەجێبگەیەنن، ڕاسپاردەکانیشی قورس نین، 3
for this is the love of God, that we may keep His commands, and His commands are not burdensome;
چونکە هەرکەسێک لە خوداوە لەدایک بووبێت جیهان دەبەزێنێت. ئەو سەرکەوتنەش کە جیهان دەبەزێنێت، باوەڕمانە. 4
because everyone who is begotten of God overcomes the world, and this is the victory that overcame the world—our faith.
کێیە جیهان دەبەزێنێت؟ تەنها ئەو کەسەی باوەڕی هەیە کە عیسا کوڕی خودایە. 5
Who is he who is overcoming the world, if not he who is believing that Jesus is the Son of God?
ئەمە ئەوەیە کە بە ئاو و خوێن هاتووە، عیسای مەسیح، نەک تەنها بە ئاو، بەڵکو بە ئاو و بە خوێن. ڕۆحی پیرۆزیش شایەتی دەدات، چونکە ڕۆحەکە ڕاستییە. 6
This One is He who came through water and blood—Jesus the Christ, not in water only, but in the water and the blood; and the Spirit is the [One] testifying, because the Spirit is the truth,
ئەوانەی شایەتی دەدەن سێیانن: 7
because [there] are three who are testifying [[in Heaven: the Father, the Word, and the Holy Spirit, and these three are one;
ڕۆح و ئاو و خوێن، ئەم سێ شایەتە هەمان شایەتی دەدەن. 8
and [there] are three who are testifying in the earth]]: the Spirit, and the water, and the blood, and the three are into the one.
ئەگەر ئێمە شایەتی مرۆڤ لەلامان قبوڵ بێت، شایەتی خودا گەورەترە، چونکە ئەمە شایەتی خودایە سەبارەت بە کوڕەکەی داویەتی. 9
If we receive the testimony of men, the testimony of God is greater, because this is the testimony of God that He has testified concerning His Son.
ئەوەی باوەڕ بە کوڕی خودا بهێنێت ئەم شایەتییە لە خۆیدا هەیە. ئەوەی باوەڕ بە خودا نەکات خودا بە درۆزن دادەنێت، چونکە باوەڕ بەو شایەتییە ناکات کە خودا سەبارەت بە کوڕەکەی داویەتی. 10
He who is believing in the Son of God has the testimony in himself; he who is not believing God has made Him a liar, because he has not believed in the testimony that God has testified concerning His Son;
ئەمەش شایەتییەکەیە: خودا ژیانی هەتاهەتایی پێداوین و ئەو ژیانەش لە کوڕەکەیدایە. (aiōnios g166) 11
and this is the testimony, that God gave continuous life to us, and this life is in His Son; (aiōnios g166)
ئەوەی کوڕەکەی هەبێت ژیانی هەیە، ئەوەی کوڕی خودای نەبێت، ژیانیشی نابێت. 12
he who is having the Son has life; he who is not having the Son of God does not have life.
ئەمانەم بۆ ئێوە نووسی کە باوەڕتان بە ناوی کوڕی خودا هەیە، تاکو بزانن ژیانی هەتاهەتاییتان هەیە. (aiōnios g166) 13
I wrote these things to you who are believing in the Name of the Son of God, that you may know that you have continuous life, and that you may believe in the Name of the Son of God. (aiōnios g166)
ئەمەش ئەو متمانەیە کە بەومان هەیە، ئەگەر بەگوێرەی ویستی ئەو داوای هەر شتێک بکەین، گوێمان لێ دەگرێت. 14
And this is the boldness that we have toward Him, that if we may ask anything according to His will, He hears us,
ئەگەر بزانین هەرچییەک داوا بکەین گوێمان لێ دەگرێت، ئەوا دەزانین ئەوەی لە ئەومان داوا کردووە هەمانە. 15
and if we have known that He hears us, whatever we may ask, we have known that we have the requests that we have requested from Him.
ئەگەر کەسێک خوشک یان برایەکی لە کاتی ئەنجامدانی گوناهێکدا بینی کە بەرەو مردنی نەبات، پێویستە لەسەری لە خودا بۆی بپاڕێتەوە، خوداش ژیانی دەداتێ. مەبەستم ئەوانەیە گوناه دەکەن کە بەرەو مردن نییە. گوناه هەیە بەرەو مردنە، بۆ ئەمە ناڵێم داوا بکرێت. 16
If anyone may see his brother sinning a sin [that is] not to death, he will ask, and He will give life to him—to those not sinning to death; there is sin to death—I do not say that he may ask concerning it;
هەموو ناڕەواییەک گوناهە بەڵام گوناهیش هەیە بەرەو مردن نییە. 17
all unrighteousness is sin, and there is sin [that is] not to death.
دەزانین هەرکەسێک لە خوداوە لەدایک بووبێت بەردەوام نابێت لە گوناهکردن، بەڵکو ئەوەی لە خوداوە لەدایک بووە خۆی دەپارێزێت و شەیتان دەستی لێ نادات. 18
We have known that everyone who has been begotten of God does not sin, but He who was begotten of God keeps him, and the evil one does not touch him;
دەزانین لە خوداوەین و هەموو جیهان لەژێر دەستی شەیتاندا دانراوە. 19
we have known that we are of God, and the whole world lies [under the power] of the evil [one];
هەروەها دەزانین کە کوڕی خودا هات و چاوی کردینەوە تاکو ئەو بناسین کە ڕاستییە. ئێمەش لەگەڵ ڕاستییەکەدا بووینەتە یەک، کە عیسای مەسیحی کوڕی خودایە. ئەو خودای ڕاستەقینە و ژیانی هەتاهەتاییە. (aiōnios g166) 20
but we have known that the Son of God has come, and has given us a mind that we may know Him who is true, and we are in Him who is true, in His Son Jesus Christ; this One is the true God and the continuous Life! (aiōnios g166)
ڕۆڵە خۆشەویستەکان، خۆتان لە بت بپارێزن. 21
Little children, guard yourselves from idols! Amen.

< یەکەم یۆحەنا 5 >