< یەکەم یۆحەنا 3 >

تەماشا بکەن باوک چ خۆشەویستییەکی پێداوین، تاکو پێمان بگوترێت ڕۆڵەی خودا! ئێمە ئەوەین! بۆیە جیهان نامانناسێت، چونکە ئەوی نەناسیوە. 1
Behold then what manner of love the Father hath bestowed upon us, that we should be called the children of God: though for this reason the world knoweth us not, because it knew not Him.
خۆشەویستان، ئێستا ڕۆڵەی خوداین و هێشتا دەرنەکەوتووە دەبینە چی. بەڵام دەزانین کاتێک ئەو دەردەکەوێت ئێمە وەک ئەو دەبین، چونکە وەک خۆی دەیبینین. 2
Beloved, we are now the children of God, but it doth not yet appear what we shall be: we know however, that, when He shall appear, we shall be like Him; for we shall see Him as He is.
هەرکەسێک ئەم هیوایەی بەو هەبێت، خۆی پاک دەکاتەوە، هەروەک چۆن ئەو پاکە. 3
And every one, that hath this hope in Him, purifieth himself, even as He is pure.
هەرکەسێک گوناه بکات سەرپێچی دەکات، چونکە گوناه سەرپێچییە. 4
Every one that committeth sin, transgresseth the law; for sin is the violation of the law.
دەزانن ئەو دەرکەوت تاکو گوناهەکان لاببات. ئەو خۆی بێ گوناهە. 5
And ye know that He was manifested, to take away our sins: and in Him there is no sin.
هەرکەسێک بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح بژیێت، لە گوناهکردن بەردەوام نابێت. هەرکەسێک بە بەردەوامی گوناه بکات، نە ئەوی بینیوە و نە ئەویشی ناسیوە. 6
Whosoever abideth in Him sinneth not: whosoever sinneth hath not seen Him, nor known Him.
ڕۆڵە خۆشەویستەکان، با کەس چەواشەتان نەکات. ئەوەی ڕاستودروستی پەیڕەو بکات ڕاستودروستە، وەک چۆن ئەویش ڕاستودروستە. 7
Little children, let no one deceive you: he that practiseth righteousness is righteous, even as He is righteous:
ئەوەی گوناه بکات لە ئیبلیسە، چونکە ئیبلیس هەر لە سەرەتاوە گوناهی کردووە. کوڕی خودا بۆ ئەمە دەرکەوت، تاکو کارەکانی ئیبلیس تێکبدات. 8
he, that makes a practise of sin, is of the devil; for the devil sinneth from the beginning. And for this the Son of God was manifested, that He might destroy the works of the devil.
هەرکەسێک لە خوداوە لەدایک بووبێت بەردەوام نابێت لە گوناهکردن، چونکە تۆوی خودای تێدا دەچەسپێت. ناتوانێت بەردەوام‏ بێت لە گوناهکردن، لەبەر ئەوەی لە خوداوە لەدایک بووە. 9
Whosoever is born of God doth not practise sin, because his seed remaineth in him: and he cannot sin, because he is born of God.
ڕۆڵەی خودا و ڕۆڵەی ئیبلیس بەمە دەردەکەون: هەرکەسێک ڕاستودروستی پەیڕەو نەکات لە خوداوە نییە، هەروەک ئەوەی خوشکی یان برای خۆی خۆشنەوێت، 10
In this the children of God are manifest, and the children of the devil: whosoever doth not practise righteousness, and he who loveth not his brother, is not of God:
چونکە ئەمە ئەم پەیامەیە کە لە سەرەتادا بیستتان، کە یەکترمان خۆشبوێ. 11
for this is the injunction which ye heard from the beginning, that we should love one another: not as Cain who was of the evil one, and slew his brother;
وەک قایین مەبن، کە سەر بە شەیتان بوو و هابیلی برای خۆی کوشت. بۆچی کوشتی؟ چونکە کارەکانی ئەو خراپ بوون و هی براکەی ڕاستودروست. 12
and why did he slay him? because his own works were evil, and his brother's righteous.
خوشکان، برایان، لاتان سەیر نەبێت ئەگەر جیهان ڕقی لێتان بێتەوە. 13
Wonder not then, my brethren, if the world hate you:
دەزانین لە مردنەوە بۆ ژیان گواستراینەوە، چونکە برایانمان خۆشدەوێت. ئەوەی خۆشەویستی نەبێت لە مردندا دەمێنێتەوە. 14
since we know that we have passed from death to life, because we love the brethren: he, that loveth not his brother, remaineth in death.
هەرکەسێک ڕقی لە خوشکی یان براکەی ببێتەوە، بکوژە و ئێوە دەزانن هیچ بکوژێک نابێتە خاوەنی ژیانی هەتاهەتایی. (aiōnios g166) 15
Whosoever hateth his brother is a murderer: and ye know that no murderer hath eternal life abiding in him. (aiōnios g166)
بەمە خۆشەویستیمان زانی: عیسای مەسیح ژیانی خۆی بۆ ئێمە دانا. ئێمەش دەبێت ژیانی خۆمان بۆ خوشک و براکانمان دابنێین. 16
In this we know his love, that He laid down his life for us: and we should be ready to lay down our lives for the brethren.
ئەوەی ماڵی دنیای هەبێت و خوشکی یان براکەی خۆی بە نەداری بینی و دڵی لێی ڕەقکرد، چۆن خۆشەویستی خودای تێدا دەمێنێتەوە؟ 17
But if any one, who hath the good things of the world, seeth his brother in want, and shutteth up his bowels from him, how dwelleth the love of God in him?
ڕۆڵە خۆشەویستەکان، با تەنها بە وشە و زمان خۆشەویستی دەرنەبڕین، بەڵکو بە کردار و ڕاستی. 18
My little children, let us not love in word, or in tongue only, but in deed and in truth.
بەمە دەزانین کە سەر بە ڕاستیین، هەروەها چۆن دڵمان ئاسوودە دەبێت لە ئامادەبوونی ئەو: 19
And hereby we know that we are of the truth, and shall assure our hearts before Him.
کاتێک دڵمان سەرکۆنەمان دەکات، خودا لە دڵمان گەورەترە و هەموو شتێک دەزانێت. 20
For, if our heart condemn us, God is still greater than our heart, and knoweth all things.
خۆشەویستان، ئەگەر دڵمان سەرکۆنەمان نەکات، ئەوا لەبەردەم خودا دڵنیا دەبین، 21
Beloved, if our heart condemn us not, then have we confidence towards God:
هەرچییەکی لێ داوا بکەین لێی وەردەگرین، چونکە ڕاسپاردەکانی بەجێدەگەیەنین و ئەوە دەکەین کە بەدڵیەتی. 22
and whatsoever we ask, we receive from Him, because we keep his commandments, and do the things that are pleasing in his sight.
ئەمەش ڕاسپاردەکەیەتی: باوەڕمان بە ناوی عیسای مەسیحی کوڕەکەی هەبێت و یەکتریمان خۆشبوێ، وەک ڕایسپاردووین. 23
And this is his commandment, that we should believe in the name of his Son Jesus Christ, and love one another, as He hath given us a charge to do.
ئەگەر کەسێک ڕاسپاردەکانی خودا بەجێبگەیەنێت، ئەوا بە یەکبوون لەگەڵ خودا دەژیێت، هەروەها خوداش بە یەکبوون لەگەڵ ئەو کەسەدا دەژیێت. بەمەدا دەزانین خودا بە یەکبوون لەگەڵمان دەژیێت: بەو ڕۆحەی کە پێیداوین. 24
And he, that keepeth his commandments, abideth in Him, and He in him: and hereby we know that He abideth in us, even by the Spirit which He hath given us.

< یەکەم یۆحەنا 3 >