< یەکەم یۆحەنا 1 >

ئێمە ئەمە ڕادەگەیەنین سەبارەت بە وشەی ژیان، ئەوەی لە سەرەتاوە بوو، ئەوەی گوێمان لێی بوو، ئەوەی بە چاوی خۆمان بینیمان، ئەوەی تەماشامان کرد و دەستمان لێیدا. 1
That which was from [the] beginning, that which we have heard, which we have seen with our eyes; that which we contemplated, and our hands handled, concerning the word of life;
ژیانەکە دەرکەوت، ئێمە بینیومانە و شایەتی بۆ دەدەین، ژیانە هەتاهەتاییەکەتان بۆ ڕادەگەیەنین، ئەو ژیانەی کە لەلای باوکی ئاسمانی بوو و بۆ ئێمە دەرکەوت. (aiōnios g166) 2
(and the life has been manifested, and we have seen, and bear witness, and report to you the eternal life, which was with the Father, and has been manifested to us: ) (aiōnios g166)
ئەوەی بینیومانە و بیستوومانە بە ئێوەی ڕادەگەیەنین، بۆ ئەوەی پێکەوە ژیانی هاوبەشمان هەبێت، پێکەوە ژیانی ئێمەش پەیوەستە لەگەڵ باوکی ئاسمانی و عیسای مەسیحی کوڕی. 3
that which we have seen and heard we report to you, that ye also may have fellowship with us; and our fellowship [is] indeed with the Father, and with his Son Jesus Christ.
ئێمە ئەمانەتان بۆ دەنووسین تاکو خۆشییەکەمان پڕ و تەواو بێت. 4
And these things write we to you that your joy may be full.
ئەمەش ئەو پەیامەیە کە لە مەسیحەوە بیستمان و پێتانی ڕادەگەیەنین: خودا ڕووناکییە، هیچ تاریکییەکی تێدا نییە. 5
And this is the message which we have heard from him, and declare to you, that God is light, and in him is no darkness at all.
ئەگەر بڵێین لەگەڵیدا پێکەوە دەژین و بە تاریکیدا بڕۆین، ئەوا درۆ دەکەین و ڕاست ناکەین، 6
If we say that we have fellowship with him, and walk in darkness, we lie, and do not practise the truth.
بەڵام ئەگەر بە ڕووناکیدا بڕۆین، هەروەک چۆن خودا لە ڕووناکیدایە، ئەوا پێکەوە دەژین و خوێنی عیسای کوڕی لە هەموو گوناهێک پاکمان دەکاتەوە. 7
But if we walk in the light as he is in the light, we have fellowship with one another, and the blood of Jesus Christ his Son cleanses us from all sin.
ئەگەر بڵێین گوناهمان نییە، ئەوا خۆمان هەڵدەخەڵەتێنین و ڕاستی لە ئێمەدا نییە. 8
If we say that we have no sin, we deceive ourselves, and the truth is not in us.
ئەگەر دانمان بە گوناهەکانماندا نا، ئەوا خودا دڵسۆز و دادپەروەرە، تەنانەت لە گوناهەکانمان خۆشدەبێت و لە هەموو ناڕەواییەک پاکمان دەکاتەوە. 9
If we confess our sins, he is faithful and righteous to forgive us [our] sins, and cleanse us from all unrighteousness.
ئەگەر بڵێین گوناهمان نەکردووە، ئەوا بە درۆزنی دادەنێین و پەیامەکەی لە ئێمەدا نییە. 10
If we say that we have not sinned, we make him a liar, and his word is not in us.

< یەکەم یۆحەنا 1 >