< یەکەم کۆرنسۆس 9 >

ئایا سەربەست نیم؟ ئایا نێردراو نیم؟ ئایا عیسای خاوەن شکۆمانم نەبینیوە؟ ئایا ئێوە ئەنجامی ئەو کارە نین کە یەزدان لە ڕێگەی منەوە کردوویەتی؟ 1
不是自自由的嗎?我不是宗徒嗎?我不是見過我們的主耶穌嗎?你們不是我在主內所建的工程嗎?
ئەگەر هاتوو بۆ خەڵکی دیکە نێردراو نەبم، ئەوا بۆ ئێوە نێردراوم، چونکە ئێوە مۆری نێردراویێتی منن لە مەسیحدا. 2
縱然我為別人不是宗徒,為你們我總是,你們在主內正是我任宗徒職份的印證。
بۆ ئەوانەی دادوەریم دەکەن ئەمەیە بەرگریم: 3
這也就是我對那些質問我的人的答辨。
ئایا مافی خواردن و خواردنەوەمان نییە؟ 4
難道我們沒有取取得飲食的權利嗎?
ئایا مافمان نییە خانمێکی باوەڕدار بکەینە هاوسەر و هاوڕێمان لە گەشتەکانماندا، وەک نێردراوانی دیکە و براکانی مەسیح و پەترۆس؟ 5
難道我們沒有權利攜帶一位為姐妹的人,如其他的宗徒主的弟兄並刻法一樣嗎?
یاخود تەنها من و بەرناباس ئەو مافەمان نییە، دەبێت هەر ئیش بکەین؟ 6
或者惟有我和巴爾納伯沒有不勞作的權利嗎?
کێ هەبووە بە خەرجی خۆی سەربازیی کردبێت؟ کێ ڕەزێک دەچێنێت و لە بەروبوومەکەی ناخوات؟ یان کێ شوانایەتی مێگەلێک دەکات و لە شیرەکەی ناخوات؟ 7
誰當兵而自備糧餉呢?誰種葡萄園而不吃它的出產呢?或者誰不牧放羊群而不吃羊群的奶呢?
ئەم قسانە وەک مرۆڤ دەکەم؟ ئایا تەوراتیش ئەمانە ناڵێت؟ 8
我說這話,難道是按人之常情?法律不是也這樣說嗎?
چونکە لە تەوراتی موسا نووسراوە: [لە کاتی گێرەکردن دەمی گا مەگرە.] ئایا خودا بایەخ بە گا دەدات؟ 9
原來梅瑟法律上記載說:『牛在打埸的時候,不可籠住它的嘴。』難道天主關心的是牛嗎?
بێگومان لە پێناو ئێمە وای فەرمووە، مەگەر نە؟ بەڵێ، لە پێناوی ئێمەدا نووسراوە، چونکە ئەوەی دەکێڵێت پێویستە بە هیواوە بکێڵێت، ئەوەی گێرە دەکات بەو هیوایە دەیکات کە بەشی لە بەرهەمەکەدا هەبێت. 10
豈不是完全為我們說的嗎?的確是為我們記載的,因為犁地的當懷著希望去犁,打埸的也當懷著有份的希望去打埸。
ئەگەر ئێمە شتی ڕۆحیمان بۆتان چاندووە، ئایا زۆرە ئەگەر شتی ماددی لە ئێوە بدروینەوە؟ 11
若是我們給你們散播神聖恩的恩惠,而收割你們那屬物質的東西,還算什麼大事?
ئەگەر خەڵکی دیکە مافی پشتگیرییان لەسەرتانە، ئایا ئێمە لەپێشتر نین؟ بەڵام ئەم مافەمان بەکارنەهێنا، بەڵکو بەرگەی هەموو شتێک دەگرین، نەوەک کۆسپ بخەینە بەردەم مزگێنیی مەسیح. 12
如別人在你們身上尚且分享權利,我們豈不更該嗎?可是我們沒有用過這權利,反倒忍受了一切,免得基督的福音受到妨礙。
ئایا نازانن ئەوانەی خزمەتی پەرستگا دەکەن لە شتەکانی پەرستگا دەخۆن، ئەوانەی خزمەتی قوربانگاش دەکەن لە قوربانگادا بەشدارن؟ 13
你們豈不知道為聖事服務的,就靠聖殿生活;供職於祭壇的, 1分享祭壇上的物品嗎?
بە هەمان شێوە مەسیحی خاوەن شکۆ فەرمانی داوە، ئەوانەی کە مزگێنی ڕادەگەیەنن گوزەرانیان لەسەر مزگێنییە. 14
主也這樣規定了,傳福音的人,應靠福音而生活。
بەڵام هیچ یەکێک لەم مافانەم بەکارنەهێناوە. ئەوانەش نانووسم، تاکو بۆ من ئاوا بێت، چونکە مردنم باشترە لەوەی یەکێک شانازیم پووچەڵ بکاتەوە. 15
可是,這些權利我一樣也沒有用過;我寫這話,並非要人這樣對待我,因為我寧願死,也不願讓人使我這誇耀落了空。
ئەگەر مزگێنی بدەم شانازیم نییە، لەبەر ئەوەی پێویستە و خراوەتە ئەستۆم. قوڕبەسەرم ئەگەر مزگێنی نەدەم! 16
我若傳福音,原沒有什麼可誇耀的,因為這是我不得已的事;我若不傳福音,我就有禍了。
ئەگەر خۆبەخش ئەوە بکەم، ئەوا پاداشت دەکرێم. بەڵام ئەگەر بە ناچاری بێت، ئەوا متمانەی بریکاریەتیم دراوەتێ. 17
假使我自願作這事,便有酬報;若不自願,可是責任已委托給我。
ئیتر پاداشتم چییە؟ ئەوەیە کاتێک مزگێنی دەدەم، بەخۆڕایی مزگێنی بدەم و داوای مافی تەواوی خۆم وەکو مزگێنیدەر نەکەم. 18
這樣看來,我的酬是什麼呢?就是傳福音時白白地去傳,不享用我在傳福音上所有的權利。
هەرچەندە سەربەستم و سەر بە هیچ کەسێک نیم، بەڵام خۆم کردە کۆیلەی هەمووان تاکو زۆر کەس بۆ ڕێگەی مەسیح بەدەستبهێنم 19
我原是自由的,不屬於任何人;但我卻使自己成了眾人的奴僕,為贏得更多的人。
بۆ جولەکە خۆم وەک جولەکە لێکرد، تاکو جولەکە بەدەستبهێنم. بۆ ئەوانەی لەژێر سایەی شەریعەتن، خۆم وەک کەسێک لێکرد کە لەژێر سایەی شەریعەتدا بێت، هەرچەندە لەژێر سایەی شەریعەتدا نیم، تاکو ئەوانە بەدەستبهێنم کە لەژێر سایەی شەریعەتن. 20
對猶太人,我就成為猶太人,為贏得猶太人;對於法律下的人,我雖不在法律下,仍成為在法律下的人,為贏得那在法律下的人;
بۆ ئەوانەی بێ شەریعەتن، خۆم وەک بێ شەریعەت لێکرد، هەرچەندە بێ شەریعەتی خودا نیم، بەڵکو لەژێر سایەی شەریعەتی مەسیحدام، تاکو ئەوانە بەدەستبهێنم کە بێ شەریعەتن. 21
對那些法律以外的人,我就成為法律以外的人,為贏得那些法律以外的人;其實,我並不在天主的法律以外,而是在基督的法律之下。
بۆ لاوازان بوومە لاواز، تاکو لاوازەکان بەدەستبهێنم. بۆ هەمووان بوومە هەموو شتێک، تاکو بە هەر شێوەیەک بێت هەندێک ڕزگار بکەم. 22
對軟弱的人,我就成為軟弱的,為贏得那軟弱的人;對一切人,我就成為一切,為的是總要救些人。
هەموو ئەمانە لە پێناوی پەیامی ئینجیلدا دەکەم، تاکو تێیدا بەشدار بم. 23
我所行的一切,都是為了福音,為能與人共沾福音的恩許。
ئایا نازانن هەموو ئەوانەی لە گۆڕەپان ڕادەکەن، هەموو ڕادەکەن، بەڵام تەنها یەکێک خەڵات دەکرێت؟ کەواتە ڕابکەن تاوەکو خەڵاتەکە بەدەستبهێنن. 24
你們豈不知在運動埸上賽跑的,固然都跑,但只有一個得獎賞嗎?你們也應該這樣跑,好能得到獎賞。
هەر یەکێک ململانێ بکات لە هەموو شتێک خۆ ڕادەگرێت. ئەوانە تاکو تاجێکی لەناوچوو بەدەستبهێنن، بەڵام هی ئێمە لەناو نەچووە. 25
凡比武競賽的,在一切事上都有節制;他們只是為得到可朽壞的花冠,而我們卻是為得到不朽壞的花冠。
کەواتە ڕادەکەم نەک وەکو یەکێک ئامانجی نەبێت، بۆکسێن دەکەم نەک وەک لە هەوا بدەم. 26
所以,我總是這樣跑,不是如同無定向的;我這樣打拳,不是如同打空氣的;
بەڵکو لەگەڵ لەشم توند دەبم و دەیکەمە کۆیلە، نەوەک لەدوای ئەوەی بۆ خەڵکی دیکە جاڕم داوە، خۆم ڕەت بکرێمەوە. 27
我痛繫我身,使它為奴,免得我給別人報捷,自己反而落選。

< یەکەم کۆرنسۆس 9 >