< یەکەم کۆرنسۆس 8 >
سەبارەت بە قوربانیی بتەکان، دەزانین کە «هەموومان زانیاریمان هەیە.» زانیاری دەبێتە هۆی لووتبەرزی، بەڵام خۆشەویستی بنیاد دەنێت. | 1 |
Men hvad Kødet fra Afgudsofrene angaar, da vide vi, fordi vi alle have Kundskab — (Kundskaben opblæser, men Kærligheden opbygger.
ئەگەر کەسێک پێی وابوو کە شتێک دەزانێت، ئەوا هێشتا بەو شێوەیە نایزانێت کە دەبێت بیزانێت. | 2 |
Dersom nogen tykkes at kende noget, han kender endnu ikke saaledes, som man bør kende.
بەڵام ئەگەر کەسێک خودای خۆشبوێ، ئەوا لەلای خودا ناسراوە. | 3 |
Men dersom nogen elsker Gud, han er kendt af ham.)
جا سەبارەت بە خواردنی قوربانیی بتەکان، دەزانین کە بت لە جیهاندا هیچ نییە و تەنها یەک خودا هەیە. | 4 |
Hvad altsaa Spisningen af Offerkødet angaar, da vide vi, at der er ingen Afgud i Verden, og at der ingen Gud er uden een.
ئەگەر هەندێک هەبن پێیان بگوترێت «خودا» لە ئاسمان بێت یان لەسەر زەوی، هەروەک زۆر «خوداوەند» و زۆر «گەورە» هەیە، | 5 |
Thi om der end er saakaldte Guder, være sig i Himmelen eller paa Jorden, som der jo er mange Guder og mange Herrer,
بەڵام بۆ ئێمە تەنها یەک خودا هەیە، ئەویش ئەو باوکەیە کە هەموو شتێک لەوەوەیە و ئێمەش بۆ ئەو دەژین، هەروەها تەنها یەک گەورەش هەیە، عیسای مەسیحە، هەموو شتێک بەهۆی ئەوەوەیە و ئێمەش بەهۆی ئەوەوە دەژین. | 6 |
saa er der for os dog kun een Gud, Faderen, af hvem alle Ting ere, og vi til ham, og een Herre, Jesus Kristus, ved hvem alle Ting ere, og vi ved ham.
بەڵام هەموو خەڵک ئەمە نازانن، چونکە هەندێکیان هەتا ئێستا خوویان بە بت گرتووە و ئەوەی دەیخۆن وەک بڵێی قوربانی بتە، ویژدانیان گڵاو دەبێت، چونکە لاوازە. | 7 |
Dog ikke alle have den Kundskab. Men der er nogle, som ifølge deres hidtidige Afgudsvane spise det som Afgudsofferkød, og deres Samvittighed, som er skrøbelig, besmittes.
بەڵام خواردن لە خودا نزیکمان ناکاتەوە، ئەگەر نەیخۆین کەم ناکەین و ئەگەر خواردیشمان زیاد ناکەین. | 8 |
Men Mad skal ikke bestemme vor Stilling over for Gud; hverken have vi Fortrin, om vi spise, eller staa tilbage, om vi ikke spise.
بەڵام وریابن سەربەستیتان نەبێتە کۆسپ بۆ لاوازەکان. | 9 |
Men ser til, at ikke denne eders Frihed skal blive til Anstød for de skrøbelige!
ئەی خاوەن زانیاری، ئەگەر یەکێک تۆی بینی لە پەرستگای بت دەخۆیت، ئایا ویژدانەکەی کە لاوازە هاننادرێت تاکو لە قوربانی بتەکان بخوات؟ | 10 |
Thi dersom nogen ser dig, som har Kundskab, sidde til Bords i et Afgudshus, vil saa ikke Samvittigheden hos den, som er skrøbelig, blive opbygget til at spise Afgudsofferkødet?
جا بەهۆی زانیاریتەوە، ئەو خوشک یان برا لاوازەت لەناودەچێت، کە مەسیح لە پێناویدا مرد. | 11 |
Den skrøbelige gaar jo til Grunde ved din Kundskab, Broderen, for hvis Skyld Kristus er død.
ئاواش گوناه لە دژیان دەکەن و ویژدانی لاوازیان بریندار دەکەن، گوناه لە دژی مەسیح دەکەن. | 12 |
Men naar I saaledes synde imod Brødrene og saare deres skrøbelige Samvittighed, synde I imod Kristus.
لەبەر ئەوە، ئەگەر خۆراک ببێتە هۆکاری کەوتنی خوشک و براکەم، ئەوا هەرگیز گۆشت ناخۆم تاکو نەبم بە کۆسپ بۆیان. (aiōn ) | 13 |
Derfor, om Mad forarger min Broder, vil jeg aldrig i Evighed spise Kød, for at jeg ikke skal forarge min Broder. (aiōn )