< یەکەم کۆرنسۆس 3 >

خوشکان، برایان، کاتێک من قسەم لەگەڵ کردن، نەمتوانی ئێوە وەک ئەوانە دابنێم کە بە ڕێنمایی ڕۆحی پیرۆز دەژین، بەڵکو وەک ئەوانەی کە هێشتا دنیایین، هەروەک منداڵی ساوا بن لە ‏خانەوادەی مەسیحدا. 1
ᎠᎴ ᎠᏴ, ᎢᏓᎵᏅᏟ, ᎥᏝ ᎠᏓᏅᏙ ᏧᎾᏘᏂᏙᎯ ᎾᏍᎩᏯ ᎨᏨᏬᏁᏙᏗ ᏱᎨᏎᎢ, ᎤᏇᏓᎵᏉᏍᎩᏂ ᏧᎾᏘᏂᏙᎯ ᎾᏍᎩᏯᎢ, ᎾᏍᎩᏯᏉ ᏧᎾᏍᏗ ᏗᏂᏲᎵ ᎦᎶᏁᏛ ᏚᎾᏚᏓᏛ ᎨᏒᎢ.
شیرم پێداون نەک خواردن، چونکە هێشتا نەتاندەتوانی، ئێستاش ناتوانن. 2
ᎤᏅᏗ ᎢᏨᏰᎳᏍᏗᏍᎬᎩ ᎥᏝᏃ ᎪᎱᏍᏗ ᎠᎩᏍᏗ; ᏧᏩᎫᏔᏅᏒᏰᏃ ᎥᏝ ᏰᎵ ᎨᏥᎩᏍᏗ ᏱᎨᏎᎢ, ᎠᎴ ᎪᎯ ᎨᏒ ᎥᏝ ᎠᏏ ᏰᎵ ᏱᎩ.
ئێوە هێشتا دنیایین. کە ئیرەیی و ناکۆکی لەنێوانتاندا هەبێت، ئایا دنیایی نین و تەنها وەک مرۆڤ ناژین؟ 3
ᎠᏏᏉᏰᏃ ᎤᏇᏓᎵ ᏕᏣᏘᏂᏙᎭ; ᎾᏍᎩᏰᏃ ᏥᏤᎭ ᎠᏛᏳᎨᏗ ᎨᏒᎢ, ᎠᎴ ᎠᏗᏒᏍᏗ ᎨᏒᎢ, ᎠᎴ ᎢᎸᏍᏗ ᎢᏯᏓᏗᏍᏗ ᎨᏒᎢ, ᏝᏍᎪ ᎤᏇᏓᎵ ᎢᏣᏘᏂᏙᎯ ᏱᎩ, ᎠᎴ ᏴᏫᏉ ᎤᏁᏓᏍᏗ ᎾᏍᎩᏯ ᏱᏣᏙᎭ?
چونکە کاتێک یەکێک دەڵێت: «من هی پۆڵسم»، ئەوی دیکە: «من هی ئەپۆلۆسم»، ئایا وەک خەڵکی دیکە نین؟ 4
ᎠᏏᏴᏫᏰᏃ ᎯᎠ ᏥᏂᎦᏪᏍᎪᎢ, ᎠᏴ ᏉᎳ ᏥᏯᎵᎪᏁᎯ, ᏅᏩᏓᎴᏃ, ᎠᏴ ᎠᏉᎳ ᏥᏯᎵᎪᏁᎯ; ᏝᏍᎪ ᎤᏇᏓᎵ ᏗᏣᏘᏂᏙᎯ ᏱᎩ?
ئەپۆلۆس چییە؟ پۆڵس چییە؟ تەنها خزمەتکارن کە لە ڕێگەی ئەوانەوە باوەڕتان هێناوە، هەروەک چۆن مەسیحی خاوەن شکۆ بە هەر یەکێکی داوە. 5
ᎦᎪᎨᏃ ᎢᏳᏍᏗ ᏉᎳ, ᎠᎴ ᎠᏉᎳ ᎦᎪ? ᏝᏍᎪ ᎨᏥᏅᏏᏓᏍᏗᏉ ᏱᎩ, ᎾᏍᎩ ᎢᏳᏅᏂᏌᏛ ᏥᏦᎯᏳᏅᎩ, ᎾᏍᎩᏯ ᎤᎬᏫᏳᎯ ᎠᏂᏏᏴᏫᎭ ᏚᏁᎸᎢ?
من چاندم و ئەپۆلۆس ئاوی دا، بەڵام خودا بوو گەشەی پێکرد. 6
ᎠᏴ ᎠᎩᏫᏒᎩ, ᎠᏉᎳ ᎠᎹ ᎤᏍᏚᏢᎩ; ᎤᏁᎳᏅᎯᏍᎩᏂ ᎤᏁᏉᎢᏍᏗᏱ ᏄᏩᏁᎸᎩ.
ئیتر نە تۆوچێن گرنگە و نە ئاودێر، بەڵکو تەنها خودا گرنگە کە گەشەی پێ دەکات. 7
ᎾᏍᎩᏃ Ꮎ ᎠᏫᏍᎩ ᎥᏝ ᎪᎱᏍᏗ ᏱᎩ, Ꮎ ᎠᎴ ᎠᎹ ᎠᏍᏚᏟᏍᎩ, ᎤᏁᎳᏅᎯᏍᎩᏂ ᎤᏁᏉᎢᏍᏗᏱ ᎢᎬᏁᎯ ᏥᎩ.
تۆوچێن و ئاودێر یەکن، هەریەکە بەگوێرەی ماندووبوونی خۆی کرێی خۆی وەردەگرێت. 8
ᎾᏍᎩᏃ Ꮎ ᎠᏫᏍᎩ ᎠᎴ Ꮎ ᎠᎹ ᎠᏍᏚᏟᏍᎩ ᏌᏉᏉ ᎾᎾᎵᏍᏗᎭ; ᎠᎴ ᎾᏂᎥ ᎠᏂᏏᏴᏫᎭ ᎨᎦᎫᏴᎡᏗ ᎨᏎᏍᏗ ᎤᎾᏤᎵᎦᏯ ᎨᎦᎫᏴᏓᏁᏗ ᎨᏒ, ᎾᏍᎩᏯ ᏄᏍᏛ ᎤᏅᏒ ᏕᎤᏂᎸᏫᏍᏓᏁᎸᎢ.
جا ئێمە هاوکاری خوداین، ئێوەش کێڵگەی خودا و خانووی خودان. 9
ᎠᏴᏰᏃ ᎤᏁᎳᏅᎯ ᎢᏧᎳᎭ ᏦᎩᎸᏫᏍᏓᏁᎯ, ᏂᎯ ᎤᏁᎳᏅᎯ ᎤᎶᎨᏒᎢ, ᏂᎯ ᎤᏁᎳᏅᎯ ᎤᏁᏍᎨᎲᎯ.
بەگوێرەی ئەو نیعمەتەی خودا پێیداوم، وەک ئەندازیارێکی دانا بناغەم داڕشت و یەکێکی دیکە لەسەری بنیاد دەنێت. بەڵام با هەریەکە ئاگاداربێت چۆن لەسەری بنیاد دەنێت. 10
ᎾᏍᎩᏯ ᎤᏁᎳᏅᎯ ᎬᏩᎦᏘᏯ ᎤᏓᏙᎵᏍᏗ ᎨᏒ ᎠᏴ ᎥᎩᏁᎸᎢ, ᎾᏍᎩᏯ ᎠᏏᎾᏌᏂ ᏄᎬᏫᏳᏒ ᏗᏁᏍᎨᏍᎩ ᎢᏳᏛᏁᏗ ᎾᏆᏛᏁᎸ ᎦᎫᏍᏛᏗ ᎠᎩᏅ, ᏅᏩᏓᎴᏃ ᎾᎿᎭᎤᏁᏍᎨᎲ. ᎠᏎᏃ ᎾᏂᎥ ᎩᎶ ᎠᏁᏯᏔᎮᏍᏗ ᏄᏍᏛ ᎠᎾᏁᏍᎨᏍᎬ ᎾᎿᎭᏂ.
کەس ناتوانێت بناغەیەکی دیکە دابنێت لە پاڵ ئەوەی دانراوە، کە عیسای مەسیحە. 11
ᏅᏩᏓᎴᏰᏃ ᎦᎫᏍᏛᏗ ᎥᏝ ᎩᎶ ᎬᏩᏗ ᏱᎩ ᎾᏍᎩ ᎤᏩᏒ ᎦᏳᎳ ᎠᏅᎯ ᏥᎩ, ᎾᏍᎩ ᏥᏌ ᎦᎶᏁᏛ ᏥᎩ.
بەڵام ئەگەر هەرکەسێک لەسەر ئەو بناغەیە بە زێڕ، زیو، بەردی گرانبەها، دار، پووش یان کا، بنیاد بنێت، 12
ᎾᏍᎩᏃ ᎢᏳ ᎩᎶ ᎾᏍᎩ ᎯᎠ ᎦᎫᏍᏛᏗᎯ ᏳᏝᏅ, ᎠᏕᎸ ᏓᎶᏂᎨ ᏳᏁᏍᎨᏔᏅ, ᎠᏕᎸ ᎤᏁᎬ, ᏗᎦᎸᏉᏗ ᏅᏯ, ᎠᏓ, ᎧᏁᏍᎦ, ᎠᏍᎫᏕᏒᎯ ᎤᎵᏃᎯᏴᎯ,
کارەکەی دەردەکەوێت، چونکە ڕۆژی لێپرسینەوە ئاشکرای دەکات، لەبەر ئەوەی بە ئاگر ئاشکرا دەکرێت و ئاگر چۆنیەتی کاری هەرکەسێک دەردەخات. 13
ᎾᏂᎥ ᏴᏫ ᏚᏂᎸᏫᏍᏓᏁᎸ ᎬᏂᎨᏒ ᎢᎬᏁᏗ ᎨᏎᏍᏗ; ᎾᎯᏳᏰᏃ ᎤᎾᏄᎪᏫᏍᏗ ᎨᏎᏍᏗ; ᎠᎴ ᎠᏥᎸ ᎤᎪᎵᏰᏗ ᎨᏎᏍᏗ ᎾᏂᎥ ᏴᏫ ᏚᏂᎸᏫᏍᏓᏁᎸ ᎢᏳᏍᏗ ᎾᏍᎩ ᎨᏒᎢ.
ئەگەر کاری یەکێک بمێنێتەوە کە لەسەری بنیادی ناوە، ئەوا پاداشت وەردەگرێت. 14
ᎢᏳᏃ ᎩᎶ ᏚᎸᏫᏍᏓᏁᎸ ᏱᏁᎬᏩᏍᏗᏉ ᎾᎿᎭᎤᏁᏍᎨᎲᎢ, ᎾᏍᎩ ᎠᎦᎫᏴᎡᏗ ᎨᏎᏍᏗ.
ئەگەر کاری یەکێک سووتا، ئەوا هەرچەندە بنیادنەرەکە زیانی پێ دەگات، بەڵام ڕزگاری دەبێت، وەک یەکێک لەناو ئاگر هەڵاتبێت. 15
ᎢᏳᏃ ᎩᎶ ᏚᎸᏫᏍᏓᏁᎸ ᏯᎪᎲᏍᏔᏅ, ᎾᏍᎩ ᎤᏲᎱᏎᎮᏍᏗ; ᎤᏩᏒᏍᎩᏂ ᎠᏥᏍᏕᎸᏗ ᎨᏎᏍᏗ; ᎠᏎᏃ ᎠᏥᎸ ᏣᏥᏍᏕᎸᏔᏃ ᎾᏍᎩᏯᎢ.
ئایا نازانن ئێوە پەرستگای خودان و ڕۆحی خوداتان تێدا نیشتەجێیە؟ 16
ᏝᏍᎪ ᏱᏥᎦᏔᎭ ᏂᎯ ᎤᏁᎳᏅᎯ ᎦᏁᎸ ᎨᏒᎢ, ᎠᎴ ᎾᏍᎩ ᎤᏁᎳᏅᎯ ᎤᏓᏅᏙ ᎢᏥᏯᎥᎢ?
ئەگەر یەکێک پەرستگای خودا وێران بکات، خودا وێرانی دەکات، چونکە پەرستگای خودا پیرۆزە، ئێوە ئەو پەرستگایەن. 17
ᎢᏳᏃ ᎩᎶ ᏳᏲᏍᏔᏅ ᎤᏁᎳᏅᎯ ᎦᏁᎸᎢ, ᎾᏍᎩ ᎤᏁᎳᏅᎯ ᏓᏳᏲᏍᏔᏂ; ᎤᏁᎳᏅᎯᏰᏃ ᎦᏁᎸ ᎦᎸᏉᏗᏳ, ᎾᏍᎩᎾ ᏂᎯ ᏥᎩ.
با کەس خۆی هەڵنەخەڵەتێنێت. ئەگەر یەکێک لەنێوتان خۆی بە دانای ئەم دنیایە دەزانێت، با ببێتە گێل تاکو بەڕاستی ببێتە دانا. (aiōn g165) 18
ᏞᏍᏗ ᎩᎶ ᎤᏩᏒ ᏥᎠᏓᎵᏓᏍᏔᏂ. ᎢᏳᏃ ᎩᎶ ᏂᎯ ᎢᏤᎲᎢ ᎠᎦᏔᎿᎭᎢ ᏱᏅᏩᏍᏗ ᎠᏂ ᎡᎶᎯ ᎨᏒᎢ, ᎾᏍᎩ ᎤᏁᎫ ᏫᏂᎦᎵᏍᏓ, ᎾᏍᎩ ᎠᎦᏔᎿᎭᎢ ᎢᏳᎵᏍᏙᏗᏱ. (aiōn g165)
دانایی ئەم جیهانە لەلای خودا گێلایەتییە، لەبەر ئەوەی نووسراوە: [ئەو داناکان بە فێڵبازی خۆیانەوە دەگرێت.] 19
ᎠᎦᏙᎥᎯᏍᏗᏰᏃ ᎨᏒ ᎠᏂ ᎡᎶᎯ ᎡᎯ ᎠᎵᏍᎦᏁᏛᏉ ᎤᏁᎳᏅᎯ ᎠᏓᏅᏖᏍᎬᎢ; ᎯᎠᏰᏃ ᏂᎬᏅ ᎢᎪᏪᎳ, ᏕᎦᏂᏱᎭ ᎠᏂᎦᏔᎿᎭᎢ ᎬᏗᎭ ᎤᏅᏒ ᎠᏂᏏᎾᏌᏅᎢ.
هەروەها: [یەزدان بیرکردنەوەی داناکان دەزانێت کە پووچە.] 20
ᎠᎴᏬ, ᏱᎰᏩ ᎠᎦᏔᎭ ᎠᎾᏓᏅᏖᏍᎬ ᎠᏂᎦᏔᎿᎭᎢ, ᎾᏍᎩ ᎠᏎᏉᏉ ᎨᏒᎢ.
کەواتە، با کەس شانازی بە مرۆڤەوە نەکات! چونکە هەموو شتێک هی ئێوەیە، 21
ᎾᏍᎩ ᎢᏳᏍᏗ ᏞᏍᏗ ᎩᎶ ᏴᏫᏉ ᏱᏓᏢᏆᏍᏙᏗᏍᎨᏍᏗ; ᏂᎦᏗᏳᏰᏃ ᏧᏓᎴᏅᏛ ᎢᏣᏤᎵᎦ;
پۆڵس یان ئەپۆلۆس یاخود پەترۆس، جیهان یان ژیان یان مردن، شتەکانی ئێستا یاخود داهاتوو، هەموو شتێک هی ئێوەیە، 22
ᎾᏍᏉ ᏉᎳ ᏱᎩ, ᎠᎴ ᎠᏉᎳ, ᎠᎴ ᏏᏆᏏ, ᎠᎴ ᎡᎶᎯ, ᎠᎴ ᎬᏂᏛ, ᎠᎴ ᎠᏲᎱᎯᏍᏗ, ᎠᎴ ᎪᎱᏍᏗ ᎪᎯ ᎨᏒ, ᎠᎴ ᎪᎱᏍᏗ ᎠᏏ ᏥᎨᏎᏍᏗ; ᏂᎦᏗᏳ ᎢᏣᏤᎵᎦ;
ئێوەش هی مەسیحن، مەسیحیش هی خودایە. 23
ᎠᎴ ᏂᎯ ᎦᎶᏁᏛ ᏧᏤᎵᎦ; ᎦᎶᏁᏛᏃ ᎤᏁᎳᏅᎯ ᎤᏤᎵᎦ.

< یەکەم کۆرنسۆس 3 >