< یەکەم کۆرنسۆس 2 >

ئەی خوشک و برایان، منیش کاتێک هاتمە لاتان، بە قسەی گەورە یان دانایی نەهاتم شایەتی خودا ڕابگەیەنم، 1
And I brethren when I came to you came not in gloriousnes of wordes or of wysdome shewynge vnto you the testimony of God.
چونکە بڕیارم دا لەنێوتاندا هەموو شتێک لەبیر بکەم، بێجگە لە عیسای مەسیح، ئەویش بە لە خاچ دراوی. 2
Nether shewed I my selfe that I knewe eny thinge amonge you save Iesus Christ eve the same that was crucified.
منیش بە لاوازی و ترس و لەرزێکی زۆرەوە لەلاتان بووم. 3
And I was amoge you in weaknes and in feare and in moche treblinge.
کاتێک مزگێنی و وتارم پێدەدان، قسەی داناییانە و قایلکەرم بەکارنەدەهێنا، بەڵکو پشتم بە بەڵگەی هێزی ڕۆحی پیرۆز دەبەست، 4
And my wordes and my preachinge were not with entysynge wordes of manes wysdome: but in shewinge of ye sprete and of power
تاکو باوەڕتان بە دانایی مرۆڤ نەبێت، بەڵکو باوەڕتان بە هێزی خودا هەبێت. 5
that youre fayth shuld not stonde in ye wysdome of me but in yt power of God.
ئێمە لەنێو پێگەیشتوواندا بە دانایی دەدوێین، داناییەک کە نە لەم دنیایەوەیە و نە لە دەسەڵاتدارانی ئەم دنیایە، کە لەناودەچن. (aiōn g165) 6
That we speake of is wysdome amonge them that are perfecte: not the wysdome of this worlde nether of the rulars of this worlde (which go to nought) (aiōn g165)
بەڵکو باسی دانایی خودا دەکەین کە نهێنییە، شاراوە بوو، ئەوەی خودا لە ئەزەلەوە بۆ شکۆی ئێمەی داناوە. (aiōn g165) 7
but we speake ye wysdome of God which is in secrete and lieth hyd which God ordeyned before the worlde vnto oure glory: (aiōn g165)
هیچ کام لە دەسەڵاتدارانی ئەم دنیایە تێنەگەیشتن، چونکە ئەگەر تێبگەیشتنایە، مەسیحی خاوەن شکۆیان لە خاچ نەدەدا. (aiōn g165) 8
which wysdome none of ye rulars of the worlde knewe. For had they knowe it they wolde not have crucified the Lorde of glory. (aiōn g165)
بەڵکو وەک نووسراوە: [ئەوەی هیچ چاوێک نەیبینیوە، هیچ گوێیەک نەیبیستووە و بە بیری هیچ مرۆڤێکدا نەهاتووە، ئەوەی خودا ئامادەی کردووە بۆ ئەوانەی خۆشیان دەوێت.] 9
But as it is written: The eye hath not sene and the eare hath not hearde nether have entred into the herte of man ye thinges which God hath prepared for them that love him.
بەڵام خودا بەهۆی ڕۆحی خۆی بۆی ئاشکرا کردین. ڕۆحی پیرۆز لە هەموو شتێک دەکۆڵێتەوە، تەنانەت لە قووڵایی ناخی خوداش دەکۆڵێتەوە. 10
But God hath opened them vnto vs by his sprete. For ye sprete searcheth all thinges ye the bottome of Goddes secretes.
چ مرۆڤێک دەزانێت مرۆڤ چی تێدایە، جگە لە ڕۆحی مرۆڤ کە لەناویدایە؟ بەم شێوەیە کەس نازانێت خودا چی تێدایە ڕۆحی خودا نەبێت. 11
For what man knoweth the thinges of a ma: save ye sprete of a man which is with in him? Even so ye thinges of God knoweth no man but ye sprete of god.
ئێمەش ڕۆحی جیهانمان وەرنەگرتووە، بەڵکو ئەو ڕۆحەی لە خوداوەیە، تاکو لەو شتانە تێبگەین کە خودا بەخۆڕایی پێی بەخشیوین. 12
And we have not receaved the sprete of ye worlde: but the sprete which cometh of god for to knowe the thinges that are geve to vs of god
ئەوەی باسی دەکەین لە دانایی مرۆڤەوە نەهاتووە، بەڵکو لە فێرکردنی ڕۆحەوە هاتووە، بەم شێوەیە فێرکردنی ڕۆحی بۆ کەسانی ڕۆحانی لێکدەدرێتەوە. 13
which thinges also we speake not in the conynge wordes of manes wysdome but with the conynge wordes of the holy goost makynge spretuall coparesons of spretuall thinges.
بەڵام کەسی سروشتی ئەوەی هی ڕۆحی خودایە وەریناگرێت، چونکە لەلای ئەو گێلایەتییە و نایانزانێت، چونکە بە ڕۆح جیا دەکرێنەوە. 14
For ye naturall man perceaveth not the thinges of the sprete of god. For they are but folysshnes vnto him. Nether can he perceave them because he is spretually examined.
کەسی ڕۆحانی هەموو شتێک هەڵدەسەنگێنێت، کەچی کەس ناتوانێت ئەو هەڵبسەنگێنێت. 15
But he that is spretuall discusseth all thinges: yet he him selfe is iudged of no ma.
[کێ بیری یەزدانی زانی، کێ فێری دەکات؟] بەڵام ئێمە بیری مەسیحمان هەیە. 16
For who knoweth the mynde of the Lorde other who shall informe him? But we vnderstonde the mynde of Christ.

< یەکەم کۆرنسۆس 2 >