< یەکەم کۆرنسۆس 11 >

لاسایی من بکەنەوە هەروەک چۆن منیش لاسایی مەسیح دەکەمەوە. 1
پس از من سرمشق بگیرید، چنانکه من نیز از مسیح سرمشق می‌گیرم.
جا ستایشتان دەکەم کە لە هەموو شتێکدا یادم دەکەن، ئەو دابونەریتانە دەپارێزن هەروەک پێمداون. 2
برادران عزیز، شما را تحسین می‌کنم که هر چه به شما آموختم، به یاد دارید و به آنها عمل می‌کنید.
بەڵام دەمەوێت بزانن کە سەری هەموو پیاوێک مەسیحە و سەری ژنیش پیاوە و سەری مەسیحیش خودایە. 3
اما می‌خواهم این موضوع را نیز یادآور شوم که سَرِ هر مرد، مسیح است، و سرِ زن، مرد است، و سرِ مسیح، خدا.
هەر پیاوێک بە سەری داپۆشراو نوێژ بکات یان پەیامی خودا ڕابگەیەنێت، ئەوا سەری خۆی شۆڕ دەکات. 4
به همین دلیل اگر در جلسه‌ای مردی با سر پوشیده، دعا یا نبوّت کند، به سرِ خود بی‌احترامی کرده است.
هەر ژنێکیش بە سەر دانەپۆشراوی نوێژ بکات یان پەیامی خودا ڕابگەیەنێت، ئەوا سەری خۆی شۆڕ دەکات، چونکە ئەو و ژنێکی سەرتاشراو هەمان شتن و یەکن. 5
همچنین اگر زنی در جلسه‌ای، با سر برهنه دعا یا نبوّت کند، به سرِ خود بی‌احترامی کرده است، زیرا این مانند آن است که آن زن، سرش را بتراشد.
ئەگەر ژن سەری دانەپۆشێت، با قژی ببڕێت، بەڵام ئەگەر بۆ ژن شورەیی بوو قژی ببڕێت یاخود بیتاشێت، با سەری داپۆشێت. 6
اگر زن نمی‌خواهد سر خود را بپوشاند، پس موی سرش را نیز بتراشد! اما چون برای زن شرم‌آور است که سرش را بتراشد، پس باید سرش را بپوشاند.
کەواتە پیاو نابێت سەری داپۆشێت، کە وێنە و شکۆی خودایە. بەڵام ژن شکۆی پیاوە، 7
اما مرد نباید به هنگام عبادت، سر خود را بپوشاند یا کلاهی بر سر داشته باشد، زیرا مرد به صورت خدا سرشته شده و جلال او را منعکس می‌سازد. اما زن منعکس‌کنندۀ جلال و شکوه مرد است.
چونکە پیاو لە ژن نەهاتووە، بەڵکو ژن لە پیاوە. 8
نخستین مرد، از زن به وجود نیامد، بلکه اولین زن از مرد به وجود آمد.
پیاویش لە پێناوی ژن بەدی نەهێنراوە، بەڵکو ژن لە پێناوی پیاو. 9
در ضمن، نخستین مرد که آدم بود، برای حوا آفریده نشد، بلکه حوا برای آدم آفریده شد.
لەبەر ئەمە و لەبەر فریشتەکان، پێویستە ژن نیشانەی دەسەڵاتی بەسەر سەرییەوە هەبێت. 10
به همین دلیل، و نیز به خاطر فرشتگان که نظاره‌گر هستند، زن باید سر خود را بپوشاند تا نشان دهد که تحت اقتدار قرار دارد.
لەگەڵ ئەوەشدا، لە پاشایەتی مەسیحی خاوەن شکۆماندا ژن سەبارەت بە پیاو سەربەخۆ نییە و پیاویش سەبارەت بە ژن سەربەخۆ نییە، 11
اما در میان قوم خداوند هم زن به مرد محتاج است و هم مرد به زن.
چونکە وەک ژن لە پیاوە، ئاواش پیاو بەهۆی ژن لەدایک دەبێت، بەڵام هەموو شتێک لە خوداوەیە. 12
زیرا با اینکه اولین زن از مرد پدید آمد، ولی از آن پس، تمام مردها از زن به دنیا آمده‌اند. اما به هر حال مرد و زن هر دو از خالق خود، خدا می‌باشند.
ئێوە حوکم بۆ خۆتان بدەن: ئایا دەشێت ژن بە سەر دانەپۆشراوی نوێژ بۆ خودا بکات؟ 13
حال، نظر خودتان در این باره چیست؟ آیا درست است که زن در یک جمع، بدون پوشش سر دعا کند؟
باشە سروشت خۆی فێرتان ناکات کە شەرمەزارییە بۆ پیاو قژی درێژ بکات، 14
آیا این بدیهی نیست که اگر مردی موی بلند داشته باشد، برایش شرم‌آور است؟
بەڵام بۆ ژن شکۆمەندییە ئەگەر قژی درێژ بکات؟ چونکە لە جیاتی پۆشەر قژی دراوەتێ. 15
و آیا موی بلند موجب افتخار و شادی زن نیست؟ زیرا این مو به‌عنوان پوشش به او داده شده است.
بەڵام ئەگەر یەکێک حەزی لە ناکۆکییە، ئێمە و کڵێساکانی خوداش جگە لەمە نەریتێکی دیکەمان نییە. 16
اما اگر کسی می‌خواهد در این باره بحث و مجادله کند، تنها چیزی که می‌توانم به او بگویم این است که ما همیشه این را تعلیم داده‌ایم که زن به هنگام دعا یا نبوّت، باید سر خود را بپوشاند. تمام کلیساها نیز در این امر توافق دارند.
بەم ئامۆژگارییە ستایشتان ناکەم، چونکە کۆبوونەوەکانتان زیانی لە سوود زیاترە. 17
اما در آنچه الان به شما می‌نویسم نمی‌توانم شما را تحسین کنم. زیرا شنیده‌ام که وقتی برای شرکت در شام خداوند گرد هم می‌آیید، ضرری که به شما وارد می‌آید، بیش از نفع آن است.
پێش هەموو شتێک، دەبیستم کاتێک وەک کڵێسا کۆدەبنەوە دووبەرەکی لەنێوانتاندا هەیە و هەتا ڕادەیەکیش باوەڕ دەکەم. 18
نخست اینکه می‌شنوم وقتی به‌عنوان کلیسا گرد هم می‌آیید، در میان شما تفرقه‌ها و جدایی‌ها وجود دارد، و تا حدی این گفته‌ها را باور می‌کنم.
بێگومان دەبێت لەنێوانتاندا ناکۆکی و دووبەرەکی هەبێت، تاکو ئەو باوەڕدارانەی کە جێی ڕەزامەندی خودان دەربکەون. 19
تردیدی نیست که باید میان شما اختلافاتی باشد، تا مشخص شود که کدام یک از شما مورد تأیید خدا هستید.
بۆیە کاتێک کۆدەبنەوە، بۆ خواردنی شێوی مەسیحی خاوەن شکۆ نییە، 20
وقتی برای خوردن دور هم جمع می‌شوید، آنچه می‌خورید در واقع شام خداوند نیست.
چونکە هەریەکە زوو شێوی خۆی لە خواردندا دەبات، جا یەکێک برسی دەبێت، ئەوی دیکە سەرخۆش دەبێت. 21
زیرا شنیده‌ام که بعضی بدون آنکه منتظر دیگران باشند، با عجله شام خودشان را می‌خورند و آن را با دیگری تقسیم نمی‌کنند. پس به بعضی‌ها خوراک کافی نمی‌رسد و گرسنه می‌مانند، در حالی که دیگران آنقدر خورده و نوشیده‌اند که مست شده‌اند.
ئایا ماڵتان نییە تێیدا بخۆن و بخۆنەوە؟ یاخود کڵێسای خودا سووک دەکەن و ئەوانە تەریق دەکەنەوە کە هەژار و نەدارن؟ چیتان پێ بڵێم؟ ئایا لەسەر ئەمە ستایشتان بکەم؟ بێگومان نەخێر! 22
آیا این راست است؟ مگر نمی‌توانید خوراکتان را در خانه بخورید تا باعث بی‌حرمتی کلیسا نشوید و فقرا را که نمی‌توانند با خود خوراک بیاورند، خجالت‌زده نسازید؟ به شما چه بگویم؟ آیا شما را تحسین کنم؟ هرگز!
ئەوەی بە ئێوەم دا لە مەسیحی خاوەن شکۆم وەرگرتووە: ئەوە بوو عیسای خاوەن شکۆ لەو شەوەی تێیدا بە گرتن درا، نانێکی هەڵگرت، 23
این است آنچه خود خداوندمان عیسی مسیح دربارهٔ این شام فرموده است و من قبلاً آن را به شما تعلیم داده‌ام: خداوند ما عیسی، در شبی که یهودا به او خیانت کرد، نان را به دست گرفت،
سوپاسی خودای کرد و لەتی کرد و فەرمووی: «ئەمە جەستەی منە کە لە پێناوی ئێوەیە. ئەمە بۆ یادکردنەوەی من بکەن.» 24
و پس از شکرگزاری، آن را پاره کرد و به شاگردان خود داد و گفت: «این بدن من است که در راه شما فدا می‌کنم. این را به جا آورید.»
بە هەمان شێوە پاش نانخواردن، جامەکەی هەڵگرت و فەرمووی: «ئەم جامە پەیمانی نوێیە بە خوێنی من. هەر جارێک دەیخۆنەوە، ئەمە بۆ یادکردنەوەی من بکەن.» 25
همچنین پس از شام، جام را برداشت و گفت: «این جام، نشانهٔ پیمان جدید میان خدا و قومش است، پیمانی که با خون خود آن را مهر می‌کنم. هر بار که از آن می‌نوشید، به یاد من باشید.»
جا هەر کاتێک لەم نانەتان خوارد و لەم جامەتان خواردەوە، ئەوا مردنی عیسای خاوەن شکۆ ڕادەگەیەنن، هەتا دێتەوە. 26
به این ترتیب، هر بار که این نان را می‌خورید و از این پیاله می‌نوشید، در واقع این حقیقت را اعلام می‌کنید که مسیح برای نجات شما، جان خود را فدا کرده است. پس تا زمان بازگشت خداوند، این را نگاه دارید.
کەواتە ئەوەی بە شێوازێکی ناشایستە نانەکە بخوات یان لە جامەکەی مەسیحی خاوەن شکۆ بخواتەوە، ئەوا بەرامبەر بە جەستە و خوێنی مەسیحی خاوەن شکۆ تاوانبارە. 27
بنابراین، اگر کسی به طور ناشایست از این نان بخورد و از این پیاله بنوشد، به بدن و خون خداوندمان عیسی مسیح بی‌احترامی کرده و نسبت به آنها مرتکب گناه شده است.
با هەرکەسێک خۆی تاقی بکاتەوە، ئینجا لە نانەکە بخوات و لە جامەکە بخواتەوە، 28
به همین دلیل است که هر کس پیش از آنکه از نان بخورد و از پیاله بنوشد، باید خود را بیازماید.
چونکە ئەوەی بخوات و بخواتەوە و ڕێز لە جەستەی مەسیح نەگرێت، ئەوا بۆ خۆی حوکم دەخوات و دەخواتەوە. 29
زیرا اگر کسی به طور ناشایسته از نان بخورد و از پیاله بنوشد، یعنی تشخیص ندهد که بدن مسیح همان کلیساست، با شرکت در آن، خود را در نظر خدا محکوم کرده است، چون به مرگ مسیح بی‌حرمتی نموده است.
لەبەر ئەمەیە زۆر نەخۆش و لاوازتان تێدایە، هەندێکیش نوستوون. 30
از اینروست که بسیاری از شما ضعیف و بیمارند و حتی بعضی مرده‌اند.
بەڵام ئەگەر خۆمان حوکمی خۆمان بدایە، ئەوا حوکم نەدەدراین. 31
اما اگر خود را امتحان کنید، دیگر خدا شما را محکوم و تنبیه نخواهد نمود.
بەڵام کاتێک مەسیحی خاوەن شکۆ حوکممان بدات، ئەوا تەمبێ دەکرێین، تاکو لەگەڵ جیهاندا تاوانبار نەکرێین. 32
اما حتی اگر خداوند ما را محکوم و تنبیه کند، به این منظور است که در آینده با سایر مردم دنیا مورد محاکمه و داوری قرار نگیریم.
کەواتە ئەی خوشک و برایانم، کاتێک بۆ خواردن کۆدەبنەوە، چاوەڕێی یەکتری بکەن. 33
پس ای برادران عزیز، هنگامی که برای شام خداوندمان عیسی مسیح جمع می‌شوید، صبر کنید تا دیگران هم بیایند.
ئەگەر یەکێک برسی بوو با لە ماڵەوە بخوات، نەوەک بۆ حوکمدان کۆببنەوە. کاتێک هاتم بۆ لاتان، ڕێنمایی زیاتریشتان دەدەمێ. 34
اگر کسی خیلی گرسنه است، در خانه بخورد تا وقتی با دیگران جمع می‌شود، باعث محکومیت و مجازات خود نشود. وقتی آمدم، به مسائل دیگر نیز رسیدگی خواهم کرد.

< یەکەم کۆرنسۆس 11 >