< یەکەم کۆرنسۆس 1 >

لە پۆڵس، ‏بانگکراو لەسەر خواستی خودا، تاکو ببێت بە نێردراوی عیسای مەسیح، هەروەها لە سۆستانیسی برامانەوە، 1
Paulus, genom Guds vilja kallad till Kristi Jesu apostel, så ock brodern Sostenes,
بۆ کڵێسای خودا لە شاری کۆرنسۆس، ئەوانەی بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیح پیرۆزکراون و بانگکراون بۆ پیرۆزبوون، لەگەڵ ئەوانەی لە هەموو شوێنێکدا بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە نزا دەکەن، کە گەورەی ئێمە و ئەوانیشە: 2
hälsar den Guds församling som finnes i Korint, de i Kristus Jesus helgade, dem som äro kallade och heliga, jämte alla andra som åkalla vår Herres, Jesu Kristi, namn, på alla orter där de eller vi bo.
با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت. 3
Nåd vare med eder och frid ifrån Gud, vår Fader, och Herren Jesus Kristus.
بەهۆی ئێوەوە هەمیشە سوپاسی خودام دەکەم، بۆ ئەو نیعمەتەی خودا کە بەهۆی عیسای مەسیحەوە پێتان دراوە. 4
Jag tackar Gud alltid för eder skull, för den Guds nåd som har blivit eder given i Kristus Jesus,
بە یەکبوون لەگەڵ ئەودا لە هەموو بوارێکەوە دەوڵەمەند بوون، لە هەموو وتە و زانینێک. 5
att I haven i honom blivit rikligen begåvade i alla stycken, i fråga om allt vad tal och kunskap heter.
خودا بەو شێوەیە شایەتی ئێمە بۆ مەسیح لە ئێوەدا دەچەسپێنێت. 6
Så har ju ock vittnesbördet om Kristus blivit befäst hos eder,
بۆیە لە هیچ بەهرەیەک کەموکوڕیتان نییە، لە کاتێکدا بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی دەرکەوتنی عیسای مەسیحی پەروەردگارمانن. 7
så att I icke stån tillbaka i fråga om någon nådegåva, medan I vänten på vår Herres, Jesu Kristi, uppenbarelse.
ئەو هەتا کۆتایی دەتانچەسپێنێت، تاکو لە ڕۆژی عیسای مەسیحی پەروەردگارماندا بێ گلەیی بن. 8
Han skall ock göra eder ståndaktiga intill änden, så att I ären ostraffliga på vår Herres, Jesu Kristi, dag.
خودا بەوەفایە، ئەوەی بانگی کردن بۆ پێکەوە ژیان لەگەڵ کوڕەکەی، عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان. 9
Gud är trofast, han genom vilken I haven blivit kallade till gemenskap med hans Son, Jesus Kristus, vår Herre.
ئەی خوشکان و برایان، بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان لێتان دەپاڕێمەوە کە هەمووتان یەک هەڵوێست بن، دووبەرەکی لەنێوانتاندا نەبێت، بەڵکو هەمووتان یەک بیر و ڕاتان هەبێت. 10
Men jag förmanar eder, mina bröder, vid vår Herres, Jesu Kristi, namn, att alla vara eniga i edert tal och att icke låta söndringar finnas bland eder, utan hålla fast tillhopa i samma sinnelag och samma tänkesätt.
خوشک و برایانم، ماڵی خلۆیی هەواڵیان دامێ کە ناکۆکی لەنێوانتاندا هەیە. 11
Det har nämligen av Kloes husfolk blivit mig berättat om eder, mina bröder, att tvister hava uppstått bland eder.
مەبەستم ئەمەیە: یەکێکتان دەڵێت: «من هی پۆڵسم»، یەکێکی دیکە: «من هی ئەپۆلۆسم»، یان «من هی پەترۆسم»، یان «من هی مەسیحم.» 12
Härmed menar jag att bland eder den ene säger: »Jag håller mig till Paulus», den andre: »Jag håller mig till Apollos», en annan: »Jag håller mig till Cefas», åter en annan: »Jag håller mig till Kristus.» --
ئایا مەسیح بەشکراوە؟ یان پۆڵس لە پێناوتاندا لە خاچ دراوە؟ یان بە ناوی پۆڵس لە ئاو هەڵکێشران؟ 13
Är då Kristus delad? Icke blev väl Paulus korsfäst för eder? Och icke bleven I väl döpta i Paulus' namn?
سوپاس بۆ خودا کەستانم لە ئاو هەڵنەکێشا، کریسپۆس و گایۆس نەبێت، 14
Jag tackar Gud för att jag icke har döpt någon bland eder utom Krispus och Gajus,
نەوەک یەکێک بڵێت بە ناوی منەوە لە ئاو هەڵکێشراوە. 15
så att ingen kan säga att I haven blivit döpta i mitt namn.
هەروەها ستیفاناس و خاووخێزانەکەیم لە ئاو هەڵکێشاوە، جگە لەمانە نازانم کەسی دیکەم لە ئاو هەڵکێشابێت، 16
Dock, jag har döpt också Stefanas' husfolk; om jag eljest har döpt någon vet jag icke.
چونکە مەسیح نەیناردووم بۆ لەئاوهەڵکێشان، بەڵکو بۆ مزگێنیدان، ئەمەش نەک بە دانایی و قسەی زیرەکانە، نەوەک هێزی خاچی مەسیح پووچەڵ بێتەوە. 17
Ty Kristus har icke sänt mig till att döpa, utan till att förkunna evangelium, och detta icke med en visdom som består i ord, för att Kristi kors icke skall berövas sin kraft.
پەیامی خاچ بۆ لەناوچووان گێلایەتییە، بەڵام بۆ ئێمەی ڕزگاربووان هێزی خودایە. 18
Ty talet om korset är visserligen en dårskap för dem som gå förlorade, men för oss som bliva frälsta är det en Guds kraft.
لەبەر ئەوەی نووسراوە: [دانایی داناکان لەناودەبەم، تێگەیشتنی تێگەیشتووان بەلاوە دەنێم.] 19
Det är ju skrivet: »Jag skall göra de visas vishet om intet, och de förståndigas förstånd skall jag slå ned.»
کوا دانا؟ کوا مامۆستای تەورات؟ کوا کەسی بە دەموزاری ئەم دنیایە؟ ئایا خودا دانایی ئەم جیهانەی نەکردووەتە گێلایەتی؟ (aiōn g165) 20
Ja, var äro de visa? Var äro de skriftlärda? Var äro denna tidsålders klyftiga män? Har icke Gud gjort denna världens visdom till dårskap? (aiōn g165)
خودا بە دانایی خۆی، مەبەستی بوو کە خەڵک بیناسێت، نەک لە ڕێگەی دانایی جیهانەوە، بەڵکو خودا ویستی لە ڕێگەی مزگێنییەوە باوەڕداران ڕزگار بکات، ئەو مزگێنییەی خەڵکانێک بە گێلایەتی دەزانن. 21
Jo, eftersom världen icke genom sin visdom lärde känna Gud i hans visdom, behagade det Gud att genom den dårskap han lät predikas frälsa dem som tro.
جولەکە داوای نیشانە دەکەن و یۆنانی هەوڵی دانایی دەدەن، 22
Ty judarna begära tecken, och grekerna åstunda visdom,
بەڵام ئێمە مەسیحی لەخاچدراو جاڕدەدەین، بۆ جولەکە کۆسپە و بۆ نەتەوەکان گێلایەتییە، 23
vi åter predika en korsfäst Kristus, en som för judarna är en stötesten och för hedningarna en dårskap,
بەڵام بۆ بانگکراوان، جولەکە و ناجولەکە، مەسیح هێز و دانایی خودایە، 24
men som för de kallade, vare sig judar eller greker, är en Kristus som är Guds kraft och Guds visdom.
چونکە گێلایەتیی خودا لە دانایی مرۆڤ داناترە و لاوازیی خودا لە بەهێزیی مرۆڤ بەهێزترە. 25
Ty Guds dårskap är visare än människor, och Guds svaghet är starkare än människor.
ئەی خوشک و برایان، بیربکەنەوە چۆن بوون کاتێک خودا بانگی کردن. بەپێی پێوانە مرۆییەکان کەمتان دانا بوون، هەروەها کەم کەستان توانادار و لە بنەماڵەی ناودار بوون. 26
Ty betänken, mina bröder, huru det var vid eder kallelse: icke många som voro visa efter köttet blevo kallade, icke många mäktiga, icke många av förnämlig släkt.
بەڵام خودا ئەوانەی هەڵبژارد کە بەلای جیهانەوە گێلن، تاکو داناکان شەرمەزار بن، لاوازەکانی هەڵبژارد تاکو بەهێزەکان شەرمەزار بن. 27
Men det som för världen var dåraktigt, det utvalde Gud, för att han skulle låta de visa komma på skam.
خودا پایەنزمەکانی جیهان و ڕق لێبووەوە و ئەوانەی هەڵبژارد کە هیچ نەبوون، تاکو ئەوانە لەناوببات کە خۆیان بە شت دەزانن، 28
Och det som i världen var svagt, det utvalde Gud, för att han skulle låta det starka komma på skam. Och det som i världen var ringa och föraktat, det utvalde Gud -- ja, det som ingenting var -- för att han skulle göra det till intet, som någonting var.
بۆ ئەوەی هیچ مرۆڤێک لەبەردەم خودا شانازی نەکات. 29
Ty han ville icke att något kött skulle kunna berömma sig inför Gud.
بەڵام ئێوە بەهۆی خوداوە لەگەڵ عیسای مەسیحدا بوونە یەک، کە خودا بۆ ئێمەی کرد بە دانایی و ڕاستودروستی و پیرۆزکردن و کڕینەوە، 30
Men hans verk är det, att I ären i Kristus Jesus, som för oss har blivit till visdom från Gud, till rättfärdighet och helgelse och till förlossning,
تاکو وەک ئەوەی نووسراوە: [ئەوەی شانازی دەکات، با شانازی بە یەزدانەوە بکات.] 31
för att så skall ske, som det är skrivet: »Den som vill berömma sig, han berömme sig av Herren.»

< یەکەم کۆرنسۆس 1 >