< یەکەم پوختەی مێژوو 9 >

ڕەچەڵەکی هەموو ئیسرائیل تۆمارکرا و لە پەڕتووکی پاشاکانی ئیسرائیل و یەهودا نووسراون. بەهۆی ناپاکییانەوە بۆ بابل ڕاپێچ کران. 1
全以色列都統計了,且記載在以色列列王實錄上。[充軍後耶路撒冷的居民]猶大人因犯罪作惡被擄往巴比倫去。
ئەوانەی کە یەکەم جار گەڕانەوە و لەناو زەوی و زار و شارۆچکەکانی خۆیاندا نیشتەجێ بوون، هەندێک ئیسرائیلی و کاهین و لێڤی و خزمەتکارانی پەرستگا بوون. 2
最初回來住在自己城內復業的,是以色列人、司祭、肋未人和獻身者。
ئەوانەی لە نەوەی یەهودا، لە نەوەی بنیامین، لە نەوەی ئەفرایم و مەنەشە لە ئۆرشەلیمدا نیشتەجێ بوون، ئەمانە بوون: 3
遷回耶路撒冷的,有猶大、本雅明、厄弗辣因和默納協的子孫。
عوتەیی کوڕی عەمیهودی کوڕی عۆمری کوڕی ئیمریی کوڕی بانی لە نەوەی پێرێزی کوڕی یەهودا بوو؛ 4
猶大的子孫中有:阿米胡得的兒子烏泰;阿米胡得是敖默黎的兒子,敖默黎是依默黎的兒子,依默黎是巴尼的兒子,巴尼是猶大的兒子培勒茲的兒子。
لە شالەحییەکان: عەسایای نۆبەرە و کوڕەکانی؛ 5
舍拉人中,有長子阿撒雅和他的兒子們;
لە نەوەی زەرەح: یەعوئێل؛ سەرجەم ئەوانەی لە نەوەی یەهودا لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون شەش سەد و نەوەد کەس بوون. 6
則辣黑的子孫中,有耶烏耳。他們同族兄弟共計六百九十人。
لە نەوەی بنیامین: سەلوی کوڕی مەشولامی کوڕی هۆدەڤیای کوڕی هەسەنوئا؛ 7
本雅明的子孫中,有默叔藍的兒子撒路;默叔藍是曷狄雅的兒子,曷狄雅是哈斯奴阿的兒子。
یەڤنەیای کوڕی یەرۆحام؛ ئێلەی کوڕی عوزی کوڕی میخری و مەشولامی کوڕی شەفەتیای کوڕی ڕەعوئێلی کوڕی یەڤنییا. 8
此外,尚有耶路罕的兒子依貝乃雅,烏齊的兒子厄拉;烏齊是米革黎的兒子;又有舍法提雅的兒子默叔藍,舍法提雅是勒烏耳的兒子,勒烏耳是依貝尼雅的兒子。
سەرجەم نەوەی بنیامین کە بەپێی ڕەچەڵەکیان تۆمار کرابوون، نۆ سەد و پەنجا و شەش کەس بوون. هەموو ئەم پیاوانەی گەورەی بنەماڵەکانیان بوون. 9
按家系他們同族兄弟,共計九百五十六人:這些人都是各家族的族長。
لە کاهینەکان: یەدایا، یەهۆیاریڤ، یاکین، 10
司祭中,有耶達雅、約雅黎布、雅津,
عەزەریای کوڕی حیلقیای کوڕی مەشولامی کوڕی سادۆقی کوڕی مەرایۆتی کوڕی ئەحیتوڤی لێپرسراوی ماڵی خودا بوو؛ 11
和希耳克雅的兒子阿匝黎雅;希耳克雅是默叔藍的兒子,默叔藍是匝多克的兒子、匝多克是默辣約特的兒子,默辣約特是阿希突布的兒子,阿希突布是天主聖殿之長。
عەدایای کوڕی یەرۆحامی کوڕی پەشحوری کوڕی مەلکیا و مەعسەیی کوڕی عەدیێلی کوڕی یەحزێرای کوڕی مەشولامی کوڕی مەشیلێمیتی کوڕی ئیمێر. 12
此外,有耶洛罕的兒子阿達雅;耶洛罕是帕市胡爾的兒子,帕市胡爾是瑪耳基雅的兒子;還有阿狄耳的兒子瑪賽;阿狄耳是雅赫則辣的兒子,雅赫則辣是默叔藍的兒子,默叔藍是默史肋米特的兒子,默史肋米特是依默爾的兒子;
سەرجەم کاهینەکان، کە گەورەی بنەماڵەکانیان بوون، هەزار و حەوت سەد و شەست کەس بوون. بە توانا و بەرپرسیار بوون بۆ ئەنجامدانی خزمەتی ماڵی خودا. 13
連他們同族的兄弟,家族的族長,共計一千七百六十人,為天主聖殿服務,都是有本領的人。
لە لێڤییەکان: شەمەعیای کوڕی حەشوڤی کوڕی عەزریقامی کوڕی حەشەڤیا لە نەوەی مەراری؛ 14
肋未人中,有哈叔布的兒子舍瑪雅;哈叔布是阿次黎岡的兒子,阿次黎岡是哈沙彼雅的兒子:以上默辣黎的子孫。
بەقبەقەر و حەرەش و گالال و مەتەنیای کوڕی میکای کوڕی زکری کوڕی ئاساف؛ 15
還有巴刻巴卡、赫勒士、加拉耳和米加的兒子瑪塔尼雅;米加是齊革黎的兒子,齊革黎是阿撒夫的兒子;
عۆبەدیای کوڕی شەمەعیای کوڕی گالالی کوڕی یەدوتون؛ هەروەها بەرەخیای کوڕی ئاسای کوڕی ئەلقانە، کە لە گوندەکانی نەتۆفاییەکان نیشتەجێ بوو. 16
還有舍瑪雅的兒子敖巴狄雅;舍瑪雅是加拉耳的兒子,加拉耳是耶杜通的兒子;還有阿撒的兒子貝勒基雅;阿撒是厄耳卡納的兒子;厄耳卡納居住在乃托法人的村莊內。
دەرگاوانەکان: شەلوم، عەقوڤ، تەلمۆن، ئەحیمەن و براکانیان، شەلوم سەرۆکیان بوو. 17
守門者中,有沙隆、阿谷布、塔耳孟和阿希曼;他們的兄弟沙隆為首,
هەتا ئەو کاتەش لەلای ڕۆژهەڵاتی دەروازەی پاشا، ئەوان دەرگاوانی ئۆردوگای نەوەی لێڤی بوون. 18
直到現今他們看守東面的王門;他們曾作過肋未營內的守門者。
شەلومی کوڕی قۆرێی کوڕی ئەبیاسافی کوڕی قۆرەح و براکانی، ئەوانەی لە بنەماڵەی قۆرەحییەکان بوون، ئەرکی خزمەت و پاسەوانیێتی بەردەرگاکانی پەرستگاکەیان لە ئەستۆ بوو، هەروەک چۆن باوباپیرانیشیان ئەرکی پاسەوانیێتی دەروازەی چادری پەرستنی یەزدانیان لە ئەستۆ گرتبوو. 19
沙隆是科勒的兒子,科勒是阿彼雅撒夫的兒子,阿彼雅撒夫是科辣黑的兒子;他家族內的兄弟科辣黑人擔任敬禮的工作,看守會幕的門檻;他們的祖先曾在上主的軍營中防守營門。
پێشتر فینەحاسی کوڕی ئەلعازار سەرۆکی دەرگاوانەکان بوو و یەزدانیش لەگەڵیدا بوو. 20
厄肋阿匝爾的兒子丕乃哈斯曾作過他們的首領。─願天主與他們同在!
زەکەریای کوڕی مەشەلەمیاش دەرگاوانی دەرگای چادری چاوپێکەوتن بوو. 21
默舍肋米雅的兒子則加黎雅曾看守會幕的大門。
هەموو ئەوانەی بە دەرگاوانی بەردەرگاکان هەڵبژێردران دوو سەد و دوازدە کەس بوون و بەپێی ڕەچەڵەکیان لە گوندەکانیاندا تۆمار کران. باوباپیرانیان لەلایەن داود و ساموئێلی پێشبینیکەرەوە لەسەر ئەو بەرپرسیاریێتییە دانرابوون. 22
被選看守門檻的,共計二百一十二人。他們曾在本村莊內登過記,達味和先見者撒慕爾給他們派定了這職務。
خۆیان و نەوەکانیان ئەرکی پاسەوانیێتی دەرگاکانی ماڵی یەزدانیان لە ئەستۆ بوو، ئەو ماڵەی کە پێ دەگوترا چادری چاوپێکەوتن. 23
他們和自己的子孫在天主的聖殿,即會幕門口任守衛之職,
دەرگاوانەکان لە هەر چوار لادا بوون، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باکوور و باشوور. 24
守衛東西南北四方的大門。
دەبووایە برا لێڤییەکانیشیان بە نۆرە لە گوندەکانیانەوە بێن و لە جێی ئەوان بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ پاسەوان بن. 25
在村莊住的同族兄弟,每七天應依時來同他們換班,
بەڵام هەر چوار سەرۆکی دەرگاوانەکان، کە لێڤی بوون، بەرپرسی ژوور و گەنجینەکانی ماڵی خودا بوون. 26
因為四位守門之長是肋未人,應常值班看守天主聖殿的廂房和庫房。
لە چواردەوری ماڵی خودا شەویان بەسەردەبرد، چونکە پاسەوانیێتییان لەسەر بوو، هەروەها هەموو بەیانییەک لێپرسراوی کردنەوەی بوون. 27
所以應在天主聖殿的四周過夜,因為他們有守護和每晨開門的職責。
هەندێکیشیان لێپرسراوی قاپوقاچاغەکانی خزمەتکردن بوون، چونکە بە ژمارە دەیانهێنانە دەرەوە و بە ژمارەش دەیانبردنەوە ژوورەوە. 28
他們中有些人照著行禮的器皿,依數取出,原數送回;
هەندێکی دیکەشیان ئەمینداری قاپوقاچاغەکان و هەموو کەلوپەلەکانی پیرۆزگا و باشترین ئارد و شەراب و زەیتی زەیتوون و بخوور و بۆنوبەرام بوون. 29
有些人照管用具,即聖所內的一切用具,以及麵粉、酒、油、乳香和香料;
هەندێک لە نەوەی کاهینەکانیش بۆنوبەرامەکانیان دەگرتەوە. 30
但用香料配製香液是司祭子孫的職務。
مەتیسیا یەکێک بوو لە لێڤییەکان، ئەو نۆبەرەی شەلومی قۆرەحی بوو، بەرپرسیار بوو بۆ ئامادەکردنی نانی پێشکەشکراو. 31
肋未人瑪提提雅,科辣黑族人沙隆的長子,負責照管烤餅的事。
هەندێکیش لە نەوەی قەهاتییەکان، لە برا لێڤییەکانیان، بەرپرسیار بوون لە ئامادەکردنی نانی تەرخانکراو هەموو ڕۆژانێکی شەممە. 32
他們的兄弟刻哈特的子孫,每安息日照料備製供餅的事。
مۆسیقاژەنەکان کە گەورەی بنەماڵەی لێڤییەکان بوون لە ژوورەکانی پەرستگا جێگیر بوون و لە کاری دیکە بەخشرابوون، چونکە ئەوان بەردەوام بە ڕۆژ و بە شەو سەرقاڵی کارەکەیان بوون. 33
這些是歌詠員......肋未家族的族長,住在廂房內,不做別的事,只日夜執行自己的職務。
ئەمانە گەورەی بنەماڵە لێڤییەکان بوون، بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە سەرکردە بوون و لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون. 34
以上是肋未家族按家系,在耶路撒冷的族長。[撒烏耳的祖先和後裔]
یەعیێلی باوکی گبعۆنیش لە گبعۆندا نیشتەجێ بوو. ژنەکەی ناوی مەعکا بوو، 35
住在基貝紅的,有基貝紅的父親耶依耳,他的妻子名叫瑪阿加。
عەبدۆن کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان چوور، قیش، بەعل، نێر، ناداب، 36
他的長子阿貝冬、其次是族爾,克士、巴耳、乃爾、納達布、
گەدۆر، ئەحیۆ، زەکەریا و میقلۆت، 37
革多爾、阿希約、則加黎雅和米刻羅特。
میقلۆتیش شیمەئامی بوو. ئەوانیش لەگەڵ خزمەکانیان، لە نزیکی یەکتر لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون. 38
米刻羅特生史曼;他們兄弟彼此為鄰,住在耶路撒冷。
نێر قیشی بوو، قیش شاولی بوو، شاولیش ئەم کوڕانەی بوو: یۆناتان، مەلکی‌شوەع، ئەبیناداب و ئەشبەعل. 39
乃爾生克士,克士生撒烏耳,撒烏耳生約納堂、瑪耳基叔亞、阿彼納達布和依市巴耳。
یۆناتان مەریڤ‌بەعلی بوو، مەریڤ‌بەعلیش میخای بوو. 40
約納堂的兒子:默黎巴耳;默黎巴耳生米加、
ئەمانە کوڕەکانی میخا بوون: پیتۆن، مەلەخ، تەحرێیەع و ئاحاز. 41
米加的兒子:丕東、默肋客、塔勒亞和阿哈茲。
ئاحاز یادای بوو، یاداش ئەم کوڕانەی بوو: عالەمەت، عەزماڤێت و زیمری، زیمریش مۆچای بوو. 42
阿哈茲生約阿達,約阿達生阿肋默特、阿次瑪委特和齊默黎;齊默黎生摩匝,
مۆچا بینەعای بوو، بینەعا ڕەفایای بوو، ڕەفایا ئەلیعاسای بوو، ئەلیعاسا ئاچێلی بوو. 43
摩匝生彼納;彼納的兒子勒法雅,勒法雅的兒子厄拉撒,厄拉撒的兒子阿責耳;
ئاچێل شەش کوڕی هەبوو، ئەمەش ناوەکانیانە: عەزریقام، بۆخەرو، ئیسماعیل، شەعەریا، عۆبەدیا و حانان. ئەمانە کوڕەکانی ئاچێل بوون. 44
阿責耳有六個兒子,他們的名字是:阿次黎岡、波革魯、依市瑪耳、沙黎雅、敖巴狄雅和哈南:以上是阿責耳的兒子。

< یەکەم پوختەی مێژوو 9 >