بنیامین بەلەعی بوو کە کوڕە نۆبەرەکەی بوو، ئەشبێل دووەم، ئەحەرەح سێیەم، | 1 |
نۆحا چوارەم و ڕافا پێنجەم بوو. | 2 |
کوڕانی بەلەع: ئەدار، گێرا، ئەبیهود، | 3 |
ئەبیشوەع، نەعمان، ئەحۆحا، | 4 |
گێرا، شەفوفان و حورام. | 5 |
ئەمانەش نەوەکانی ئیحودن، کە گەورەی بنەماڵەکانی دانیشتووانی گەڤەع بوون و بۆ مەناحەت ڕاگوێزران: | 6 |
نەعمان، ئاحییا و گێرا. گێراش سەرپەرشتیاری کۆچکردنیان بوو، هەروەها باوکی عوزە و ئەحیحود بوو. | 7 |
شەحەرەیم لە وڵاتی مۆئاب چەند کوڕێکی بوو، پاش ئەوەی حوشیم و بەعرای ژنی تەڵاق دا، | 8 |
لە حۆدەشی ژنی، یۆڤاڤ، چیبیا، مێشا، مەلکام، | 9 |
یەعوچ، ساخیا و میرمای بوو، ئەوانە کوڕەکانی بوون و گەورەی بنەماڵەکانیان بوون. | 10 |
لە حوشیمی ژنیشی ئەبیتوڤ و ئەلپەعەلی بوو. | 11 |
کوڕەکانی ئەلپەعەل: عێبەر، میشعام و شەمەد، شەمەد ئەوەی کە شارۆچکەی ئۆنۆ و شارۆچکەی لۆد و دەوروبەری بنیاد نا. | 12 |
هەروەها بەریعە و شەمەع، ئەوان گەورەی بنەماڵەکانی دانیشتووانی ئەیالۆن بوون و ئەوان دانیشتووانی گەتیان وەدەرنا. | 13 |
هەروەها ئەحیۆ، شاشاق، یەرێمۆت، | 14 |
زەڤەدیا، عەراد، عەدەر، | 15 |
میکائیل، یەشپا و یۆحا، کوڕی بەریعە بوون. | 16 |
زەڤەدیا، مەشولام، حیزقی، حەڤەر، | 17 |
یەشمەری، یزلیا و یۆڤاڤ کوڕی ئەلپەعەل بوون. | 18 |
یاقیم، زکری، زەبدی، | 19 |
ئەلیعێنەی، چیلەتەی، ئەلیێل، | 20 |
عەدایا، بەرایا و شیمرات کوڕی شیمعی بوون. | 21 |
یەشپەن، عێبەر، ئەلیێل، | 22 |
عەبدۆن، زکری، حانان، | 23 |
حەنەنیا، ئیلام، عەنتۆتیا، | 24 |
یەفدەیا و پەنوئێل کوڕی شاشاق بوون. | 25 |
شەمشەرەی، شەحەریا، عەتەلیا، | 26 |
یەعەرەشیا، ئەلیاس و زکری کوڕی یەرۆحام بوون. | 27 |
ئەمانە گەورەی بنەماڵەکانیان و بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە سەرکردە بوون و لە ئۆرشەلیمدا نیشتەجێ بوون. | 28 |
یەعیێلی باوکی گبعۆنیش لە گبعۆندا نیشتەجێ بوو. ژنەکەی ناوی مەعکا بوو، | 29 |
عەبدۆن کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان چوور، قیش، بەعل، نێر، ناداب، | 30 |
گەدۆر، ئەحیۆ، زەکەریا و | 31 |
میقلۆت بوو، میقلۆتیش شیمەعای بوو. ئەوانیش لەگەڵ خزمەکانیان، لە نزیکی یەکتر لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون. | 32 |
نێر قیشی بوو، قیش شاولی بوو، شاولیش ئەم کوڕانەی بوو: یۆناتان، مەلکیشوەع، ئەبیناداب و ئەشبەعل. | 33 |
یۆناتان مەریڤبەعلی بوو، مەریڤبەعلیش میخای بوو. | 34 |
ئەمانە کوڕەکانی میخا بوون: پیتۆن، مەلەخ، تەرێیەع و ئاحاز. | 35 |
ئاحاز یەهۆعەدای بوو، یەهۆعەداش ئەم کوڕانەی بوو: عالەمەت، عەزماڤێت و زیمری؛ زیمریش مۆچای بوو. | 36 |
مۆچا بینەعای بوو، بینەعا ڕافەی بوو، ڕافە ئەلیعاسای بوو، ئەلیعاسا ئاچێلی بوو. | 37 |
ئاچێل شەش کوڕی هەبوو، ئەمەش ناوەکانیانە: عەزریقام، بۆخەرو، ئیسماعیل، شەعەریا، عۆبەدیا و حانان. هەموو ئەمانە کوڕەکانی ئاچێل بوون. | 38 |
کوڕەکانی عێشەقی برای: ئولام کوڕە نۆبەرەکەی بوو، یەعوش دووەم و ئەلیفەلەت سێیەم بوو. | 39 |
کوڕەکانی ئولامیش پاڵەوانی ئازا و تیرئەنداز بوون و کوڕ و کوڕەزایەکی زۆریان هەبوو و هەموویان سەد و پەنجا کەس بوون. ئەمانە هەموویان لە نەوەی بنیامین بوون. | 40 |