< یەکەم پوختەی مێژوو 6 >

کوڕەکانی لێڤی: گێرشۆن، قەهات و مەراری. 1
Hijos de Leví: Gersón, Coat y Merari.
کوڕەکانی قەهات: عەمرام، یەسهار، حەبرۆن و عوزیێل. 2
Hijos de Coat: Amram, Izhar, Hebrón y Uziel.
منداڵەکانی عەمرام: هارون، موسا و مریەم. کوڕەکانی هارون: ناداب، ئەبیهو، ئەلعازار و ئیتامار. 3
Hijos de Amram: Aarón, Moisés y Miriam. Hijos de Aarón: Nadab, Abiú, Eleazar e Itamar.
ئەلعازار فینەحاسی بوو، فینەحاس ئەبیشوەعی بوو، 4
Eleazar engendró a Finees. Finees engendró a Abisúa.
ئەبیشوەع بوقی بوو، بوقی عوزیی بوو، 5
Abisúa engendró a Buqui. Buqui engendró a Uzi.
عوزی زەرەحیای بوو، زەرەحیا مەرایۆتی بوو، 6
Uzi engendró a Zeraías. Zeraías engendró a Meraiot.
مەرایۆت ئەمەریای بوو، ئەمەریا ئەحیتوڤی بوو، 7
Meraiot engendró a Amarías. Amarías engendró a Ahitob.
ئەحیتوڤ سادۆقی بوو، سادۆق ئەحیمەعەچی بوو، 8
Ahitob engendró a Sadoc. Sadoc engendró a Ahimaas.
ئەحیمەعەچ عەزەریای بوو، عەزەریا یۆحانانی بوو، 9
Ahimaas engendró a Azarías. Azarías engendró a Johanán.
یۆحانانیش عەزەریای بوو ئەوەی کاهینیێتی کرد لەو پەرستگایەدا کە سلێمان لە ئۆرشەلیم بنیادی نا. 10
Johanán engendró a Azarías, quien tuvo el sacerdocio en la Casa que Salomón edificó en Jerusalén.
هەروەها عەزەریا ئەمەریای بوو، ئەمەریا ئەحیتوڤی بوو، 11
Azarías engendró a Amarías. Amarías engendró a Ahitob.
ئەحیتوڤ سادۆقی بوو، سادۆق شەلومی بوو، 12
Ahitob engendró a Sadoc. Sadoc engendró a Salum.
شەلوم حیلقیای بوو، حیلقیا عەزەریای بوو، 13
Salum engendró a Hilcías. Hilcías engendró a Azarías.
عەزەریا سەرایای بوو و سەرایا یەهۆچاداقی بوو. 14
Azarías engendró a Seraías. Y Seraías engendró a Josadac.
یەهۆچاداقیش بەر ئەو ڕاپێچکردنە کەوت کە یەزدان بەسەر یەهودا و ئۆرشەلیمدا هێنای بەدەستی نەبوخودنەسر. 15
Josadac fue llevado cautivo cuando Yavé deportó a Judá y a Jerusalén por medio de Nabucodonosor.
کوڕەکانی لێڤی: گێرشۆن، قەهات و مەراری. 16
Hijos de Leví: Gersón, Coat y Merari.
ئەمەش ناوی دوو کوڕەکەی گێرشۆنە: لیبنی و شیمعی. 17
Éstos son los nombres de los hijos de Gersón: Libni y Simei.
کوڕەکانی قەهاتیش: عەمرام، یەسهار، حەبرۆن و عوزیێل. 18
Hijos de Coat: Amram, Izhar, Hebrón y Uziel.
کوڕەکانی مەراریش: مەحلی و موشی. ئەمانەش خێڵەکانی لێڤین بەپێی باوباپیرانیان: 19
Hijos de Merari: Mahli y Musi. Éstas son las familias de Leví según sus descendencias:
لە گێرشۆن بەرەو خوارەوە: لیبنی کوڕی گێرشۆن، یەحەت کوڕی لیبنی، زیما کوڕی یەحەت، 20
Hijos de Gersón: Libni, Jahat, Zima,
یۆئاح کوڕی زیما، عیدۆ کوڕی یۆئاح، زەرەح کوڕی عیدۆ و یەئاتەرەی کوڕی زەرەح. 21
Joa, Iddo, Zera y Jeatrai.
نەوەی قەهات: عەمیناداب کوڕی قەهات، قۆرەح کوڕی عەمیناداب، ئەسسیر کوڕی قۆرەح، 22
Los hijos de Coat: Aminadab, Coré, Asir,
ئەلقانە کوڕی ئەسسیر، ئەبیاساف کوڕی ئەلقانە، ئەسسیر کوڕی ئەبیاساف، 23
Elcana, Ebiasaf, Asir,
تەحەس کوڕی ئەسسیر، ئوریێل کوڕی تەحەس، عوزیا کوڕی ئوریێل، شائوول کوڕی عوزیا. 24
Tahat, Uriel, Uzías, Saúl,
نەوەی ئەلقانە: عەماسەی و ئەحیمۆت کوڕی ئەلقانە بوون، 25
Elcana, Amasai, Ahimot,
ئەحیمۆتیش کوڕەکەی ناوی ئەلقانە بوو، چۆفەییش کوڕی ئەلقانە، نەحەت کوڕی چۆفەی، 26
Elcana, Zofai, Nahat,
ئەلیاب کوڕی نەحەت، یەرۆحام کوڕی ئەلیاب، ئەلقانە کوڕی یەرۆحام، ساموئێل کوڕی ئەلقانە. 27
Eliab, Jeroham y Elcana.
کوڕەکانی ساموئێلیش: نۆبەرەکەی یۆئێل و دووەمیان ئەبیا. 28
Hijos de Samuel fueron: Joel el primogénito, y Abías el segundo.
نەوەی مەراری: مەحلی کوڕی مەراری، لیبنی کوڕی مەحلی، شیمعی کوڕی لیبنی، عوزا کوڕی شیمعی، 29
Los hijos de Merari fueron: Mahli, Libni, Simei, Uza,
شیمەعە کوڕی عوزا، حەگییا کوڕی شیمەعە و عەسایا کوڕی حەگییا. 30
Simea, Haguía, Asaías.
ئەم کەسانە ئەوانە بوون کە داود بۆ سەرپەرشتیکردنی ژەنینی مۆسیقا داینان لە ماڵی یەزدان، پاش ئەوەی سندوقەکەی پەیمان جێگیر بوو. 31
Éstos son los que David estableció para el servicio del canto en la Casa de Yavé desde cuando el Arca reposó allí,
ئەوان لەبەردەم چادری چاوپێکەوتن لەناو چادری پەرستندا بە ژەنینی مۆسیقا خزمەتیان دەکرد، هەتا ئەو کاتەی سلێمان پەرستگای یەزدانی لە ئۆرشەلیمدا بنیاد نا، هەروەها ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکرد بەپێی ئەو ڕێکخستنەی بۆیان دانرابوو. 32
quienes servían en el canto delante de la tienda del Tabernáculo de Reunión, hasta que Salomón edificó la Casa de Yavé en Jerusalén. Después estuvieron en su ministerio según su costumbre.
ئەمانە ئەوانەن لەگەڵ کوڕەکانیاندا خزمەتیان دەکرد: لە نەوەی قەهاتییەکان: هێیمانی مۆسیقاژەن کوڕی یۆئێلی، کوڕی ساموئێلی، 33
Éstos y sus hijos eran los que ejercían su servicio. De los hijos de Coat: el cantor Hemán, hijo de Joel, hijo de Samuel,
کوڕی ئەلقانەی، کوڕی یەرۆحامی، کوڕی ئەلیێلی، کوڕی تۆوەحی، 34
hijo de Elcana, hijo de Jeroham, hijo de Eliel, hijo de Toa,
کوڕی چوفی، کوڕی ئەلقانەی، کوڕی مەحەتی، کوڕی عەماسەیی، 35
hijo de Zuf, hijo de Elcana, hijo de Mahat, hijo de Amasai,
کوڕی ئەلقانەی، کوڕی یۆئێلی، کوڕی عەزەریای، کوڕی سەفەنیای، 36
hijo de Elcana, hijo de Joel, hijo de Azarías, hijo de Sofonías,
کوڕی تەحەسی، کوڕی ئەسسیری، کوڕی ئەبیاسافی، کوڕی قۆرەحی، 37
hijo de Tahat, hijo de Asir, hijo de Ebiasaf, hijo de Coré,
کوڕی یەسهاری، کوڕی قەهاتی، کوڕی لێڤی، کوڕی ئیسرائیل. 38
hijo de Izhar, hijo de Coat, hijo de Leví, hijo de Israel,
ئاسافی یاریدەدەری دەستەڕاستی هێیمانیش: ئاساف کوڕی بەرەخیای، کوڕی شیمەعەی، 39
su hermano Asaf, el cual estaba a su mano derecha, Asaf, hijo de Berequías, hijo de Simea,
کوڕی میکائیلی، کوڕی بەعەسێیای، کوڕی مەلکیای، 40
hijo de Micael, hijo de Baasías, hijo de Malquías,
کوڕی ئەتنیی، کوڕی زەرەحی، کوڕی عەدایای، 41
hijo de Etni, hijo de Zera, hijo de Adaía,
کوڕی ئێیتانی، کوڕی زیمای، کوڕی شیمعیی، 42
hijo de Etán, hijo de Zima, hijo de Simei,
کوڕی یەحەتی، کوڕی گێرشۆنی، کوڕی لێڤی؛ 43
hijo de Jahat, hijo de Gersón, hijo de Leví.
هەروەها لە یاریدەدەرەکانیان کە لە نەوەی مەراری بوون، یاریدەدەری دەستە چەپی هێیمان: ئێیتانی کوڕی قیشی، کوڕی عەبدی، کوڕی مەلوخی، 44
Los hijos de Merari, sus hermanos, estaban a la izquierda: Etán, hijo de Quisi, hijo de Abdi, hijo de Maluc,
کوڕی حەشەڤیای، کوڕی ئەمەسیای، کوڕی حیلقیای، 45
hijo de Hasabías, hijo de Amasías, hijo de Hilcías,
کوڕی ئەمچی، کوڕی بانی، کوڕی شەمەری، 46
hijo de Amsi, hijo de Bani, hijo de Semer,
کوڕی مەحلی، کوڕی موشی، کوڕی مەراری، کوڕی لێڤی. 47
hijo de Mahli, hijo de Musi, hijo de Merari, hijo de Leví.
برا لێڤییەکانی دیکەیان هەموو خزمەتەکانی دیکەی چادری پەرستنی ماڵی خودایان پێ سپێردرا. 48
Sus hermanos levitas fueron asignados a todo el ministerio del Tabernáculo de la Casa de ʼElohim.
بەڵام هارون و نەوەکانی لەسەر قوربانگای قوربانی سووتاندن و قوربانگای بخوور، پێشکەشکراویان پێشکەش دەکرد، لەگەڵ هەموو کارەکانی پەیوەست بەو لە شوێنی هەرە پیرۆز و کەفارەتکردن بۆ ئیسرائیل، بەپێی هەموو ئەوەی موسای بەندەی خودا فەرمانی پێی کرد. 49
Pero Aarón y sus hijos ofrecían sacrificios sobre el altar del holocausto y del incienso, ministraban en toda la obra del Lugar Santísimo y hacían los sacrificios que apaciguan por Israel según todo lo que mandó Moisés esclavo de ʼElohim.
ئەمانەش نەوەی هارونن: ئەلعازار کوڕی هارون، فینەحاس کوڕی ئەلعازار، ئەبیشوەع کوڕی فینەحاس، 50
Estos son los hijos de Aarón: Finees, Abisúa,
بوقی کوڕی ئەبیشوەع، عوزی کوڕی بوقی، زەرەحیا کوڕی عوزی، 51
Buqui, Uzi, Zeraías,
مەرایۆت کوڕی زەرەحیا، ئەمەریا کوڕی مەرایۆت، ئەحیتوڤ کوڕی ئەمەریا، 52
Meraiot, Amarías, Ahitob,
سادۆق کوڕی ئەحیتوڤ و ئەحیمەعەچ کوڕی سادۆق. 53
Sadoc, Ahimaas.
ئەمانەش ئەو ناوچانەیە کە نەوەی هارون لە خێڵی قەهاتییەکان تێیدا نیشتەجێ بوون، چونکە یەکەم تیروپشک بۆ ئەوان دەرچوو: 54
Éstos son los lugares de residencia según sus campamentos en su territorio. A los hijos de Aarón de la familia de los coatitas, porque a ellos les tocó la primera suerte,
حەبرۆنیان پێدان لە خاکی یەهودا لەگەڵ لەوەڕگاکانی دەوروبەریدا. 55
les dieron Hebrón, en tierra de Judá, y sus campos de alrededor.
بەڵام کێڵگە و گوندەکانی دەوروبەری شارەکە بە کالێبی کوڕی یەفونە درا. 56
Pero el territorio de la ciudad y sus aldeas se dieron a Caleb, hijo de Jefone.
حەبرۆن کە شارێکی پەناگا بوو درایە نەوەی هارون، هەروەها لیڤنا، یەتیر، ئەشتەمۆع، 57
De Judá dieron Hebrón, la ciudad de refugio, a los hijos de Aarón. Además [dieron ciudades] con sus campos de alrededor: Libna, Jatir, Estemoa,
حیلێن، دەڤیر، 58
Hilén, Debir,
عاشان، یوتا و بێت‌شەمەش بە لەوەڕگاکانیانەوە. 59
Asán y Bet-semes.
لە خاکی هۆزی بنیامینیش، شارۆچکەکانی گبعۆن، گەڤەع، عالەمەت و عەناتۆت بە لەوەڕگاکانیانەوە بەوان درا. هەموو شارۆچکەکانیان سێزدە شارۆچکە بوون، بەگوێرەی خێڵەکانیان. 60
De la tribu de Benjamín [dieron ciudades] con sus campos de alrededor: Geba, Alemet y Anatot. Todas sus ciudades fueron 13, repartidas por sus familias.
بە قەهاتییەکانی دیکەش لە خاکی خێڵەکانی نیوەی هۆزی مەنەشە دە شارۆچکە بە تیروپشک درا. 61
A los hijos de Coat que quedaron les dieron por sorteo diez ciudades de la media tribu de Manasés.
بە نەوەی گێرشۆنیش، بەگوێرەی خێڵەکانیان، لە خاکی هۆزەکانی یەساخار، ئاشێر، نەفتالی و لەو بەشەی هۆزی مەنەشەش کە لە باشانن، سێزدە شارۆچکە درا. 62
A los hijos de Gersón, por sus familias, fueron dadas de las tribus de Isacar, Aser, Neftalí y Manasés en Basán, 13 ciudades.
بە نەوەی مەراریش بەگوێرەی خێڵەکانیان، لە بەشی هۆزەکانی ڕەئوبێن، گاد و زەبولون بە تیروپشک، دوازدە شارۆچکە درا. 63
A los hijos de Merari, por sus familias, les dieron 12 ciudades por sorteo de las tribus de Rubén, Gad y Zabulón.
ئیتر نەوەی ئیسرائیل ئەم شارۆچکانەیان بە لەوەڕگاکانیانەوە بە لێڤییەکان بەخشی. 64
Así los hijos de Israel dieron a los levitas las ciudades con sus campos de alrededor.
هەروەها بە تیروپشک لە هۆزی نەوەی یەهودا و لە هۆزی نەوەی شیمۆن و لە هۆزی نەوەی بنیامین ئەو شارۆچکانەیان دا کە پێشتر ناویان برا. 65
De las tribus de los hijos de Judá, Simeón y Benjamín, dieron por sorteo las ciudades que llamaron por sus nombres.
هەندێک لە خێڵەکانی قەهاتییەکانیش شارۆچکەکانی سنووریان لە خاکی هۆزی ئەفرایم بوو. 66
De la tribu de Efraín dieron ciudades con sus campos de alrededor a las familias de los hijos de Coat,
لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم شاری شەخەم وەک شاری پەناگا و گەزەر و 67
y las siguientes ciudades de refugio con sus campos de alrededor: Siquem en la región montañosa de Efraín, Gezer,
یۆقمەعام و بێت‌حۆرۆن و 68
Jocmeam, Bet-horón,
ئەیالۆن و گەت ڕیمۆن بە لەوەڕگاکانیانەوە درا پێیان. 69
Ajalón y Gat-rimón.
لە خاکی نیوەکەی دیکەی هۆزی مەنەشەش، شارۆچکەکانی عانێر و بیلەعام بە لەوەڕگاکانیانەوە، بە خێڵەکانی دیکەی قەهاتییەکان درا. 70
De la media tribu de Manasés [dieron ciudades] con sus campos de alrededor: Aner y Bileam, para los que quedaron de las familias de los hijos de Coat.
نەوەی گێرشۆن ئەم شارۆچکانەیان وەرگرت: لە خاکی نیوەی هۆزی مەنەشە، شارۆچکەی گۆلان لە باشان و شارۆچکەی عەشتارۆت بە لەوەڕگاکانیانەوە؛ 71
De la familia de la media tribu de Manasés dieron [ciudades] con sus campos de alrededor a los hijos de Gersón: Golán en Basán y Astarot.
لە خاکی هۆزی یەساخاریش، شارۆچکەکانی قەدەش، داڤەرەت، 72
De la tribu de Isacar [dieron ciudades] con sus campos de alrededor: Cedes, Daberat,
ڕامۆت و عانێم بە لەوەڕگاکانیانەوە؛ 73
Ramot y Anem.
لە خاکی هۆزی ئاشێریش، شارۆچکەکانی ماشال، عەبدۆن، 74
De la tribu de Aser [dieron ciudades] con sus campos de alrededor: Masal, Abdón,
حوقۆق و ڕەحۆڤ بە لەوەڕگاکانیانەوە؛ 75
Hucoc y Rehob.
لە خاکی هۆزی نەفتالیش، شارۆچکەی قەدەش لە جەلیل و شارۆچکەکانی حەمۆن و قیریاتەیم بە لەوەڕگاکانیانەوە. 76
De la tribu de Neftalí [dieron ciudades] con sus campos de alrededor: Cedes, en Galilea, Hamón y Quiriataim.
لێڤییەکانی دیکە کە لە نەوەی مەراری بوون ئەم شارۆچکانەیان وەرگرت: لە خاکی هۆزی زەبولون، شارۆچکەکانی یۆقنەعام، قەرتا، ڕمۆنۆ و تاڤۆر بە لەوەڕگاکانیانەوە؛ 77
A los hijos de Merari que quedaron de la tribu de Zabulón dieron [ciudades] con sus campos de alrededor: Rimón y Tabor.
لە خاکی هۆزی ڕەئوبێن لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا، شارۆچکەی بەچەر لە چۆڵەوانی و شارۆچکەکانی یەهچا، 78
De la tribu de Rubén, dieron [ciudades] con sus campos de alrededor al otro lado del Jordán, frente a Jericó, al oriente del Jordán: Beser, en la región despoblada, Jaza,
قەدێمۆت و مێفەعەت بە لەوەڕگاکانیانەوە؛ 79
Cademot y Mefaat.
هەروەها لە خاکی هۆزی گادیش، شارۆچکەی ڕامۆت لە گلعاد و شارۆچکەکانی مەحەنەیم، 80
Y de la tribu de Gad [dieron ciudades] con sus campos de alrededor: Ramot de Galaad, Mahanaim,
حەشبۆن و یەعزێر بە لەوەڕگاکانیانەوە. 81
Hesbón y Jazer.

< یەکەم پوختەی مێژوو 6 >