< یەکەم پوختەی مێژوو 5 >

ڕەئوبێن کوڕە نۆبەرەی ئیسرائیل بوو، بەڵام کاتێک کە پێخەفی باوکی گڵاوکرد، مافی نۆبەرایەتییەکەی درا بە نەوەی یوسفی کوڕی ئیسرائیل، ئیتر لە ڕەچەڵەکنامە بە نۆبەرە تۆمارنەکرا. 1
The sons of Reuben the firstborn of Israel—now Reuben was Israel's firstborn, but his birthright was given to the sons of Joseph son of Israel because Reuben had defiled his father's couch. So he is not recorded as being the oldest son.
هەرچەندە یەهودا لە هەموو براکانی بەهێزتر بوو و پاشایەک لە پشتی ئەو دەرچوو، بەڵام نۆبەرایەتییەکە بۆ یوسف بوو. 2
Judah was the strongest of his brothers, and the leader would come from him. But the birthright was Joseph's—
کوڕەکانی ڕەئوبێنی کوڕە نۆبەرەی ئیسرائیل: حەنۆک، پەڵو، حەسرۆن و کەرمی. 3
the sons of Reuben, the firstborn of Israel were Hanok, Pallu, Hezron, and Karmi.
نەوەکانی یۆئێل: شەمەعیا کوڕی یۆئێل، گۆگ کوڕی شەمەعیا، شیمعی کوڕی گۆگ، 4
The descendants of Joel were these: Joel's son was Shemaiah. Shemaiah's son was Gog. Gog's son was Shimei.
میخا کوڕی شیمعی، ڕەئایا کوڕی میخا، بەعل کوڕی ڕەئایا، 5
Shimei's son was Micah. Micah's son was Reaiah. Reaiah's son was Baal.
بئێرە کوڕی بەعل. بئێرەش ئەو کەسە بوو کە تگلەت پلەسەری پاشای ئاشور ڕاپێچی کرد. بئێرە سەرۆکی ڕەئوبێنییەکان بوو. 6
Baal's son was Beerah, whom Tiglath-Pileser king of Assyria took into exile. Beerah was a leader in the tribe of Reuben.
خزمەکانیان بەگوێرەی خێڵەکانیان و بەپێی تۆمارکردنیان لە ڕەچەڵەکنامە: یەعیێلی سەرکردە، زەکەریا و 7
Beerah's relatives according to their clans, listed according to their genealogical records: Jeiel the leader, Zechariah, and
بەلەعی کوڕی عازازی کوڕی شەمەعی کوڕی یۆئێل. لە عەرۆعێرەوە هەتا نیبۆ و بەعل‌مەعۆن نیشتەجێ بوون. 8
Bela son of Azaz son of Shema son of Joel. They lived in Aroer, as far as Nebo and Baal Meon,
بەرەو ڕۆژهەڵاتیش هەتا دەهاتە بیابانی دەم ڕووباری فورات پەلیان هاویشت، چونکە ئاژەڵەکانیان لە خاکی گلعاددا زۆر ببوون. 9
and eastward to the start of the wilderness that extends to the Euphrates River. This was because they had many cattle in the land of Gilead.
لە سەردەمی پاشایەتی شاولدا، جەنگیان لە دژی هاجەرییەکان بەرپا کرد و بەزاندنیان و لە خێوەتەکانی هاجەرییەکان نیشتەجێ بوون لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی گلعاددا. 10
In the days of Saul, the tribe of Reuben attacked the Hagrites and defeated them. They lived in the Hagrites' tents throughout all the land east of Gilead.
نەوەی گادیش لەتەنیشت نەوەی ڕەئوبێنەوە نیشتەجێ بوون لە خاکی باشانەوە هەتا سەلخە: 11
The members of the tribe of Gad lived near them, in the land of Bashan as far as Salekah.
لە باشان یۆئێل سەرکردە و شافام لە پلەی دووەم و یەعنەی و شافات لە پلەی سێیەم بوون. 12
Joel was their leader; Shapham was second; and Janai and Shaphat in Bashan.
خزمەکانیان بەپێی بنەماڵەکانیان حەوت بوون: میکائیل، مەشولام، شەڤەع، یۆرەی، یەعکان، زیەع و ئێبەر. 13
Their relatives, by their fathers' families, were Michael, Meshullam, Sheba, Jorai, Jakan, Zia, and Eber—seven in all.
ئەمانەش کوڕەکانی ئەبیحەیلی کوڕی حوریی کوڕی یارۆحای کوڕی گلعادی کوڕی میکائیلی کوڕی یەشیشەیی کوڕی یەحدۆی کوڕی بووز بوون. 14
These persons named above were the descendants of Abihail, and Abihail was the son of Huri. Huri was the son of Jaroah. Jaroah was the son of Gilead. Gilead was the son of Michael. Michael was the son of Jeshishai. Jeshishai was the son of Jahdo. Jahdo was the son of Buz.
ئەحیی کوڕی عەبدیێلی کوڕی گۆنی گەورەی بنەماڵەکانیان بوو. 15
Ahi son of Abdiel son of Guni, was head of their fathers' family.
جا گادییەکان لە گلعاد، لە باشان، لە گوندەکانیدا و لە هەموو دەشتاییەکانی شارۆن لەسەر سنوورەکانی نیشتەجێ بوون. 16
They lived in Gilead, in Bashan, in its towns, and in all the pasturelands of Sharon as far as its borders.
ڕەچەڵەکی هەموو ئەمانە لە ماوەی پاشایەتی یۆتامی پاشای یەهودا و یارۆڤعامی پاشای ئیسرائیلدا تۆمار کران. 17
All these were listed by genealogical records in the days of Jotham king of Judah and of Jeroboam king of Israel.
نەوەی ڕەئوبێن و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە، لە پیاوە ئازاکان ئەوانەی قەڵغان و شمشێریان هەڵگرتبوو، تیرئەنداز بوون و مەشقی جەنگیان کردبوو، چل و چوار هەزار و حەوت سەد و شەست جەنگاوەر بوون. 18
The Reubenites, the Gadites, and the half tribe of Manasseh had 44,760 soldiers trained for war, who carried shield and sword, and who drew the bow.
جەنگیان لە دژی هاجەرییەکان و یەتور و نافیش و نۆداڤ بەرپا کرد و 19
They attacked the Hagrites, Jetur, Naphish, and Nodab.
یارمەتییان بۆ هات. هاجەرییەکان و هەموو ئەوانەی لەگەڵیاندا بوون درانە دەستیانەوە، چونکە لە جەنگەکەدا هاواریان بۆ خودا کرد، ئەویش وەڵامی دانەوە، لەبەر ئەوەی پشتیان پێی بەست. 20
They received divine help against them. In this way, the Hagrites and all who were with them were defeated. This was because the Israelites cried out to God in the battle, and he responded to them, because they put their trust in him.
هەروەها دەستیان بەسەر ئاژەڵە ماڵییەکانی هاجەرییەکاندا گرت، پەنجا هەزار وشتر و دوو سەد و پەنجا هەزار سەر مەڕ و دوو هەزار گوێدرێژ و لە مرۆڤیش سەد هەزار کەس و 21
They captured their animals, including fifty thousand camels, 250,000 sheep, two thousand donkeys, and 100,000 men.
ژمارەیەکی زۆر کوژران، لەبەر ئەوەی جەنگەکە لە خوداوە بوو. ئیتر هەتا ڕاپێچکردنەکە لە جێی ئەوان نیشتەجێ بوون. 22
Many fell because the battle was from God. They lived in their land until the captivity.
نیوەی هۆزی مەنەشەش لە خاکەکە نیشتەجێ بوون، لە باشانەوە هەتا بەعل‌حەرمۆن پەلیان هاویشت، کە پێی دەگوترێ سنیر، یان چیای حەرمۆن. 23
The half tribe of Manasseh lived in the land of Bashan as far as Baal Hermon and Senir (that is, Mount Hermon).
ئەمانەش گەورەکانی بنەماڵەکانیان بوون: عێفەر، یەشعی، ئەلیێل، عەزریێل، یەرمیا، هۆدەڤیا و یەحدیێل، کە هەموو ئەمانە پیاوانی پاڵەوانی ئازا و پیاوانی ناودار و گەورەی بنەماڵەکانیان بوون. 24
These were the heads of their fathers' houses: Epher, Ishi, Eliel, Azriel, Jeremiah, Hodaviah, and Jahdiel. They were mighty men, famous men, heads of their fathers' houses.
بەڵام ناپاکییان لە خودای باوباپیرانیان کرد و بەدوای خوداوەندەکانی گەلانی خاکەکەوە لەشفرۆشییان کرد، ئەوانەی خودا لەبەردەمیاندا لەناوی بردن. 25
But they were unfaithful to their ancestors' God. Instead, they worshiped the gods of the peoples of the land, whom God had destroyed before them.
لەبەر ئەوە خودای ئیسرائیل ڕۆحی پولی پاشای ئاشوری هەژاند، کە بە تگلەت پلەسەر بەناوبانگە، ئەویش ڕەئوبێنی و گادییەکان لەگەڵ نیوەی هۆزی مەنەشەی ڕاپێچ کرد. ئەوانی هێنایە حەلەح و خابوور و هارا و ڕووباری گۆزان، هەتا ئەمڕۆش لەوێ ماونەتەوە. 26
The God of Israel stirred up Pul king of Assyria (also called Tiglath-Pileser, king of Assyria). He took into exile the Reubenites, Gadites, and the half tribe of Manasseh. He brought them to Halah, Habor, Hara, and to the river of Gozan, where they remain to this day.

< یەکەم پوختەی مێژوو 5 >