< یەکەم پوختەی مێژوو 4 >
نەوەکانی یەهودا: پێرێز، حەسرۆن، کەرمی، حوور و شۆڤاڵ. | 1 |
Jūda bērni bija: Perecs, Hecrons un Karmus un Hurs un Šobals.
ڕەئایای کوڕی شۆڤاڵیش یەحەتی بوو، یەحەتیش ئەحومەی و لاهەدی بوو، لەمانیشەوە خێڵەکانی چۆرعاتی دروستبوون. | 2 |
Un Reajus, Šobala dēls, dzemdināja Jakatu. Un Jakats dzemdināja Ahumaju un Lahadu, šie ir Caregatiešu radi.
ئەمانەش کوڕەکانی عێتام بوون: یەزرەعیل، یەشما و یەدباش، ناوی خوشکەکەشیان هەچەلەلپۆنی بوو. | 3 |
Šie ir no Etama tēva: Jezreēls, Jezmus un Jedbas, un viņu māsai bija vārds Aclelpone.
پەنوئێلیش باوکی گەدۆر و عێزەریش باوکی حوشا بوو. ئەمانە نەوەکانی حووری نۆبەرەی ئەفراتەی باوکی بێتلەحم بوون. | 4 |
Un Pnuēls bija Ģedora tēvs, un Ezers bija Uzas tēvs. Šie ir Ura, Efratas pirmdzimušā dēla, Bētlema tēva, bērni.
ئەشحووری باوکی تەقۆعە دوو ژنی هەبوو، حەلا و نەعەرا. | 5 |
Un Azuram, Tekoūs tēvam, bija divas sievas: Ellea un Naēra.
نەعەراش ئەحوزام، حێفەر، تێمەنی و هەئەهەشتاری بۆ خستەوە، ئەمانە نەوەکانی نەعەرا بوون. | 6 |
Un Naēra tam dzemdēja Akuzamu un Heferu un Temnu un Akastaru. Šie ir Naēras bērni.
کوڕەکانی حەلا: چەرەت، چۆحەر و ئەتنان. | 7 |
Un Elleas bērni bija: Cerets, Jecoars un Etnans.
قۆچیش باوکی عانوڤ و هەچۆڤێڤا بوو، هەروەها باپیرە گەورەی خێڵەکانی ئەحەرحێلی کوڕی هاروم بوو. | 8 |
Un Koc dzemdināja Anubu un Acobebu un Aharhēla, Aruma dēla, radus.
یەعبێچیش لە براکانی پایەدارتر بوو و دایکیشی ناوی لێنا یەعبێچ و گوتی: «لەبەر ئەوەی بە ئازارەوە بووم.» | 9 |
Un Jaēbecam bija lielāks gods pār saviem brāļiem, un viņa māte viņa vārdu bija saukusi Jaēbecs, sacīdama: es to ar sāpēm esmu dzemdējusi.
یەعبێچ بۆ خودای ئیسرائیل هاواری کرد و گوتی: «خۆزگە بەڕاستی بەرەکەتدارت دەکردم و سنوورەکانت فراوان دەکردم! با دەستت لەگەڵمدا بێت و لە خراپە بمپارێزیت، تاکو ئازار نەچێژم.» خوداش ئەوەی پێدا کە داوای کرد. | 10 |
Jo Jaēbecs piesauca Israēla Dievu un sacīja: kaut tu mani svētīt svētītu un manas robežas vairotu, un tava roka būtu ar mani un darītu, ka ļaunums un sāpes mani neaiztiek Un Dievs tam lika nākt, ko viņš lūdza.
کەلووڤی برای شوحاش مەحیری بوو، مەحیریش باوکی ئەشتۆن بوو، | 11 |
Un Kalubs, Zukas brālis, dzemdināja Meķeru, šis ir Estona tēvs.
ئەشتۆنیش بێتڕافا و پاسێیەح و تەحینای باوکی عیر ناحاشی بوو. ئەمانەش پیاوانی ڕێخا بوون. | 12 |
Un Estons dzemdināja Betravu un Paseju un Teīnnu, Naāsa pilsētas tēvu. Šie ir Rekas vīri.
کوڕەکانی قەنەز: عۆسنیێل و سەرایا. کوڕەکانی عۆسنیێل: حەتەت و مەعۆنۆتەی. | 13 |
Un Ķenasa bērni bija: Otniēls un Seraja. Un Otniēļa bērni bija: Atats.
مەعۆنۆتەیش عۆفرای بوو و سەرایاش یۆئابی بوو، کە باوکی گێی حەراشیم بوو، شوێنەکەش ناوی ئەوە بوو، چونکە دانیشتووانەکەی پیشەوەر بوون. | 14 |
Un Meonotajus dzemdināja Ovru. Un Seraja dzemdināja Joabu, amatnieku ielejas tēvu, jo tie bija amatnieki.
کوڕەکانی کالێبی کوڕی یەفونە: عیرو، ئێلە و نەعەم. کوڕەکەی ئێلە ناوی قەنەز بوو. | 15 |
Un Kāleba, Jefunna dēla, bērni bija: Irus, Elus un Naāms. Un Elus bērni bija: Kenas.
کوڕەکانی یەهەلەلئێل: زیف، زیفا، تیریا و ئەسەرئێل. | 16 |
Un Jealeēļa bērni bija: Zivs un Ziva, Tirja un Azareēls.
کوڕەکانی عەزرە: یەتەر، مەرەد، عێفەر و یالۆن. یەکێک لە ژنەکانی مەرەد بە مریەم و شەمەی و یەشباحی باوکی ئەشتەمۆعی سکی پڕ بوو، | 17 |
Un Ezras bērni bija: Jeters un Mereds un Hefers un Jalons un Taārs ar Mirjamu un Zamaju un Jezbu, Estemoas tēvu.
ئەمانە کوڕەکانی بیتیای کچی فیرعەون بوون، کە مەرەد هێنای، ئەو ژنەشی کە لە هۆزی یەهودا بوو، یەرەدی باوکی گەدۆر و حەڤەری باوکی سۆخۆ و یەقوتیێلی باوکی زانۆوەحی خستەوە. | 18 |
Un viņa sieva Judija dzemdēja Jeredu, Ģedora tēvu, un Heberu, Zokus tēvu, un Jekutiēli, Zanoas tēvu. Šie ir Bitjas, Faraona meitas, bērni, ko Mereds bija apņēmis.
هۆدیا خوشکی نەحەمی هێنا و ئەم کوڕانەی بوو: باوکی قەعیلای گارمی و ئەشتەمۆعی مەعکاتی. | 19 |
Un sievas Hodijas, Nakama māsas bērni bija: Ķegilas tēvs garmietis, un Maēkiets Estemoa.
کوڕەکانی شیمۆن: ئەمنۆن، ڕینا، بەنحانان و تیلۆن. نەوەکانی یەشعی: زۆحێت و بەنزۆحێت. | 20 |
Un Sīmeana bērni bija: Amnons un Rinnus, Benanans un Tilons. Un Jezeūs bērni bija: Zoēts un BenZoēts.
کوڕەکانی شالەحی کوڕی یەهودا ئەمانە بوون: ئێری باوکی لێخا؛ لەعدای باوکی مارێشا، هەروەها باپیرە گەورەی ئەو بنەماڵانە بوو کە کاری کەتانیان دەکرد و لە بێتئەشبێعە دەژیان؛ | 21 |
Un Šelus, Jūda dēla, bērni bija: Ģers, Lekas tēvs, un Laēdus, Marezas tēvs, un Azbeas nama vēveru(audēju) radi.
یۆقیم؛ خەڵکی کوزێڤا؛ لەگەڵ یۆئاش و ساراف، ئەوانەی کە لە مۆئاب و یاشوڤی لەحەم فەرمانڕەوایەتییان دەکرد. ئەم ڕەچەڵەکنامەیە لە کۆنەوە تۆمار کرابوو. | 22 |
Ir Joķims un KoŠebas vīri un Joas un Zaravs, kas pār Moabiešiem valdījuši, un Jazubi Laēmā; bet tās jau ir vecas lietas.
ئەوانە ئەو گۆزەکەرانە بوون کە دانیشتووانی نەتاعیم و گەدێرا بوون، لەوێدا نیشتەجێ بوون و کاریان بۆ پاشا دەکرد. | 23 |
Tie bija podnieki un dzīvoja Netaīmā un Ģederā; pie ķēniņa darba tie tur dzīvoja.
نەوەکانی شیمۆن: نەموئێل، یامین، یاریڤ، زەرەح و شائوول. | 24 |
Sīmeana bērni bija: Nemuels un Jamins un Jaribs, Zerus, Sauls.
شەلوم کوڕی شائوول بوو، میبسام کوڕی شەلوم، میشماع کوڕی میبسام. | 25 |
Tā dēls bija Šalums, tā dēls Mibzams, tā dēls Mizmus.
نەوەکانی میشماع: حەموئێل کوڕی میشماع، زەکور کوڕی حەموئێل، شیمعی کوڕی زەکور. | 26 |
Un Mizmus bērni bija: Amuels, tā dēls Zakurs, tā dēls Šimejus.
شیمعیش شازدە کوڕ و شەش کچی هەبوو، بەڵام براکانی کوڕی زۆریان نەبوو و هەموو خێڵەکانیشیان وەک نەوەی یەهودا زیادیان نەکرد. | 27 |
Un Šimejum bija sešpadsmit dēli un sešas meitas, bet viņa brāļiem nebija daudz bērnu. Un visi viņu radi nevairojās tik daudz, kā Jūda bērni.
لە بیری شابەع، لە مۆلادا، لە حەچەر شوعال، | 28 |
Un tie dzīvoja Bēršebā un Moladā un AcarZualā
لە بیلهە، لە عەچەم، لە تۆلاد، | 29 |
Un Bilā un Ecemā un Toladā
لە بتوئێل، لە حۆرما، لە چیقلەگ، | 30 |
Un Betuēlā un Ormā un Ciklagā
لە بێتمەرکاڤۆت، لە حەچەر سوسیم، لە بێتبرئی و لە شەعەرایم نیشتەجێ بوون. ئەمانە شارۆچکەکانیان بوون، هەتا کاتی بەپاشابوونی داود. | 31 |
Un Bet Markabotā un Acurzuzimā un Betbiērā un Sāraīma. Šās bija viņu pilsētas, tiekams Dāvids palika par ķēniņu.
دەوروبەریشیان عێتام، عەین، ڕیمۆن، تۆخەن و عاشان، واتە پێنج شارۆچکە بوون، | 32 |
Un viņu ciemi bija Etans un Aīns, Rimons un Tokens un Azans, piecas pilsētas,
لەگەڵ هەموو گوندەکانیان لە چواردەوری ئەو شارۆچکانە هەتا بەعەلات. ئەمانە شوێنی نیشتەجێبوونیان بوون. ڕەچەڵەکنامەی ئەمانیش تۆمار کرابوو. | 33 |
Un visi viņu ciemi apkārt šīm pilsētām līdz Baālam; šie ir viņu dzīvokļi un viņu radu raksti.
مەشۆڤاڤ، یەملێک، یۆشای کوڕی ئەمەسیا، | 34 |
Un Mezobabs un Jamleķs un Jošus, Amacījas dēls,
یۆئێل، یێهوی کوڕی یۆشیڤیای کوڕی سەرایای کوڕی عەسیێل، | 35 |
Un Joēls un Jeūs, Jozivja dēls, tas bija Serajas, tas Aziēļa dēls,
هەروەها ئەلیۆعێنەی، یەعقۆڤا، یەشۆحایا، عەسایا، عەدیێل، یەسیمیێل، بەنایا و | 36 |
Un Eljoēnajus un Jaēkobus un Jezoaja un Azaja un Adiēls un Jezimeēls un Benaja,
زیزای کوڕی شیفعیی کوڕی ئەلۆنی کوڕی یەدایای کوڕی شیمریی کوڕی شەمەعیا. | 37 |
Un Zizas, Zivejus dēls, tas bija Alona, tas Jedajas, tas Zimrus, tas Šemajas dēls.
ئەوانەی کە ناویان لە سەرەوە تۆمار کراوە سەرۆک خێڵەکانیان بوون. بنەماڵەکانیان زۆر پەلیان هاویشتووە، | 38 |
Šie vārdiem minetie bija lielkungi saviem radiem, un viņu tēva nama radi izplētās daudzumā.
بۆ گەڕان بەدوای لەوەڕگا بۆ مەڕوماڵاتەکانیان هەتا ڕۆژهەڵاتی دۆڵەکە ڕۆیشتن هەتا گەیشتنە گەدۆر. | 39 |
Un tie gāja līdz Ģedoras ceļam, ielejas rīta pusē, ganības meklēdami savām avīm.
ئینجا لەوەڕگایەکی بەپیت و چاکیان دۆزییەوە و خاکەکەش بەرفراوان و ئاشتی و ئاسوودەیی تێیدا بەرقەرار بوو، هەروەها هەندێک لە حامییەکان پێشتر لەوێ نیشتەجێ بوون. | 40 |
Un tie atrada taukas un labas ganības un plašu zemi, klusu un mierīgu, jo Hama bērni tur senāk dzīvoja.
ئەوانەی کە ناویان تۆمار کراوە، لە ماوەی پاشایەتی حەزقیای پاشای یەهودا هاتن و پەلاماری چادرەکانی حامییەکان و ئەو مەعونییانەیان دا کە لەوێدا بوون و بە تەواوی قڕیان کردن. هەتا ئەمڕۆش هیچ مەعۆنییەکی لێ نییە، بەڵکو لە جێی ئەوان نیشتەجێ بوون، چونکە لەوێدا لەوەڕگای لێبوو بۆ مەڕوماڵاتەکانیان. | 41 |
Un tie, vārdiem uzrakstītie, nāca Hizkijas, Jūda ķēniņa, laikā, un apkāva viņu teltis un dzīvotājus, kas tur bija, un tos izdeldēja līdz šai dienai, un dzīvoja viņu vietā, jo tur bija ganības viņu avīm.
هەروەها لەوان لە نەوەی شیمۆن پێنج سەد پیاو چوون بۆ ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر، بە ڕابەری کوڕەکانی یەشعی کە ئەمانە بوون: پەلەتیا، نەعەریا، ڕەفایا و عوزیێل. | 42 |
Un no viņiem, no Sīmeana bērniem, izgāja piecsimt vīri uz Seīra kalniem, un Pēlatja un Nearja un Revaja un Uziēls, Jezejus dēli, tiem bija par virsniekiem.
لە پاشماوەی عەمالێقییە هەڵاتووەکانیان دا و هەتا ئەمڕۆ لەوێدا نیشتەجێ بوون. | 43 |
Un tie apkāva Amaleka atlikumu, kas bija izglābies, un tur dzīvoja līdz pat šai dienai.