< یەکەم پوختەی مێژوو 4 >

نەوەکانی یەهودا: پێرێز، حەسرۆن، کەرمی، حوور و شۆڤاڵ. 1
犹大的儿子是法勒斯、希斯 、迦米、户珥、朔巴。
ڕەئایای کوڕی شۆڤاڵیش یەحەتی بوو، یەحەتیش ئەحومەی و لاهەدی بوو، لەمانیشەوە خێڵەکانی چۆرعاتی دروستبوون. 2
朔巴的儿子利亚雅生雅哈;雅哈生亚户买和拉哈。这是琐拉人的诸族。
ئەمانەش کوڕەکانی عێتام بوون: یەزرەعیل، یەشما و یەدباش، ناوی خوشکەکەشیان هەچەلەلپۆنی بوو. 3
以坦之祖的儿子是耶斯列、伊施玛、伊得巴;他们的妹子名叫哈悉勒玻尼。
پەنوئێلیش باوکی گەدۆر و عێزەریش باوکی حوشا بوو. ئەمانە نەوەکانی حووری نۆبەرەی ئەفراتەی باوکی بێت‌لەحم بوون. 4
基多之祖是毗努伊勒。户沙之祖是以谢珥。这都是伯利恒之祖以法她的长子户珥所生的。
ئەشحووری باوکی تەقۆعە دوو ژنی هەبوو، حەلا و نەعەرا. 5
提哥亚之祖亚施户有两个妻子:一名希拉,一名拿拉。
نەعەراش ئەحوزام، حێفەر، تێمەنی و هەئەهەشتاری بۆ خستەوە، ئەمانە نەوەکانی نەعەرا بوون. 6
拿拉给亚施户生亚户撒、希弗、提米尼、哈辖斯他利。这都是拿拉的儿子。
کوڕەکانی حەلا: چەرەت، چۆحەر و ئەتنان. 7
希拉的儿子是洗列、琐辖、伊提南。
قۆچیش باوکی عانوڤ و هەچۆڤێڤا بوو، هەروەها باپیرە گەورەی خێڵەکانی ئەحەرحێلی کوڕی هاروم بوو. 8
哥斯生亚诺、琐比巴,并哈 儿子亚哈黑的诸族。
یەعبێچیش لە براکانی پایەدارتر بوو و دایکیشی ناوی لێنا یەعبێچ و گوتی: «لەبەر ئەوەی بە ئازارەوە بووم.» 9
雅比斯比他众弟兄更尊贵,他母亲给他起名叫雅比斯,意思说:我生他甚是痛苦。
یەعبێچ بۆ خودای ئیسرائیل هاواری کرد و گوتی: «خۆزگە بەڕاستی بەرەکەتدارت دەکردم و سنوورەکانت فراوان دەکردم! با دەستت لەگەڵمدا بێت و لە خراپە بمپارێزیت، تاکو ئازار نەچێژم.» خوداش ئەوەی پێدا کە داوای کرد. 10
雅比斯求告以色列的 神说:“甚愿你赐福与我,扩张我的境界,常与我同在,保佑我不遭患难,不受艰苦。” 神就应允他所求的。
کەلووڤی برای شوحاش مەحیری بوو، مەحیریش باوکی ئەشتۆن بوو، 11
书哈的弟兄基绿生米黑,米黑是伊施屯之祖。
ئەشتۆنیش بێت‌ڕافا و پاسێیەح و تەحینای باوکی عیر ناحاشی بوو. ئەمانەش پیاوانی ڕێخا بوون. 12
伊施屯生伯拉巴、巴西亚,并珥拿辖之祖提欣拿,这都是利迦人。
کوڕەکانی قەنەز: عۆسنیێل و سەرایا. کوڕەکانی عۆسنیێل: حەتەت و مەعۆنۆتەی. 13
基纳斯的儿子是俄陀聂、西莱雅。俄陀聂的儿子是哈塔。
مەعۆنۆتەیش عۆفرای بوو و سەرایاش یۆئابی بوو، کە باوکی گێی حەراشیم بوو، شوێنەکەش ناوی ئەوە بوو، چونکە دانیشتووانەکەی پیشەوەر بوون. 14
悯挪太生俄弗拉;西莱雅生革·夏纳欣人之祖约押。他们都是匠人。
کوڕەکانی کالێبی کوڕی یەفونە: عیرو، ئێلە و نەعەم. کوڕەکەی ئێلە ناوی قەنەز بوو. 15
耶孚尼的儿子是迦勒;迦勒的儿子是以路、以拉、拿安。以拉的儿子是基纳斯。
کوڕەکانی یەهەلەلئێل: زیف، زیفا، تیریا و ئەسەرئێل. 16
耶哈利勒的儿子是西弗、西法、提利、亚撒列。
کوڕەکانی عەزرە: یەتەر، مەرەد، عێفەر و یالۆن. یەکێک لە ژنەکانی مەرەد بە مریەم و شەمەی و یەشباحی باوکی ئەشتەمۆعی سکی پڕ بوو، 17
以斯拉的儿子是益帖、米列、以弗、雅伦。米列娶法老女儿比提雅为妻,生米利暗、沙买,和以实提摩之祖益巴。米列又娶犹大女子为妻,生基多之祖雅列,梭哥之祖希伯,和撒挪亚之祖耶古铁。
ئەمانە کوڕەکانی بیتیای کچی فیرعەون بوون، کە مەرەد هێنای، ئەو ژنەشی کە لە هۆزی یەهودا بوو، یەرەدی باوکی گەدۆر و حەڤەری باوکی سۆخۆ و یەقوتیێلی باوکی زانۆوەحی خستەوە. 18
هۆدیا خوشکی نەحەمی هێنا و ئەم کوڕانەی بوو: باوکی قەعیلای گارمی و ئەشتەمۆعی مەعکاتی. 19
荷第雅的妻是拿含的妹子,她所生的儿子是迦米人基伊拉和玛迦人以实提摩之祖。
کوڕەکانی شیمۆن: ئەمنۆن، ڕینا، بەن‌حانان و تیلۆن. نەوەکانی یەشعی: زۆحێت و بەن‌زۆحێت. 20
示门的儿子是暗嫩、林拿、便·哈南、提伦。 以示的儿子是梭黑与便·梭黑。
کوڕەکانی شالەحی کوڕی یەهودا ئەمانە بوون: ئێری باوکی لێخا؛ لەعدای باوکی مارێشا، هەروەها باپیرە گەورەی ئەو بنەماڵانە بوو کە کاری کەتانیان دەکرد و لە بێت‌ئەشبێعە دەژیان؛ 21
犹大的儿子是示拉;示拉的儿子是利迦之祖珥,玛利沙之祖拉大,和属亚实比族织细麻布的各家。
یۆقیم؛ خەڵکی کوزێڤا؛ لەگەڵ یۆئاش و ساراف، ئەوانەی کە لە مۆئاب و یاشوڤی لەحەم فەرمانڕەوایەتییان دەکرد. ئەم ڕەچەڵەکنامەیە لە کۆنەوە تۆمار کرابوو. 22
还有约敬、哥西巴人、约阿施、萨拉,就是在摩押地掌权的,又有雅叔比利恒。这都是古时所记载的。
ئەوانە ئەو گۆزەکەرانە بوون کە دانیشتووانی نەتاعیم و گەدێرا بوون، لەوێدا نیشتەجێ بوون و کاریان بۆ پاشا دەکرد. 23
这些人都是窑匠,是尼他应和基低拉的居民;与王同处,为王做工。
نەوەکانی شیمۆن: نەموئێل، یامین، یاریڤ، زەرەح و شائوول. 24
西缅的儿子是尼母利、雅悯、雅立、谢拉、扫罗。
شەلوم کوڕی شائوول بوو، میبسام کوڕی شەلوم، میشماع کوڕی میبسام. 25
扫罗的儿子是沙龙;沙龙的儿子是米比衫;米比衫的儿子是米施玛;
نەوەکانی میشماع: حەموئێل کوڕی میشماع، زەکور کوڕی حەموئێل، شیمعی کوڕی زەکور. 26
米施玛的儿子是哈母利;哈母利的儿子是撒刻;撒刻的儿子是示每。
شیمعیش شازدە کوڕ و شەش کچی هەبوو، بەڵام براکانی کوڕی زۆریان نەبوو و هەموو خێڵەکانیشیان وەک نەوەی یەهودا زیادیان نەکرد. 27
示每有十六个儿子,六个女儿,他弟兄的儿女不多,他们各家不如犹大族的人丁增多。
لە بیری شابەع، لە مۆلادا، لە حەچەر شوعال، 28
西缅人住在别是巴、摩拉大、哈萨·书亚、
لە بیلهە، لە عەچەم، لە تۆلاد، 29
辟拉、以森、陀腊、
لە بتوئێل، لە حۆرما، لە چیقلەگ، 30
彼土利、何珥玛、洗革拉、
لە بێت‌مەرکاڤۆت، لە حەچەر سوسیم، لە بێت‌برئی و لە شەعەرایم نیشتەجێ بوون. ئەمانە شارۆچکەکانیان بوون، هەتا کاتی بەپاشابوونی داود. 31
伯·玛嘉博、哈萨·苏撒、伯·比利、沙拉音,这些城邑直到大卫作王的时候都是属西缅人的。
دەوروبەریشیان عێتام، عەین، ڕیمۆن، تۆخەن و عاشان، واتە پێنج شارۆچکە بوون، 32
他们的五个城邑是以坦、亚因、临门、陀健、亚珊;
لەگەڵ هەموو گوندەکانیان لە چواردەوری ئەو شارۆچکانە هەتا بەعەلات. ئەمانە شوێنی نیشتەجێبوونیان بوون. ڕەچەڵەکنامەی ئەمانیش تۆمار کرابوو. 33
还有属城的乡村,直到巴力。这是他们的住处,他们都有家谱。
مەشۆڤاڤ، یەملێک، یۆشای کوڕی ئەمەسیا، 34
还有米所巴、雅米勒、亚玛谢的儿子约沙、
یۆئێل، یێهوی کوڕی یۆشیڤیای کوڕی سەرایای کوڕی عەسیێل، 35
约珥、约示比的儿子耶户;约示比是西莱雅的儿子;西莱雅是亚薛的儿子。
هەروەها ئەلیۆعێنەی، یەعقۆڤا، یەشۆحایا، عەسایا، عەدیێل، یەسیمیێل، بەنایا و 36
还有以利约乃、雅哥巴、约朔海、亚帅雅、亚底业、耶西篾、比拿雅、
زیزای کوڕی شیفعیی کوڕی ئەلۆنی کوڕی یەدایای کوڕی شیمریی کوڕی شەمەعیا. 37
示非的儿子细撒。示非是亚龙的儿子;亚龙是耶大雅的儿子;耶大雅是申利的儿子;申利是示玛雅的儿子。
ئەوانەی کە ناویان لە سەرەوە تۆمار کراوە سەرۆک خێڵەکانیان بوون. بنەماڵەکانیان زۆر پەلیان هاویشتووە، 38
以上所记的人名都是作族长的,他们宗族的人数增多。
بۆ گەڕان بەدوای لەوەڕگا بۆ مەڕوماڵاتەکانیان هەتا ڕۆژهەڵاتی دۆڵەکە ڕۆیشتن هەتا گەیشتنە گەدۆر. 39
他们往平原东边基多口去,寻找牧放羊群的草场,
ئینجا لەوەڕگایەکی بەپیت و چاکیان دۆزییەوە و خاکەکەش بەرفراوان و ئاشتی و ئاسوودەیی تێیدا بەرقەرار بوو، هەروەها هەندێک لە حامییەکان پێشتر لەوێ نیشتەجێ بوون. 40
寻得肥美的草场地,又宽阔又平静。从前住那里的是含族的人。
ئەوانەی کە ناویان تۆمار کراوە، لە ماوەی پاشایەتی حەزقیای پاشای یەهودا هاتن و پەلاماری چادرەکانی حامییەکان و ئەو مەعونییانەیان دا کە لەوێدا بوون و بە تەواوی قڕیان کردن. هەتا ئەمڕۆش هیچ مەعۆنییەکی لێ نییە، بەڵکو لە جێی ئەوان نیشتەجێ بوون، چونکە لەوێدا لەوەڕگای لێبوو بۆ مەڕوماڵاتەکانیان. 41
以上录名的人,在犹大王希西家年间,来攻击含族人的帐棚和那里所有的米乌尼人,将他们灭尽,就住在他们的地方,直到今日,因为那里有草场可以牧放羊群。
هەروەها لەوان لە نەوەی شیمۆن پێنج سەد پیاو چوون بۆ ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر، بە ڕابەری کوڕەکانی یەشعی کە ئەمانە بوون: پەلەتیا، نەعەریا، ڕەفایا و عوزیێل. 42
这西缅人中,有五百人上西珥山,率领他们的是以示的儿子毗拉提、尼利雅、利法雅,和乌薛,
لە پاشماوەی عەمالێقییە هەڵاتووەکانیان دا و هەتا ئەمڕۆ لەوێدا نیشتەجێ بوون. 43
杀了逃脱剩下的亚玛力人,就住在那里直到今日。

< یەکەم پوختەی مێژوو 4 >