< یەکەم پوختەی مێژوو 3 >

ئەمانەش کوڕەکانی داودن کە لە حەبرۆن لەدایک بوون: ئەمنۆن کوڕی نۆبەرەی بوو کە لە ئەحینۆعەمی یەزرەعیلی بوو؛ دووەمیان دانیال کە لە ئەبیگایلی کارمەلی بوو؛ 1
ואלה היו בני דויד אשר נולד לו בחברון הבכור אמנן לאחינעם היזרעאלית שני דניאל לאביגיל הכרמלית
سێیەمیان ئەبشالۆمی کوڕی مەعکای کچی تەلمەی پاشای گەشوور، چوارەمیان ئەدۆنیای کوڕی حەگیس، 2
השלשי לאבשלום בן מעכה בת תלמי מלך גשור הרביעי אדניה בן חגית
پێنجەمیان شەفەتیا کە لە ئەبیتەل بوو، شەشەمیان یەترعام کە لە عەگلای ژنی بوو. 3
החמישי שפטיה לאביטל הששי יתרעם לעגלה אשתו
داود لە حەبرۆن ئەم شەش منداڵەی بوو، لەوێش حەوت ساڵ و شەش مانگ پاشایەتی کرد. داود سی و سێ ساڵیش لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. 4
ששה נולד לו בחברון וימלך שם שבע שנים וששה חדשים ושלשים ושלוש שנה מלך בירושלם
ئەم منداڵانەشی لە ئۆرشەلیم لەدایک بوون: شەموع، شۆڤاڤ، ناتان و سلێمان هەر چواریان لە بەتشەبەعی کچی عەمیێلەوە بوون. 5
ואלה נולדו לו בירושלים שמעא ושובב ונתן ושלמה ארבעה לבת שוע בת עמיאל
هەروەها ئیڤحار، ئەلیشوع، ئەلیفەلەت، 6
ויבחר ואלישמע ואליפלט
نۆگە، نەفەگ، یافیع، 7
ונגה ונפג ויפיע
ئەلیشاماع، ئەلیاداع و ئەلیفەلەت کە نۆ منداڵ بوون. 8
ואלישמע ואלידע ואליפלט תשעה
هەموو ئەمانە کوڕانی داود بوون، بێجگە لە کوڕانی کەنیزەکان و تاماری خوشکیان. 9
כל בני דויד--מלבד בני פילגשים ותמר אחותם
کوڕەکەی سلێمان ناوی ڕەحەڤەعام بوو، ئەبیا کوڕی ڕەحەڤەعام، ئاسا کوڕی ئەبیا، یەهۆشافات کوڕی ئاسا، 10
ובן שלמה רחבעם אביה בנו אסא בנו יהושפט בנו
یەهۆرام کوڕی یەهۆشافات، ئەحەزیا کوڕی یەهۆرام، یۆئاش کوڕی ئەحەزیا، 11
יורם בנו אחזיהו בנו יואש בנו
ئەمەسیا کوڕی یۆئاش، عەزەریا کوڕی ئەمەسیا، یۆتام کوڕی عەزەریا، 12
אמציהו בנו עזריה בנו יותם בנו
ئاحاز کوڕی یۆتام، حەزقیا کوڕی ئاحاز، مەنەشە کوڕی حەزقیا، 13
אחז בנו חזקיהו בנו מנשה בנו
ئامۆن کوڕی مەنەشە و یۆشیا کوڕی ئامۆن. 14
אמון בנו יאשיהו בנו
کوڕەکانی یۆشیا: یۆحانان کوڕە نۆبەرەکەی بوو، دووەمیان یەهۆیاقیم و سێیەمیان سدقیا و چوارەمیشیان شەلوم بوو. 15
ובני יאשיהו--הבכור יוחנן השני יהויקים השלשי צדקיהו הרביעי שלום
ئەوانەی کە وەک پاشا جێگەی یەهۆیاقیمیان گرتەوە: یەهۆیاکین کە کوڕی یەهۆیاقیم بوو، دوای ئەویش سدقیا جێگەی یەهۆیاکینی گرتەوە. 16
ובני יהויקים--יכניה בנו צדקיה בנו
نەوەکانی یەهۆیاکینی دیل: شەئەلتیێلی کوڕی، 17
ובני יכניה אסר שאלתיאל בנו
هەروەها مەلکیرام، پەدایا، شەنئەچەر، یەقەمیا، هۆشاماع و نەدەڤیا. 18
ומלכירם ופדיה ושנאצר יקמיה הושמע ונדביה
کوڕەکانی پەدایا: زروبابل و شیمعی. کوڕەکانی زروبابل: مەشولام و حەنەنیا و شەلۆمیتی خوشکیان. 19
ובני פדיה זרבבל ושמעי ובן זרבבל משלם וחנניה ושלמית אחותם
هەروەها زروبابل پێنج کوڕی دیکەی هەبوو: حەشوڤا، ئۆهەل، بەرەخیا، حەسەدیا و یوشەڤ‌حەسەد. 20
וחשבה ואהל וברכיה וחסדיה יושב חסד--חמש
نەوەکانی حەنەنیا: پەلەتیا و یەشەعیا، هەروەها کوڕانی ڕەفایا، کوڕانی ئەرنان، کوڕانی عۆبەدیا و کوڕانی شەخەنەیا. 21
ובן חנניה פלטיה וישעיה בני רפיה בני ארנן בני עבדיה בני שכניה
کوڕەکانی شەخەنەیا شەش بوون: شەمەعیای کوڕی و نەوەکانی: حەتوش، یەگال، بارییەح، نەعەریا و شافات. 22
ובני שכניה שמעיה ובני שמעיה חטוש ויגאל ובריח ונעריה ושפט--ששה
کوڕەکانی نەعەریا: ئەلیۆعێنەی، حیزقیا و عەزریقام، سێ بوون. 23
ובן נעריה אליועיני וחזקיה ועזריקם--שלשה
کوڕەکانی ئەلیۆعێنەی: هۆدەڤیا، ئەلیاشیڤ، پەلایا، عەقوڤ، یۆحانان، دەلایا و عەنانی، حەوت بوون. 24
ובני אליועיני הודיוהו (הודויהו) ואלישיב ופליה ועקוב ויוחנן ודליה וענני--שבעה

< یەکەم پوختەی مێژوو 3 >