< یەکەم پوختەی مێژوو 27 >
ئەمە لیستی پلەدارەکانی نەوەی ئیسرائیلە، کە گەورەی بنەماڵەکان و فەرماندەی هەزاران و سەدان بوون، لەگەڵ ئەفسەرەکانیان کە لە هەموو کاروباری لەشکرەکانیان خزمەتی پاشایان دەکرد. ئەمانە بە نۆبە دەهاتنە سەربازی و دەڕۆیشتنەوە، بە درێژایی ساڵ، مانگ بە مانگ، هەر لەشکرێکیش بریتی بوو لە بیست و چوار هەزار پیاو. | 1 |
A oto synowie Izraela według ich liczby: naczelnicy rodów, tysiącznicy, setnicy i urzędnicy, którzy służyli królowi we wszelkiej sprawie związanej z oddziałami przychodzącymi i odchodzącymi co miesiąc, przez wszystkie miesiące w roku. Każdy oddział [liczył] dwadzieścia cztery tysiące.
یاشۆڤەعامی کوڕی زەبدیێل فەرماندەی لەشکری یەک بوو بۆ مانگی یەک، لەشکرەکەی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو، | 2 |
Nad oddziałem w miesiącu pierwszym [stał] Jaszobeam, syn Zabdiela, a jego oddział [liczył] dwadzieścia cztery tysiące.
لە نەوەی پێرێز بوو، فەرماندەی هەموو ئەفسەرەکانی لەشکری مانگی یەک بوو. | 3 |
On pochodził z synów Peresa, a [był] wodzem wszystkich dowódców wojska w miesiącu pierwszym.
دۆدایی ئەحۆحیش فەرماندەی لەشکری مانگی دوو بوو، لە لەشکرەکەی ئەودا میقلۆت سەرکردە بوو، لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو. | 4 |
Nad oddziałem w miesiącu drugim [stał] Dodaj, Achochita. [Po nim] dowódcą był Miklot, a jego oddział [liczył] dwadzieścia cztery tysiące.
بەنایای کوڕی یەهۆیاداعی کاهین فەرماندەی لەشکری مانگی سێ بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو. | 5 |
Trzecim dowódcą wojska, na miesiąc trzeci, [był] Benajasz, syn Jehojady, naczelnego kapłana, a jego oddział [liczył] dwadzieścia cztery tysiące.
ئەمە ئەو بەنایایە کە پاڵەوان بوو لەنێو سییەکە و سەرکردەیان بوو، عەمیزاڤادی کوڕیشی فەرماندەی ئەفسەرەکانی ناو لەشکرەکەی بوو. | 6 |
Ten to Benajasz [był] waleczny wśród trzydziestu i dowodził trzydziestoma, a jego syn Ammizabad należał do jego oddziału.
عەساهێلی برای یۆئاب فەرماندەی لەشکری مانگی چوار بوو، لەشکرەکەی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو، پاشان زەڤەدیای کوڕی جێگەی گرتەوە. | 7 |
Czwartym dowódcą, na miesiąc czwarty, [był] Asahel, brat Joaba, a po nim jego syn Zebadiasz – jego oddział [liczył] dwadzieścia cztery tysiące.
شەمهوتی یزراحی فەرماندەی لەشکری مانگی پێنج بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پێکهاتبوو. | 8 |
Piątym dowódcą, na piąty miesiąc, [był] Szamhut Jizrachita, a jego oddział [liczył] dwadzieścia cztery tysiące.
عیرای کوڕی عیقێشی تەقۆعی فەرماندەی لەشکری مانگی شەش بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو. | 9 |
Szóstym, na miesiąc szósty, [był] Ira, syn Ikkesza Tekoitczyka, a jego oddział [liczył] dwudziestu czterech.
حەلەچی پەلۆنی لە نەوەی ئەفرایم فەرماندەی لەشکری مانگی حەوت بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو. | 10 |
Siódmym, na miesiąc siódmy, [był] Cheles Pelonita, z synów Efraima, a jego oddział [liczył] dwadzieścia cztery tysiące.
سیبەخەیی حوشاتی لە خێڵی زەرەحییەکان فەرماندەی لەشکری مانگی هەشت بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو. | 11 |
Ósmym, na miesiąc ósmy, [był] Sibbekaj Chuszatyta, z Zerachitów, a jego oddział [liczył] dwadzieścia cztery tysiące.
ئەبیعەزەری عەناتۆتی لە نەوەی بنیامین فەرماندەی لەشکری مانگی نۆ بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو. | 12 |
Dziewiątym, na miesiąc dziewiąty, [był] Abiezer Anatotczyk, z synów Beniamina, a jego oddział [liczył] dwadzieścia cztery tysiące.
مەهەرەیی نەتۆفایی لە خێڵی زەرەحییەکان فەرماندەی لەشکری مانگی دە بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو. | 13 |
Dziesiątym, na miesiąc dziesiąty, [był] Maharaj Netofatyta, z Zerachitów, a jego oddział [liczył] dwadzieścia cztery tysiące.
بەنایای پیرعاتۆنی لە نەوەی ئەفرایم فەرماندەی لەشکری مانگی یازدە بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو. | 14 |
Jedenastym, na miesiąc jedenasty, [był] Benajasz Piratończyk, z synów Efraima, a jego oddział [liczył] dwadzieścia cztery tysiące.
حەلدەیی نەتۆفایی لە نەوەی عۆسنیێل فەرماندەی لەشکری مانگی دوازدە بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو. | 15 |
Dwunastym, na miesiąc dwunasty, [był] Cheldaj Netofatyta, z Otniela, a jego oddział [liczył] dwadzieścia cztery tysiące.
ئەمانە سەرۆک هۆزەکانی ئیسرائیل بوون: بۆ هۆزی ڕەئوبێنییەکان: ئەلیعەزەری کوڕی زکری؛ بۆ شیمۆنییەکان: شەفەتیای کوڕی مەعکا؛ | 16 |
Ponadto nad pokoleniami Izraela [postawieni byli]: nad Rubenitami przełożonym [był] Eliezer, syn Zikriego; nad Symeonitami – Szefatiasz, syn Maaki;
بۆ لێڤییەکان: حەشەڤیای کوڕی قەموئێل؛ بۆ هارون: سادۆق؛ | 17 |
Nad Lewitami – Chaszabiasz, syn Kemuela, nad Aaronitami – Sadok;
بۆ یەهودا: ئەلیهو کە یەکێک لە براکانی داود بوو؛ بۆ یەساخار: عۆمری کوڕی میکائیل؛ | 18 |
Nad Judą – Elihu, [jeden] z braci Dawida, nad Issacharytami – Omri, syn Mikaela;
بۆ زەبولون: یەشمەعیای کوڕی عۆبەدیا؛ بۆ نەفتالی: یەریمۆتی کوڕی عەزریێل؛ | 19 |
Nad Zebulonitami – Jiszmajasz, syn Obadiasza, nad Neftalitami – Jerimot, syn Azriela;
بۆ نەوەی ئەفرایم: هۆشێیەعی کوڕی عەزەزیاهو؛ بۆ نیوەی هۆزی مەنەشە: یۆئێلی کوڕی پەدایا؛ | 20 |
Nad synami Efraima – Ozeasz, syn Azazjasza, nad połową pokolenia Manassesa – Joel, syn Pedajasza;
بۆ نیوەکەی دیکەی هۆزی مەنەشە لە گلعاد: ییدۆی کوڕی زەکەریا؛ بۆ بنیامین: یەعسیێلی کوڕی ئەبنێر؛ | 21 |
Nad [drugą] połową [pokolenia] Manassesa w Gileadzie – Iddo, syn Zachariasza, nad Beniaminatami – Jaasiel, syn Abnera.
بۆ دان: عەزەرئێلی کوڕی یەرۆحام. ئەمانە سەرۆکی هۆزەکانی ئیسرائیل بوون. | 22 |
Nad Danitami – Azareel, syn Jerochama. Ci [byli] książętami pokoleń Izraela.
داودیش ژمارەی ئەوانەی وەرنەگرت کە گەنجی بیست ساڵ و کەمتر بوون، چونکە یەزدان بەڵێنی دابوو کە ئیسرائیل وەک ئەستێرەکانی ئاسمان زۆر دەکات. | 23 |
Dawid nie włączył jednak do spisu [nikogo], kto miał dwadzieścia lat lub mniej. PAN powiedział bowiem, że rozmnoży Izraela jak gwiazdy na niebie.
یۆئابی کوڕی چەرویاش دەستی بە سەرژمێرییەکە کرد، بەڵام تەواوی نەکرد، چونکە ئەم سەرژمێرییە تووڕەیی خودای هێنایە سەر ئیسرائیل، هەروەها ئاماری سەرژمێرییەکەش لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی داود پاشادا تۆمار نەکرا. | 24 |
Joab, syn Serui, zaczął [ich] liczyć, ale nie dokończył, gdyż za to spadł gniew na Izraela. Nie włączono więc tej liczby do spisu w kronikach króla Dawida.
عەزماڤێتی کوڕی عەدیێل لێپرسراوی گەنجینەکانی پاشا بوو. یۆناتانی کوڕی عوزیا لێپرسراوی ئەو ئەمبارانە بوو کە لە کێڵگە و شارۆچکە و گوند و لەناو قوللەکانی چاودێری بوون. | 25 |
Nad skarbcami króla [postawiony był] Azmawet, syn Adiela; nad dochodami z pól, miast, wsi i zamków – Jonatan, syn Uzjasza;
عەزری کوڕی کەلووڤیش لێپرسراوی وەرزێرەکانی کێڵگە بوو، ئەوانەی زەوییان دەکێڵا. | 26 |
Nad rolnikami, [którzy] uprawiali ziemię, [stał] Ezri, syn Keluba.
شیمعی ڕاماتی لێپرسراوی ڕەزەمێوەکان بوو. زەبدی شیفەمی لێپرسراوی بەروبوومەکانی ڕەز بوو بۆ ئەمبارەکانی شەراب. | 27 |
Nad winnicami – Szimei Ramatczyk; nad plonami winnic w piwnicach – Zabdi Szifmita.
بەعلحانانی گەدەری لێپرسراوی دار زەیتوون و دار هەنجیرەکانی کە لە زوورگەکانی یەهودا بوو. یۆعاشی بەرپرسیاری ئەمبارەکانی زەیت بوو. | 28 |
Nad drzewami oliwnymi i sykomorami, które [rosły] na równinach, [postawiony był] Baalchanan Gederczyk, a nad składami oliwy – Joasz.
شیترەیی شارۆنی لێپرسراوی ئەو مانگایانە بوو کە لە دەشتاییەکانی شارۆندا دەلەوەڕان. شافاتی کوڕی عەدلای لێپرسراوی مانگاکانی ناو دۆڵەکان بوو. | 29 |
Nad bydłem pasącym się w Szaronie – Szitraj Szarończyk, nad bydłem zaś w dolinach – Szafat, syn Adlaja.
ئۆبیلی ئیسماعیلی لێپرسراوی وشترەکان بوو. یەحدەیاهوی مێرۆنۆتی لێپرسراوی گوێدرێژەکان بوو. | 30 |
Nad wielbłądami – Obil Izmaelita, nad oślicami – Jechdejasz Meronotyta.
یازیزی هاجەری لێپرسراوی مەڕەکان بوو. هەموو ئەمانە لێپرسراوی ماڵوموڵکەکانی داودی پاشا بوون. | 31 |
I nad owcami – Jaziz Hagryta. Ci wszyscy [byli] zarządcami dobytku króla Dawida.
یۆناتانی مامی داودیش ڕاوێژکار بوو، پیاوێکی تێگەیشتوو و سەرقەڵەم بوو، یەحیێلی کوڕی حەکمۆنیش چاودێری کوڕەکانی پاشا بوو. | 32 |
Jonatan, stryj Dawida, [był] doradcą, człowiekiem mądrym i uczonym. Jechiel, syn Chakmoniego, [był] z synami króla.
ئەحیتۆفەل ڕاوێژکاری پاشا بوو. حوشەی ئەرکیش هاوڕێی پاشا بوو. | 33 |
Achitofel też [był] doradcą króla, a Chuszaj Arkita – przyjacielem króla.
لەپاش ئەحیتۆفەلیش یەهۆیاداعی کوڕی بەنایا بوو بە ڕاوێژکار، دوای ئەمیش ئەبیاتار جێگەی گرتەوە. یۆئابیش سەرکردەی سوپاکەی پاشا بوو. | 34 |
Po Achitofelu [był] Jehojada, syn Benajasza, i Abiatar. Joab zaś [był] dowódcą wojska króla.