< یەکەم پوختەی مێژوو 27 >

ئەمە لیستی پلەدارەکانی نەوەی ئیسرائیلە، کە گەورەی بنەماڵەکان و فەرماندەی هەزاران و سەدان بوون، لەگەڵ ئەفسەرەکانیان کە لە هەموو کاروباری لەشکرەکانیان خزمەتی پاشایان دەکرد. ئەمانە بە نۆبە دەهاتنە سەربازی و دەڕۆیشتنەوە، بە درێژایی ساڵ، مانگ بە مانگ، هەر لەشکرێکیش بریتی بوو لە بیست و چوار هەزار پیاو. 1
이스라엘 자손의 모든 족장과 천부장과 백부장과 왕을 섬기는 유사들이 그 인수대로 반차가 나누이니 각 반열이 이만 사천명씩이라 일년동안 달마다 체번하여 들어가며 나왔으니
یاشۆڤەعامی کوڕی زەبدیێل فەرماندەی لەشکری یەک بوو بۆ مانگی یەک، لەشکرەکەی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو، 2
정월 첫반의 반장은 삽디엘의 아들 야소브암이요 그 반열에 이만 사천명이라
لە نەوەی پێرێز بوو، فەرماندەی هەموو ئەفسەرەکانی لەشکری مانگی یەک بوو. 3
저는 베레스의 자손으로서 정월반의 모든 장관의 두목이 되었고
دۆدایی ئەحۆحیش فەرماندەی لەشکری مانگی دوو بوو، لە لەشکرەکەی ئەودا میقلۆت سەرکردە بوو، لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو. 4
이월반의 반장은 아호아 사람 도대요 또 미글롯이 그 반의 주장이 되었으니 그 반열에 이만 사천명이요
بەنایای کوڕی یەهۆیاداعی کاهین فەرماندەی لەشکری مانگی سێ بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو. 5
삼월 군대의 세째 장관은 대제사장 여호야다의 아들 브나야요 그 반열에 이만 사천명이라
ئەمە ئەو بەنایایە کە پاڵەوان بوو لەنێو سییەکە و سەرکردەیان بوو، عەمیزاڤادی کوڕیشی فەرماندەی ئەفسەرەکانی ناو لەشکرەکەی بوو. 6
이 브나야는 삼십인중에 용사요 삼십인 위에 있으며 그 반열 중에 그 아들 암미사밧이 있으며
عەساهێلی برای یۆئاب فەرماندەی لەشکری مانگی چوار بوو، لەشکرەکەی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو، پاشان زەڤەدیای کوڕی جێگەی گرتەوە. 7
사월 네째 장관은 요압의 아우 아사헬이요 그 다음은 그 아들 스바댜니 그 반열에 이만 사천명이요
شەمهوتی یزراحی فەرماندەی لەشکری مانگی پێنج بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پێکهاتبوو. 8
오월 다섯째 장관은 이스라 사람 삼훗이니 그 반열에 이만 사천명이요
عیرای کوڕی عیقێشی تەقۆعی فەرماندەی لەشکری مانگی شەش بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو. 9
유월 여섯째 장관은 드고아 사람 익게스의 아들 이라니 그 반열에 이만 사천명이요
حەلەچی پەلۆنی لە نەوەی ئەفرایم فەرماندەی لەشکری مانگی حەوت بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو. 10
칠월 일곱째 장관은 에브라임자손에 속한 발론 사람 헬레스니 그 반열에 이만 사천명이요
سیبەخەیی حوشاتی لە خێڵی زەرەحییەکان فەرماندەی لەشکری مانگی هەشت بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو. 11
팔월 여덟째 장관은 세라 족속 후사 사람 십브개니 그 반열에 이만 사천명이요
ئەبیعەزەری عەناتۆتی لە نەوەی بنیامین فەرماندەی لەشکری مانگی نۆ بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو. 12
구월 아홉째 장관은 베냐민 자손 아나돗 사람 아비에셀이니 그 반열에 이만 사천명이요
مەهەرەیی نەتۆفایی لە خێڵی زەرەحییەکان فەرماندەی لەشکری مانگی دە بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو. 13
시월 열째 장관은 세라 족속 느도바 사람 마하래니 그 반열에 이만 사천명이요
بەنایای پیرعاتۆنی لە نەوەی ئەفرایم فەرماندەی لەشکری مانگی یازدە بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو. 14
십일월 열 한째 장관은 에브라임 자손에 속한 비라돈 사람 브나 야니 그 반열에 이만 사천명이요
حەلدەیی نەتۆفایی لە نەوەی عۆسنیێل فەرماندەی لەشکری مانگی دوازدە بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو. 15
십이월 열 둘째 장관은 옷니엘 자손에 속한 느도바 사람 헬대니 그 반열에 이만 사천명이었더라
ئەمانە سەرۆک هۆزەکانی ئیسرائیل بوون: بۆ هۆزی ڕەئوبێنییەکان: ئەلیعەزەری کوڕی زکری؛ بۆ شیمۆنییەکان: شەفەتیای کوڕی مەعکا؛ 16
이스라엘 지파를 관할하는 자는 이러하니라 르우벤 사람의 관장은 시그리의 아들 엘리에셀이요 시므온 사람의 관장은 마아가의 아들 스바댜요
بۆ لێڤییەکان: حەشەڤیای کوڕی قەموئێل؛ بۆ هارون: سادۆق؛ 17
레위 사람의 관장은 그무엘의 아들 하사뱌요 아론 자손의 관장은 사독이요
بۆ یەهودا: ئەلیهو کە یەکێک لە براکانی داود بوو؛ بۆ یەساخار: عۆمری کوڕی میکائیل؛ 18
유다의 관장은 다윗의 형 엘리후요 잇사갈의 관장은 미가엘의 아들 오므리요
بۆ زەبولون: یەشمەعیای کوڕی عۆبەدیا؛ بۆ نەفتالی: یەریمۆتی کوڕی عەزریێل؛ 19
스불론의 관장은 오바댜의 아들 이스마야요 납달리의 관장은 아스리엘의 아들 여레못이요
بۆ نەوەی ئەفرایم: هۆشێیەعی کوڕی عەزەزیاهو؛ بۆ نیوەی هۆزی مەنەشە: یۆئێلی کوڕی پەدایا؛ 20
에브라임 자손의 관장은 아사시야의 아들 호세아요 므낫세 반 지파의 관장은 브다야의 아들 요엘이요
بۆ نیوەکەی دیکەی هۆزی مەنەشە لە گلعاد: ییدۆی کوڕی زەکەریا؛ بۆ بنیامین: یەعسیێلی کوڕی ئەبنێر؛ 21
길르앗에 있는 므낫세 반 지파의 관장은 스가랴의 아들 잇도요 베냐민의 관장은 아브넬의 아들 야아시엘이요
بۆ دان: عەزەرئێلی کوڕی یەرۆحام. ئەمانە سەرۆکی هۆزەکانی ئیسرائیل بوون. 22
단의 관장은 여로함의 아들 아사렐이니 이스라엘 지파의 관장이 이러하며
داودیش ژمارەی ئەوانەی وەرنەگرت کە گەنجی بیست ساڵ و کەمتر بوون، چونکە یەزدان بەڵێنی دابوو کە ئیسرائیل وەک ئەستێرەکانی ئاسمان زۆر دەکات. 23
이스라엘 사람의 이십세 이하의 수효는 다윗이 조사하지 아니하였으니 이는 여호와께서 전에 말씀하시기를 이스라엘 사람을 하늘의 별같이 많게 하리라 하셨음이라
یۆئابی کوڕی چەرویاش دەستی بە سەرژمێرییەکە کرد، بەڵام تەواوی نەکرد، چونکە ئەم سەرژمێرییە تووڕەیی خودای هێنایە سەر ئیسرائیل، هەروەها ئاماری سەرژمێرییەکەش لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی داود پاشادا تۆمار نەکرا. 24
스루야의 아들 요압이 조사하기를 시작하고 끝내지 못하여서 그 일로 인하여 진노가 이스라엘에게 임한지라 그 수효를 다윗 왕의 역대지략에 기록하지 아니하였더라
عەزماڤێتی کوڕی عەدیێل لێپرسراوی گەنجینەکانی پاشا بوو. یۆناتانی کوڕی عوزیا لێپرسراوی ئەو ئەمبارانە بوو کە لە کێڵگە و شارۆچکە و گوند و لەناو قوللەکانی چاودێری بوون. 25
아디엘의 아들 아스마웹은 왕의 곳간을 맡았고 웃시야의 아들 요나단은 밭과 성읍과 촌과 산성의 곳간을 맡았고
عەزری کوڕی کەلووڤیش لێپرسراوی وەرزێرەکانی کێڵگە بوو، ئەوانەی زەوییان دەکێڵا. 26
글룹의 아들 에스리는 밭 가는 농부를 거느렸고
شیمعی ڕاماتی لێپرسراوی ڕەزەمێوەکان بوو. زەبدی شیفەمی لێپرسراوی بەروبوومەکانی ڕەز بوو بۆ ئەمبارەکانی شەراب. 27
라마 사람 시므이는 포도원을 맡았고 스밤 사람 삽디는 포도원의 소산 포도주 곳간을 맡았고
بەعل‌حانانی گەدەری لێپرسراوی دار زەیتوون و دار هەنجیرەکانی کە لە زوورگەکانی یەهودا بوو. یۆعاشی بەرپرسیاری ئەمبارەکانی زەیت بوو. 28
게델 사람 바알하난은 평야의 감람나무와 뽕나무를 맡았고 요아스는 기름 곳간을 맡았고
شیترەیی شارۆنی لێپرسراوی ئەو مانگایانە بوو کە لە دەشتاییەکانی شارۆندا دەلەوەڕان. شافاتی کوڕی عەدلای لێپرسراوی مانگاکانی ناو دۆڵەکان بوو. 29
사론 사람 시드래는 사론에서 먹이는 소떼를 맡았고 아들래의 아들 사밧은 골짜기에 있는 소떼를 맡았고
ئۆبیلی ئیسماعیلی لێپرسراوی وشترەکان بوو. یەحدەیاهوی مێرۆنۆتی لێپرسراوی گوێدرێژەکان بوو. 30
이스마엘 사람 오빌은 약대를 맡았고 메로놋 사람 예드야는 나귀를 맡았고 하갈 사람 야시스는 양떼를 맡았으니
یازیزی هاجەری لێپرسراوی مەڕەکان بوو. هەموو ئەمانە لێپرسراوی ماڵوموڵکەکانی داودی پاشا بوون. 31
다윗 왕의 재산을 맡은 자들이 이러하였더라
یۆناتانی مامی داودیش ڕاوێژکار بوو، پیاوێکی تێگەیشتوو و سەرقەڵەم بوو، یەحیێلی کوڕی حەکمۆنیش چاودێری کوڕەکانی پاشا بوو. 32
다윗의 아자비 요나단은 지혜가 있어서 모사가 되며 서기관도 되었고 학모니의 아들 여히엘은 왕의 아들들의 배종이 되었고
ئەحیتۆفەل ڕاوێژکاری پاشا بوو. حوشەی ئەرکیش هاوڕێی پاشا بوو. 33
아히도벨은 왕의 모사가 되었고 아렉 사람 후새는 왕의 벗이 되었고
لەپاش ئەحیتۆفەلیش یەهۆیاداعی کوڕی بەنایا بوو بە ڕاوێژکار، دوای ئەمیش ئەبیاتار جێگەی گرتەوە. یۆئابیش سەرکردەی سوپاکەی پاشا بوو. 34
브나야의 아들 여호야다와 아비아달은 아히도벨의 다음이 되었고 요압은 왕의 군대 장관이 되었더라

< یەکەم پوختەی مێژوو 27 >