< یەکەم پوختەی مێژوو 26 >

بەشی دەرگاوانەکان بریتی بوون لە بنەماڵەی قۆرەح: لە قۆرەحییەکان: مەشەلەمیای کوڕی قۆرێ لە نەوەی ئاساف. 1
For the divisions of the doorkeepers: of the Korahites, Meshelemiah the son of Kore, of the sons of Abiasaph.
مەشەلەمیا چەند کوڕێکی هەبوو: زەکەریا نۆبەرە و یەدیعێل دووەم و زەڤەدیا سێیەم و یەسنیێل چوارەم و 2
Meshelemiah had sons: Zechariah the firstborn, Jediael the second, Zebadiah the third, Jathniel the fourth,
ئیلام پێنجەم و یەهۆحانان شەشەم و ئەلیهۆعێینەی حەوتەم. 3
Elam the fifth, Jehohanan the sixth, Eliehoenai the seventh.
عوبێد ئەدۆمیش چەند کوڕێکی هەبوو، شەمەعیا نۆبەرە و یەهۆزاڤاد دووەم و یۆئاح سێیەم و ساکار چوارەم و نەتەنێل پێنجەم و 4
Obed-Edom had sons: Shemaiah the firstborn, Jehozabad the second, Joah the third, and Sakar the fourth, and Nethanel the fifth,
عەمیێل شەشەم و یەساخار حەوتەم و پەعولەتەی هەشتەم، چونکە خودا عوبێد ئەدۆمی بەرەکەتدار کردبوو. 5
Ammiel the sixth, Issachar the seventh, Peullethai the eighth; for God blessed him.
شەمەعیای کوڕی عوبێد ئەدۆمیش چەند کوڕێکی هەبوو، کە ڕابەری بنەماڵەکەیان بوون، چونکە ئەوان پیاوی زۆر بە توانا بوون. 6
Also to Shemaiah his son were sons born, who ruled over the house of their father; for they were mighty men of valor.
کوڕەکانی شەمەعیا: عۆسنی، ڕفائێل، عوبێد و ئەلزاڤاد؛ هەروەها ئەلیهو و سەمەکیاهوی خزمانی شەمەعیا لە پیاوانی بەهێز بوون. 7
The sons of Shemaiah: Othni, and Rephael, and Obed, and Elzabad, and his brothers were valiant men, Elihu, and Semakiah.
هەموو ئەمانە نەوەی عوبێد ئەدۆم بوون؛ خۆیان و کوڕەکانیان و کەسەکانیان پیاوانی بەهێز و بە توانا بوون لە خزمەتەکەیان، شەست و دوو کەس لە نەوەی عوبێد ئەدۆم بوون. 8
All these were of the sons of Obed-Edom: they and their sons and their brothers, able men in strength for the service; sixty-two of Obed-Edom.
مەشەلەمیا و کوڕ و کەسەکانی کە لە پیاوە بەهێزەکان بوون، هەژدە کەس بوون. 9
Meshelemiah had sons and brothers, valiant men, eighteen.
حۆسا کە لە نەوەی مەراری بوو، چەند کوڕێکی هەبوو: شیمری لەگەڵ ئەوەی نۆبەرەش نەبوو، بەڵام باوکی کردی بە پێشەنگی کوڕەکانی؛ 10
Also Hosah, of the descendants of Merari, had sons: Shimri the chief, (for though he was not the firstborn, yet his father made him chief),
حیلقیا دووەم بوو و تەڤەلیاهو سێیەم و زەکەریا چوارەم. هەموو کوڕ و کەسەکانی حۆسا سێزدە کەس بوون. 11
Hilkiah the second, Tebaliah the third, Zechariah the fourth: all the sons and brothers of Hosah were thirteen.
ئەم بەشی دەرگاوانانەش لەژێر سەرپەرشتی ڕابەرەکانیان ئەرکی خزمەتکردنیان لە پەرستگای یەزدان پێ سپێردرا، هەروەک کەسەکانیان. 12
Of these were the divisions of the doorkeepers, even of the chief men, having offices like their brothers, to minister in the house of Jehovah.
جا تیروپشک بۆ هەموو دەروازەکان کرا، بۆ پیران وەک گەنجان بەگوێرەی بنەماڵەکانیان بەبێ جیاوازی. 13
They cast lots, the small as well as the great, according to their fathers' houses, for every gate.
تیروپشکی دەروازەی ڕۆژهەڵات بۆ شەلەمیاهو دەرچوو، بۆ زەکەریای کوڕیشی کە ڕاوێژکارێکی وریا بوو، تیروپشک کرا و دەروازەی باکووری بۆ دەرچوو. 14
The lot east fell to Shelemiah. Then for Zechariah his son, a wise counselor, they cast lots; and his lot came out north.
تیروپشکی دەروازەی باشوور بۆ عوبێد ئەدۆم دەرچوو، تیروپشکی کۆگاکەش بۆ کوڕەکانی. 15
To Obed-Edom the south; and to his sons, the vestibules.
بۆ تیروپشکی دەروازەی ڕۆژئاوا و دەروازەی شەلەخەت لەسەر ئەو ڕێگایەی کە بەرەو ژوور دەبووەوە، بۆ شوپیم و حۆسا دەرچوو. پاسەوان بەرامبەر بە پاسەوان بوو: 16
To Hosah fell the west, namely, the chamber gate on the upper road. Watchman opposite watchman.
ڕۆژانە شەش لە لێڤییەکان لەلای ڕۆژهەڵات و چوار لەلای باکوور و چوار لەلای باشوور بوون، لەلای کۆگاکەش دوو دوو پاسەوانیێتییان دەکرد. 17
On the east there were six a day, on the north four a day, on the south four a day, and for the vestibules two and two.
بۆ ڕێڕەوە سەر داپۆشراوکەی لای ڕۆژئاوا کە هەردوو لای بە کۆڵەکە گیرابوو، چوار لێڤی لەسەر ڕێگاکە و دووانیش لەناو ڕێڕەوەکە بوون. 18
For the colonnade on the west, four at the gateway, and two at the colonnade.
ئەمانە بەشی دەرگاوانەکان بوون، لە نەوەی قۆرەحییەکان و لە نەوەی مەراری. 19
These were the divisions of the doorkeepers; of the sons of the Korahites, and of the sons of Merari.
هەندێک لە لێڤییەکان لێپرسراوی گەنجینەکانی ماڵی خودا و گەنجینەکانی شتە تەرخانکراوەکان بوون. 20
And the Levites, their brothers, were over the treasures of God's house, and over the treasures of the dedicated things.
یەحیێلی و کوڕەکانی گەورەی بنەماڵەکانی لەعدانی گێرشۆنی بوون. 21
The sons of Ladan, the sons of the Gershonites belonging to Ladan, the heads of the ancestral houses belonging to Ladan the Gershonite: Jehieli.
هەروەها یەحیێلی و کوڕەکانی، زێتام و یۆئێلی برای، لێپرسراوی گەنجینەکانی پەرستگای یەزدان بوون. 22
The sons of Jehieli: Zetham, and Joel his brother, over the treasures of the house of Jehovah.
لەگەڵ ئەمانیش هەریەک لە بنەماڵەی عەمرامی، یەسهاری، حەبرۆنی و عوزیێلییەکان ئەرک و بەرپرسیاریێتی پێ سپێردرا: 23
Of the Amramites, of the Izharites, of the Hebronites, of the Uzzielites:
شوڤائێلی نەوەی گێرشۆمی کوڕی موسا لێپرسراوی گەنجینەکان بوو. 24
and Shubael the son of Gershom, the son of Moses, was ruler over the treasures.
کەسەکانی لە نەوەی ئەلیعەزەر: ڕەحەڤیا کوڕی ئەلیعەزەر، یەشەعیا کوڕی ڕەحەڤیا، یۆرامی کوڕی یەشەعیا، زکری کوڕی یۆرام و شەلۆمیتی کوڕی زکری. 25
His brothers: of Eliezer, Rehabiah his son, and Jeshaiah his son, and Joram his son, and Zikri his son, and Shelomoth his son.
شەلۆمیت لەگەڵ کەسەکانی لێپرسراوی هەموو گەنجینەکانی شتە تەرخانکراوەکان بوون کە داودی پاشا و گەورەی بنەماڵەکان، فەرماندەی هەزاران و سەدان و سەرکردەکانی سوپا تەرخانیان کردبوون. 26
This Shelomith and his brothers were over all the treasures of the dedicated things, which David the king, and the heads of the ancestral houses, and the commanders over thousands and hundreds, and the commanders of the army, had dedicated.
ئەوان بەشێک لە دەستکەوتەکانی جەنگیان بۆ چاککردنەوەی پەرستگای یەزدان تەرخان کرد. 27
They dedicated some of the spoil won in battles to repair the house of Jehovah.
هەروەها هەموو ئەو شتانەی ساموئێلی پێشبینیکەر و شاولی کوڕی قیش و ئەبنێری کوڕی نێر و یۆئابی کوڕی چەرویا تەرخانیان کردبوون، لەگەڵ هەموو شتە تەرخانکراوەکانی دیکە، شەلۆمیت و کەسەکانی لێی بەرپرس بوون. 28
And all that Samuel the seer, and Saul the son of Kish, and Abner the son of Ner, and Joab the son of Zeruiah, all who dedicated anything, were in the care of Shelomith and his brothers.
لە یەسهارییەکانیش: کەنەنیاهو و کوڕەکانی بۆ کارەکانی دەرەوەی پەرستگاکە، کوێخا و دادوەر بوون بەسەر ئیسرائیلەوە. 29
Of the Izharites, Chenaniah and his sons were for the outward business over Israel, for officers and judges.
لە حەبرۆنییەکان: حەشەڤیا و کەسەکانی کە لە بەتواناکان بوون، هەزار و حەوت سەد کەس سەرپەرشتیاری ئیسرائیل بوون لەوبەری ڕووباری ئوردون بەلای ڕۆژئاوادا لە هەموو کارەکانی یەزدان و خزمەتەکانی پاشادا. 30
Of the Hebronites, Hashabiah and his brothers, men of valor, one thousand seven hundred, had the oversight of Israel beyond the Jordan westward, for all the business of Jehovah, and for the service of the king.
لە حەبرۆنییەکانیش، یەرییاهو گەورەی بنەماڵەی حەبرۆنییەکان بوو بەپێی ڕەچەڵەکنامەیان. لە چلەمین ساڵی پاشایەتی داود لێکۆڵینەوەیەک لە تۆمارەکانی کرا و بینییان پیاوانی بە توانا لەنێو حەبرۆنییەکانی دانیشتووانی یەعزێر لە ناوچەی گلعاد هەبوون. 31
Of the Hebronites was Jerijah the chief, even of the Hebronites, according to their generations by ancestral houses. In the fortieth year of the reign of David they were sought for, and there were found among them mighty men of valor at Jazer of Gilead.
داودی پاشا دوو هەزار و حەوت سەد کەس لە برا و کەسەکانی یەرییاهو کە لە پیاوە بەهێزەکان و گەورەی بنەماڵەکان بوون، کردنی بە لێپرسراوی ڕەئوبێنییەکان و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە لە هەموو کاروبارەکانی خودا و پاشا. 32
His brothers, men of valor, were two thousand seven hundred, heads of ancestral houses, whom king David made overseers over the Reubenites, and the Gadites, and the half-tribe of the Manassites, for every matter pertaining to God, and for the affairs of the king.

< یەکەم پوختەی مێژوو 26 >