< یەکەم پوختەی مێژوو 26 >
بەشی دەرگاوانەکان بریتی بوون لە بنەماڵەی قۆرەح: لە قۆرەحییەکان: مەشەلەمیای کوڕی قۆرێ لە نەوەی ئاساف. | 1 |
The divisions of the doorkeepers. Of the Korahites: Meshelemiah the son of Kore, of the sons of Asaph.
مەشەلەمیا چەند کوڕێکی هەبوو: زەکەریا نۆبەرە و یەدیعێل دووەم و زەڤەدیا سێیەم و یەسنیێل چوارەم و | 2 |
And Meshelemiah had sons: Zechariah the firstborn, Jediael the second, Zebadiah the third, Jathniel the fourth,
ئیلام پێنجەم و یەهۆحانان شەشەم و ئەلیهۆعێینەی حەوتەم. | 3 |
Elam the fifth, Johanan the sixth, Elioenai the seventh.
عوبێد ئەدۆمیش چەند کوڕێکی هەبوو، شەمەعیا نۆبەرە و یەهۆزاڤاد دووەم و یۆئاح سێیەم و ساکار چوارەم و نەتەنێل پێنجەم و | 4 |
— And the sons of Obed-Edom: Shemaiah the firstborn, Jehozabad the second, Joah the third, and Sacar the fourth, and Nethaneel the fifth,
عەمیێل شەشەم و یەساخار حەوتەم و پەعولەتەی هەشتەم، چونکە خودا عوبێد ئەدۆمی بەرەکەتدار کردبوو. | 5 |
Ammiel the sixth, Issachar the seventh, Peulthai the eighth: for God had blessed him.
شەمەعیای کوڕی عوبێد ئەدۆمیش چەند کوڕێکی هەبوو، کە ڕابەری بنەماڵەکەیان بوون، چونکە ئەوان پیاوی زۆر بە توانا بوون. | 6 |
And to Shemaiah his son were sons born, who were rulers in their father's house; for they were mighty men of valour.
کوڕەکانی شەمەعیا: عۆسنی، ڕفائێل، عوبێد و ئەلزاڤاد؛ هەروەها ئەلیهو و سەمەکیاهوی خزمانی شەمەعیا لە پیاوانی بەهێز بوون. | 7 |
The sons of Shemaiah: Othni, and Rephael, and Obed, [and] Elzabad, whose brethren were valiant men, Elihu and Semachiah.
هەموو ئەمانە نەوەی عوبێد ئەدۆم بوون؛ خۆیان و کوڕەکانیان و کەسەکانیان پیاوانی بەهێز و بە توانا بوون لە خزمەتەکەیان، شەست و دوو کەس لە نەوەی عوبێد ئەدۆم بوون. | 8 |
All these were of the sons of Obed-Edom: they and their sons and their brethren, able men in strength for the service, were sixty-two of Obed-Edom.
مەشەلەمیا و کوڕ و کەسەکانی کە لە پیاوە بەهێزەکان بوون، هەژدە کەس بوون. | 9 |
— And Meshelemiah had sons and brethren, men of valour, eighteen.
حۆسا کە لە نەوەی مەراری بوو، چەند کوڕێکی هەبوو: شیمری لەگەڵ ئەوەی نۆبەرەش نەبوو، بەڵام باوکی کردی بە پێشەنگی کوڕەکانی؛ | 10 |
— And Hosah, of the sons of Merari, had sons: Shimri the head, for though he was not the firstborn, yet his father made him the head;
حیلقیا دووەم بوو و تەڤەلیاهو سێیەم و زەکەریا چوارەم. هەموو کوڕ و کەسەکانی حۆسا سێزدە کەس بوون. | 11 |
Hilkijah the second, Tebaliah the third, Zechariah the fourth: all the sons and brethren of Hosah were thirteen.
ئەم بەشی دەرگاوانانەش لەژێر سەرپەرشتی ڕابەرەکانیان ئەرکی خزمەتکردنیان لە پەرستگای یەزدان پێ سپێردرا، هەروەک کەسەکانیان. | 12 |
Among these were the divisions of the doorkeepers, among the head-men, as to the charges together with their brethren, for performing the service in the house of Jehovah.
جا تیروپشک بۆ هەموو دەروازەکان کرا، بۆ پیران وەک گەنجان بەگوێرەی بنەماڵەکانیان بەبێ جیاوازی. | 13 |
And they cast lots, the small as well as the great, according to their fathers' houses, for every gate.
تیروپشکی دەروازەی ڕۆژهەڵات بۆ شەلەمیاهو دەرچوو، بۆ زەکەریای کوڕیشی کە ڕاوێژکارێکی وریا بوو، تیروپشک کرا و دەروازەی باکووری بۆ دەرچوو. | 14 |
And the lot eastward fell to Shelemiah; and they cast lots for Zechariah his son, a wise counsellor, and his lot came out northward;
تیروپشکی دەروازەی باشوور بۆ عوبێد ئەدۆم دەرچوو، تیروپشکی کۆگاکەش بۆ کوڕەکانی. | 15 |
to Obed-Edom southward; and to his sons the storehouse.
بۆ تیروپشکی دەروازەی ڕۆژئاوا و دەروازەی شەلەخەت لەسەر ئەو ڕێگایەی کە بەرەو ژوور دەبووەوە، بۆ شوپیم و حۆسا دەرچوو. پاسەوان بەرامبەر بە پاسەوان بوو: | 16 |
To Shuppim and Hosah westward, with the gate Shallecheth, by the causeway of the ascent, watch against watch.
ڕۆژانە شەش لە لێڤییەکان لەلای ڕۆژهەڵات و چوار لەلای باکوور و چوار لەلای باشوور بوون، لەلای کۆگاکەش دوو دوو پاسەوانیێتییان دەکرد. | 17 |
Eastward were six Levites, northward four a day, southward four a day, and in the storehouse two [and] two.
بۆ ڕێڕەوە سەر داپۆشراوکەی لای ڕۆژئاوا کە هەردوو لای بە کۆڵەکە گیرابوو، چوار لێڤی لەسەر ڕێگاکە و دووانیش لەناو ڕێڕەوەکە بوون. | 18 |
At the portico westward, four at the causeway, two at the portico.
ئەمانە بەشی دەرگاوانەکان بوون، لە نەوەی قۆرەحییەکان و لە نەوەی مەراری. | 19 |
These are the divisions of the doorkeepers among the sons of the Korahites and among the sons of Merari.
هەندێک لە لێڤییەکان لێپرسراوی گەنجینەکانی ماڵی خودا و گەنجینەکانی شتە تەرخانکراوەکان بوون. | 20 |
And the Levites: Ahijah was over the treasures of the house of God, and over the treasures of the dedicated things.
یەحیێلی و کوڕەکانی گەورەی بنەماڵەکانی لەعدانی گێرشۆنی بوون. | 21 |
The sons of Laadan, the sons of the Gershonites of Laadan, chief fathers of Laadan the Gershonite: Jehieli;
هەروەها یەحیێلی و کوڕەکانی، زێتام و یۆئێلی برای، لێپرسراوی گەنجینەکانی پەرستگای یەزدان بوون. | 22 |
the sons of Jehieli: Zetham, and Joel his brother, over the treasures of the house of Jehovah.
لەگەڵ ئەمانیش هەریەک لە بنەماڵەی عەمرامی، یەسهاری، حەبرۆنی و عوزیێلییەکان ئەرک و بەرپرسیاریێتی پێ سپێردرا: | 23 |
As to the Amramites, the Jizharites, the Hebronites, the Uzzielites....
شوڤائێلی نەوەی گێرشۆمی کوڕی موسا لێپرسراوی گەنجینەکان بوو. | 24 |
And Shebuel the son of Gershom, the son of Moses, was overseer of the treasures.
کەسەکانی لە نەوەی ئەلیعەزەر: ڕەحەڤیا کوڕی ئەلیعەزەر، یەشەعیا کوڕی ڕەحەڤیا، یۆرامی کوڕی یەشەعیا، زکری کوڕی یۆرام و شەلۆمیتی کوڕی زکری. | 25 |
And his brethren, of Eliezer: Rehabiah his son, and Isaiah his son, and Joram his son, and Zichri his son, and Shelomith his son.
شەلۆمیت لەگەڵ کەسەکانی لێپرسراوی هەموو گەنجینەکانی شتە تەرخانکراوەکان بوون کە داودی پاشا و گەورەی بنەماڵەکان، فەرماندەی هەزاران و سەدان و سەرکردەکانی سوپا تەرخانیان کردبوون. | 26 |
This Shelomith and his brethren were over all the treasures of the dedicated things, which king David, and the chief fathers, the captains over thousands and hundreds, and the captains of the host, had dedicated
ئەوان بەشێک لە دەستکەوتەکانی جەنگیان بۆ چاککردنەوەی پەرستگای یەزدان تەرخان کرد. | 27 |
(from the wars and out of the spoils had they dedicated [them], to maintain the house of Jehovah),
هەروەها هەموو ئەو شتانەی ساموئێلی پێشبینیکەر و شاولی کوڕی قیش و ئەبنێری کوڕی نێر و یۆئابی کوڕی چەرویا تەرخانیان کردبوون، لەگەڵ هەموو شتە تەرخانکراوەکانی دیکە، شەلۆمیت و کەسەکانی لێی بەرپرس بوون. | 28 |
and all that Samuel the seer, and Saul the son of Kish, and Abner the son of Ner, and Joab the son of Zeruiah had dedicated: all that was dedicated was under the hand of Shelomith and of his brethren.
لە یەسهارییەکانیش: کەنەنیاهو و کوڕەکانی بۆ کارەکانی دەرەوەی پەرستگاکە، کوێخا و دادوەر بوون بەسەر ئیسرائیلەوە. | 29 |
Of the Jizharites, Chenaniah and his sons were over Israel, for the outward business for officers and judges.
لە حەبرۆنییەکان: حەشەڤیا و کەسەکانی کە لە بەتواناکان بوون، هەزار و حەوت سەد کەس سەرپەرشتیاری ئیسرائیل بوون لەوبەری ڕووباری ئوردون بەلای ڕۆژئاوادا لە هەموو کارەکانی یەزدان و خزمەتەکانی پاشادا. | 30 |
Of the Hebronites, Hashabiah and his brethren, men of valour, a thousand and seven hundred, for the administration of Israel on this side Jordan westward, for all the business of Jehovah, and for the service of the king.
لە حەبرۆنییەکانیش، یەرییاهو گەورەی بنەماڵەی حەبرۆنییەکان بوو بەپێی ڕەچەڵەکنامەیان. لە چلەمین ساڵی پاشایەتی داود لێکۆڵینەوەیەک لە تۆمارەکانی کرا و بینییان پیاوانی بە توانا لەنێو حەبرۆنییەکانی دانیشتووانی یەعزێر لە ناوچەی گلعاد هەبوون. | 31 |
Of the Hebronites was Jerijah the head; (as to the Hebronites, according to their families according to the fathers: in the fortieth year of the reign of David they were sought for, and there were found among them mighty men of valour at Jaazer in Gilead; )
داودی پاشا دوو هەزار و حەوت سەد کەس لە برا و کەسەکانی یەرییاهو کە لە پیاوە بەهێزەکان و گەورەی بنەماڵەکان بوون، کردنی بە لێپرسراوی ڕەئوبێنییەکان و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە لە هەموو کاروبارەکانی خودا و پاشا. | 32 |
and his brethren, men of valour, two thousand seven hundred chief fathers, whom king David made rulers over the Reubenites and the Gadites and the half tribe of the Manassites, for every matter pertaining to God, and the affairs of the king.