< یەکەم پوختەی مێژوو 24 >

ئەمانەش بەشەکانی نەوەی هارون بوون: کوڕەکانی هارون، ناداب و ئەبیهو و ئەلعازار و ئیتامار بوون. 1
Porro filiis Aaron hæ partitiones erant: Filii Aaron: Nadab, et Abiu, et Eleazar, et Ithamar.
ناداب و ئەبیهو پێش باوکیان مردن و کوڕیان نەبوو، لەبەر ئەوە ئەلعازار و ئیتامار بوون بە کاهین. 2
Mortui sunt autem Nadab, et Abiu ante patrem suum absque liberis: sacerdotioque functus est Eleazar, et Ithamar.
بە یارمەتی سادۆق لە نەوەی ئەلعازار و ئەحیمەلەخ لە نەوەی ئیتامار، داود نەوەی هارونی بەپێی خشتەی خزمەتکردنەکانیان دابەش کرد. 3
Et divisit eos David, id est, Sadoc de filiis Eleazari, et Ahimelech de filiis Ithamar, secundum vices suas et ministerium.
جا بینییان نەوەی ئەلعازار ژمارەی ڕابەرەکانیان زیاترە لە نەوەی ئیتامار، لەبەر ئەوە نەوەی ئەلعازاریان دابەش کرد بە شازدە گەورەی بنەماڵە و نەوەی ئیتاماریش بە هەشت گەورەی بنەماڵە. 4
Inventique sunt multo plures filii Eleazar in principibus viris, quam filii Ithamar. Divisit autem eis, hoc est filiis Eleazar principes per familias sedecim: et filiis Ithamar per familias et domos suas octo.
لەبەر ئەوەی لە هەردوو نەوەی ئەلعازار و ئیتاماریش کاربەدەستانی پیرۆزگا و کاربەدەستانی خودا هەبوون، بێ لایەن تیروپشکیان بۆ کرا و دابەشیان کردن. 5
Porro divisit utrasque inter se familias sortibus: erant enim principes sanctuarii, et principes Dei, tam de filiis Eleazar, quam de filiis Ithamar.
شەمەعیای کوڕی نەتەنێل لە نەوەی لێڤییەکان کە سەرقەڵەم بوو، بە ئامادەبوونی پاشا و کاربەدەستەکان، سادۆقی کاهین، ئەحیمەلەخی کوڕی ئەبیاتار و گەورەی بنەماڵەکانی کاهین و لێڤییەکان، ناوەکانی ئەوانی بەم چەشنە نووسی: یەک بنەماڵە سەر بە ئیتامار لەدوای یەک سەر بە ئەلعازار. 6
Descripsitque eos Semeias filius Nathanael scriba Levites, coram rege et principibus, et Sadoc sacerdote, et Ahimelech filio Abiathar, principibus quoque familiarum sacerdotalium et Leviticarum: unam domum, quæ ceteris præerat, Eleazar: et alteram domum, quæ sub se habebat ceteros, Ithamar.
یەکەم تیروپشک بۆ یەهۆیاریڤ دەرچوو و دووەم بۆ یەدایا و 7
Exivit autem sors prima Ioiarib, secunda Iedei,
سێیەم بۆ حاریم و چوارەم بۆ سەعۆریم و 8
tertia Harim, quarta Seorim,
پێنجەم بۆ مەلکیا و شەشەم بۆ میامین و 9
quinta Melchia, sexta Maiman,
حەوتەم بۆ هەقۆچ و هەشتەم بۆ ئەبیا و 10
septima Accos, octava Abia,
نۆیەم بۆ یێشوع و دەیەم بۆ شەخەنەیا و 11
nona Iesua, decima Sechenia,
یازدەیەم بۆ ئەلیاشیڤ و دوازدەیەم بۆ یاقیم و 12
undecima Eliasib, duodecima Iacim,
سێزدەیەم بۆ حوپا و چواردەیەم بۆ یەشەڤەئاڤ و 13
tertiadecima Hoppha, decimaquarta Isbaab,
پازدەیەم بۆ بیلگا و شازدەیەم بۆ ئیمێر و 14
decimaquinta Belga, decimasexta Emmer,
حەڤدەیەم بۆ حێزیر و هەژدەیەم بۆ هەپیچێچ و 15
decimaseptima Hezir, decimaoctava Aphses,
نۆزدەیەم بۆ پەتەحیا و بیستەم بۆ یەحەزقیێل و 16
decimanona Pheteia, vigesima Hezechiel,
بیست و یەکەم بۆ یاکین و بیست و دووەم بۆ گاموول و 17
vigesima prima Iachin, vigesima secunda Gamul,
بیست و سێیەم بۆ دەلایا و بیست و چوارەمیش بۆ مەعەزیاهو دەرچوو. 18
vigesima tertia Dalaiau, vigesima quarta Maaziau.
کە هاتنە ناو پەرستگای یەزدان بەپێی ئەم خشتەیە خزمەتیان دەکرد بەگوێرەی ئەو ڕێسایانەی کە هارونی باپیرە گەورەیان بۆی دیاری کردن، بەپێی ئەوەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل فەرمانی پێی کردبوو. 19
Hæ vices eorum secundum ministeria sua, ut ingrediantur domum Domini, et iuxta ritum suum sub manu Aaron patris eorum: sicut præceperat Dominus Deus Israel.
سەبارەت بەو نەوانەی لێڤی کە ماونەتەوە: لە نەوەی عەمرام: شوڤائێل؛ لە نەوەی شوڤائێل: یەحدەیاهو. 20
Porro filiorum Levi, qui reliqui fuerant, de filiis Amram erat Subael, et de filiis Subael, Iehedeia.
لە نەوەی ڕەحەڤیا: ییشیا کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو. 21
De filiis quoque Rohobiæ princeps Iesias.
لە یەسهارییەکان: شەلۆمۆت؛ لە نەوەی شەلۆمۆت: یەحەت. 22
Isaari vero filius Salemoth, filiusque Salemoth Iahath:
لە نەوەی حەبرۆن: یەرییاهوی کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو و ئەمەریا دووەم و یەحەزیێل سێیەم و یەقەمەعام چوارەم. 23
filiusque eius Ieriau primus, Amarias secundus, Iahaziel tertius, Iecmaan quartus.
لە نەوەی عوزیێل: میخا و لە نەوەی میخا: شامیر و 24
Filius Oziel, Micha: filius Micha, Samir.
ییشیای برای میخا؛ و لە نەوەی ییشیا: زەکەریا. 25
Frater Micha, Iesia: filiusque Iesiæ, Zacharias.
کوڕەکانی مەراری: مەحلی و موشی. کوڕەکەی یەعزیا: بەنۆ. 26
Filii Merari: Moholi et Musi. Filius Oziau: Benno.
لە نەوەی مەراری: لە یەعزیا: بەنۆ، شۆهەم، زەکور و عیڤری. 27
Filius quoque Merari: Oziau et Soam et Zachur et Hebri.
لە مەحلی: ئەلعازار و ئەلعازاریش کوڕی نەبوو. 28
Porro Moholi filius: Eleazar, qui non habebat liberos.
لە قیش: یەرەحمێلی کوڕی قیش، 29
Filius vero Cis, Ierameel.
هەروەها نەوەی موشی: مەحلی، عێدەر و یەریمۆت. ئەمانە نەوەی لێڤی بوون بەپێی بنەماڵەکانیان. 30
Filii Musi: Moholi, Eder, et Ierimoth. Isti filii Levi secundum domos familiarum suarum.
هەروەها ئەمانیش وەک براکانیان لە نەوەی هارون تیروپشکیان کرد، لەبەردەم داودی پاشا و سادۆق و ئەحیمەلەخ و گەورەی بنەماڵەکانی کاهین و لێڤییەکان، جیاوازی نەکرا لەنێوان بنەماڵەکانی برا گەورە و بنەماڵەکانی برا بچووکەکاندا، هەردوو وەک یەک. 31
Miseruntque et ipsi sortes contra fratres suos filios Aaron coram David rege, et Sadoc, et Ahimelech, et principibus familiarum Sacerdotalium et Leviticarum, tam maiores, quam minores. Omnes sors æqualiter dividebat.

< یەکەم پوختەی مێژوو 24 >